|
نه‌مرمامۆستا
هه‌ژار، له
كتێبی (چێشتی
مجێو‌ر)دا ده‌ڵێ:
"«ئاڵه‌كۆك»:
كۆمه‌ڵه شێعرێكی
زه‌مانی «كۆمه‌ڵه‌ی
ژـ ك»، له ته‌ورێز
ساڵی 1945 له لایه‌ن
«ره‌وابیتی
فه‌رهه‌نگیی
ئێران و شوڕه‌وی»
له ته‌ورێز
چاپ كراوه
و به ئازه‌ری
و ئه‌رمه‌نی
و هێندێكی به
ڕوسیش ته‌رجه‌مه
كراوه".(ل 579)
«ئاڵه‌كۆك»،
تا ئه‌و جێیه‌ی
بزانم ــ هه‌رچه‌ند
ته‌واو ئه‌رخه‌یان
نیم ــ سه‌رله
نوێ له چاپ
نه‌دراوه‌ته‌وه،
بۆیه وام به
باش زانی وێڕای
ناساندنی ئه‌و
نامیلكه‌یه
و نووسینه‌وه‌ی
پێشه‌كییه‌كه،
چه‌ند پارچه
هۆنراوه‌ش
كه له دیوانی
«بۆ كوردستان:
هه‌ژار» دا چاپ
نه‌كراون،
له داهاتوودا
له چاپ بدرێنه‌وه.
سه‌رجه‌می
نامیلكه‌كه
32 لاپه‌ڕه‌ی
مام ناونجی
یه، كه ئه‌و
بابه‌تانه‌ی
خواره‌وه
ده‌گرێته‌خۆ:
ــ له سه‌ربه‌رگی
نامیلكه‌كه
ئه‌م تاكه
شێعره‌ی هه‌ژار
نووسراوه:
به كوردی پێت
ده‌ڵێم لێم
مه‌گره ئیراد
ــ دیاری شه‌وانه
وێڵه ئاڵه‌كۆكه.
ــ پێشه‌كیی
نامیلكه‌كه
له ژێر عینوانی:
«شاعیری به‌ناوبانگی
كورد عه‌بدولڕه‌حمانی
هه‌ژار»، له
نووسینی «ح. خه‌مناك»
كه ناسناوی
مامۆستای نه‌مر
حه‌سه‌نی قزڵجی
یه.
ــ چوار تاكه
شێعر وێڕای
وێنه‌یه‌كی
هه‌ژار له
لاپه‌ڕی 6 دا،
شێعره‌كان
بریتین له:
بۆ بیره‌وه‌ری
له ڕۆژی دیلی
بۆ یادی ده‌می
كزی و هه‌ژاری
ئه‌ی وێنه
له باتی من
بمێنه
بۆ لاو و كچانی
كورده‌واری
ئه‌و ڕۆژی ئه‌وان
وه‌ده‌ستیان
دێ
سه‌ربه‌ستیی
و ژین به ڕه‌ستگاری
بیرێكی بكه‌ن
له دڵپڕیی
من
تووش نه‌بنه‌وه
ده‌ردی لێوبه‌باری
ــ هۆندراوه‌ی
«عه‌قڵ و به‌خت»،
كه له دوای
(به ناوی یه‌زدانی
پاك)دا، ئاوا
ده‌ست پێده‌كرێ:
چییه ئه‌م
هۆندراوه
عه‌قڵ و به‌خت
ڕه‌هنومای
لاوه‌كانه
بۆ سه‌ر ته‌خت
دۆیشه‌وێ بێ
خه‌به‌ری سه‌ری
لێدام
زۆر وه‌ڕه‌ز
بووم له عاجزی
هه‌ستام
چوومه لای
پیره عه‌قڵی
نازارم
دیم له گه‌ڵ
به‌خت و ته‌بعی
سه‌رشارم...
ــ «دوو باز پێكه‌وه»
كه هۆندراوه‌كه
ئاوا ده‌ست
پێده‌كرێ:
دۆینێ ئه‌و
ده‌مه‌ی كۆچی
ده‌كرد شه‌و
بۆ موژده‌ی
به‌یان له
قاسپه‌ی دا
كه‌و...
ــ هۆندراوه‌یه‌كی
11 به‌ندیی له
ژێر سه‌ردێڕی«بیست
ساڵه‌ی هه‌ژاری»كه
له هه‌موو
به‌نده‌كاندا،
واته دوای
هه‌ر پێنج خشته‌كییه‌ك،
«بژی ئیستالین
خۆش بێ چه‌كوچ
و داس ــ له
ژێر ئیستیبداد
كوردی كرد خلاس»
دووپاته‌ده‌بێته‌وه:
بیست ساڵان
له ژێر چه‌نگاڵی
عه‌جه‌م
ناڵاندم به
سه‌د ده‌رد
و هه‌موو غه‌م
كێوی به‌ختمان
دایگرتبوو
ته‌م
كه‌س یارای
نه‌بوو بێژێ
ئه‌من هه‌م
ڕووس نه‌جاتی
دام بوو به
فریشته‌م
بژی ئیستالین
خۆش بێ چه‌كوچ
و داس
له ژێر ئیستیبداد
كوردی كرد خلاس...
ــ «ڕه‌وابیتی
فه‌رهه‌نگی»:
كاتێ بای وه‌عده
ده‌سی كرد به
خوڕین
ده‌ی و ئیسفه‌ندی
وه‌ده‌رنا
له كه‌مین
وشكه‌پووشی
ده‌روده‌شت
پۆشییه‌وه
له جێگای كفنی
سپی، ماوه‌تی
شین...
ــ «جێژنی ئیستیقلالی
ئازه‌ربایجان»:
ده‌مێك بوو
ده‌شت و ده‌ر
یه‌خسیری ئیستیبدای
زستان بوو
ئه‌وی چووبێ
به ده‌ردی
كوردی مه‌زڵووم
باغ و بێستان
بوو...
ــ «دێمۆكراتمان
ده‌وێ»:
حه‌وساڵی ئاگری
شه‌ڕی دنیایه
دایسا
دیزه‌ی شه‌ڕێ
تیاده‌كوڵی
گوشتی پیر و
جوان...
ــ «ئینتیقام»:
ئاخ چه‌نده
خۆشه له ڕێی
نیشتمان
وه سواڵێ كه‌وی
وه‌ك عێلی بارزان
چه‌ند خۆشه
له ڕێی نامووس
و شه‌ڕه‌ف
ناز و نیعمه‌تت
بڕوا به ته‌له‌ف...
ــ «لای
لایه» كه له
كتێبی: (بۆ كوردستان
ــ هه‌ژار)،
لاپه‌ڕه‌ی
517 ـ 521 چاپ كراوه‌ته‌وه.
ــ «راجیع به
كورد و ئازه‌ربایجان
ـ هه‌ژار و نیشتمان»:
دۆیشه‌و زۆر
به سۆز كاتی
به‌ربه‌یان
هاته گوێم
ناڵه و زایه‌ڵه‌ی
گریان...
ــ «ئینقلابی
ئۆكتۆبر»:
ئه‌گه‌ر قه‌در[عه‌رد]
و گیتی دروس
كرد خودا
له به‌روه‌ی
هه‌موو كه‌س
ده‌سی لێ نه‌دا
به حیكمه‌ت
ته‌لسمێكی
پێ به‌سته‌وه
كه ئیقدام
و غیره‌ت كلیلی
ئه‌وه...
ــ «غه‌زه‌ل» (له «بۆ كوردستان،
لاپه‌ڕه‌ی
523دا چاپ كراوه):
ئه‌رێ ئه‌ی
كیژه كورده‌ی
چاو كه‌ژاڵه
ئه‌رێ ئه‌ی
شۆخ و شه‌نگی
چارده ساڵه...
ــ هۆندراوه‌یه‌كی
7 تاكیی بێ عینوان
كه ئاوا ده‌ست
پێده‌كرێ:
نه‌سرینی قوندیلانه
و نازاری نه‌وجوان
چاتر نموونه
سووره‌گوڵه‌ی
باغی كوردستان
[چاتر نموونه‌ی
سووره گوڵی
باغی كوردستان]
له كۆتایی
ئه‌م ناساندنه‌دا،
ئه‌وا له ژێره‌وه
پێشه‌كییه‌كه‌ی
مامۆستا قزڵجی
پێشكێش ده‌كرێ.
«شاعیری
به‌ناوبانگی
كورد عه‌بدولڕه‌حمانی
هه‌ژار»
"شاعیری به‌ناوبانگی
موكوریان عه‌بدولڕه‌حمانی
هه‌ژار كوڕی
مه‌لا محه‌مه‌د
له بنه‌ماڵه‌ی
حه‌سه‌نخاڵی
یه كه تیره‌یه‌كی
ماقووڵ و نێوبه‌ده‌ره‌وه‌ی
كوردی موكوریان
بوون. حاجی مه‌لا
محه‌مه‌د پیاوێكی
به‌دین و له
خواترس بوو،
له علوومی
دینیدا زانا و به مه‌علوومات
بوو. له پاش
ئه‌وه كه
له خوێندن
ته‌واو بووه
له سابڵا‌غ
دانیشتووه
به كار و كاسبی
خۆی به‌ڕێچووه
و منه‌تی حوكومه‌ت
یا خه‌ڵكی هه‌ڵنه‌گرتووه.
له كاتی ته‌حسیلدا
زیاتر له كوردستانی
عوسمانیی كۆن
(عێراق و توركیای
ئێستا)دا ڕایبواردووه.
زوڵم و زۆریی
عوسمانی له‌گه‌ڵ
نه‌ته‌وه‌ی
كوردا به چاوی
خۆی دیوه و
له جه‌رگی
كار كردووه
و له دوایشدا
كه له سابڵا‌غ
بووه به بێ
ئینسافی و بێ
ڕوحمی كاربه‌ده‌سته‌كانی
حوكومه‌تی
ئێران دیسان
برینی دڵی كولاوه‌ته‌وه.
پیاوێكی نیشتمانپه‌روه‌ر
بووه. فه‌جایعی
زۆرداره‌كانی
ئه‌غڵه‌ب له
پشتی كتێبه‌كانی
خۆی به جۆرێكی
وا بێگانه
تێی نه‌گه‌ن
نووسیوه. ئه‌من
بۆخۆم چه‌ندێكم
له‌و بیره‌وه‌رییانه
دیوه به‌ڵام
داخه‌كه‌م
وه‌ختوزه‌مان
یارده‌ی نه‌داوه
بوێرێ و بتوانێ
یادداشته‌كانی
كۆكاته‌وه،
ئه‌و هه‌موو
گه‌وهه‌ره
به نرخانه
له نێو چوون!!
هه‌ژار كه
له منداڵییه‌وه
له ژێر ئامۆژگاریی
باوكی‌دا بووه
هه‌ستی نیشتمانپه‌روه‌ری
و نه‌ته‌وایه‌تی
(میللیه‌ت) فێربووه
و هه‌ر له منداڵییه‌وه
عاشقی چیای
به‌رز و سه‌وز
و ئاوی سارد
و دیمه‌نی بێ
هاوتای كوردستان
بووه و هه‌میشه
به چاوێكی
..[دوو وشه سڕاوه‌ته‌وه]
ته‌ماشای ده‌شت
و ده‌ر و به‌رد
و كێ‌و و هه‌ردی
كردووه، وه‌كوو
ئه‌ڵێ:
مانگی بانه‌مه‌ڕ
له كورده‌واری
به‌هه‌شت
له دنیا خۆی
داوه دیاری
كه‌ژ پۆشی
له گوڵ چادری
سووروزه‌رد
هاڕه‌ی هه‌ڵدێران
ده‌رمانه
بۆ ده‌رد
هه‌ژار زۆر
چاك تێگه‌یوه
كه نیشتمانی
كوردستان له‌گه‌ڵ
ئه‌و هه‌موو
جوانی خودادای
و جه‌ماڵی ته‌بیعییه،
له‌لایه‌نی
كانگه و مه‌عده‌ن
و مه‌واددی
ئه‌وه‌ڵییه‌شه‌وه
كه بناغه‌ی
گوزه‌ران و
ژیانی دنیای
سه‌نعه‌تكار
و موته‌مه‌ددینی
ئه‌مڕۆكه‌یه
كه لێی ده‌وڵه‌مه‌ند
و دارایه و
دڵی بۆ ئه‌وه
ده‌سووتێ كه
نه‌ته‌وه‌ی
كورد ئه‌سیره
و ناتوانێ له
نیشتمانی خۆی
به‌هره وه‌رگرێ:
نیشتمان تۆ
چی؟ به‌هه‌شتی
به‌رین
له كوێ دیاریت
دا له سه‌ر
ڕووی زه‌مین
خاكوخۆڵه‌كه‌ت؟
زێڕ و زه‌نبه‌ره
نه‌وتت؟ ڕووناكی
شه‌وی به‌شه‌ره
كه‌ژ و چیاكه‌ت؟
بلور و گه‌وهه‌ر
گژ و گیاكه‌ت؟
سه‌وزه‌ی ڕووی
دڵبه‌ر
جۆگه‌كانت
چن؟ هه‌نگوین
و شیرن
منداڵه‌كانت؟
عه‌بد و ئه‌سیرن
هه‌ژار خاوه‌نی
فكرێكی ئینقلابی
یه بۆ نه‌جاتی
كوردستانی
خۆشه‌ویست
و خۆشبه‌ختی
برا و خوشكانی
نه‌ته‌وه‌ی
كورد.
فڕێدانی هێندێ
خوو و خسڵه‌ت
و ڕێوشوێنی
كۆن و
فه‌رتووت كه
ماك و مایه‌ی
دووبه‌ره‌كایه‌تین
به پێویست
ده‌زانێ و پتر
خراپه‌ی ئه
وجۆره شتانه
ده‌ڵێ و ئه‌زیه‌ت
و ئازاری زه‌مانی
دیكتاتۆرییان
وه‌بیردێنێته‌وه
و له په‌رده‌ی
لۆمه‌دا بانگیان
ده‌كا بۆ یه‌كێتی
و نیشتمانپه‌روه‌ری:
میلله‌تێك
هه‌ن له نێو
مه عاشیره‌ت
خۆبه‌خۆ شێر
له غه‌یره
بێ غیره‌ت
خوێنی یه‌ك
نۆش ده‌كه‌ن
له مه‌یدانان
وه‌ك پیاڵه‌ی
شه‌ڕابی مه‌یخانان
بیری سه‌ربه‌ستییان
له لا بایه
هه‌ر ته‌ماحه
ئه‌وی له كارایه
پیاوی زلیان
كه هه‌ڵبڕێ
نه‌فه‌سی
به قڕانێ
قڕان ده‌خاته
كه‌سی
كامه ئاغا
بوو كێهه مه‌زنی
زل
نیری عه‌ڕڕابه‌یان
ده‌نا سه‌ر
مل
لاوێ له‌م
عه‌رده جێ
نه‌بوو نازی
كێ به شه‌ق
لێی ئه‌دا له
سه‌ربازی
به‌ند و لێدان
و حه‌بس و تووڕهه‌ڵدان
مێووڕوونێ
بوو بۆ له‌شی
كوردان
چه‌ندهه‌زار
كوێر و شه‌ل
چه‌نی ڕه‌شوڕووت
هات
و چاوی به
ماڵی كورد پشكووت
هه‌ژار له
زوڵم و زۆریی
دیكتاتۆریی
زۆر تووڕه‌یه.
سوپای سوور
كه ماشێنی
ئیستیبدادی
تێشكاند له
شێعره‌كانی
هه‌ژاردا باسی
زۆره. فڕۆكه‌ی
شوڕه‌وی به
موجه‌سسمه‌ی
شادی ته‌شبیهـكردووه،
فریشه‌ی ئازادیی
نه‌ته‌وه‌ی
كوردی به سه‌رنشینی
ئه‌و داناوه
و ئاهـ و نزووله‌ی
ژن و منداڵی
زه‌لیلی كوردی
به ده‌لیل
و ڕێپێشانده‌ری
ئه‌و فریشته
داناوه.
چ فرۆكێك،
موجه‌سسه‌مه‌ی
شادی
كێی تێدابوو؟
فریشته‌ی ئازادی
ناڵه‌ی بێوه‌ژن
هه‌تیوی زه‌لیل
له ڕێگای
ئه‌م فریشته
بوونه ده‌لیل
هه‌ژار ئێستا
له ته‌مه‌نی
25 ساڵیدایه،
له‌لای باوكی
و مامۆستاكانی
سابڵا‌غ خوێندوویه.
به‌وعومره
كه‌مه و دنیا
نه‌دیتنه‌وه
شێعری ئاودار
و فكری نه‌ته‌وایه‌تی
و ئیسلاحی وتووه،
چون له كار
و باری ئیجتیماعی
و سیاسییه‌وه
نموونه‌یه‌كه
له ئیستیعدادی
ئاووهه‌وای
كوردستان و
لیاقه‌تی نه‌ته‌وه‌ی
كورد.
له خوا ئه‌خوازین
وه‌ختوزه‌مان
یاریده‌ی ئه‌م
شاعیره جه‌وانه
بدات زیاتر
خزمه‌تی نیشتمانی
خۆی بكا."
|