|
2) چه‌ند
سه‌رنج: س. چ هێرش
مامۆستا ئه‌حمه‌د
هه‌ردی له
ساڵی 1922 له شاری
سلێمانی له
دایكبووه
و، جێی خۆشحاڵیشه
كه تا نووسینی
ئه‌و چه‌ند
دێڕه، له
حاڵی ژیاندایه
و له وڵاتی
ئینگلیس ژیان
ڕاده‌بوێرێ.
هاوینی ساڵی
1979 كه مامۆستا
ئه‌حمه‌د هه‌ردی
له شاری مه‌هاباد
میوان بوو،
به پێشنیاری
مامۆستا هێمن
چووینه سه‌ردانی
و، به‌ڵام به‌داخه‌وه
ئه‌وكاته
نه‌كرا ئه‌و
جۆره پرسیارانه
به‌تایبه‌ت
سه‌باره‌ت
به شێعری چه‌پكه
گوڵێك بۆ «ست
فاتیمه» ئاراسته‌ی
به‌ڕێزیان
بكرێ و، مه‌ته‌ڵه‌كه
هه‌روا مایه‌وه.
له ماوه‌ی
ساڵانی 1983_1987 كه
له ناوچه‌ی
لۆلان، وێڕای
گه‌لێك له
خوشك و برایانی
كوردی كوردستانی
ڕۆژهه‌ڵات
وه‌ك ئاواره‌یه‌كی
هه‌ڵاتوو یان
ڕاونراو، له
بنكه‌كانی
ژێر ده‌سه‌ڵاتی
(پارتی..) و (حشع)دا
ده‌ژیام، وابزانم
ساڵی 84 یا 85 بوو
كه ڕادیۆ به‌غدا
ــ به‌شی كوردی،
وتووێژێكی
ده‌گه‌ڵ مامۆستا
هه‌ردی بڵاوكرده‌وه
و، ئه‌زقه‌زا
پرسیاره‌كانیش
زیاتر سه‌باره‌ت
به شێعری «ست
فاتیمه» بوون.
به‌داخه‌وه،
مامۆستا هه‌ردی
له‌و وتووێژه‌دا
وه‌ك كه‌سێك
ده‌هاته به‌رچاو
كه ده‌تگوت
تاوانێكی كردووه
و ده‌یه‌وێ
پاكانه بكا.
به كورتی،
له‌و وتووێژه‌دا
ده‌ركه‌وت
كه بنه‌ماڵه‌ی
«ست فاتیمه»
ــ ئه‌و كه‌سه‌ی
كه شێعره‌كه‌ی
پێ هه‌ڵاگوتراوه
ــ به
شێوه‌ی ڕه‌سمی
شكایه‌تیان
له مامۆستا
هه‌ردی كردووه
و، ئه‌ویش بۆ
ئه‌وه‌یكه
ئاوێك به ئاوره‌كه‌دا
بكرێ، ناچاربووه
بڵێ كه كه‌سێك
به نێوی «ست
فاتیمه» هه‌ر
له ئارادا
نه‌بووه و
سه‌رجه‌می
شێعره‌كه
زاده‌ی خه‌یاڵ
بووه و به‌س!
هه‌ردی له
چاپی یه‌كه‌می
«ڕازی ته‌نیایی»دا
كه حه‌وت ساڵ
دوای گوتنی
شێعره‌كه
چاپ كراوه(نه‌ورۆزی
1957)، له سه‌رووی
شێعره‌كه‌دا
نووسیویه:
«ئه‌مه‌وێ
خوێنده‌واری
خۆشه‌ویست
ئه‌وه بزانێ،
كه ناوی (فاتیمه)
وه نه‌بێ ناوێكی
ڕاسته‌قینه
بێت، به‌ڵكو
وه‌كو له‌گه‌ڵ
چیرۆكدا ناوی
خواسته‌مه‌نی
بۆ قاره‌مانی
چیرۆكه‌كه
دائه‌نرێ ئه‌میش
شتێكه وا... ئه‌مه
له‌و لاوه
بوه‌ستێ، له
لایێكی تریشه‌وه
(ست) هه‌ر ته‌نیا
له به‌ر ئه‌وه
ووتراوه كه
سه‌رنجی خه‌ڵقی
ڕابكێشێ و هێچی
تر..» (ا . هـ ).
ڕاسته، مامۆستا
هه‌ردی، به
گوێره‌ی ئه‌و
گوته‌یه‌ی
سه‌عدی: «درۆی
به‌رژه‌وه‌ندخوازانه
باشتر له ڕاستیی
گێره‌شێوێنانه»،
هه‌رچۆنییه‌ك
بێ، توانی خۆی
له‌و گێچه‌ڵه
ده‌رباز بكا،
به‌ڵام ئایا
مێژووی ئه‌ده‌بییش
هه‌روا به
ئاسانی لێی
خۆش ده‌بێ؟!
پێموانییه.
مامۆستا هه‌ردی
له چاپی دووهه‌می
«ڕازی ته‌نیایی»
دا، كه له
ژێر هه‌موو
پارچه‌شێعره‌كان،
ساڵی گوتن و
دانانیان دیاری
ده‌كا، له
ژێرپارچه
شێعری «ست فاتیمه»شدا
نووسیویه:
سلێمانی، 1950؛
كه‌وابوو،
شێعره‌كه
له ته‌مه‌نی
27 ساڵیی مامۆستا
هه‌ردی دا گوتراوه
و، حه‌وجێ به
له‌سه‌ر ڕۆیشتن
ناكا كه ئه‌گه‌ر
له‌و ته‌مه‌نه‌دا،
«ست فاتیمه»یه‌كی
ڕاسته‌قینه‌ش
له ژیانی شاعیردا
هه‌بووبێ،
نه‌ته‌نیا
كارێكی نه‌شیاو
و بیلعه‌ت نییه،
به‌ڵكه ئاسایی
و ئینسانیشه.
ئه‌وه‌یكه
كار به شكایه‌ت
و دادگا و شتی
له‌م چه‌شنه
كێشراوه،
سه‌رنجڕاكێش
نییه و هه‌رچه‌ند
ده‌بوو هه‌ردی
له‌بری ئه‌و
شێعره، خه‌ڵات كرابا؛
سه‌رنجڕاكێش
و گرینگ ئه‌وه‌یه
كه له سای
دوو چاوی مه‌ست
و بژن و باڵای
«ست فاتیمه»دا،
شێعرێكی ئاوا
به‌رز خوڵقاوه
كه وه‌ك شه‌ڕابی
حه‌وساڵه
كه تا بمێنێته‌وه
په‌سندتره،
ئه‌ویش ئه‌و
حاڵه‌ته‌ی
هه‌یه و هه‌رگیز
كۆن نابێ. ( س. چ.
هێرش)
چه‌پكه
گوڵێك بۆ «ست
فاتیمه»
|