|
لێدوان
و باسكردن ده‌رباره‌ی
بیر و بۆچوونی
حافز، چ وه‌ك
شاعیرێكی وردبین
و خه‌یاڵپه‌رداز،
چ وه‌ك مرۆڤێكی
ڕه‌ند و ئینساننه‌واز
كارێكی سووك
و ئاسان نییه،
ئه‌ویش ئه‌و
حافزه‌ی كه
دوای تێپه‌ڕبوونی
شه‌ش سه‌ده،
ئێستاش فكر
و زیكری گه‌لێك
له حافزشناسانی
ناوه‌وه و
ده‌روه‌ی به
خۆوه خه‌ریك
كردووه و،
هێشتازۆرێك
له نهێنییه‌كانی
ژیان و چۆنیه‌تی
ڕاست و پاستكردنه‌وه‌ی
غه‌زه‌له‌كانی
ڕوون نه‌بووه‌ته‌وه.
هه‌ر
بۆیه منێكی
كوردی مه‌له‌نه‌زانی
كه‌م بینه‌ی
له ئاوترساو،
كه ماوه‌یه‌كه
له ده‌ریای
بێ به‌ستێنی
شێعری حافزدا،
خه‌ریكی ده‌رهێنانی
دوڕدانه‌یه‌كه‌م،
له په‌له‌قاژه
زیاتر چیم بۆ
نه‌كراوه.
به‌ڵام هه‌رچونییه‌ك
بێت، نێوی حافز
و غه‌زه‌له
ته‌ڕ و دڵگیره‌كانی
نه ته‌نیا
بۆ نه‌ته‌وه‌ی
كورد و به‌تایبه‌ت
كۆڕوكۆمه‌ڵی
شێعرویست و
ئه‌ده‌بدۆست
بێگانه نه‌بووه
و نییه؛ به‌ڵكه
بۆ نه‌ته‌وه
دراوسێكانی
ئێرانی و بگره
ده‌روه‌ی سنووره‌كانی
ڕۆژهه‌ڵاتی
ناوه‌ڕاستیش
ئاشنایه. هه‌ربۆیه‌ش،
چ ئه‌وه‌ی له
سای زوڵم و زۆرداری،
شه‌وێك له
شه‌وان به
هه‌ناسه‌ساردی
سه‌ری نائومێدی
نابێته‌وه
و، چ ئه‌وه‌ی
زمانی فێڵ و
ڕیا و بێعاری
ده‌ستی تاسه‌و
ئاواتی پێ به‌ردابێته‌وه،
ناتوانێ له
ده‌وری باخۆچكه‌ی
خه‌یاڵ و خانووچكه‌ی
خه‌راباتی
حافز كۆزیلكه
نه‌به‌ستێ
و گوێ بۆ چریكه‌ی
شاعیری هه‌قبێژ
و خۆشڕاوێژی
شیرازی ڕانه‌دێرێ،
كه له حاند
ده‌سه‌ڵاتدارانی
ماخولیا و خوێریلكه‌ی
جیهانی «خراپئاوا»
ده‌خوێنێ و
ده‌ڵێ:
شه‌ڕی
حه‌فتا و دوو
میلله‌ت خڕی
بیانوو بێ له
لات
كه نه‌دۆزراوه هه‌قیقه‌ت سه‌ر له ئه‌فسانه
درا
كاتێ
حافز له سه‌ره‌تاكانی
سه‌ده‌ی هه‌شته‌می
كۆچی له دایك
ده‌بێ، نزیكه‌ی
سه‌دساڵێك
به سه‌ر هه‌ڵمه‌ت
و كوشتار و ڕاوه‌ڕووتی
چه‌نگیزی مه‌غۆل
تێده‌په‌ڕێ.
دوای ڕاوڕاوێن
و ڕمبازێن و
زه‌وی سووتاندن
و زگ دڕاندن،
شیراز خاكی
پاكان و چاكانی
حافز تازه
ده‌هات نه‌فه‌سێكی
ئوخژناوی بێته‌وه‌به‌رخۆ، كه دیسان
پیاوكوژێكی
دی به نێوی
ته‌یمووری
له‌نگ(شه‌ل)
وه‌خۆده‌كه‌وێ
و وڵات به خاك
و خوێن ده‌كێشێ.
دروست
ئه‌و كاته‌ی
كه به ده‌ستی
ته‌یموور،
سه‌ر له سه‌ربان
و مناره‌ی شاران
له قه‌ناره
ده‌دران و،
كه‌وڵی له
كائاخندراوی
خه‌ڵكی بێ تاوان
له كووچه
و كۆڵان و بازاڕان
هه‌ڵداوه‌سران،
یان هه‌ر ئه‌و
كاته‌ش كه
ناوچه‌ی كرمان
و شیراز له
نێوان حاكمه
قۆڕده‌ماخه‌كانی
سه‌ر به ئێلخانانی
مه‌غۆل ده‌بوونه
پێگه‌ی شه‌ڕوشوور
و پێكدادان
و، ده‌ست به
ده‌ست ده‌كران؛
حافز له شاری
شیراز ژیان
ڕاده‌بوێرێ
و جگه له لاواندنه‌وه
و دڵدانه‌وه‌ی
خه‌ڵك كارێكی
ئه‌وتۆی له
ده‌ست نایه.
ئاكارپیسی و
بێ وێژدانیی
ده‌سه‌ڵاتداران،
ڕیا و خه‌ڵكفریودانی
دینمه‌داران
وا له حافز
ده‌كات كه
ته‌نانه‌ت
له گه‌ڵ داموده‌زگای
مه‌له‌كووتیش
ــ كه كه‌س
نه‌یزانی و
نازانێ بۆچ
ئیبنسانی هێنایه
ئه‌و «خراپئاوا»یه
ــ تێكه‌وێ
و ئه‌گه‌ریش
بۆی هه‌ڵكه‌وێ
ئادارای له
سه‌ر پاداری
نه‌هێڵێ.
به
كورتی، حافز
ڕه‌نگده‌ره‌وه‌ی
ده‌رد و ڕه‌نجی
سه‌دان ساڵه‌ی
كۆمه‌ڵگه‌كه‌یه‌تی.
گه‌لێك له‌و
ڕووداوه دڵته‌زێنانه‌ی
كه به چاوی
خۆی دیویه‌تی
و هه‌ستی ناسكی
پێ هورووژاوه،
به زمانی ڕه‌مز
و ڕاز و ته‌ورییه
لێیان دواوه،
كه له‌م بواره‌دا
جارێكیش به
ڕاگوزار «كورد»ی
وه‌به‌ر ئانیشكی
شێعر داوه.
ئه‌وا لێره،
به وه‌رگێڕانه‌وه‌ی
سه‌رجه‌می
غه‌زه‌له‌كه‌بۆ
سه‌ر كوردی،
باسه‌كه‌مان
درێژه پێده‌ده‌ین:
داد بۆ مه‌ی
به مه‌ی ئاورتێبه‌ر
بوو
كـــه‌وا ئه‌مجاریش،
ئه‌وم تێ به‌ر
بوو
هــــــــــه‌زار
ئافه‌رین بۆ
شه‌ڕابی سوور
كه ده‌سڕێته‌وه
زه‌ردیم له
سه‌ر ڕوو
نه‌ڕزێ ئـــــه‌و
ده‌سته‌ی ڕه‌زی
هێنابه‌ر
نه‌شكێ ئه‌و
پێیه كه شێلای
هێشوو
قه‌زای نووسراوه
ڕه‌ش نابێته‌وه
كه چاره‌نووسم
عیشق بوو، له
زوو
كاری خودایی
نه سووك
و سانه
ده زاهید بڕۆ
پێم مه‌گره
بیانوو
ئه‌وه‌ی ده‌تداتێ
ساقی تاو نا
تاو
چ تڵته و چ ساف،
بینۆشه هه‌موو
خۆش به، له‌خۆوه
هه‌ر خۆت مه‌خۆوه
به ماڵی دنیا
هه‌رگیز مه‌گره
خوو
تا ماوی وه‌ها
ژیان ڕابوێره
كه مردی، نێوت
نه‌به‌ن به
مردوو
مه‌دوێ له
حیكمه‌ت كه
كاتی ئه‌جه‌ل
وه‌ك بێچاره
كورد، ده‌مرێ ئه‌ره‌ستوو
مه‌ستی وه‌حده‌تی
جامی ئه‌له‌سته
ئه‌وه‌ی وه‌ك«حافز»
پێی ته‌ڕكا
گه‌روو
ئه‌من
به گوێره‌ی
توانا، بیروڕای
خۆم ده‌رباره‌ی
ئه‌و تاكه
شێعره‌ی كه
وشه‌ی «بێچاره
كورد»ی تێدا
به‌كار براوه
ده‌رده‌بڕم
تاكوو بزانین
مه‌به‌ستی
حافز چ بووه.
1ـ
ئایا ویستوویه
ته‌نیا بۆ قافیه‌ی
غه‌زه‌له‌كه‌ی،
كه‌ڵك له وشه‌ی
«كورد» وه‌رگرێ؟
2ـ
یان ده‌نا ویستوویه
به چاوی ده‌سه‌ڵاتدارانی
ڕه‌گه‌زپه‌رستی
دۆینێ و ئه‌مڕۆ،
چاو له كورد
بكا و
به ڕه‌پاڵنانی
وشه‌یه‌كی
تر وه‌ك «بێچاره»،
كورد له چاو
بخا و بێچاره‌تری
كا؟
به
ڕای من، حافز
شاعیرێك نه‌بووه،
هه‌ر كه (قافیه‌ی
لێ به ته‌نگ
هات، بازاڕی
جه‌فه‌نگی
گوڵ بكات)!
به
گوێره‌ی ئه‌و
دوو نوسخه‌ی1
كه من كه‌ڵكم
لێ وه‌رگرتوون،
سه‌رجه‌می
غه‌زه‌له‌كه،
خۆی له ده
دانه‌شێعرێك
پێكهاتووه.
حافز ئه‌گه‌ر
مه‌به‌ستێكی
تایبه‌تی نه‌بوایه،
لام وایه وازی
له‌و ده‌نكه
به‌یته دێنا
و به نۆ گله‌كه
ڕازی ده‌بوو.
ئه‌وه‌ش بڵێی
دوای حافز،
ئه‌وشێعره
ناوئاخن كرابێ،
شتێكی دوور
له عه‌قڵه
و، ته‌نانه‌ت
بۆ گه‌لێك تاقمی
ڕه‌گه‌زپه‌رستی
به‌رچاوته‌نگ
ئه‌گه‌ر كرابا،
ئه‌و تاكه
شێعره‌شیان
ده‌كڕانده‌وه،
هه‌روه‌ك له
زۆر نوسخه‌كاندا
ئه‌م كاره
كراوه.2
دیسانیش
ئه‌گه‌ر حافز
نیازی قافیه
بوایه زۆرچاك
ده‌یتوانی
له وشه‌گه‌لی
«سه‌رداری گورد»،
«ڕۆسته‌می گورد»..
كه‌ڵك وه‌رگرێ
كه هه‌م له
باری وشه‌ئارایی
و هه‌میش له
باری ئاهه‌نگه‌وه
جوانتر له‌گه‌ڵ
«ئه‌ره‌ستوو»
ڕێك ده‌كه‌وتن.
به‌ڵام ئایا
حافز ده‌یتوانی
تا ئه‌و ڕاده‌یه
خۆی ناشی له
قه‌ڵه‌م بدا
كه «ڕۆسته‌م»
یا «سه‌ردار»
ئه‌ویش به
پێوانه‌ی حیكمه‌ت
له‌گه‌ڵ ئه‌ره‌ستوو
هه‌ڵسه‌نگێنێ
و به یه‌كتریان
بشوبهێنێ،
شتی وا له حافز
به دووره.
ڕه‌نگه
گه‌لێك كه‌س
له سه‌ر ئه‌و
ڕایه بن كه
وشه‌ی «بێچاره»
وشه‌یه‌كی
نابه‌دڵ و سووكه‌ڵه‌یه
و، بێونه‌بێ
حافزیش وه‌ك
نه‌یارانی
دۆینێ و ئه‌مڕۆی
كورد، ویستوویه
به چاوی سووك،
سه‌یری كورد
بكرێ و هه‌تا
هه‌تایه ئه‌و
سفه‌ته شانه‌وشان
ده‌گه‌ڵی بڕوا
و جارناجاریش
ئانیشكێكی
قیناویشی تێوه‌ژێنێ؛
نا، ئه‌وه‌ش
هه‌ر وا نییه.
له
سه‌رانسه‌ری
دیوانی حافزدا،
شه‌ش جار وشه‌ی
بێچاره به
كاربراوه،
كه له هیچیاندا
جگه له واتای
دڵسۆزیی هاوتا
ده‌گه‌ڵ داخ،
مانای سووك
و تانه و ته‌شه‌ر
و توانج نابه‌خشن.
ده‌توانین
له‌م باره‌دا
چه‌ند نموونه
له خواره‌وه
بێنینه‌وه:
دڵ
به بۆی وی بوو،
گوتی خۆشه
هه‌وای شار
بێچاره‌یه
نه‌یزانی كه
یاری سه‌فه‌ری
بوو!
(دل
گفت فروكش كنم
این شهر به
بویش
بیچاره
ندانست كه
یارش سفری بود!)
ته‌نیا
به چۆڕێكی
تۆ، خاكی زه‌وی
بوو به دوڕ
سه‌یری
ئه‌مه‌ی بێچاره
كه بۆت له
خۆڵ كه‌مترین!
(از
جرعه‌ی تو،
خاك زمین قدر
لعل یافت
بیچاره
ما، كه پیش
تو از خاك كمتریم!)
به
ڕوونبوونه‌وه‌ی
ده‌سته‌واژه‌ی
«بێچاره كورد»
و ئاوێته‌بوونی
له‌گه‌ڵ حیكمه‌ت
و ئه‌ره‌ستوو،
ناچار ئه‌و
بووچوونه‌مان
تێدا به‌هێزتر
ده‌كات كه
حافز جگه له
وشیاركردنه‌وه‌یه‌كی
فه‌لسه‌فییانه
و دڵسۆزییه‌كی
هۆشمه‌ندانه،
چ غه‌ره‌زێكی
تری نه‌بووه.
له سه‌رانسه‌ری
غه‌زه‌له‌كانیدا
به‌رگریكردن
له مافی ڕه‌وای ئینسان،
به چاوی
شاعیرێكی
ڕه‌ند و ئازاده
وه‌ك ڕۆژی ڕوون
عه‌یانه.
ئه‌وه‌یكه
حافز له حیكمه‌ت
و عیرفاندا
ئه‌وپه‌ڕی
شاره‌زایی
هه‌بووه چ
جێگه‌ی گومان
ناهێڵێته‌وه،
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا
كه زیاتر لایه‌نگری
ته‌ریقه‌ت
بووه تا شه‌ریعه‌ت،
به‌ڵام له
ته‌ریقه‌تیشدا
نه دڵی به
هیچ پیر و خانه‌قایه‌ك
خۆش كردووه
و نه ده‌ستی
ئیراده‌تی
داوه‌ته هیچ
موڕشیدێك؛
حافز ته‌نیا
هاوڕازی مه‌ی
و شاگرد و گوێگری
پیری خارابات
و ڕێڕه‌وی پاكبازی
خانه‌قای عیشق
بووه و به‌س.
له
سه‌رده‌می
ئه‌ودا به
گشتی و له ده‌ورانی
ئه‌میر موباریزه‌دین
به‌تایبه‌تی
كه حافز زۆر
جار به«موحته‌سیب»
نێوی دێنێ،
وه‌دوای حیكمه‌ت
و فه‌لسه‌فه
كه‌وتن كه
گوایه كفره
و بۆنی خوانه‌ناسی
لێدێ، به كارێكی
حه‌ڕام و ناڕه‌وا
له قه‌ڵه‌م
درابوو؛ كه‌م
كه‌س ده‌یوێرا
به ئاشكرایی
بیروڕای خۆی
ده‌ربڕێ، یان
ده‌بوایه
بێده‌نگ بێ
یا ده‌نا ملكه‌چی
داموده‌زگای
دینمه‌دارانی
سه‌رده‌م بێ.
كه‌وابوو
حافز له‌و ڕوانگه‌وه
هه‌م چۆنیه‌تی
بارودۆخی سه‌رده‌مه‌كه‌مان
بۆ به‌یان ده‌كا
و هه‌م ده‌یهه‌وێ
ئه‌و كه‌سانه
وشیاركاته‌وه
كه به هۆی
حیكمه‌ت و فه‌لسه‌فه
ئه‌گه‌ر به
پله و پایه‌ی
ئه‌ره‌ستووی
یۆنانیش بگه‌ن،
نه‌ته‌نیا
ناگه‌نه هه‌ق
و هه‌قیقه‌ت،
به‌ڵكه سه‌ری
خۆشیان وه‌ك
ئه‌و كورده
بێچاره‌یه
به فه‌ته‌ڕات
ده‌ده‌ن.
ئایا
كوردێكی پسپۆڕی
له حیكمه‌ت
شاره‌زای ئه‌وتۆمان
پێ شك دێ كه
هاوچه‌رخی
خواجه‌ی شیرازی
بووبێ؟ وه‌ڵامی
ئه‌و پرسیاره
چه‌توونه! گریمان كه‌سێكی
وا هه‌یش بێ.
ئاخر نابێ سه‌ری
بووبێته پرده‌بازی
ڕێبازی حیكمه‌ت
و فه‌لسه‌فه،
تا حافز له‌فزی
بێچاره‌ی بۆ
به‌كار هێنابێ؟
بۆیه،
سه‌راوان و
بناوانی باسه‌كه‌مان
دێته سه‌ر
ئه‌و ڕایه
كه مه‌به‌ستی
حافز، شه‌هابه‌دینی
سۆره‌وه‌ردی
یا «شێخی ئیشڕاق»ه
كه له ساڵی
578ی كۆچی، له
ته‌مه‌نی 38 ساڵیدا،
به فتوای مه‌لایانی
دین له زیندانی
مه‌لیك زاهیری
ئه‌یووبی ده‌كوژرێ.3
به‌م جۆره
ژیانی یه‌كێك
له گه‌وره‌ترین
زانایانی حیكمه‌ت
و فه‌لسه‌فه
كۆتایی پێ دێ. تۆ بزانه
چها ئینسانی
وه‌ك شێخ شه‌هابه‌دین
به تاوانی
پووچی له دین
وه‌رگه‌ڕان
له سه‌ریان
دراوه كه
حافز دوای تێپه‌ڕه‌بوونی
نزیكه‌ی سه‌ده‌ونیوێك
هێشتا ڕووداوی
دڵته‌زێنی
شێخی ئیشڕاقمان
به «مه‌سه‌ل»
بۆ دێنێته‌وه.
|