Start

هێرك
پێڕك
تێڕك
كۆوێژ
ڕاوێژ
تێبێژ
وێژگ
چێژگ
مێژگ
ڕاڕه‌و
ڕۆژه‌و
گێژه‌و
شه‌ش پیت
ئاسۆ بیاره‌یی 

شه‌ش ‌ پیت: ك ه ر ك و ك
دنیایان هه‌ژاندووه
شه‌‌ش پیت: ك ه ر ك و ك
خۆیانكردووه‌ته پوازكه‌به‌رد
سه‌ری قه‌عقاع ئه‌پژێنن

شه‌ش پیت: ك ه ر ك و ك
خۆیانكردووه‌ته بڵێسه‌ی باباگوڕگوڕ
تۆرانییه‌كان ئه‌سووتێنن
شه‌ش پیت: ك ه ر ك و ك
خۆیانكردووه‌ته تۆڵه‌ی قازی
شاعه‌باس ئه‌تارێنێن
شه‌ش پیت: ك ه ر ك و ك
خۆیانكردووه‌ته‌چه‌پكه‌ نێرگز
مزگێنی به‌هاریان پێیه
شه‌ش پیت: ك ه ر ك و ك
خۆیانكردووه‌ته پێنووسێك
له‌سه‌ر لاشه‌ی ڕۆژ‌هه‌ڵات
ده‌نووسن: كوردستان، كوردستان..

7-1-2004

Webmaster: Chia Madani