Start

هێرك
پێڕك
تێڕك
كۆوێژ
ڕاوێژ
تێبێژ
وێژگ
چێژگ
مێژگ
ڕاڕه‌و
ڕۆژه‌و
گێژه‌و

 

 

 

 

 

 

 

 

 

2004-04-29
مه‌هاباد
شێعری: خوالێخۆشبوو ئیبراهیمی ئه‌فخه‌می

2004-04-28
گفتوگۆ ده‌گه‌ڵ ئیزابێل ئالنده‌

ئه‌گه‌رچی پێیوایه‌ گفتوگۆ ماندووی ده‌كا و ده‌بێته‌ كۆسپی كاری گرینگی وی واته‌ نووسین، به‌ڵام ده‌گه‌ڵ ته‌واوی ئه‌و قسانه‌، ئیزابێل ئالنده‌ بێژگه‌ له‌ نووسین، گفتوگۆكه‌رێكی گه‌وره‌شه‌.


2004-04-27
«فڕین»
شێعر: سیاوه‌ش كه‌سرایی
وه‌رگێڕانه‌وه‌: هێرش
ساڵه‌ها بوو.. تاكوو ڕۆژێ قومری عیشق
چاوی بڕیه‌ سه‌ر چڵی ئه‌نگوستی من
نه‌غمه‌بێژ جێی هێشت هه‌واری ئاسمان
بوو به‌ ژوانگه‌ و تازه‌لانی، مستی من

2004-4-17
دۆزینه‌وه‌ی دووركه‌وتووترین گه‌ڕۆك به‌ یارمه‌تی چاویله‌ی ئاسمانیی

زانایان گه‌ڕۆكێكیان له‌ ده‌وروبه‌ری ئه‌ستێره‌یه‌ك كه‌ 17 هه‌زار ساڵی نووری دوور له‌ زه‌وی هه‌ڵكه‌وتووه، دۆزیوه‌ته‌وه‌. ئه‌وه‌ دووركه‌وتووترین گه‌ڕۆكه‌ كه‌ تائێستا دۆزراوه‌ته‌وه‌.


2004-04-15

«سه‌در» چییه‌؟! بڵێ: ئێران!

س. چ هێرش    

 

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌(14-04-2004) دوو هه‌واڵی گرینگ و له‌ هه‌مان كاتدا ناكۆك و دژبه‌یه‌ك، سه‌ردێڕی زۆربه‌ی ڕۆژنامه‌ و سایته‌ جۆربه‌جۆره‌كان و له‌وانه‌ سایتی فارسیی«بی ی سی» بوون؛ یه‌كه‌میان: «ئاماده‌بوونی ئه‌مریكا بۆ ناردنی هێزی زۆرتر بۆ عێراق» و، دووهه‌میان: سه‌فه‌ری هه‌یئه‌تێكی ئێرانی به‌ره‌و به‌غدا، بۆ یارمه‌تیدان به‌ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی عێراق».


ئه‌ندامی «ئه‌رته‌شی مه‌هدی»ی موقته‌دا سه‌در

2004-04-14
نیچه‌، زه‌ردوشت و ئێران1

فرێدریش ویلهێلم نیچه‌ (1900-1844) به‌ فه‌یله‌سووفی فه‌رهه‌نگ نێودێركراوه‌، چونكه‌ تێهه‌ڵچوونی سه‌ره‌كی  ئه‌ندێشه‌ی وی ده‌گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵدان و بارهێنان و گۆڕانكارییه‌ مێژووییه‌كانی فه‌رهه‌نگی به‌شه‌ری یه‌، به‌تایبه‌ت نیزامه‌ ڕه‌وشتییه‌كانیان. لێكدانه‌وه‌ وردبینییه‌ دره‌وشاوه‌كانی وی له‌ فه‌رهه‌نگه‌ دێرینه‌كان، سه‌ده‌ ناوه‌ندییه‌كان و مۆدێرنی ئوڕووپا، هه‌روه‌ها ڕوانگه‌ هه‌ڵسه‌نگێنه‌ره‌كانی وی سه‌باره‌ت به‌ وان، سه‌لمێنه‌ری زانایی لێوه‌شاوه‌ی وی و كارایی ئه‌ندێشه‌ی وی به‌ عینوانی فه‌یله‌سووفێكی مێژوو و فه‌رهه‌نگه‌.


داریوش ئاشووری

2004-04-12
«سه‌رجه‌می به‌رهه‌می حه‌سه‌ن قزڵجی»
س. چ هێرش    

ڕۆژی 28ی فێبرواری 2004 له‌لایه‌ن به‌ڕێز كاك «موحسین قزڵجی»یه‌وه‌ له‌ شاری (وان)ی كوردستانی باكوور، ئیمه‌یلێكم پێگه‌یشت و دوای چاكوچۆنیی و دوعاوسڵاو، داوای كردبوو كه‌ سه‌باره‌ت به‌ چاپی به‌رهه‌مه‌كانی مامۆستا حه‌سه‌نی قزڵجی یارمه‌تی بده‌م، كه‌ منیش له‌ وه‌ڵامدا بۆم نووسیبووه‌وه‌ كه‌  له‌م باره‌یه‌وه‌ هه‌رچی له‌ ده‌ستم بێ درێغی ناكه‌م و به‌چاوان.

   

 


2004-04-07

 

 

 

ئه‌ندامانی «ئه‌رته‌شی مه‌هدی»ی موقته‌دا سه‌در

ڕاپه‌ڕیوه‌كانی موقته‌دا سه‌در و نه‌خشی ئێران له‌ گێره‌شێوێنییه‌كاندا
 

2004-04-06

به‌دواداگه‌ڕانی ژیان له‌ كۆره‌گه‌ هه‌تاوییه‌كانی دیكه‌ تا دوو ده‌یه‌ی تر ده‌ست پێده‌كرێ


2004-04-05

بۆ«نیلسۆن مه‌ندیلا»

 
به‌ بۆنه‌ی ڕه‌تكردنه‌وه‌ی سه‌فه‌ر بۆ ئێران
شێعری: س. باشار    

2004-04-04

ئیسلامناسی ئینگلیسی: سه‌ركه‌وتنی پاوانخوازه‌كان كاتی یه‌!


نووسه‌ران و شاعیرانی سه‌رده‌می «كۆمه‌ڵه‌ی ژ. ك» و كۆماری كوردستان:
1
) دڵشاد ڕه‌سووڵی و نووسراوه‌یه‌كی ئه‌ده‌بی


2004-03-29

یادێك له‌ پێشه‌وا قازی و چوارچرا

پرسیان له‌ قازی به‌ سه‌ر داره‌وه‌
وشه‌ی كوردستان به‌ سه‌ر زاره‌وه‌
تاوانت چ بوو؟ گوتی: چوارچرا
«جوانترین خه‌ڵات له‌ ده‌رباره‌وه‌!»


2004-03-25

شێعرێك له «خاڵه‌مین» و، وه‌ڵامێك بۆ خاڵه‌ مین له«هێمن»ه‌وه


2004-03-24

ناساندنی گۆواری «هه‌ڵاڵه‌» و نووسراوه‌یه‌كی نه‌مر مامۆستا حه‌سه‌نی قزڵجی(1914-1984)

یه‌كه‌م ژماره‌ی گۆواری«هه‌ڵاڵه‌»، له‌ مانگی ڕه‌شه‌مه‌ی ساڵی 1324ی هه‌تاوی{1946ز}له‌ لایه‌ن ده‌سته‌ی نووسه‌رانه‌وه‌ ده‌رچووه‌. مودیری ئیداری گۆڤاره‌كه‌ نه‌مر مامۆستا «حه‌سه‌نی قزڵجی بووه‌. ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ گوتار و شێعریان تێدا


2004-03-22
 

به‌هار و «هه‌ر ئازادی»

ده‌مێك سه‌ده‌ و له‌مێژساڵه‌، نه‌یاران و دوژمنانی سیاسی و ڕێژیمه‌ كۆنه‌په‌رسته‌كانی دژی كورد، چاویان به‌رایی نه‌هاتووه‌ و ئێستاش نایه‌، كه‌ كوردیش وه‌ك نه‌ته‌وه‌یه‌كی له‌مێژینه‌ی خاوه‌نماف له‌ خاك و وڵاتی خۆی به‌ ئازادی و سه‌ربه‌ستی بژی و به‌ خۆشی و شادی به‌ره‌وپیری نه‌ورۆز و به‌هاره‌وه‌ بچێ. ده‌مێك سه‌ده‌ و له‌مێژساڵه‌، وه‌رزی به‌هار و نه‌ورۆزانه‌ی كورد، له‌ لایه‌ن ڕێژیمه‌ حاكمه‌كانه‌وه‌ یان ته‌شقه‌ڵه‌ و ده‌هۆ و ڕاونان و جوێن بووه‌ یان بۆمباران و كیمیاباران و ڕشتنی خوێن.



2004-03-19

2004-03-18

دیسانیش تیرۆریزم: به‌ڵام ده‌وڵه‌تیی

س.چ هێرش

هه‌ڵمه‌ت و په‌لامار و ئاكاره‌ تیرۆریستییه‌كانی ئه‌م دواییانه‌ كه‌  به‌و په‌ڕی توند و تیژی و دڕنده‌یی ئه‌نجام ده‌درێن، نه‌ته‌نیا خه‌ڵكی بێتاوان و بێدیفاعی كووچه‌ و بازاڕی شار و باژێڕه‌كانی سه‌رانسه‌ری جیهانیان تووشی دڵه‌خورپه‌ و نیگه‌رانی كردووه‌، به‌ڵكه‌ هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی كۆنپه‌په‌رستانه‌شه‌ دژ به‌  سه‌رجه‌می ژیار و شارستانێتی و مرۆڤایه‌تی.


2004-03-15

كردنه‌وه‌ی مه‌دره‌سه‌ی زمانی كوردیی له‌ توركیا


سه‌دان كه‌س له‌ كورده‌كانی توركیا(كوردستانی باكوور) كردنه‌وه‌ی یه‌كه‌مین مه‌دره‌سه‌یان له‌و وڵاته‌ جێژن گرت كه‌ تێیدا زمانی كوردی ده‌رس ده‌درێ.
ئه‌و دوو ناوه‌ندی زمانه‌ كه‌ له‌ له‌ هه‌رێمی ته‌واو كوردنشینی (كوردستانی باكوور) باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی توركیا هه‌ڵكه‌وتوون، له‌ مانگی داهاتوودا خوێندكار وه‌رده‌گرن.


2004-03-14

وتووێژێك ده‌گه‌ڵ: شه‌هرامی نازری

بێهزادی بلوور

له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا كه‌ شه‌هرامی نازری له‌دایكبووی كرماشانه‌، زۆربه‌ی ژیانی هونه‌ریی له‌ تاران تێپه‌ڕاندووه‌، له‌ هونه‌رستانی مۆسیقا 4 ساڵ فێربوونی ده‌نگی بینیوه‌ و خه‌ریكی سێتار بووه‌ و له‌ كۆنكۆڕی ساڵی 1355(1976)ی تاران پله‌ی یه‌كه‌م هاته‌وه‌.


2004-03-08

قانوونی بنچینه‌یی كاتیی، ئیمزا كرا!

ئه‌وڕۆ دووشه‌ممه‌ ڕێكه‌وتی 8 ی مارسی 2004 ، قانوونی بنچینه‌یی كاتیی بۆ ئیداره‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی عێراق، دوای چه‌ند جا روه‌پاشخستن، سه‌رئه‌نجام له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی حوكم(شۆڕای حكوومه‌تی عێراق)ه‌وه‌ ئیمزا كرا.


2004-03-08

ڕۆژی جیهانیی ژنان!

له‌ حاڵێكدا كه‌ ڕۆژی 8ی مارس، وه‌ك ڕۆژی جیهانیی ژنان له‌ زۆربه‌ی وڵاتان، له‌ لایه‌ن ڕێكخراوه‌ جۆراوجۆره‌كانه‌وه‌جێژن ده‌گێرێ، ئێستاش زۆڵم و زۆریی هه‌ره‌ به‌رچاو هه‌رله‌ ژنان ده‌كرێ و، ته‌نانه‌ت له‌ به‌شێكی به‌ربڵاوی ئه‌و جیهانه‌ پان و به‌رینه‌، سه‌ره‌تاییترین مافی سروشتی و ئینسانییان بۆ له‌به‌رچاو ناگیرێ.


2004-03-05

چه‌ند سه‌رنجێك له‌ سه‌ر پێڕاگه‌یاندنی«وه‌زاره‌تی داد»ی هه‌ولێر به‌ نووسه‌ر: حه‌مه‌ سه‌عید حه‌سه‌ن
س. چ هێرش

ئه‌وڕۆ ڕێكه‌وتی 4ی مارسی 2004،  له‌ سایتی كوردستان نێت نامه‌یه‌كم له‌(دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی هه‌ولێر) خوێنده‌وه‌ كه‌ بۆ نووسه‌ری دانیشتووی سوێد كاك حه‌مه‌ سه‌عید حه‌سه‌ن نووسراوه‌ و،  تێیدا نێوبراو وه‌ك (تۆمه‌تبار!) دوو مانگی وه‌خت بۆ دانراوه‌ كه‌ له‌ دادگای هه‌ولێر ئاماده‌ بێت.


2004-02-28
به‌ركوڵێك له‌ فۆلكلۆر

س.چ هێرش

یه‌كدووساڵ له‌وه‌پێش، دۆستی به‌ڕێز  كاك«حه‌سه‌نی ئیبراهیمی» كه‌ بۆ سه‌ردان هاتبوه‌ سوێد، كتێبێكی به‌ دیاری بۆ هێنابووم. دوای خوێندنه‌وه‌ و تۆماركردنی چه‌ند سه‌رنج و تێیبینییه‌ك، به‌ ته‌مابووم له‌ «گزینگ»دا بیناسێنم،


2004-02-22

تیرۆریزم: نه‌خۆشییه‌كی زه‌رنده‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی

ئه‌گه‌ر تا دۆینێ تیرۆریزم وه‌ك دیارده‌یه‌كی گرینگی سیاسی، ڕه‌نگده‌ره‌وه‌ی ئاكاری توندوتیژیی ده‌وڵه‌ت یان گرووپ و تاقمێك بۆ گه‌یشتن به‌ ئامانجی دیاریكراوی سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندی خۆیی له‌ دژی ده‌وڵه‌ت یان گرووپ و تاقمێكی دیكه‌ی دژبه‌ر بوو، ئه‌وڕۆ ئه‌و دیارده‌یه‌


2004-02-17

داخستنی میدیا تیڤی له‌قازانجی كێدایه؟

یاسر عه‌ره‌فاتی به‌ناو سه‌رۆكی فه‌له‌ستین تائێستا هیج ڕێكخراوه‌یه‌كی فه‌له‌ستینی به‌تێرۆریست نه‌ناساندوه‌و ئاماده‌ی ئه‌و كاره‌ش نییه، چونكه‌ باش ده‌زانێ ئه‌گه‌ر سنورری پیرۆزی عروبه‌كه‌ی بشكێنێ نه‌ك ته‌نها عه‌ره‌بی فه‌له‌ستین به‌ڵكو جهیانی ئیسلامیش تف و نه‌عله‌تی لێده‌كات.


2004-02-17
ڕاگه‌یاندن

به‌ر له‌وه‌ی چه‌ند دێڕێك سه‌باره‌ت به‌ كردنه‌وه‌ و وه‌ڕێخستنی «هۆده‌ی گزینگ»، پێشكێشی خوێنه‌ره‌وانی ئازیز بكرێ، به‌ پێویستی ده‌زانم سپاس و پێزانینی خۆم ئاراسته‌ی بوێژ و رادیۆڤانی لێزان و نووسه‌ری ده‌ستڕه‌نگین كاك «ناسری سینا» بكه‌م، كه‌ به‌و په‌ڕی دڵاواییه‌وه‌ سایتی گزینگی له‌ ژێر سه‌ردێڕی «چێژگێك له‌ سه‌ر گزینگ»، به‌ پوختی و چوختی له‌ وێبلاگی (سئ ئاشان) دا كه‌ خۆی به‌ڕێوه‌ی ده‌با، ناساند و، به‌مجۆره‌ منی منه‌تبار و قه‌رزداری ئه‌و هه‌موو لوتف و خۆشه‌ویستییه‌ی خۆی كرد.


2004-02-06
 پرسه‌ و سه‌رسڵامه‌تی

 هاوكات ده‌گه‌ڵ كردنه‌وه و وه‌ڕێخستنی سایت(هۆده‌)ی ئینترنێتیی گۆڤاری گزینگ، گه‌وره‌ترین و سامناكترین كرده‌وه‌ی تێڕۆریستی له‌ ڕۆژی یه‌كشه‌ممه 1ی فێبرواری له‌ شاری هه‌ولێری كوردستان ڕوویدا، كه‌ دڵ و هه‌ناوی نه‌ته‌نیا خه‌ڵكی كورد، به‌ڵكه‌ هه‌موو ئینسانێكی ئاشتیخوازی ڕاچڵه‌كاند..


2004-02-05
سپاس و پێزانین

لیره‌دا جێی خۆیه‌تی وێڕای سپاسێكی گه‌رم، هونه‌رمه‌ندی خۆشه‌ویست كاك چیا خاوه‌نی ماڵپه‌ڕی "چیا مووزیك" پڕ به‌ دڵ لێ ئامێز گرم، كه‌ زه‌حمه‌تێكی زۆری كیشا تا منیش له‌ سه‌ر شاشه‌ی ڕایه‌ڵه‌ی ئینترنێتیدا ده‌ركه‌وم _ گزینگ.


 


گزینگ، سایتێکی ئه‌ده‌بی _ کولتووریی ئه‌لیکترۆنیکی یه‌
postmaster@gzing.org

Webmaster: Chia Madani