|
نووسه‌ران
و شاعیرانی
سه‌رده‌می
«كۆمه‌ڵه‌ی
ژ. ك» و كۆماری
كوردستان:
1) دڵشاد ڕه‌سووڵی
و نووسراوه‌یه‌كی
ئه‌ده‌بی

هه‌روه‌ك ده‌زانین
له مێژووی «كۆمه‌ڵه‌ی
ژ. ك» و كۆماری
كوردستان(1946)دا
گه‌لێك نووسه‌ر
و ئه‌دیب و شاعیری
شاز و هه‌ڵكه‌وتوو
هاتنه‌ڕوو كه
هه‌ركام له‌وان
به گوێره‌ی
چۆنیه‌تی و چه‌ندێتی
باری ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی
و سیاسییه‌وه
خزمه‌تێكی گه‌لێك
به‌رچاویان
به بواری بووژانه‌وه
و په‌ره‌گرتنی
فه‌رهه‌نگ و
زمانی كوردی
له كوردستانی
ڕۆژهه‌ڵاتدا
كرد. دیاره
به‌شێكی زۆر
له‌وانه، هه‌رچه‌ند
ماوه‌ی تێكۆشانی
فه‌رهه‌نگی
و ئه‌ده‌بییان،
یان كه‌م بووه
و یان له پرۆسه‌ی
ژیاندا، به
هۆی شه‌ق و نه‌قورچی
ڕۆژگاری لاسار،
تووشی چاره‌نووسێكی
خه‌ماوی و دڵته‌زێن
و نادیار بوون،
به‌ڵام له‌گه‌ڵ
ئه‌وه‌شدا نێو
و به‌رهه‌مه‌كانیان
له‌و سه‌رده‌مه‌دا،
نه‌ته‌نیا جێگه‌ی
شانازی گه‌لی
كورده، به‌ڵكه
له پارچه‌یه‌ك
له پارچه‌كانی
كوردستاندا،
بووه‌ته هۆی
دامه‌زرانی
ڕێبازێكی ئه‌ده‌بیش
كه ده‌كرێ به
ڕێبازی ئه‌ده‌بی
موكریان (یان
ڕێبازی ئه‌ده‌بیی
كۆمار) نێودێر
بكرێ. ئه‌گه‌ر
له نێوگه‌لێكی
وه‌ك: زه‌بیحی،
قزڵجی، هه‌ژار،
هێمن، قانع،
م. حه‌میدی،
برایمی نادری
و ڕه‌سووڵی مكاییلی،
وردی، كۆكه‌ی
سانی، خاڵه‌مین،
عه‌تری گڵۆڵانی،
شێواو و زرینگ
و زۆركه‌سی دیكه...
چاو بپۆشین،
نێوی (م. نادری)
یه‌كێك له‌و
نێوه دره‌وشاوانه‌یه
كه لێره‌دا
له‌نگه‌ری له
سه‌ر ده‌گرین
و ده‌یكه‌ینه
هه‌وێنی باسه‌كه‌مان.
له كۆتایی شه‌ڕی
یه‌كه‌می جیهانیدا،
سابڵاغییه‌ك
به نێوی ره‌سووی
وسێنی ده‌چێته
كوردستانی گه‌رمێن
و له شاری كۆیه
نیتشه‌جێ ده‌بێ.
محه‌مه‌دی ڕه‌سووڵی(دڵشاد)،
كوڕی ئه‌و مام
ره‌سووڵه‌یه
كه «له ساڵی
1302یا 1303 هه‌تاوی{1913یا1924ز}
له شاری كۆیه
له دایك ده‌بێ
و دوای ئه‌وه‌یكه
خوێندنی به‌ر
له ناوه‌ندی
له‌و شاره ته‌واو
ده‌كا، ده‌نێردرێته
مه‌دره‌سه‌ی
دارولموعه‌لمینی
شاری به‌غدا
و له‌وێ له
ڕشته‌ی زمان
و ئه‌ده‌بیاتی
عه‌ڕه‌ب خوێندنی
خۆی ته‌واو ده‌كا.. دڵشادله
ساڵی 1347{1968} به ده‌ست
كه‌سانی بارزانی
كوژرا».1
محه‌مه‌دی
ڕه‌سووڵی(دڵشاد)
له كوردستانی
ئه‌ودیو، ده‌بێته
مامۆستا و جار
ناجاریش سه‌رێك
له كوردستانی
ڕۆژهه‌ڵات ده‌داته‌وه.
ئاخرجار كه
ڕێژیمی ڕه‌زاشای
په‌هله‌وی له
ئێران، له سه‌ره‌تای
هه‌ڵگیرسانی
شه‌ڕی دووهه‌می
جیهانی به هۆی
ده‌وڵه‌ته
هاوپه‌یمانه‌كانه‌وه
سه‌رنخوون ده‌بێ(1941)
و كوردستانی
ڕۆژهه‌ڵات له
ئه‌منیه و ئاژان
و ئادی و بۆدی
پاك ده‌بێته‌وه،
دڵشاد له شاری
مهاباد ده‌گیرسێته‌وه.
دڵشاد ڕه‌سووڵی
هه‌ر له سه‌ره‌تاكانی
دامه‌زرانی
«كۆمه‌ڵه‌ی ژ.
ك»ه‌وه، ده‌بێته
ئه‌ندامی ژماره
76ی كۆمه‌ڵه
و چالاكی خۆی
به شێوه‌ی نهێنی
ده‌ست پێده‌كا.
كه‌سایه‌تی
دڵشاد له دوولایه‌نه‌وه
له‌م سه‌رده‌مه‌دا
شیاوی سه‌رنجن،
یه‌كه‌م: له
بواری زمانی
كوردییه‌وه
هه‌تابڵێی مامۆستا
و لێزان و شاره‌زا
بووه و گه‌لێك
كه‌سی فێره
زمان كردووه
و له‌وباره‌وه
كارتێكه‌رییه‌كی
باشی له سه‌ر
ڕه‌وت و په‌ره‌سه‌ندی
زمانی كوردی
هه‌بووه؛ دووهه‌م:
هه‌تا بڵێی ئینسانێكی
ڕێكخه‌ر و تێكۆشه‌ر
و ئازا بووه.
له زۆربه‌ی
ڕاسپێرییه
حیزبییه‌كاندا
كه جێی مه‌ترسی
بووه، به‌شداری
كردووه به‌تایبێت
له «كۆمه‌ڵه‌ی
ژ. ك»دا. گیرانی
وی ده‌گه‌ڵ زه‌بیحی
و قاسمی قادری
له گوندی باڵانیش،
له پێوه‌ندی
ده‌گه‌ڵ ڕاسپێرییه‌كی
زۆر گرینگی«كۆمه‌ڵه‌ی
ژ. ك» دا سه‌لمێنه‌ری
ئه‌وبۆچوونه‌یه.
له سه‌رده‌می
كۆماری كوردستان
(1946)دا، دڵشاد،
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا
كه تێكۆشانی
سیاسی خۆی وه‌ك
ئه‌فسه‌رێكی
ئه‌و كۆماره
ساوایه درێژه
پێده‌دا، ئه‌ركی
جێگری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی
ئیداره‌ی فه‌رهه‌نگی
مهابادیشی ده‌كه‌وێته
ئه‌ستۆ و له‌و
بواره‌شه‌وه
خزمه‌تێكی به‌رچاو
به كۆمه‌ڵگه‌ی
ئه‌و شاره ده‌كا.
دڵشاد، نه ته‌نیا
هه‌ر به چه‌كی
قه‌ڵه‌م و نووسین،
به‌ڵكه له
كاتی ته‌نگانه‌شدا
وه‌ك پێشمه‌رگه‌یه‌كی
دڵسۆز بۆ به‌رگریكردن
له ئامانجه‌كانی
كۆمار، له به‌ره‌كانی
شه‌ڕدا ئاماده
بووه:
«پێشمه‌رگه
ئابلۆقه‌ی گوندی
قوڵته‌ی دابوو
كه پێنجسه‌د
كه‌سێك سوپای
ئێرانی لێ بوو،
شه‌ڕكه‌رانی
ئێمه جگه له
بیست پێشمه‌رگه‌یه‌ك،
چه‌كداری دیوی
سه‌رده‌شت و
سوێسنی بوون.
زۆری نه‌برد
مسته‌فا خۆشناویش
هاته‌لامان.
ڕۆژێك ده‌گه‌ڵ
«دڵشادی ڕه‌سووڵی»
كه لاوێكی ئه‌دیبی
كورد بوو، به
سواری به مله‌ی
كێوێكدا ده‌ڕۆیشتین،
عه‌جه‌م به
تۆپ دایانگرتین.
ئه‌وه یه‌كه‌مجار
بوو كه تۆپم
پێوه نێن و
ببینم كه گولله
تۆپ له نزیكمه‌وه
ده‌كه‌وێ. وا
بزانم من له
شه‌رمی دڵشاد
و دڵشاد له
شه‌رمی من دانمان
به جه‌رگی خۆمان
ڕۆگرت و هه‌ڵنه‌هاتین
و تۆپیشمان وێ
نه‌كه‌وت».2
به‌داخه‌وه
وه‌ك چۆن كۆماره
ساواكه‌ی كوردستان،
به چاره‌نووسێكی
تراژێدی و دڵته‌زێن
كۆتایی پێهات،
هه‌رئاواش گه‌لێك
له تێكۆشه‌ران
و نووسه‌رانی
ئه‌و قۆناخه
پرشنگداره
له درێژه‌ی
ژیانیاندا،
تووشی چاره‌نووسێكی
نادیار و ناله‌بار
هاتن كه یه‌كێك
له‌وان دڵشاد
ڕه‌سوڵی بوو.
دیاره، لێره‌دا
باشتر وایه
كه داوه‌رییه‌كه
و چاره‌نووسه
دڵته‌زێنه‌كه‌ی
بۆ مێژوو به
جێبێڵین و، له
زمان مامۆستا
هه‌ژاره‌وه،
ئه‌و باسه كۆتایی
پێبێنین:
«ره‌سووی
وسێنی سابڵاغی
بوو، ماڵی چووبوه
كۆیه. دو كوڕی
بوو كه یه‌كیان
دڵشادی ناو بوو.
له پاش سێهه‌می
ناونجی چووبوه
دارولموعه‌لیمینی
موقه‌دیماتی
ببوه موعه‌لیم.
له پاش بیستی
شه‌هریوه‌ر
هاتبوونه‌وه
سابڵا‌غ. دڵشاد
ڕه‌سووڵی كه
له عێراقی خوێندبوو
له نووسین و
خوێندنده‌وه‌ی
كوردیدا زۆر
له سه‌ر بوو،
له كۆمه‌ڵی
دیمۆكراتی سابڵا‌غ
زۆر له ڕوو
بوو. له ڕێی
ورمێ ده‌گه‌ڵ
زه‌بیحی و قاسمی
قادری گیرا و
برایه حه‌بسی
تاران و له
پاش سه‌ركه‌وتنی
پیشه‌وه‌ری
به‌ردرا و له
سابڵا‌غ به‌رگی
ئه‌فسه‌ری ده‌به‌ركرا.
مه‌قالاتی جوانی
ده‌نووسی، سیوادی
عه‌ڕه‌بیی زۆر
باش بوو. تۆزێك
داوێن پیس و
مه‌شرووبی بوو.
شه‌وێك زۆر به
سه‌رخۆشی هاته
ماڵمان له سابڵا‌غ.
ویستی بڕوا،
گیرفانی گه‌ڕام
نه‌وه‌ك به
سه‌رخۆشی دزی
لێ بكه‌ن. وه‌ره‌قه‌یه‌كم
به‌ر ده‌ست هات
كه پۆڵێكی له
سه‌ر حیزب جه‌عل
كردبوو. حیزب
به‌خشی. ده‌گه‌ڵ
زه‌بیحی و سه‌ید
ئه‌حمه‌دی سه‌ید
ته‌ها ڕای كرد
بۆ عێراق. چونكه
عێراقی بوو نه‌یانگرت
و هاته‌وه كۆیه.
حیزبی پارتی
لێی دڕدۆنگ بوو،
له قه‌ڵادزه
ڕۆژێك گوتیان
مامۆستاكان
وان له ده‌عوه‌تی
دڵشاد. ئیتر
ده‌گه‌ڵیا ئاشت
بوونه‌وه و
برایه‌كی عه‌زیز
بوو. تێگه‌یشتم
كه گۆشت قه‌له‌موونه
و پڵاو ئه‌گه‌ر
هه‌بێ، زۆر دوژمنت
بۆ ده‌كا به
دۆست...
وه‌كیلی شێخ
حوسێن بوسكینی
بوو كه میلیۆنێرێكی
وه‌جاخكوێر
بوو. ده‌بوه
وه‌كیلی تووتن
فرۆشتنی پژده‌ریان.
ده‌رامه‌دێكی
زۆری هه‌بوو،
به‌ڵام پیس فێره
قومار ببوو.
ئه‌وسا كه له
قه‌ڵادزه بووم
زۆری كوردایه‌تی
ده‌كرد، به‌ڵام
له پاشه‌ڕۆژدا
له قومار خانووی
دۆڕاندبوو،
فه‌قیر ببوو،
چووبوو ببوه
جاش، جاش لای
حكوومه‌ت. چه‌ند
مه‌قالێكی دژی
كوردان له مه‌جه‌لاتی
بێروتی دا بڵاوكرده‌وه.
ئاغایه‌كی پژده‌ری
به ناوی عه‌لیاغا
شه‌وێك ڕفاندی
و دایه ده‌ست
پێشمه‌رگه
و ئیعدام كرا. جا تا ئه‌وانه‌ی
نه‌كردبوو،
كۆنه هه‌واڵ
و هاوسه‌نگه‌ری
شه‌ڕی ده‌وری
سه‌رده‌شتێشم
بوو، له قه‌ڵادزه
ته‌واو سوبووریم
پێ ده‌هات. كه
ڕفێنرابووش،
له خوار گوندی
(سڵێ) له ناو
ده‌شت دیتم:
_ دڵشاد بۆ وات
كرد؟
پێكه‌نی گوتی:
سه‌فه‌رێك بوو
كردم...
گوتم: عه‌ڕه‌ب
ده‌ڵێن هه‌موو
جارێك جه‌ڕڕه
به سڵامه‌تی
له ئاو نایه‌ته‌وه.
من و ئه‌حمه‌د
تۆفیق له هه‌موو
كه‌س بۆت ناڕه‌حه‌تتر
بووین، چونكه
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی
تۆ سابڵاغیت
هه‌ر له ئێمه‌یان
ده‌پرسی: دڵشاد
بۆ وای كرد؟
وه‌ك خوشكمان
ڕه‌دوو كه‌وتبێ
وابوو...
كه‌چی هه‌ر ئه‌و
عه‌لیاغایه‌ش
له دواڕۆژدا
ببوه جاش و
ڕفێندرا و كوژرا."3
دڵشاد ڕه‌سووڵی
له گۆواری (نیشتمان)دا
كه زمانحاڵی«كۆمه‌ڵه‌ی
ژ.ك»بووه، به
نێوی (م. نادری)
گوتار و مه‌قاله‌ی
ده‌نووسی و،
دواتریش له
سه‌رده‌می كۆماردا
به نێوی دڵشاد
ڕه‌سووڵی له
ڕۆژنامه‌ی كوردستان و گۆواری
كوردستاندا
نووسینی بڵاو
ده‌كرده‌وه.
ئه‌و نووسراوه‌یه‌ی
كه به نێوی
(من و ئه‌و)
لێره‌دا پێشكێشی
خوێنه‌ره‌وان
ده‌كرێ نووسراوه‌یه‌كی
ئه‌ده‌بی یه
كه له "گۆواری
كوردستان،
ژماره4، بانه‌مه‌ڕی
1325_ مه‌ی 1946" وه‌رگیراوه.
شیاوی سه‌رنجه
كه بۆ كه‌سانێك
كه بیانه‌وێ
له سه‌ر پرۆسه‌ی
شكڵگرتن و په‌ره‌سه‌ندنی
زمانی ئه‌ده‌بی(زمانی
نووسین)ی كوردی
كاری لێكۆڵینه‌وه
بكه‌ن، ئه‌و
چه‌شنه نووسراوانه
ده‌توانن وه‌ك
به‌ڵگه‌ی مێژوویی
یارمه‌تیده‌ر
بن. بۆنموونه،
ئه‌گه‌ر له
ناوه‌رۆكی نووسراوه‌كه
چاوبپۆشین،
ئه‌وا دوو شێواز
ده‌بیندرێن.
شێوازی نووسینی
باوی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی
كوردستانی گه‌رمێن
وه‌ك: له‌میانه،
له سه‌ریا،
دڵیا{قه‌رتاندنی
دال) و...، شێوازی
باوی موكریان
كه له‌م نووسراوه‌یه‌دا
به سه‌ر ئه‌وی
یه‌كه‌مدا زاڵه،
وه‌ك: ده‌كرده‌وه،
خودا، كاتێكی،
هه‌نگامێكی(كه
له شێعری شاعیرانی
ئه‌و سه‌رده‌مه‌شدا
هاتووه: سۆفی
وه‌ره هه‌نگامی
گوڵ و فه‌سڵی
به‌هاره)و...

سه‌رده‌می
كۆماری
كوردستان _ مهاباد
دانیشتووه‌كان
له ڕاسته‌وه:
1) خه‌لیلی
خوسره‌وی 2) زه‌بیحی
3) قه‌دری جه‌میل
پاشا 4) قازی
محه‌مه‌د 5) غه‌نی
خوسره‌وی 6) هه‌مزه‌ی
نه‌ڵۆس 7) مه‌نافی
كه‌ریمی
ڕاوه‌ستاوه‌كان
له ڕاسته‌وه:
1) ره‌ئیس به‌كر
2) ره‌حمان وه‌یسی
3) ئه‌حمه‌د 4) ...؟ 5) مسته‌فا
سوڵتانیان 6) ...؟ 7)عه‌زیزی
مه‌نسووری
قازی 8) وه‌هابی
قازی 9) عه‌لی
خوسره‌وی 10)محه‌مه‌ده‌مینی
شه‌ڕه‌فی 11) دڵشاد
ڕه‌سووڵی 12) ره‌شیدی
خوسره‌وی 13) مه‌حموودی
وه‌لی زاده 14) مسته‌فا
خوشناو.

من
و ئه‌و
له دولبه‌ر،
گفتوگۆیێكم
نه‌بیست ئه‌ی
سینه ئه‌فغانی
له لێوی پێكه‌نینێكم
نه‌دی، ئه‌ی
دیده گریانی
پایز بوو، بای
خه‌زان گه‌ڵای
دار و چه‌مه‌نزاری
زه‌ردهه‌ڵگه‌ڕاندبوو،
نه‌یوه‌راندبوو،
دونیا سه‌راسه‌ر
دڵسۆزانه
خۆی نیشان ده‌دا.
كاتێكی چاوئه‌ندازی
لێڕه‌وار و
چه‌مه‌نزارم
ده‌هاته پێش
چاو و له‌گه‌ڵ
شۆڕش و زه‌مزه‌مه‌ی
به‌هاریی به‌راوه‌ردم
ده‌كرد زوو
بۆم ده‌زاندرا
كه پیران به
چ وێنه‌یێك
و تا چ ڕاده‌یێك
بۆ ڕۆژانی جوانیی
ئه‌فسووس ده‌خۆن.
شه‌و بوو، شاری
سابڵا‌غ سه‌راسه‌ر
په‌رده‌یێكی
ڕه‌شی به سه‌ردا
هه‌ڵكێشرابوو
وه‌ك دڵی به‌دبینان
تاریك بوو،
چرای برووسك
كووژابوونه‌وه،
له ده‌وری
شاردا له جێگایێكی
زۆر بڵیند دانیشتبووم
ته‌ماشای چاوئه‌ندازی
شارم ده‌كرد.
دڵی شۆڕیده‌م
به خه‌یاڵاتێكی
گه‌ڕیده‌وه
به‌ملا و به‌ولادا
ده‌گه‌ڕا. وێڵ
و سه‌رگه‌ردان
له هیچ جێگایه‌ك
قه‌راری نه‌بوو،
به سه‌ر ئه‌م
ماڵانه‌دا
ڕۆیشت تا له
سه‌ر بانی ماڵێك
ئارام و له‌سه‌ره‌خۆ
له‌نگه‌ری
به‌رداوه.
به چاویش ته‌ماشام
ده‌كرد له
ماڵێك كه له
پێش چاوما له
ئاسمان بڵیندتر
و له به‌هه‌شت
خۆشتر بوو،
ترووسكه ڕووناكیێك
دیاربوو. دڵم
له به‌ده‌ندا
نه‌مابوو،
ئاگام له هیچ
نه‌بوو، چاویشم
بڕیبوه ئه‌و
ترووسكه ڕووناكییه.
نازانم دڵم
چی ده‌كرد،
چلۆنی ڕاده‌بوارد
و چی به سه‌رهات،
چاویشم یه‌كبین
له‌و ترووسكه
ڕووناكییه
هه‌ڵنه‌ده‌گرت.
ئیدی نازانم
چه‌نده به‌م
وێنه‌یه مامه‌وه
به‌ڵام كاتێكی
هاتمه‌وه
سه‌ره‌خۆ چوار
سه‌عات له
نیوه‌شه‌و
تێپه‌ڕیبوو.
ئه‌مجاره
به چاوی بیر
ته‌ماشام ده‌كرد:
بڵیسه ڕووناكییه‌كه‌م
دیت؛ ئه‌وه‌ی
له جێگای من
با بێشك چیرۆكێكی
زه‌مانی منداڵی
وه‌بیرده‌هاته‌وه
وایده‌زانی
له ده‌وری
ئه‌و ترووسكه
ڕووناكییه
چل دێ‌و دانیشتوون.
به‌ڵام ئه‌گه‌ر
بێتوو بچی ته‌ماشای
ئه‌وانه بكه‌ی
كه له ده‌وری
ئه‌و ڕووناكییه
دانیشتوون،
پێش هه‌موو
شتێك: كچێك،
كچۆڵه نه‌شمیلێ،
داوێنپاكێ،
فرشته‌یه‌ك،
چرایه‌ك، به‌ڵكوو
مانگێكت دێته
پێش چاو؛ به‌ڵێ،
به‌نازێك،
عیشوه سازێك،
شاهبازێك ده‌بینی
دانیشتووه.
به چاوێكی
ساحیرانه
ته‌ماشای ئاسۆی
لانیهائی ده‌كا
وه‌ك حیكمه‌تی
ئیلاهی لێ وه‌رگرێ،
به وێنه‌ی
ڕووی بوت وه‌ده‌رده‌كه‌وێ
كه بیر له
شتێكی نه‌ناسراو
ده‌كاته‌وه،
بۆت ده‌زاندرێ
كه له سه‌ریا
ئه‌ندێشه‌یه‌ك
و له دڵیا ده‌ردێك
هه‌یه. جارجاریش
سه‌ر بۆ ئاسمان
بڵیند ده‌كا
وه‌ك له‌گه‌ڵ
خودا بدوێ ئه‌وا
به‌م چه‌شنه
لێوی ته‌نگ
و خوێنڕه‌نگی
یه‌ك دووجار
لێك ده‌دا.
زیاتر یه‌كبین
چاوی له ئاسمان
بڕیوه، وه‌ك
شتێكی له نێو
ئه‌ستێران
لێ ون بووبێ،
یا له جێگایه‌كی
دوورده‌ست
شتێكی زۆر خۆشه‌ویستی
لێ به‌جێ مابێ.
منیش، منی بێ
باكیش: به دڵێكی
پاك و بێ ئالایش
له‌گه‌ڵ خودا
ده‌دوام، ئێستاش
له بیرم ماوه
چم به خودا
ده‌گوت، بهﻷم
نازانم بۆچی
توانای ئه‌وه‌م
نییه كه بینووسم.
ئه‌و له ده‌ریای
خه‌یاڵانوقوم
ببوو، منیش
بیرم ده‌كرده‌وه:
له میانی بیركردنه‌وه‌ی
من و ئه‌وا ته‌فاوه‌تێكی
زۆر هه‌بوو.
كاتێكی بیركردنه‌وه‌ی
منت بۆ زاندرابا،
ئاورێكی بێ
پایان خه‌رمانی
شادیتی ده‌سووتاند.
بهﻷم هه‌نگامێكی
گوێت له ناڵه‌ی
دڵی ئه‌و بگرتایه
وه‌ك مامۆستایه‌كی
دڵسۆز ڕاسته‌قینه‌ی
ژیان فێرده‌بووی.
بیركردنه‌وه‌ی
من ده‌یسووتاندم
تا ببمه خۆڵه‌مێشێك،
به‌ڵام بیركردنه‌وه‌ی
ئه‌و ده‌یسووتاندی
تا ڕووناك بیه‌وه
و ڕووناكی ببه‌خشی.
ئه‌من له‌و
جێگا بڵینده
له نێو جه‌رگی
شه‌وا خامۆش
و بێهۆش له
باده‌ی خۆشه‌ویستییا
مه‌ست و بێ ئاگا،
ئه‌ویش له
نیهانخانه‌ی
خۆیدا له نێو
جێگای دڵدارییا
سه‌رپۆشی دڵپاكی
به خۆی دادابوو
بیری ده‌كرده‌وه.
ئه‌مجا نازانم
بیری له كێ
ده‌كرده‌وه
و كێی له سه‌ر
خه‌یاڵ بوو؟
هه‌رچه‌نده،
بۆخۆشم نامه‌وێ
ئه‌مه بزانم.
ئه‌من به‌م
ئاره‌زووه،
ئه‌ویش به‌م
خه‌یاڵاته،
ئه‌من به‌م
ده‌ردی سه‌رییه،
ئه‌ویش به‌م
دڵنیاییه،
ئه‌من به‌بێ
خه‌وی، ئه‌ویش
له نێو جێگای
بێهۆشیا، ئه‌من
گریان و ئه‌و
خه‌ندان، شه‌وی
تاریكمان به
ڕووناكیی به‌یان
گه‌یاند؛ ئه‌من
له به‌ر بێ
خه‌وی و بیر
له دڵدار هێزم
له به‌ده‌ن
نه‌مابوو بۆلای
نوستن ده‌چووم،
ئه‌ویش تازه
چاوی نیونیگای
خه‌واڵووی
ده‌كرده‌وه
و شادباشی له
ڕۆژی تازه
ده‌كرد.
كاتێكی دڵداری
خۆشه‌ویستم
به عیشوه
و ناز له نوستنگاهی
خۆشه‌ویستییا
هاته‌ده‌ر
ئاگای له كه‌س
نه‌بوو، نه‌یده‌زانی
چاوێك هه‌یه
هه‌میشه ئاره‌زووی
دیتنی گوڵبه‌رگی
ڕوومه‌تی ده‌كا،
حه‌یف سه‌د
حه‌یف ئاگای
لێ نه‌بوو دڵێك
هه‌میشه له
ژێر داوێنی
بێگه‌ردی بۆته
سوپه‌ر و بهﻷگه‌ردانی.
هه‌نگامێكی
ڕووناكیی خۆر
په‌رده‌ی تاریكی
له سه‌ر لووتكه
به‌رزه‌كانی
كێوان لابرد
له‌و جێگا بڵینده‌ی
كه شه‌وم لێ
ڕابواردبوو
سه‌ره‌وژێربوومه‌وه
بۆ شار. ئاگام
له كه‌س نه‌مابوو،
بیرم ده‌كرده‌وه:
ڕه‌فتار و گوفتاری
عاشق له‌م دونیایه
ده‌رهه‌مه‌دا
به‌پێچه‌وانه‌ی
هه‌موو ئافه‌ریده‌یه‌كه،
ڕۆژ بۆ كار داندراوه
و شه‌و بۆ نووستن!
بهﻷم عاشق
ڕۆژێ كاربكا؟
نه‌خێر ئه‌وه
زۆر دووره!!
شه‌ویش بنوێ؟
ئه‌وه‌ش غه‌یری
مومكینه... ئه‌ی
ئافه‌ریده
چه‌نده مه‌خلووقێكی
سه‌ر لێ سووڕماوی!
هه‌نگامێكی
كه‌مترین سۆزێكی
دڵداری یا بڵیسه‌یه‌كی
خۆشه‌ویستی
به سه‌ر ئافه‌ریده‌دا
كاریگه‌ر بوو،
به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی
كه په‌یڕه‌وی
كۆمه‌ڵ(ته‌رك
بكا) وه‌لابنێ.
چونكه هیچ
شتێك له دونیادا
وه‌ك ئافه‌ریده
له گۆڕاندا
نییه، ئه‌و
گۆڕانه‌ش هه‌مان
شته كه به
(خوو) ده‌ناسرێ.
ئێمه‌ی ئافه‌ریده‌ش
كه عاشق ده‌بین
و دڵ به یه‌كێك
ده‌به‌ستین
له ده‌ست چه‌نگاڵی
ئه‌و _ خووه_
زۆر كه‌ساس
و زه‌بوونین.
1) نگاهی به
تاریخ مهاباد،
سیدمحمدی ﺼمدی،
1373، انتشارات
رهرو مهاباد،
ل 174-177.
2) هه‌ژار،
چێشتی مجێو‌ر،
ل 75.
3) ___ ، ل 488.
چه‌ند سه‌رنج:
• وێنه‌كه
له "ژیان و
به‌سه‌رهاتی
عه‌بدولڕه‌حمان
زه‌بیحی (مامۆستا
عوله‌ما) عه‌لی
كه‌ریمی" وه‌رگیراوه.
• دێكۆمێنته‌كه
له گۆڤاری
سروه، ژماره
184، خه‌زه‌ڵوه‌ری1380، ل184{«ده‌ستنووسێكی
كۆن...»، سه‌ید
عه‌بدوڵلا
سه‌مه‌دی} وه‌رگیراوه.
• هه‌رچی له
"چێشتی مجێو‌ر"ه‌وه
وه‌رگیراوه،
به ڕێنووسی
گزینگ نووسراوه‌ته‌وه.
|