|
|
|
ڕۆژی
سێشه‌مۆ 27 له
سه‌ر 28ی ئاوریل(2004)،
عاقیبه‌ت شاری
دێمشقی سوریاش،
ڕووداوێكی
ده‌ستكردی
تیرۆریستی
به خۆیه‌وه
بینی كه به
گوێره‌ی هه‌واڵی
ماسمیدیاكان
چه‌ند كوژراویشی
لێكه‌وته‌وه.
به گوێره‌ی
ڕاگه‌یاندنی
وه‌زاره‌تی
ناوخۆی سوریا،
گۆیا تیرۆریسته‌كان
4 كه‌س بوون و
بۆمبێكیان
له ماشێنێكدا
داناوه‌ته‌وه
و پاشان هێزه‌كانی
پاراستن گه‌مارۆیان
داون و ماوه‌ی
45 ده‌قیقه شه‌ڕ
و پێكدادان
درێژه‌ی
كێشاوه كه له
ئاكامدا دوو
كه‌س له تیرۆریسته‌كان
و پۆلیسێك و
قه‌ره‌وێڵێك
كوژراون. هه‌روه‌ها
ده‌گوترێ كه
شوێنی ڕووداوی
ته‌قینه‌وه‌ی
ماشێنه‌كه
و تێكهه‌ڵچوونی
هێزه‌كانی
پۆلیس و پاراستن
ده‌گه‌ڵ بۆمبدانه‌ره‌كان
له نیزیك ده‌فته‌ری
پێشووی ڕێكخراوی
نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان
بووه. به قسه‌ی
ئه‌وانه‌ی
كه ڕووداوه‌كه‌شیان
له نیزیكه‌وه
دیتووه گۆیا
دوای ته‌قینه‌وه،
چوار چه‌كدار
له ڕووبه‌ڕووی
باڵوێزخانه‌ی
كانادا ده‌ستیان
به هاویشتنی
نارنجه‌ك و
ئارپی جی كردووه
و هێزه‌كانی
ده‌وڵه‌تیش
ڕاویان ناون!
ڕه‌نگه، ڕووداوی
له‌م چه‌شنه
كه ڕۆژانه
له زۆر شوێنی
جهان ڕووده‌ده‌ن
شتێكی زۆر سه‌یر
و نائاسایی
نه‌بێ، به‌ڵام
ئه‌وه‌ی سه‌یر
و نائاسایی
یه، ئه‌وه‌یه
كه وڵاتێكی
تیرۆریست و
تیرۆریست په‌روه‌ری
وه‌ك سوریا،
به ته‌شقه‌ڵه
و گۆنگه‌ڵ گێڕان
ده‌یه‌وێ له
به‌رانبه‌ر
بیروڕای گشتیی
جیهانیدا،
وا نیشان بدا
كه دژی تیرۆریزمه،
له‌ویش سه‌یروسه‌مه‌ره‌تر
ئه‌وه‌یه
كه وه‌زیری
ناوخۆی ئه‌و
وڵاته به
بۆنه‌ی ڕووداوه‌كه
ڕاده‌گه‌یێنێ
كه «ده‌وڵه‌تی
سوریا ماوه‌ی
25 ساڵه له دژی
تیرۆریزم خه‌بات
ده‌كا و له‌و
پێناوه‌شدا
گه‌لێكی قوربانی
داوه».
دیاره، حه‌وجێ
به گوتن و سه‌لماندن
و به‌ڵگه هێنانه‌وه
ناكا كه قسه‌ی
ئه‌و عالیجه‌نابه
فڕی به سه‌ر
ڕاستییه‌وه
نییه و، هه‌ر ئینسانێكی
عاقڵ ده‌زانێ
كه ڕووداوه‌كه
له بنه‌ڕه‌تدا
گۆنگه‌ڵ گێڕان
و شانۆگه‌ریی
بووه.
بڵێی كه‌س نه‌بێ
له جه‌نابی
«كوڕی ئه‌سه‌د»
و وه‌زیره
به‌رده‌ست
و وه‌رگێڕكه‌كانی
بپرسێ ئه‌گه‌ر
به‌ڕاستی ئێوه
و ڕێژیمه به‌عسییه‌كه‌تان
دژی تیرۆریزمن،
ئه‌دی ئه‌و
كوردكوژی و،
كوشت و كوشتاره‌ی
كه له مانگی
مارس(2004) دا وه‌ڕێتانخست،
چۆنی پاساو
ده‌ده‌ن؟ هه‌ڵبه‌ت،
له هیچكه‌س
شاراوه نییه،
كه ڕووداوی
مانگی مارسیش
كه تێیدا سه‌دان
كه‌س له خه‌ڵكی
كورد كوژران
و زیندانی كران،
له ئه‌ساسدا
ته‌شقه‌ڵه
و گێچه‌ڵ و گۆنگه‌ڵێك
بوو كه له‌لایه‌ن
هێزه‌كانی
پاراستنه‌وه
ئاراسته و
ئاماده‌كرا
تا له سۆنگه‌یه‌وه
ئه‌و خه‌ڵكه
كورده‌ی كه
له شایی و خۆشیی
خوشك و برایانی
خۆی له كوردستانی
باشووردا به‌شداربوون،
سه‌ركوت بكرێ.
دیاره شیاوی
گوتنه، كه
ده‌وڵه‌تی
سوریا، نه‌ته‌نیا
به ئامانجه
دیاریكراوه‌كانی
خۆی كه به
هۆی سازكردنی
ئه‌و ڕووداوه
ده‌ستكرده
چاوه‌نواڕی
بوو نه‌گه‌یشت،
به‌ڵكوو كوردگوته‌نی
«كۆسه چوو بۆ
سمێڵی، ڕدێنیشی
له سه‌ردانا».
واته ده‌وڵه‌تی
سوریا، نه‌ته‌نیا
نێوی مباره‌كی
وه‌ك داڵده‌ی
تیرۆریزم ده
لیستی ڕاگه‌یێندراوی
ساڵی 2003ی وه‌زاره‌تی
ده‌ره‌وه‌ی
ئه‌مریكادا
هه‌روا ماوه‌ته‌وه،
به‌ڵكه ئه‌و
ڕۆژانه ورده‌وه
و وریاكردنه‌وه‌یه‌كیشی
به بۆنه‌ی
پشتیوانی له
تیرۆریزم و
هه‌روه‌ها
ناردنی چه‌كداری
گێره‌شێوێن
بۆ ناو خاكی
عێراق پێ ڕاگه‌یێندراوه
كه ئه‌گه‌ر
درێژه‌ی هه‌بێ
ئه‌وا له‌لایه‌ن
كۆشكی سپییه‌وه
به زوویی بڕیاری
پێویستی له
سه‌ر ده‌درێ.
دیاره شتێكی
ئاشكرایه
كه ئه‌و كێشه
سیاسی و دیپلۆماسییانه‌ی
كه‌وا ماوه‌یه‌كه
له نێوان ئه‌مریكا
و سوریاوه
له ئارادان،
ڕه‌نگه به‌رهه‌مێكی
ده‌ستاوله‌جێی
ئه‌وتۆی بۆ
كوردی دانیشتووی
ئه‌و وڵاته
لێ نه‌كه‌وێته‌وه،
به‌ڵام هه‌رچییه‌ك
بێ بیروڕای
گشتیی جیهانی
بۆ لای ئه‌م
خاڵه ڕاده‌كێشێ
كه «سه‌گی زه‌رده‌یش
هه‌ر برای شوغاڵه»
و به‌عسی هه‌ر
به‌عسی یه
و تۆبه له
تیرۆریزم محاڵه.
|
|
|