|
مه‌هاباد
تۆ به مێژوو،
سابڵاغی
گه‌لێكت
سارد و گه‌رمی
دیت و داغی
له
زانایان و لاوان
كوێر نه‌بۆوه
له
سایه‌ی تۆ «بوداغ
سوڵتان» وه‌جاغی
گوڵی
گوڵزاری، شاری
كورده‌واری
گوڵستان
و به‌هارستان
و باغی
به‌هاران
قه‌ڵبه‌زه‌ی
ڕووباری تۆیه
دڵی
لاوان ده‌كێشێ
بۆ قه‌راغی
له
شادی دیمه‌نی
تۆ خونچه پشكووت
له
عیشقی تۆ بزووت
بولبول ده‌ماغی
له
شاخان كه‌و
ده‌قاسپێنن
به‌یانان
هه‌تا
به‌رزه، «خه‌زایی»
و «قوڵقوڵاغی»
گه‌ڕاوی
«پردی سوور» و
نێو «گڕاو»ی
بڕۆ
بۆ «فه‌قره‌قا»
و سه‌یری وه‌تاغی
«مه‌لا جامی»
و «بوداغ سوڵتان»
وه‌لی بوون
«وه‌فایی»
بولبولی تۆ
بوو له باغی
هه‌تا
وه‌ختێكی «زاواوبووك»
درواسێن
هه‌تا
«سوڵتان وه‌جاغه»
و «بوغده‌داغی»
ده‌خوازێ
«ئه‌فخه‌می»
سه‌ربه‌رزیی
تۆ
گه‌لت
خۆش كا خودا
دایم به ساغی
|