چێژگێك
له سه‌ر گزینگ
•
ناسری سینا
وه‌رزنامه‌ی
گزینگ چاپی
سوید سه‌ره‌نجام
بوو به خودانی
ماڵپه‌ڕێكی
ڕێك و پێك. هه‌رچه‌ند
هێشتا زۆر چه‌كوچ
و بزمارلێدانی
ماوه به‌ڵام
ئه‌وه‌ی كه
مراد بێ واتا
خوێندنه‌وه‌ی
لانی كه‌م بابه‌ته‌كانی
دوایین ژماره‌ی
گۆڤاره‌كه
حاسڵ ده‌بێ.
خودان‌ئیمتیاز
و سه‌رنووسه‌ری
گزینگ، كاك
سوله‌یمانی
چیره كه به
ناوی ڕه‌ق و
ته‌قی س. چ. هێرش ده‌نووسێ
ڕه‌نگه یه‌كێ
له نه‌رم و نیان
نووسترین قه‌ڵه‌موانانی
كوردی موكریان
بێ كه له په‌ڕیوه‌یی
وڵاتیشدا له
به‌رهه‌م نه‌چۆته‌وه
و به‌رده‌وام
ده‌نووسێ و
وه‌رده‌گێڕێ.
سه‌یری ئه‌و
ناوه جوانانه
بكه كه بۆ به‌شه
جۆراوجۆره‌كانی
ماڵپه‌ڕه‌كه‌ی
هه‌ڵیبژاردووه
و منی كۆڵه‌وار
هه‌ر ماناكه‌شیان
نازانم: هۆده،
هه‌یوان (ڕاڕه‌و،
ڕۆژه‌و، گێژه‌و)،
هه‌وار (وێژگ،
چێژگ، مێژگ)،
هۆبه (كۆوێژ،
ڕاوێژ، تێبێژ)
و هه‌رزاڵ (هێرك،
پێڕك، تێڕك).
سه‌د بریا زانیبام
ئه‌و هه‌مووه
ده‌عبا سه‌یرانه
دواتر چیان
پێوه ده‌زه‌لقێ.
ماڵپه‌ڕی
گزینگ پڕ جوان
و ڕازاوه‌یه.
هه‌ر چه‌ند
زۆربوون و زه‌قبوونی
لینكه‌كان
له ڕووپه‌ڕی
یه‌كه‌مدا
وایان لێكردووه
كه زۆرتر له
لینكدان بچێ
تا ماڵپه‌ڕی
گۆڤارێك كه
خۆی گه‌ره‌ك
كانگای بابه‌ت
بێ. ئه‌وه‌ی
كه زۆر به‌رچاوه
جێگه‌ی به‌تاڵی
ئه‌رشیڤێكه
بۆ بابه‌ته
كۆنه‌كان یان
هیچ نه‌بێ هه‌ندێ
بابه‌تی هه‌ڵبژارده
له ژماره‌كانی
ڕابردووی گزینگ.
سه‌د بریا
كاك سوله‌یمان
ته‌نێ به دانانی
وێنه‌ی سه‌ربه‌رگی
كۆنه ژماره‌كان،
چاوبزی نه‌داباین
و لانی‌كه‌م
به‌و پی‌دی‌ئێفه
لێڵه‌ی به‌كاری
هێناوه تامه‌زرۆیی
منمانانی شكاندبایه
(هه‌ر بینا یه‌كێك
له‌و هێرك و
پێركانه سبه‌ینێ
بوو به‌و ئه‌رشیڤه‌ی
مه‌به‌ستمه،
خودا و كاك سوله‌یمان
نه‌بێ كه‌س
چووزانێ).
ده‌ست
خۆشی له كاك
سوله‌یمان
ده‌كه‌م و ده‌سخۆشانه‌شم
لێی ده‌وێ.