|
زستانی ساڵی
1357 (1979) سه‌رانسه‌ری
ئێران شڵه‌ژابوو.
كوردستان و
به‌تایبه‌ت
شاری مه‌هاباد
وه‌ك شانه
هه‌نگ هارووژابوو.
كاربه‌ده‌سته
حكوومه‌تییه‌كانی
شاهه‌نشاهی،
ئه‌وانه‌ی
جگه له ڕاوه‌ڕووت،
گوێیان به
هیچ نه‌ده‌بزووت،
ته‌نیا بۆ دزی
و به‌رژه‌وه‌ندیی
خۆیان چه‌قه‌ی
چه‌قه‌سرۆییان
ده‌جووت، پۆل
پۆل و جووت جووت،
وه‌ك ڕێوی كلكیان
له به‌ر گه‌ڵۆزی
خۆیانه‌وه
ده‌نا و به
ماته‌ماته
هه‌ڵده‌هاتن.
ساواك باروبنه‌ی
به‌ره‌و پادگان
تێكه‌وه ده‌پێچا.
زاڵم و زۆڵ و
زڕه‌جانه‌وه‌ر
خۆیان ده‌شارده‌وه.
ئه‌وانه‌ی
كه جاران سیچكه‌ی
سمێڵیان ده‌هات
و كه‌سیان به
هێند نه‌ده‌گرت،
وه‌ك سینگشێری
پشت ماكه‌ر،
خۆیان له په‌نا
و په‌سیوان
ده‌په‌ستاوت.
ئه‌وانه‌ی
كه ڕۆژێك وه‌ك
سه‌گی یانیگر،
هه‌ڵمه‌تیان
بۆ خه‌ڵكی ده‌برد،
له حاست لاوانی
تۆڵه‌ئه‌ستێن
چاوحیزانه
كلكه‌سووته‌یان
ده‌كرد. ئه‌وانه‌ی
كه پێشتر وه‌ك
به‌رازی خه‌زریو،
سه‌رو گوێلاكی
خه‌ڵكی بێ‌تاوانیان
له نێو قوڕوچڵپاوێدا
هه‌ڵده‌پشاوت،
ئێسته ده‌ستماڵی
مه‌رایی و لامه‌لامه‌یان
هه‌ڵده‌گرت.
خوێڕی و خاین
و خوێنخۆر شاربه‌ده‌رده‌كران.
خه‌فێ وخه‌به‌رچین
و خۆفرۆش له
قاو ده‌دران.
له‌و سه‌روبه‌نده‌دا،
خه‌ڵك ده‌سته‌ده‌سته
بۆ لای به‌یتاس
و زمزیران وه‌ڕێده‌كه‌وتن..
بێستبوویان
هێمن شاعیری
ناسك خه‌یاڵ
دوای ساڵه‌های
ساڵ، به‌ره‌و
ژوانگه‌ی ئه‌وین
و نیشتمانی
شیرین ده‌گه‌ڕێته‌وه.
ڕه‌نگه جێگه‌ی
گومان نه‌بێ
ئه‌گه‌ر بڵێم
ئه‌وپێشوازییه‌ی
له هێمن كرا
تا ئێستا له
هیچ گه‌وره‌پیاو
و سیاسه‌تمه‌دارێك
نه‌كراوه،
ده‌تگووت گه‌ڕی
ڕه‌شبه‌ڵه‌كی
په‌رییانه
له ده‌وری
خوای شێعر وه‌ڕێخراوه،
یان كۆزیلكه‌ی
به‌زمی مه‌ستانه
له شایی پیری
مه‌یخانه
به‌ستراوه.
هه‌ر فرمێسكی
دڵشادبوونه‌وه
بوو وه‌ك خوناوه‌ی
باران زه‌نگوڵ
زه‌نگوڵ ده‌تكاوه.
هه‌ر بزه‌ی
له ئامێزگرتنه‌وه
بوو وه‌ك گزینگی
به‌یان، هێشوو
هێشوو له سه‌ر
لێوان ده‌بریسكاوه.
نه زمان هێزی
ده‌ربڕینی
هه‌یه و نه
قه‌ڵه‌م توانای
نووسین. خۆشترین
بیره‌وه‌ری
من ئه‌وكاته
بوو كه له
به‌یتاس (ده
كیلۆمیتری
جاده‌ی مه‌هاباد
ــ سه‌رده‌شت)،
هه‌م ئه‌م پێشوازییه‌م
به چاوی خۆم
دی، هه‌میش
دوای ده دوازده
ساڵان دڵ و ده‌روونم
به شاعیره
ونبووه‌كه‌ی
سه‌رده‌می
لاویم ڕوون
بۆوه.
ئه‌و ڕۆژه
سه‌ر له به‌یانی
جه‌ماعه‌تێكی
زۆر خزابوونه
سه‌ر جاده
و چاوه‌ڕوان
بوون. ده‌سته‌یه‌ك
ده‌هاتن و ده‌سته‌یه‌ك
ده‌چوون. ئی
وابوو دڵی ئۆقره‌ی
نه‌ده‌گرت،
زیاتر و زۆرتر
به‌ره‌و زمزیران
و سه‌رده‌شت
هه‌ڵده‌كشا.
وابزانم دوای
نیوه‌ڕۆ بوو
له‌پڕ ته‌پوتۆز
هه‌ستا، ده‌نگی
سیگناڵی ماشێنان
و هاڕه‌هاڕی
ماتۆڕان ڕێیه‌ڕۆژێك
ده‌ڕۆیشت. هێشتا
مامۆستا هێمن
به ته‌واوی
له ماشێن دانه‌به‌زیبوو
كه ده‌سته‌ی
لاوانی خوێنگه‌رم
به گوتن و خوێندنه‌وه‌ی:

تا بمێنێ نووری
چــــــاو
و هێزی پێم
دێم و دێم و،
دێم و دێم و،
دێم و دێم
له حه‌وای
قۆستیانه‌وه
و له سه‌ر قه‌ڵاندۆشی
خۆیان گێڕایان.
مامۆستا خۆی
لێكدا لێكدا
فرمێسكی به
چاواندا ده‌هاته
خوار، ده‌نگ
و هه‌رایه‌ك
بوو كه‌س ئاگای
له كه‌س نه‌بوو.
ئی وابوو هاواری
ده‌كرد: بژی
شاعیری میللی،
ئی واش هه‌بوو
ده‌یگوڕاند:
بژی بولبولی
كوردستان. هه‌ركه‌سه
به دڵخوازی
خۆی شتێكی ده‌گوت.
له‌وكاته‌دا
یه‌كێك به
ده‌نگی به‌رز
ــ وابزانم
ڕه‌حمانی ڕه‌شیدئاغای
بووــ هاوار
ده‌كا: مامۆستا
گیان وه‌ره
سواربه، دره‌نگه.
مامۆستا هێمنیش
كه به سه‌ر
شانی لاوانه‌وه
ده‌سووڕایه‌وه،
جواب ده‌داته‌وه:
«ئه‌گه‌ر په‌له‌م
لێ نه‌كه‌ن
سواری هه‌مووتان
ده‌بم!»...
• له
كتێبی: هێمن
و من، نووسینی:
هێرش؛ لاپه‌ڕه‌ی
28 و 29 و 30 وه‌رگیراوه.
|