|
هه‌ر له
كیمیابارانی
شاری هه‌ڵه‌بجه(1988)وه
بگره تا ده‌گاته
كوشت و كوشتاری
كورده ڕاپه‌ڕیوه‌كانی
كوردستانی
ژێرده‌سه‌ڵاتی
ڕێژیمی به‌عسیی
سوریا و، هه‌روه‌ها
ده‌مكوتكردنی
كوردگه‌لی
كوردستانی
ڕۆژهه‌ڵات
له‌لایه‌ن
ڕێژیمی كۆماری
ئیسلامی ئێرانه‌وه.
هیچ به‌هارێكی
كورد بێ كوردكوژی
تێپه‌ڕ نه‌بووه.
بۆنموونه،
مامۆستا هێمن
له‌و نووسراوه‌یه‌ی
خۆیدا كه له
زه‌مانی كۆماری
كوردستان(1946)دا
نووسیویه،
نموونه‌یه‌كی
دیكه له‌و
جۆره ڕووداوانه‌مان
وه‌ك: سووتاندنی بانه و مه‌ریوان
و سه‌رده‌شت
و بۆمبارانی
ناوچه‌ی
هه‌ورامان
له لایه‌ن
ڕێژیمی پاشایه‌تییه‌وه،
بۆ باس ده‌كا
كه چلۆن دوژمنان
و ڕێژیمه كۆنه‌په‌رسته‌كانی
دژی گه‌لی كورد،
ئه‌و كاتیش(1945)،
وه‌ك ئێستا
به‌هاری كورده‌وارییان
ده خوێندا
شه‌ڵاڵ كردووه.
بۆ ئه‌وه‌ی
ئه‌و ڕووداوانه
ده‌رسی مێژووییان
لێ وه‌ربگیرێ
و ببنه هۆی
ڕه‌مزی یه‌كگرتن،
فه‌رموون ئه‌وه‌ش
ئێوه و «هه‌ر
ئازادی». س.
چ هێرش.
«هه‌ر
ئازادی»
"ساتی یازده‌ی
به‌یانی بوو،
هێشتا له ماڵ
وه‌ده‌ر نه‌كه‌وتبووم
و هه‌ر خه‌ریكی
موتاڵا بووم
_ كتێب و ده‌فته‌ر
و كاغه‌زێكی
زۆرم له ده‌وروبه‌ری
بڵاوببوونه‌وه،
له‌پڕ ده‌ركی
دیوه‌كه‌م
كراوه و برایه‌ك،
هاوخوێنێك،
ئاشنایه‌ك
كه له‌مێژه
یه‌كتری ده‌ناسین
و هه‌میشه
له هه‌موو
كاتێكدا یاریده‌ی
یه‌كتریمان
داوه و بۆ مه‌به‌ستێك
كارمان كردووه،
وه‌ژوور كه‌وت.
ڕۆژباشی لێكردم،
هه‌ستام ده‌ستم گوشی
و له لای سه‌رووی
خۆم دانا و ده‌ستمان
كرد به قسه‌كردن،
له شێعر و ئه‌ده‌بیاته‌وه
پێیداهاتینه‌خوار،
باسی جوانیی
دیمه‌نی خواكرد و
خۆشیی شه‌وی
مانگه‌شه‌و
و له‌نجه‌ولاری
كچۆڵان و ئاهه‌نگی
مۆسیقی و ده‌نگی
خۆش و شێعری
چاكمان ده‌كرد.
ورده ورده
هاتینه سه‌ر
باسی سیاسه‌ت،
ئاواڵه‌كه‌م
كه تا ئێستا
زیاتر بێده‌نگ
بوو و گوێی بۆمن
ڕاداشتبوو
گوتی: ئه‌رێ
براله ئه‌تۆ
تا كه‌نگێ ماندوو
نابی! تا كه‌نگێ
واز له‌و نووسینانه
ناهێنی؟ تا
كه‌نگێ هه‌ر
له مه‌وزووعی
سیاسی ده‌دوێی؟
تا كه‌نگێ هه‌ر
هاواری ئازادی
ده‌كه‌ی؟ بۆچی
جارێكی مه‌وزووعێكی
ئیجتیماعی
نانووسی؟ بۆچی
بڕێك له وه‌زعی
كۆمه‌ڵایه‌تی
نادوێی؟
ئه‌و هه‌موو
تانه و ته‌نقیده،
ئه‌و هه‌موو
هاوار و هه‌رایه
و ئه‌و هه‌موو
پاڕانه‌وه
و هه‌ڕه‌شه
چ قازانجێكی
بۆ ئێمه هه‌یه؟
چ ده‌ردێكی
ئێمه ده‌رمان
ده‌كا؟ وه
چ برینێكی ئێمه
په‌ڕۆ ده‌كا؟
ئێستا ئێمه
ده‌بێ بۆ ئاوه‌دان
كردنه‌وه‌ی
دێیه‌كانمان
و بۆ ڕازاندنه‌وه‌ی
شاره‌كانمان
هه‌وڵ بده‌ین.
ده‌بێ خه‌یابانان
ئیسفاڵت بكه‌ین
و كووچه و كۆڵان
خاوێن بكه‌ینه‌وه
و ڕێگایان چاك
بكه‌ین.
وه به‌تایبه‌تی
ده‌بێ خه‌ریك
بین لادێیه
هه‌ژاره‌كانمان،
جووتێره فه‌قیره‌كانمان،
فه‌له‌خوێ
بێئه‌نواكان
كه چه‌رخی
ژیانی نه‌ته‌وه‌كه‌مان
به زۆری باسكی
ئاسنینی ئه‌وان
هه‌ڵده‌سووڕێ
له‌و خانووه
قورماوییانه،
له‌و غاره
ڕه‌شانه بێنینه‌ده‌ر،
وه تكایان
لێ بكه‌ین و
تێ‌یان بگه‌یێنین
كه خانووبه‌ره‌ی
پاك و خاوێن
بۆ خۆیان دروست
بكه‌ن و چێدی
له نێو ئه‌و
په‌ینوپاڵ
و تۆز و خۆڵ و كه‌سافه‌ت
و میكرۆبه‌دا
نه‌ژین. ئاخر
ئه‌وانیش ئاده‌میزادن
_ ئه‌وانیش ئاسووده‌ییان
ده‌وێ، ئه‌وانیش
ده‌بێ له ژیان
به‌هره وه‌رگرن
و هیچ نه‌بێ
خانووبه‌ره‌یه‌كی
ئابڕوومه‌ندانه
كه ئاده‌میزاد
بتوانێ تێیدا
هه‌ڵبكا، ساز
كه‌ن.
پێكه‌نیم و
گوتم: خۆشه‌ویسته‌كه‌م
ئه‌تۆ بۆخۆت
شارستانی بێگومان
وه‌ك من كه
ئه‌سڵه لادێییم
و له باوه‌شی
دێهاتدا په‌ره‌وازه‌بووم
چلۆنه‌تی ژیانی
لادێیه‌كان
نازانی، ڕه‌نگ
بێ جه‌نابت
میچ و دیواری
ڕه‌ش و قورماوی
و بانی بێ هه‌ڵاش
و كونكونی دێیه‌كانی
كوردستانت
وه‌ك من نه‌دیبی
و دڵۆپه‌ی ڕه‌ش
و ساردت وه‌به‌ر
گوێلاكی نه‌كه‌وتبێ
و تۆزوخۆڵ و
غوباری كووچه
و كۆڵانه پڕ
زبڵ و زبیله‌كانت
مه‌یل نه‌فرمووبێ،
به‌ڵام ئه‌من
كه بیست و چوار
ساڵ له دێهاتدا
ژیاوم و له
نیزیكه‌وه
ژیانی تاڵی
دانیشتووانی
ئه‌و دێهاته‌م
دیوه و بیرم
لێ كردووه‌ته‌وه
له تۆ چاتر
ده‌زانم كه
ته‌رزی خانووبه‌ره‌ی
لادێیه‌كان
ده‌گه‌ڵ پێنج
چه‌رخی له‌وه‌ی
پێش هیچ ته‌فاوه‌تێكی
نه‌كردووه
و ده‌زانم كه
چلۆنه‌تی ژیانی
خاوه‌نانی
ئه‌و كۆختانه
وه‌ك ژیانی
ئاده‌میزاد
ئه‌ویش ئاده‌میزادی
چه‌رخی بیسته‌م
ناچێ و دزانم
له هیچ جێگایه‌كی
كورده‌واریدا
هێشتا هه‌نگاوێكی
توند بۆ پێشكه‌وتن
هه‌ڵنه‌هێنراوته‌وه
به‌ڵام مایه‌ی
ئه‌و پاشكه‌وتنه‌ش
باش ده‌زانم
و ئه‌گه‌ر ئه‌تۆش
كه‌مێك وردبیته‌وه
و بڕێك بیربكه‌یه‌وه
تێده‌گه‌ی
كه له قه‌رنێك
له‌وه‌ی پێشه‌وه
ئیستیعمارچییه‌كان
بۆ پاراستنی
موسته‌عمه‌ره‌كان
كوردستانیان
كردووه‌ته
مه‌یدانی عه‌مه‌لیاتی
شووم و كرده‌وه‌ی
بێ شه‌رمانه‌ی
خۆیان و له‌و
مده‌ته‌شدا
دانیشتووانی
ئه‌و سه‌رزه‌مینه
له‌به‌ر كێشه‌كێش
و تاڵان و بڕۆ
و زوڵم و زۆریی
دراوسێكان
نه‌پرژانه
سه‌ر جوانكردنی
وڵاته‌كه‌یان
و له‌ولاشه‌وه
دوژمنه‌كان
و ئیستیعمارچییه‌كان
بۆ وێرانكردنی
كوردستان به
هه‌موو وه‌ختێك
و به هه‌موو
چه‌شنێك تێكۆشاون.
جارێكی خه‌ریكی
ڕووتاندنه‌وه‌ی
كوردان بوون
و ده‌ستڕه‌نجی
ئێمه‌یان بردووه
و ماڵی ئێمه‌یان
وێران كردووه
و كۆشك و سه‌رسه‌رای
خۆیان پێ ڕازاندووه‌ته‌وه.
وه ده‌مێكیش
هاتوون مه‌یدان
و ماڵ و خانووی
مه‌یان وه‌به‌ر
تۆپ و بۆمب داوه.
سووتاندنی
بانه و مه‌ریوان
و هه‌ورامان
و بۆمبارانی
ئه‌و مه‌ناتیقانه
به ده‌ستی
«سه‌رتیپ هۆشمه‌ند»ی
مورته‌جیع
له ساڵی ڕابردوودا
و ئاورتێبه‌ردانی
دێهاتی ده‌وروبه‌ری
سه‌رده‌شت
به ده‌ستی
ده‌ستوپێوه‌نده‌كانی
ئه‌و بله‌وه‌زه
له‌و به‌هاره‌دا
قسه‌كانی من
سابیت ده‌كه‌ن. كه‌وابوو
مه‌علوومه
كه وه‌پاشكه‌وتنی
ئێمه له به‌ر
ته‌نبه‌ڵی
و ته‌وه‌زه‌لی
و بێكاری و خوێڕیگه‌ریی
نییه. ئێمه‌ش
پێمان خۆشه
وڵاته‌كه‌مان
ئاوه‌دان بێته‌وه،
ئێمه‌ش پێمان
خۆشه خانووبه‌ره‌كانمان
بڕازێنینه‌وه.
ئێمه‌ش ده‌مانه‌وێ
به‌ره‌و ته‌مه‌ددون
و شارستانه‌تی
بڕۆین، ئێمه‌ش
ده‌مانه‌وێ
له ئاپارتمان
و قه‌سری موجه‌لله‌لدا
بژین و چیدی
له‌و كۆخانه‌دا
ڕاینه‌بوێرین.
وه ده‌توانین
زۆر زوو ئه‌و
نه‌واقیسه
ره‌فع بكه‌ین
به‌ڵام ئه‌وه‌ی
بزانه تا ئه‌و
دوژمنانه
مابن تا ئه‌و
زۆردارانه
به سه‌رماندا
زاڵ بن تا كاری
ئێمه له ده‌ستی
بێگاناندا
بێ هه‌روا به‌ڵكو
خراپتر ده‌بین.
كوردستان وه‌ختێك
ئاوه‌دان ده‌بێته‌وه،
كوردستان هه‌نگاوێك
ده‌ڕازێته‌وه
كه ده‌ستی
مورته‌جیعه‌كانی
لێ كۆتا بێ و
له ژێر په‌نجه‌ی
خوێنینی ئیستیعمار
بێته‌ده‌ر.
ده‌بێ ئێمه
له پێشدا پشت
لێك ببه‌ستین
ڕێككه‌وین،
كۆشش بكه‌ین
هه‌وڵ بده‌ین
ئازادی و سه‌ربه‌ستی
بستێنین و ده‌ستی
مورته‌جیعه‌كان
بپه‌ڕێنین،
جا ئه‌وجار
خه‌ریكی عومڕانی
وڵاته‌كه‌مان
بین. ئه‌من كه
خۆم به كوردێكی
دڵسۆز و نیشتمانپه‌رست
ده‌زانم ته‌نیا
هه‌ده‌فێكم
هه‌یه ئه‌ویش
ئازادی یه،
به‌ڵێ ئازادی
یه و هه‌موو
ئاواڵه‌كانم
بۆ ئه‌ستاندنی
ئازادی بانگ
ده‌كه‌م و ده‌ڵێم:
خۆشه‌ویسته‌كانم
ئه‌گه‌ر له‌و
ژینه نه‌نگینه
جاڕز بوون،
ئه‌گه‌ر ئاره‌زووی
پێشكه‌وتنو{پێشكه‌وتنتان}
هه‌یه
له ڕێگای
ئازادی‌دا فیداكاری
بكه‌ن. هه‌ر
ئازادی ده‌توانێ
ئێوه بگه‌یێنێته
ڕیزی نه‌ته‌وه
پێشكه‌وتووه‌كان،
هه‌ر ئازادی
ده‌توانێ وڵاتی
ئێوه ئاوه‌دان
بكاته‌وه
و هه‌ر ئازادی
به‌كاردێ،
هه‌ر ئازادی
میلله‌ت له
چاره‌ڕه‌شیی
نه‌جات ده‌دا.
له پاش ئه‌و
گفتوگۆیه
ئاشناكه‌م
هه‌ڵستا و ڕۆیشت،
له به‌ر ده‌ركێ
هه‌رام لێ‌كرد
و به پێكه‌نینه‌وه
گوتم: عه‌زیزم
له بیرت نه‌چێ
«هه‌ر ئازادی»".
• ڕۆژنامه‌ی
كوردستان،
ژماره 62، ساڵی
یه‌كه‌م، چوارشه‌ممۆ
5ی پووشپه‌ڕی
1325، 27ی ژوئێنی
1946.
|