|
به‌ركوڵێك
له فۆلكلۆر
س.چ هێرش
|
|
یه‌كدووساڵ
له‌وه‌پێش،
دۆستی به‌ڕێز كاك«حه‌سه‌نی
ئیبراهیمی»
كه بۆ سه‌ردان
هاتبوه
سوێد، كتێبێكی
به دیاری
بۆ هێنابووم.
دوای خوێندنه‌وه
و تۆماركردنی
چه‌ند سه‌رنج
و تێیبینییه‌ك،
به ته‌مابووم
له «گزینگ»دا
بیناسێنم،
به‌ڵام ئه‌وه‌ی
ڕاستی بێ،
ئێستاش نه‌مزانی
بۆچ ئه‌و
ئه‌ركه
گرینگه‌م
له‌بیرچوو.
چابوو، ئه‌و
ڕۆژانه
كه هه‌ر
وا له خۆوه
چاوم به
كتێباندا
ده‌خشاند،
له‌پڕ كتێبه
گۆرینه‌كه‌م
هاته‌وه‌به‌رده‌ست،
كه كردمه‌وه
دیتم ئه‌وا
سه‌رنج و
خاڵه تۆماركراوه‌كان،
به زمانی
بێ زمانی
زه‌ق زه‌ق
چاوی سه‌رسوڕمانیان
تێبڕیوم
و جارناجاریش
لاپه‌ڕه‌كان
خیسه‌یه‌كم
لێده‌كه‌ن.
له دڵی خۆمدا
گوتم به‌رخیلانم
ئه‌تۆ چۆن
ده‌بێ شتی
وات له بیر
بچێ؟!
|
|
| |
به‌هه‌رحاڵ
ئێستاش نه‌چووه
بچێ و، بۆ
ئه‌وه‌ی هه‌م
ناساندنی
ئه‌و كتێبه
به نرخه
وه‌ك بانگدانی
ناوه‌ختی
به‌ربانگكردنه‌وه
وه دره‌نگی
نه‌كه‌وێ
و هه‌میش هه‌قی
نووسه‌ری
كۆكه‌ره‌وه‌ش
نه‌فه‌وتێ،
ئه‌وا وێڕای
ناساندنی
كتێبه‌كه،
به‌ركوڵێكییش
له به‌سته‌یه‌كی
فۆڵكلۆرییدا
ده‌كه‌ین
كه به زمانێكی
گه‌لێك ساكار،
ڕووداوێكی
گرینگی مێژووییمان
بۆده‌گێڕێته‌وه.
كتێبی
(كانی مرادان_ كۆمه‌ڵێك
به‌ند و
ئاوازی
فۆلكلۆری
موكریان،
گردار: سه‌لاح
پایانیانی) ،
له 216 لاپه‌ڕه‌ی
مامناونجی
پێكهاتووه و
له به‌هاری 1381{2002}
له‌لایه‌ن
ئینتشاراتی
سه‌لاحه‌دینی
ئه‌یووبی چاپ
كراوه. پێشه‌كیی
كتێبی كانی
مرادان، وه‌ك «پێش
بار» به قه‌ڵه‌می
چیرۆكنووسی
ده‌ستڕه‌نگین
كاك «فه‌تاح
ئه‌میری» نه‌خشێندراو
و ناسێندراوه.
نووسه‌ری
كۆكه‌ره‌وه،
كتێبه‌كه‌ی
به سه‌ر چه‌ند
بابه‌تی جۆراوجۆردا
دابه‌شكردووه
و بۆ هه‌ر به‌شێكیش
بڕووكه پێشه‌كییه‌كی
نووسیوه.
بابه‌ته‌كان
بریتین له:
لایه‌لایه،
منداڵ لاواندنه‌وه،
كایه‌ی منداڵان،
گۆرانی ژنان،
گۆرانی پیاوان،
هه‌وای هه‌ڵپه‌ڕكێ،
گۆرانی كار،
حه‌یرانی
ژنان، شین
گێڕی، نۆتی
هێندێك له
هه‌واكان،
فه‌رهه‌نگۆك
و ناوه‌كان.
دیاره شیاوی
گوتنه كه
نووسینی فه‌رهه‌نگۆك
و ناوه‌كان
(كه‌س و گوند
و شوێێه‌كان)،
هه‌تابڵێی
كتێبه‌كه‌ی
به‌نرختر
كردووه. (كانی
مرادان) سه‌ره‌ڕای
ئه‌وه كه
كتێبێكی جوان
و ڕازاوه‌یه،
به‌پێچه‌وانه‌ی
گه‌لێك كتێبی
چاپكراو،
زۆر كه‌م هه‌ڵه‌ی
چاپی تێكه‌وتووه
و، له‌و باره‌وه
ده‌كرێ بڵێین
نه‌ته‌نیا
مرادی نووسه‌ر
به‌ڵكه ئی
خوێنه‌ره‌وانیش
حاسڵ بووه.
به‌ر
له‌وه‌ی بچمه
سه‌ر بابه‌تی
دیاریكراو،
وشه‌ی «گردار»
به وه‌زنی
مردار، كردار،
گوتار.. كه نووسه‌ر
له جیاتی
كۆكه‌ره‌وه
ده‌كاری هێناوه،
ده‌كه‌مه
بیانوویه‌ك
بۆ خستنه‌ڕوو
و ڕاستكردنه‌وه‌ی
هێندێك هه‌ڵه‌ی
زه‌قی ڕێزمانیی
كه زۆرجار
چاوی لێ ده‌پۆشرێ
و كه‌س ئاوڕی
لێ ناداته‌وه. هه‌روه‌ك
ده‌زانین
پاشگری (ئار_ار)
كه به سه‌ر
فێعل (كار)دا
بلكێ وشه‌كه
ده‌بێته
نێوی سفه‌ت،
كه حاڵه‌ت
و چۆنێتی و
زۆرێتی (دووپاتبوونه‌وه)ی
ئاكاری شتێك
یا‌ن كه‌سێك
ده‌گه‌یه‌نێ.
ئه‌و پاشگره
ئه‌غڵه‌ب
به دوای ڕه‌گی
فێعلی دیاریكراودا
دێ، وه‌ك: مردن
_ مرد+ار، كردن_
كرد+ار، گوتن_
گوت+ار..، پێم
شك نایه ئه‌و
پاشگره به
دوای (نێو_ ناو)ه‌وه
بێ. چونكه
ئه‌گه‌ر پاشگری
(ئار_ار) له
وشه‌كه ده‌ربهاوێژین،
وشه‌ی (گرد)
به مانای
خڕ، بازنه،
جه‌غز و كۆ
ده‌مێنێته‌وه
كه نه فێعله
و نه ڕه‌گی
كاریشه. نابێ
ئه‌و پاشگره
له گه‌ڵ (دار)
كه به دوای
نێو _ناوه‌وه
ده‌لكێ تێكه‌ڵ
بكرێ وه‌ك:
برین+دار،
داخ+دار..
ئه‌وه‌ش
بڵێم هه‌ق
نییه باسیكی
گه‌رم و گرینگی
فۆلكلۆریی
تێكه‌ڵ به
باسێكی ویشك
و برینگی ڕێزمانیی
بكرێ، بۆیه
چیدی له سه‌ری
ناڕۆم و ده‌چمه
سه‌ر ئه‌سڵی
بابه‌ت.
(كانی مرادان)
زۆر به‌ند
و ئاوازی فۆلكلۆریی
به نرخ و بایه‌خداری
تێدایه كه
شیاوی خوێندنه‌وه
و شیكردنه‌وه
و له‌سه‌رنووسین
و تێخوێندنه‌وه‌ن.
دیاره شیكردنه‌وه
و هه‌ڵسه‌نگاندنی
هه‌موو به‌نده‌كان
وه‌ختێكی
زۆری ده‌وێ،
بۆیه لێره‌دا
وێڕای ڕێز
و حورمه‌تی
ئه‌ده‌بی
بۆ كاك سه‌لاح
پایانیانی،
ته‌نیا به‌سته‌یه‌ك
(چه‌ند به‌ندێك)
كه له زمان
ڕێزدار «قاله
شین»ه‌وه
تۆمار كراوه،
به هێندێك
سه‌رنج و شیكردنه‌وه‌وه
ده‌خه‌مه‌ڕوو:
حه‌جه‌م
دێ به ماشێنی
ده‌پسێ
سیمی رادیۆنی
میرزا«ره‌حمه‌ت»
بانگ ده‌كا:
به لۆری
قه‌ندی دێنی
گا و گه‌ردوونێ
ده‌كا
هێندی
«ئه‌میر» بیدوێنی
مه‌لا
«سه‌دیق» به‌ڕێ
بوو
ده‌گه‌ڵ
كاكه «ره‌جیم»ی
مه‌لا
«خه‌لیل» به
ڕێ بوو،
ده‌گه‌ڵ
مه‌لا «حوسێن»ی
هه‌ر
چواریان فتوایان
دا:
نابێ
«قازی» بمێنی
هه‌نار
و سێ‌و و هه‌نجیر
له نێو
كوردان بوه
ته‌كبیر
ئه‌من
میرزا «ره‌حمه‌ت»
نیم
بێنه
ده‌ركێم سه‌د
فه‌قیر
ئه‌من
ماڵه «تاغی)
نیم
بفرۆشم
لۆرك و په‌نیر
«محاڵ»ی
«شاروێران»
نیم
كاسپییه‌كه‌م
بێ، به حه‌سیر
خۆ ئه‌هلی
«سابلاغ»ێ نیم
پووت
پووته ئاردی
بكڕم
بیشێلم
هه‌ویر هه‌ویر
مه‌لا
«سه‌دیق» به‌ڕێ
بوو
ده‌گه‌ڵ
كاكه «ره‌جیم»ی
مه‌لا
«خه‌لیل» به
ڕێ بوو،
ده‌گه‌ڵ
مه‌لا «حوسێن»ی
چوار
به چوار لێی
دانیشتن
كاریان
دانا به ته‌گبیر
هه‌ر
چواریان فتوایان
دا:
بخنكێ
«قازی» فه‌قیر
«نه‌ڵێن»ی بێنه
خوارێ
یه‌كسه‌ر
بۆ «خانه‌قا»یه
ده‌سته‌و
نه‌زه‌ر ڕاوه‌ستن
به‌دڵ
بۆی بكه‌ن
دوعایه
ئه‌و
سێداره‌ی
چه‌قاندیان
له ڕاستی
«چوار چرا»یه
یه‌ك
بۆ «سه‌در و
ئیسلامی»
یه‌ك
بۆ «حه‌مه
حوسێن خان»
یه‌كیان
بۆ «پێشه‌وا»
یه
پاشای
كوردانیان
خنكاند
ڕه‌بی
كوێراییم
دایه
شكڵ و
نێوه‌ڕۆكی
ئه‌و به‌نده،
وێڕای ئه‌وه
كه له باری
ده‌ربڕین
و كورتبێژیییه‌وه
گه‌لێك ده‌وڵه‌مه‌نده،
به ڕووداوێكی
زۆر گرینگی
ئه‌و سه‌رده‌مه‌وه‌ش
به‌نده،
واته له
سێداره‌دانی
«قازی»یه‌كان
به فه‌رمانی
دوژمنی سه‌یانی
و سه‌هه‌نده،
بۆیه جێی
خۆیه‌تی كه
به چاوێكی
وردبینانه
ته‌ماشای
بكه‌ین و بزانین
قیمه‌تی چه‌نده.
دیاره، یه‌كێك
له تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی
فۆلكلۆری
كوردی، كورتبێژی
و ساكاری و ورده‌كاری
و چڕی و پڕیی
مانایه كه
هه‌ڵگر و ده‌ربڕی
گه‌لێك ڕووداو
و به‌ندوباوی
سه‌یروسه‌مه‌ره
و گه‌مه‌ی
مێژوویین
كه زۆر جار
شێوه‌ی تراژێدی
به خۆوه
ده‌گرن. تۆ
بزانه سه‌ربه‌ندی
ئه‌و به‌نده
چه‌ند جوانه
كه بوێژ یا‌ن
دانه‌ر ده‌ڵێ:
حه‌جه‌م دێن
به ماشێنی..
له‌ویش جوانتر
و شاعیرانه‌تر
ئه‌وه‌یه
كه بوێژ،
به هێنانی
حه‌شوی هه‌نار
و سێ‌و و هه‌نجیر(وه‌ك
ته‌وس و پللارتێگرتن)،
هاوار ده‌كا
و داخ و حه‌سڕه‌تی
خۆی كه له
ئه‌ساسدا
داخ و حه‌سڕه‌تی
گه‌لی كورده،
ده‌رده‌بڕێ
كه سه‌رانی
كورد تاكه‌ی
لاڕێ ده‌ڕۆن
و یه‌ك ناگرن.
هه‌ڵبه‌ت،
یه‌كێك له
كاره باش
و جوانه‌كانی
نووسه‌ر ئه‌وه‌یه
كه هه‌م نێوی
به‌یتبێژ
و بوێژی به‌نده‌كانی
به كورتی
ناساندووه
و هه‌م تا ئه‌و
جێیه‌ی بۆی
لواوه نێوی
شوێن و كه‌سانی
به سه‌رداهه‌ڵدراو.
به‌ڵام بۆ
ئه‌وه‌ی بزانین
حاڵه‌تی تراژێدی
ئه‌و ڕووداوه
له چی دایه
كه ته‌نانه‌ت
بوێژیش دڵی
به‌رایی نایه
ئه‌وه‌ی له
چیكڵدانه‌ی
دایه هه‌ڵیڕێژێ،
باشتر وایه
هێندێك زیاتر
باسی پێوه‌ندیی
عه‌شیره‌یی
و پێگه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی
و، ئامراز
و كه‌ره‌سه‌ی
كێشه‌خوڵقێنی
ئه‌و قۆناخه
بكه‌ین.
له سه‌روبه‌ندی
سه‌ره‌ونخوونبوونی
ڕه‌زاشای
په‌هله‌وی
له سه‌ره‌تای
دستپێكردنی
شه‌ڕی یه‌كه‌می
جیهانی(1941) و،
هاوكات له
گه‌ڵ پێكهاتنی
كۆمه‌ڵه‌ی
ژێكاف و دواتر
دامه‌زرانی
كۆماری كوردستان(1946)،
چه‌ند كه‌س
له پیاوانی
سیاسی و عه‌شیره‌یی
و ئایینی وه‌ك:
پێشه‌وا قازی
محه‌مه‌د،
میرزا ره‌حمه‌تی
شافعی، عه‌لیاغای
حاجی ئێلخانی(عه‌لیار)،
قه‌ره‌نی
ئاغای مامه‌ش،
مه‌لا خه‌لیلی
گۆڕه‌مه‌ڕی
و عه‌وڵاغای
بایه‌زیدی
مه‌نگوڕ..،
له كوردستاندا
زۆر خاوه‌ن
ده‌سه‌ڵات
و به ناوبانگ
بوون كه نێوی
زۆربه‌یان
به چاك و خراپ
له به‌یت
و به‌ند و ئاوازی
فۆلكلۆریی
كوردیدا هاتوون.
ئه‌وه‌ی
لێره‌دا زۆر
گرینگه ئه‌وه‌یه
كه دوای به‌تاڵبونی
قه‌باڵه
و داوه‌شانی
قه‌واره‌ی
سیاسی ره‌زاشا،
ناوچه‌ی موكریان
و به‌تایبه‌ت
شاری مه‌هاباد
كه ئه‌و كاته
ناوه‌ندی
سیاسی و ئیداری
بوو، به جۆره
ئازادییه‌ك
و خۆبه‌ڕێوه‌بردنێك
گه‌یشتبوو
كه بۆ زۆربه‌ی
سه‌رۆك عه‌شیره‌ت
و ئاغاوه‌ت
و تاجره گه‌وره‌كان
جێی ترس و نیگه‌رانی
بوو نه‌كا له ڕه‌وتی
ئاڵوگۆڕ و
گواستنه‌وه‌ی
پێگه‌ی هێز
و ده‌سه‌ڵاتی
كۆمه‌ڵایه‌تی
و سیاسی‌دا
ته‌ما بڕاوبن
و بیدۆڕێنن؛
به‌تایبه‌ت
له دامه‌زرانی
كۆمه‌ڵه‌ی
ژێكاف كه
ڕه‌نگده‌ره‌وه‌ی
ویست و خوازی
چین و توێژی
خوێندوار
و كه‌سه‌به
و ورده‌بۆرژوای
شار و وه‌رزێران
بوو، هه‌ربه‌جارێك
زراو و زه‌نده‌قیان
چووبوو. لێره‌دایه
كه كێبه‌ركێی
كۆمه‌ڵایه‌تی
و سیاسی له
نێوان چین
و توێژه جۆراوجۆره‌كاندا
له‌لایه‌ك
توند و تیژتر
ده‌بێ و، له‌لایه‌كی
دیكه‌ش هه‌وڵ
ده‌درێ كه
سه‌رۆك عه‌شیره‌ته‌كان
خۆ ده‌و ڕێكخراوه
جه‌ماوه‌رییه‌ی
ژێكاف بخزێنن.
له‌و كێبه‌ركێیه‌دا
ئاشكرایه
كه قازی محه‌مه‌د
وه‌ك نموونه‌ی
مرۆیه‌كی
نه‌ته‌وه‌یی
و سیاسی و ئایینی
كه له ناو
زۆربه‌ی عه‌شیره‌ت
و چین و توێژه‌كاندا
قسه‌ی ده‌ڕۆیشت،
توانی تاڕاده‌یه‌ك
بۆ به‌ژه‌وه‌ندی
نه‌ته‌وه‌یی،
هه‌نگاو هه‌ڵێنێ
و جۆره پێكه‌وه‌سازنێكی
كاتیی به‌دیبێنێ،
به‌ڵام به
داخه‌وه
كۆمه‌ڵگایه‌ك
كه تێیدا
كلوورێك به‌ژه‌وه‌ندی
نه‌ته‌وه‌یی
به تایه‌ك
قه‌ند بفرۆشرێ
نه‌ده‌بوو
له‌وه چاكتر
بێ. له خۆڕا
نییه هه‌ژاری
شاعیر له‌وباره‌وه
گوتوویه‌تی:
سه‌رم
سووڕما له
قه‌ندی لێوه‌كانت
ده‌زانی
كورد
به قه‌ند
وێرانه ماڵه
له درێژه‌ی
باسه‌كه‌دا
پێویسته
چه‌ند خاڵی
لابه‌لاش
ڕوون بكرێته‌وه:
میرزا
ره‌حمه‌تی
شافعی وه‌ك
گه‌وره‌ترین
تاجر و ده‌وڵه‌مه‌ندی
ده‌ستڕۆیشتوو
و نانبده‌ی
شاری سابڵا‌غ
و ته‌نانه‌ت
موكریان،
كه زه‌عامه‌تی
بازاڕ و زۆر
كه‌لوپه‌ل
و كه‌ره‌سه
و بژیوی ژیانی
له پاواندا
بووه، له‌وكاته‌وه
كه حاجی ئه‌حمه‌دی
باوكی له
شه‌ڕی جیهانی
یه‌كه‌مدا
به ده‌ست
ڕووسان كوژراوه،
هیچكات ڕاسته‌وخۆ
خۆی ده‌كاروباری
سیاسی وه‌رنه‌داوه.
دروسته كه
ئینسانێكی
دوڵه‌تخوا
بووه به‌ڵام
به‌ڵگه‌یه‌كی
سه‌لماوی
ئه‌وتۆ به‌ده‌سته‌وه
نییه كه
له دژی كۆماری
كوردستان
و به‌تایبه‌ت
شه‌خسی«پێشه‌وا
قازی» جووڵابێته‌وه
و پاشمله
بۆی تێچاندبێ.
عه‌لیاغای
حاجی ئێلخانی
«ئه‌میر ئه‌سعه‌د»
وه‌ك سه‌رۆكی
عه‌شیره‌تی
دێبۆكری،
له پێناو
به ده‌سته‌وه
گرتنی ده‌سه‌ڵاتی
سیاسی و ئابووریی
موكریان خۆی
به گه‌وره‌ترین
ره‌قیبی قازی
محه‌مه‌د
زانیوه و
تا ئه‌و جێیه‌ش
بۆی كراوه،
به‌ربه‌ره‌كانی
و دژایه‌تی
خۆی به شێوه‌ی
سیاسی درێژه
داوه، به‌ڵام
له‌گه‌ڵ ته‌واوی
ئه‌وانه‌ش،،
كاتێك كه
فتوانامه‌ی
ئیعدامكردنی
«پێشه‌وا قازی»ان
برده‌لای،
ئیمزای نه‌كرد.
سه‌گێتی و سه‌هه‌نده‌یی
ڕێژیم له‌وه‌دا
بووه ویستوویه
وای نیشان
بدا، گوایه
قازی وه‌ك
موڕته‌د و
له‌دین وه‌رگه‌ڕاو
كه دژی نیزامی
پاشایه‌تی
ئاڵای كوردانی
هه‌ڵداوه،
له‌لایه‌ن
مه‌لا و شێخ
و پیاوه ئایینییه‌كانی
مه‌هاباد
و موكریان
فتوای كوشتنی
دراوه، هه‌ربۆیه‌ش
زۆر مه‌لا و شێخ و پیاوی
ئایینی به
زۆری و تۆبزی
ناچاركران
ئه‌و فتوانامه‌یه
ئیمزا بكه‌ن
كه یه‌ك له‌وانه
مه‌لا سه‌دیق
ئیمامی مه‌زگه‌وتی
هه‌باس ئاغای
مهاباد بووه.
دیاره هه‌ر
ئه‌و مه‌لا
سه‌دیقه‌ش
شه‌وی پێش
له سێداره‌دانی
«قازی»یه‌كان،
له لایه‌ن
ڕێژیمه‌وه
ڕاده‌سپێردرێ
كه كاروباری
وه‌سێتنامه
جێبه‌جێ بكا
و، هه‌ر
ئه‌ویشه
كه به خه‌تی
خۆی وسێتنامه‌ی
قازی محه‌مه‌د
ده‌نووسێ.
كاكه
ره‌جیم، شێخ
عه‌بدولڕه‌حیم
مه‌شهوور
به كاكه
ره‌حیمی باجه‌وه‌ندی
كوڕی شێخی
بورهانی یه. حه‌سه‌ن
زیره‌ك له
گۆرانییه‌كیدا
ده‌ڵێ: خۆ من
كاكه ره‌حیم
نیم مڵكی باجه‌وه‌ندم
بێ، مه‌به‌ستی
ئه‌و شێخ عه‌بدولڕه‌حیمه‌یه
كه هه‌م خاڵی
مامۆستا هێمن
و هه‌م خه‌زووری
بووه.
ئه‌وه‌ی
سه‌باره‌ت
به‌و ئینسانه
بیسراوه
و زانراوه
ئه‌وه‌یه
كه نێوبراو
به درێژایی
ژیان هه‌میشه
ده‌وڵه‌تخوا
بووه و ته‌نانه‌ت
له دژی داموده‌زگای
خانه‌قای
شێخی بورهان
و، بگره خودی
شێخ محه‌مه‌دی
برای جووڵاوه‌ته‌وه
و به‌ربه‌ره‌كانی
كردووه. له
بابم و زۆر
كه‌سی دیكه‌شم
بیستووه
كه ده‌رهه‌ق
به خانه‌قا
و شێخ محه‌مه‌د
ئه‌وه‌نده
خراپ و شه‌یتان
بووه
كه خودی
شێخ محه‌مه‌د
له‌قه‌بی
«ره‌جیم»ی به
سه‌ر دا بڕیوه.
باش بوو
ئه‌وه‌شم
وه‌بیر هاته‌وه
كه ئه‌وه‌نده‌ی
نێوبراو له
ئاست شه‌خسی
پێشه‌وا قازی
كینه و عه‌داه‌وه‌تی
هه‌بووه،
سه‌دئه‌وه‌نده
شێخ محمه‌دی
شێخی، موخلیس
و دۆستی یه‌كڕه‌نگی
قازی بووه.
ده‌گێڕنه‌وه
كاتێك بۆمۆركردنی
فتوانامه‌ی
كوشتنی قازی
محه‌مه‌د
ده‌چنه لای،
كاغه‌زه‌كه‌ی
ده‌خاته
لاوه و ده‌ڵێ
چۆن ئه‌من
كفری ئاوا
گه‌وره ده‌كه‌م
كه فتوای
كوشتنی گه‌وره‌ترین
پێشه‌وای
دینی ئیمزا
بكه‌م، قه‌ت
شتی وا نابێ..
ئیمزای ناكا.
له‌و
پێوه‌ندییه‌دا،
ده‌بێ ئیشاڕه
به‌و خاڵه
گرینگه‌ش
بكرێ كه هه‌موو
عه‌شیره
و عێل و تایفه
و بنه‌ماڵه
گه‌وره‌كانی
كوردستان،
له كێبه‌ركێی
كۆمه‌ڵایه‌تی
و ساسیدا،
هه‌میشه
خاوه‌نی دووباڵی
جیاواز بوون،
باڵێك سه‌ر
به ده‌وڵه‌ت
و ده‌سه‌ڵاتی
ناوه‌ندی
و باڵێكیش
سه‌ر به خه‌ڵك
و بزووتنه‌وه‌ی
نیشتمانی.
بۆ ڕوونبوونه‌وه‌ی
ئه‌و دیارده‌یه
ده‌كرێ چه‌ند
نموونه‌ی
به‌رچاو بخه‌ینه‌ڕوو:
له ناو
عێل و عه‌شیره‌تی
مه‌نگوڕ،
ئه‌گه‌ر به‌ره‌ی
یایی زێڕن
و یای شه‌م
به گوێره‌ی
مه‌سڵه‌حه‌تی
عه‌شیره‌یی
ده‌وڵتخوان،
به‌ره‌ی یایی
مرۆت و یایی
ئامان پێچه‌وانه‌كه‌یه‌تی.
له ناو
عه‌شیره‌تی
دێبۆكری و
به‌تایبه‌ت
بنه‌ماڵه‌ی
حاجی ئێلخانی،
ئه‌گه‌ر عه‌لیاغا
و مه‌حمووداغا
به پێی به‌رژه‌وه‌ندی
عێلایه‌تی
ده‌وڵه‌تخوان
له به‌رانبه‌ردا
حاجی بایزاغا
و كوڕه‌كانی
یا‌ن بێ لایه‌نن
یا‌ن پێچه‌وانه‌كه‌یه‌تی.
له ناو
عه‌شیره‌تی
مامه‌شدا،
ئه‌گه‌ر به‌ره‌ی
قه‌ره‌نی
ئاغای مامه‌ش
ده‌وڵه‌تخوان،
له به‌رانبه‌ردا
به‌ره‌ی قادری
سێمانی پێچه‌وانه‌كه‌یه‌تی
و، هه‌روا
ئه‌و دیارده‌یه
بۆ تایفه‌ی
قازی و تایفه‌ی
شێخی(بورهان)
و ته‌نانه‌ت
له كۆردستانی
باشوور بۆ
عه‌شیره‌تی
بارزانی و
ئیدیكه‌ش
وه‌ڕاست ده‌گه‌ڕێ.
به‌ڵام له‌گه‌ڵ
ته‌واوی ئه‌وانه،
ئه‌وه‌ی حاڵه‌تی
تراژێدی هه‌یه
یا‌ن باشتر
وایه نێوی
گه‌مه و سه‌یرو
سه‌مه‌ره‌ی
مێژوویی لێ
بنێم ئه‌وه‌یه
كه دوو پیاوی
زۆر گه‌وره‌ی
ئایینی وه‌ك
مه‌لا خه‌لیلی
گۆڕه‌مه‌ڕی
و مه‌لا حوسێنی
مه‌جدی فتوای
كوشتنی پێشه‌وا
قازی ئیمزا
ده‌كه‌ن. تراژێدییه‌كه
لێره‌دایه
كه كه‌سی
یه‌كه‌م واته
مه‌لا خه‌لیل
ساڵی 1307ی هه‌تاوی(1928)
له دژی فه‌رمانی
ڕه‌زا شای
باوكی ئه‌و
حه‌مه‌ڕه‌زا
شایه‌ی كه
ئێستاكێ فه‌رمانی
كوشتنی پێشه‌وا
قازی داوه،
ڕاده‌په‌ڕێ
و فتوای شه‌رعی
ده‌رده‌كا
كه سه‌ری
هیچ كوردێك
نابێ بچێته
ژێر شه‌پكه‌ی
په‌هله‌وییه‌وه.
گه‌مه مێژووییه‌كه‌ش
له‌وه‌دایه
كه زانایه‌كی
وه‌ك مه‌لا
حوسێنی مه‌جدی
كه تا دۆینێ
خۆی سه‌رۆكی
دیوانی داد
و عه‌داڵه‌تی
كۆماری كوردستان
بووه، ئه‌مێستا
ده‌بێ به
ناچاری، عه‌داڵه‌ت
بخاته‌لاوه
و فتوای مه‌رگی
سه‌رۆك كۆماری
خۆی كه هه‌ر
بۆ خۆشی دوعای
سه‌ركه‌وتن
و سه‌رفرازی
بۆوێند، ئیمزا
بكا. جارێكیان
له‌و پێوه‌ندییه‌دا
ئه‌و پرسیاره‌م
له مامۆستا
مه‌لا شێخ
عه‌زه‌ددینی
حوسێنی كرد
كه له جواب‌دا
فه‌رمووی:
«دوای ئه‌وه
كه له‌لایه‌ن
مامۆستا مه‌لا
حوسێنی مه‌جدی
ئیجازه‌ی
مه‌لایه‌تیم
وه‌رگرت و
پاشان هاتمه‌وه
مه‌هاباد
و زیاتر تێكه‌ڵاو
بووین، ڕۆژێكیان
پرسیم ئه‌رێ
حاجی مامۆستا
بۆچی فتوای
كوشتنی قازیت
ئیمزا كرد؟
فه‌رمووی
بابه‌له
ئه‌گه‌ر ئیمزام
نه‌كردبا
ده‌یانكوشتم..».
به گوێره‌ی
ئه‌و په‌نده‌ی
كه ده‌ڵێ:
«قسه بیست
و چواره و
دوویان به‌كاره»،
مادام قسه
گه‌یشته
ئێره ده‌بێ
ئه‌و ڕاستییه‌ش
وه‌بیر بخرێته‌وه
كه له ناو
عوله‌ما و
مه‌لایانی
موكریان‌دا،
تا ئه‌و جێیه‌ی
كه مێژوو
وه‌باڵی بۆ
ده‌كێشێ، ته‌نیا دوو
مه‌لا فتوانامه‌كه‌یان
ئیمزا نه‌كرد.
یه‌كیان مه‌لای
ماوه‌ڕانی
(مه‌لا ڕه‌شه)و،
ئه‌ویدیكه‌شیان
مه‌لا خالیدی
ده‌ربه‌ندی
بوو كه له
ترسی ئیمزاكردن،
ماوه‌یه‌كی
دوورودرێژ
خۆی شارده‌وه.
له كۆتاییدا،
ئه‌گه‌رچی
واوێده‌چێ
كه بوێژ یا‌ن
به‌یتبێژ
له چه‌ند
جێگه‌دا تووشی
هه‌ڵه و له‌بیرچوون
و جێگۆڕكێی
دێڕه‌كان
هاتبێ، به‌ڵام
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا
وشه‌كان زۆر
به جوانی
له شوێنی
پێویستدا
گونجێندراون:
حه‌جه‌م:
سه‌مبولی
ئه‌رته‌ش
و ده‌وڵه‌تی
ناوه‌ندی.
رادیۆ:
سه‌مبولی
ئازادی و ده‌ربڕینی
بیر و ڕای گشتی(
مه‌به‌ست
رادیۆی كۆماری
كوردستانه)،
كه حه‌جه‌م
دێن سیمه‌كانی
ده‌پسێنن.
میرزا
ره‌حمه‌ت:
سه‌مبولی
بازار(بۆرژوازی
شار) و گه‌وره‌ترین
تاجری قه‌ند.
ئه‌میر:
(ئه‌میر ئه‌سعه‌د)
سه‌مبولی
عه‌شیره‌یی
و گه‌وره‌ترین
به‌رهه‌مهێنه‌ری
چه‌وه‌نده‌ر
و هاوپه‌یمانی
میرزا ره‌حمه‌ت.
سه‌دیق،
ره‌جیم، خه‌لیل
و حوسێن: سه‌مبولی
دینی و ئایینی
موكریان.
قازی:
سه‌مبولی
نه‌ته‌وه‌یی
و كوردایه‌تی.
به
كورتی، بوێژ
یا‌ن به‌یتبێژ
له باری هونه‌ری
و هه‌روه‌ها
له بواری
به‌یه‌كه‌وه‌لكاندنی پێوه‌ندیی
ئابووری و
سیاسی و فه‌رهه‌نگی
به هۆی وشه‌گه‌لی
وه‌ك:«حه‌جه‌م»،
«رادیۆ»،
«میرزا ره‌حمه‌ت»،
«قه‌ند»، و «ئه‌میر».. ئه‌وه‌نده
وه‌ستایه، هه‌ر ده‌ڵێی
ئێستایه
و، مێلۆدی
«ڕه‌بی كوێراییم
دایه» ده‌خاته
كایه.
28-02-2004