|
ڕه‌نگه زۆر
شار و باژێڕی
كوردستان،
پڕ بن له پیاوی
قسه‌خۆش و نوكته‌بێژ،
یان هه‌ر له‌و
شاره‌ی منی
لێ ده‌ژیم گه‌لێك
حه‌مه‌دی هه‌ڵكه‌وته
هه‌بن، به‌ڵام
پێم وانییه
هیچ حه‌مه‌دێك
بگاته‌وه
ئه‌و حه‌مه‌ده‌ی
كه من ده‌یناسم.
ئه‌و حه‌مه‌ده‌ی
كه له گه‌ڕه‌ك
و گوزه‌ر و بازاڕدا،
پارسه‌نگی
ته‌رازووی
خه‌م و كه‌سه‌ری
كۆمه‌ڵی كورده‌واری
یه. حه‌مه‌دی
من به ڕاستی
ده‌بێ ده‌یان
كتێبه چیرۆكی
له سه‌ر بنووسرێ.
یا خوا هه‌ر
بژی حه‌مه‌د
بۆ قه‌دوگیپاڵت!
وه‌نه‌بێ
قه‌دو گیپاڵی
خێچ و
خوار یان سه‌روسه‌كوتی
ناله‌بار بێ؛
هیچ یه‌ك له
ئازای به‌ده‌نی
نه‌قوستان
نییه، به‌ڵام
كه له بازاڕی
ده‌یبینی سه‌رت
سووڕده‌مێنێ.
كه ده‌ڕوا
به لای چه‌پدا
ده‌شه‌لێ،
شانی ڕاستی
له شانی چه‌پی
به‌ڕرتره،
نه قه‌به‌زه‌ی
سینگی ده‌گه‌ڵ
خه‌واره‌وه‌ی
دێته‌وه،
نه پاشه‌ڵی
ده‌گه‌ڵ تیغه‌ره‌ی
پشتی. ئه‌گه‌ر
نمای پێش و پاشه‌وه‌ی
له‌گه‌ڵ یه‌ك
ته‌رازكه‌ی،
پێت سه‌یر ده‌بێ
چۆن ئازای ئه‌و
قه‌دوگیپاڵه
له سه‌ر یه‌ك
جێگیر بوون.
له چاوه‌كانیشی
مه‌پرسه! چاوی
چه‌پی مه‌یله‌وخوارێ
ده‌ڕوانێ و
چاوی ڕآستی
به‌ره‌و حه‌وای،
ئه‌وه‌ش هیچ
كه زمانی پسكه
و جارجار ده‌گیرێ.
ــ
وه‌ڵڵا بابه
ته‌ڕ نه‌قوستان
نییه.
جا
ئه‌گه‌ر نه‌قوستان
با چۆن ده‌بوو...
ئه‌گه‌ر باوه‌ڕم
پێده‌كه‌ی
ئه‌وانه هه‌مووی
پێوه‌ندی به
كاره‌كه‌یه‌وه
هه‌یه.
پێتوایه
حه‌مه‌د چ كاره‌یه؟
هیچ! چۆن شتی
وا ده‌بێ؟! ئه‌دی
به چی به‌ڕێده‌چێ.
نه‌كا بڵێی
كابرایه‌كی
سه‌هه‌نده
و سه‌رسه‌ری
یه. نا، شتی
وا له حه‌مه‌دی
ناوه‌شێته‌وه.
عیشایه خودای
شك نه‌با، له
پێكه‌نین و
نوكته‌بێژیی
ناكه‌وێ. مه‌لا
مه‌زبووره‌ی
گوزه‌ر و بازاڕی
شاره‌كه‌مانه.
نه كابرایه‌كی
خوێڕیلكه
و قون به گیچه‌ڵ
و به‌شڵتاغه،
نه شه‌ڕانی
و گێره‌شێوێن
و قه‌ره‌چه‌ناغ،
كه‌چی هه‌م
پیاوی ڕووته‌ڵه‌ی
بازاڕی حیسابی
لێ ده‌به‌ن
و هه‌م تاجری
كه‌ڵه‌كه‌ڵه‌ی
شاری.
ئه‌وه‌یكه
حه‌مه‌د به
هیچ كارێكه‌وه
خه‌ریك نه‌بێ
ئه‌وه‌ش ڕاست
نییه. ئه‌و
له به‌یانی
هه‌تا ئێوارێ
له نێو بازاڕیدا
ده‌خولێته‌وه.
ئیش و كاری حه‌مه‌دی
كۆنه‌فرۆشی
یه، هه‌ڵبه‌ت
كۆنه‌فرۆشی
ده‌ستگێڕ،
باشتره بڵێین
شانگێڕ چونكه
كه‌لوپه‌له‌كان،
له سه‌ر شانی
ده‌گێڕێ و ده‌یان
فرۆشێ. عاده‌تیشی
نییه به شته‌كانی
هه‌ڵبڵێ. ئه‌گه‌ر
بیهه‌وێ موشته‌ری
ڕاكێشێ، دیبه‌كه‌ی
شانێكی بۆ هه‌ڵده‌ته‌كێنێ،
ئه‌وه یانی
شتی چاكه...
ئه‌وڕۆ
له بازاری
حه‌مه‌خرچه‌ی
ڕا كه ده‌چوومه
مه‌یدانی مه‌نگوڕان
حه‌مه‌دم دیت.
كۆنه مافووره‌یه‌كی
كری هه‌وشاری
به سه‌ر شانی
داداوه و ده‌یه‌وێ
بڕوا بۆ گوزه‌رێ.
هه‌موو جارێ
دیبام لێی ده‌خه‌فتام
بزانم چ ده‌ڵێ
و چ ده‌كا. ئه‌و
جاره‌ش له
گۆشه‌یه‌ك
ڕاوه‌ستام
و لێی خه‌فتام.
له‌و ده‌مه‌دا
كابرایه‌كی
ئاماڵ گه‌ڕاوه‌ی
وابزانم لای
شاروێرانی
له حه‌مه‌دی
نیزك ده‌بێته‌وه،
وا وێده‌چێ
موشته‌ری یه.
حه‌مه‌د سووكه
شانێكی بۆ هه‌ڵده‌ته‌كێنێ...
كابرا حه‌مه‌دی
ناناسێ.
ــ
ئه‌رێ براله
ئه‌و مافووره‌یه‌ی
ده‌فرۆشی؟
ــ
ئمم
ــ
به چه‌ندی
بابم
ــ
بۆ تۆ به پێنسه‌تی
ــ
حه‌لله‌لا،
ناوه‌ڵڵا به
سێسه‌تی
ــ
حه‌هـ ، وشیار
به پووڵه‌كه‌ت
با نه‌یبا..
ــ
ئه‌دی چما پووڵم
دیوه‌ته‌وه
ــ
كه‌یفی خۆته
خاڵه ئه‌من
ڕۆیشتم.
حه‌مه‌د
دوو سێ هه‌نگاو
دووربۆته‌وه.
كابرا هه‌راده‌كا:
ــ
ده وه‌ره‌وه‌ر،
ئه‌وه بۆ ده‌ڵێی
فه‌رشی كاشانم
پێ ده‌فرۆشی..
ها ئه‌وه كردمه
سێ و په‌نجا.
ــ
هه رئه‌وه‌یه
پێم كوتی.
كابرای
شاروێرانیی
دیاربوو دڵی
مافووره‌كه‌ی
گرتووه و حه‌مه‌دی
به‌رنادا،
بۆیه ئاخرسه‌ر
به پێنسه‌ته‌كه
ڕازی ده‌بێ.
خه‌ڵكێكی
زۆر كۆبوونه‌وه،
حه‌مه‌د بزه‌ی
دێتێ، كابرا
پووڵه‌كانی
ده‌ژمێرێ،
یه‌ك، دوو،
سێ.. هابابم ده‌بێنه
ده‌ی.
ــ
بابم.. نایفرۆشم.
ــ
توخوڵا جا ئه‌وه
قسه‌یه.. ئه‌دی
سه‌عاتێكه
قومارم پێده‌كه‌ی.
ــ
كوڕه خۆ خاڵه
ئه‌و مافووره‌یه
دووش ناهێنێ..
به‌ڵام فكرم
لێ كرده‌وه
ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی
بفرۆشم ئه‌دی
دوایه چ بكه‌م.
جا
هه‌ر به‌ڕاستی
چ بكا،
شانی حه‌مه‌دی
ئه‌وه‌ی هه‌ڵده‌گرێ
شان بێ شت له
بازاڕی بخولێته‌وه...!
• سه‌رچاوه:
گزینگ، ژماره1،
پاییزی 1993، ل
53.
|