|
بارودۆخی
ئێران، هه‌ر
ڕۆژ ئاڵۆزترده‌بێ.
ده‌ركردنی
هه‌واڵنێری
گاردییه‌ن،
هاوكات هاویشتنی
بۆمبی ئاورپژێن
به‌ره‌و باوڵوێزخانه‌ی
ئینگلیس، پێوه‌ندییه‌كانی
نێوان تاران
و له‌نده‌ن
ده‌خاته ژێر
پرسیاره‌وه.
به‌ڵام له
هه‌لومه‌رجێكدا
كه پشكنه‌رانی
ئاژانسی نێونه‌ته‌وه‌یی
وزه‌ی ئه‌تۆمی،
هه‌واڵی دۆزینه‌وه‌ی
بنكه‌گه‌لی
تازه‌ی دروستكردنی
چه‌كه ئه‌تۆمییه‌كانی
ئێران بڵاوده‌كه‌نه‌وه
و، ڕۆژنامه‌كانی
ئیتالیایی
ئه‌و حكوومه‌ته
له ده‌ستێوه‌ردان
ده‌كاروباری
عێراقدا به
تاوانبار ده‌زانن،
مه‌ودای نێوان
تاران و واشینگتۆن
هه‌ردێ و كورتتر
ده‌بێته‌ه.
ڕووداوه ناكۆكه‌كانی
ئه‌م حه‌وتوویه،
نیشانیده‌ده‌ن
كه كۆڕوكۆمه‌ڵه
نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كانیش،
له تێگه‌یشتنی
بارودۆخی كۆماری
ئیسلامی‌دا
تێماون. له
حاڵێكدا كه
ده‌ستاوێژه‌كان
له هه‌بوونی
پێوه‌ندیی
دۆستانه له
نێوان له‌نده‌ن
و تاران ده‌دوێن،
ڕۆژی چوارشه‌مۆ،
گروپێك له
خۆپێشانده‌ران
له به‌رانبه‌ر
باڵوێزخانه‌ی
ئینگلستان،
بۆمبێكی ئاورپژێنیان
به بنكه‌ی
باڵوێزخانه
دادا. خۆپێشانده‌ران
دژی چالاكییه‌كانی
ئه‌مریكا و
ئینگلستان
له عێراق شوعاریان
دا. هاوكات له‌گه‌ڵ
ئه‌و ڕووداوه،
بینیمان كه
«ده‌ن ده‌لۆس»
هه‌واڵنێری
ڕه‌چه‌ڵه‌ك
ئه‌مریكاییی
ڕۆژنامه‌ی
گاردییه‌ن
له تاران ده‌ركرا.
وه‌زاره‌تی
ئیڕشادی ئیسلامی،
ئه‌و هه‌واڵنێره‌ی
تاوانبار كرد
كه به‌بێ ئیجازه،
ده قاڵبی یارمه‌تیده‌ردا،
بۆ شاری به‌م
سه‌فه‌ری كردووه
و سه‌باره‌ت
به بارودۆخی
بوومه‌له‌رزه‌وێكه‌وتووه‌كان
ڕاپورتی بڵاوكردووه‌ته‌وه.
حه‌وتوویه‌ك
به‌ر له‌و ڕووداوه،
نه‌ویدی كرمانی،
هه‌واڵنێری
ئێرانیی دانیشتووی
ئالمان، له
ڕاپۆرتێكدا
بۆ حه‌وته‌نامه‌ی
دیتسایت
به نه‌قڵ له
گاردییه‌ن
نووسیبووی
كه به پێی
ڕاپه‌ڕینه‌كانی
یه‌كی مارسی
خه‌ڵكی به‌م،
ده‌وڵه‌تی
ئێران، ئیدی
به ژۆرنالیسته
هه‌نده‌رییه‌كان
ئیجازه‌ی سه‌فه‌ر
به شاری به‌م
نادا.
به‌ڵام وێناچێ
كه ده‌ركردنی
هه‌واڵنێری
گاردییه‌ن
و هاویشتنی
بۆمبی ئاورپژێن
به‌ره‌و بنكه‌ی
باڵوێزخانه‌ی
بریتانیا له
تاران ببێته
هۆی لێڵبو‌ونی
پێوه‌ندیی
نێوان ئه‌و
دوو وڵاته
كه سیاسه‌ته‌كانیان،
هه‌ركام به
شێوه‌یه‌ك
له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا
ده پێوه‌ندی
دایه. كاتێك
ڕووداوه گرینگه‌كانی
گۆڕه‌پانی
سیاسه‌تی نێونه‌ته‌وه‌یی
له قه‌راغ
یه‌ك داده‌نێین،
به‌و ئاكامه
ده‌گه‌ین كه
دژوارییه
ڕژده‌كانی
ئه‌مریكا له
عێراق بووه‌ته
هۆی ئه‌وه
كه ئه‌و وڵاته[ئه‌مریكا]
نه‌ته‌نیا
فشاری خۆی له
سه‌ر ئێران
كه‌مكاته‌وه،
به‌ڵكه بۆ
هاوكاری ده‌گه‌ڵ
كۆماری ئیسلامی
له پێناو ڕزگاربوون
له زلكاوی
عێراق عه‌لاقه
نیشان بدا.
هه‌ر به‌و پێیه‌شه
كه له‌و مانگانه‌ی
دواییدا، پله‌ی
فشاری وڵاته
یه‌كگرتووه‌كان
بۆ سه‌ر ئێران
كه‌مبووه‌ته‌وه.
ئه‌و حه‌وتوویه،
یه‌كێك له
دیپڵۆماته‌كانی
ئاژانسی نێونه‌ته‌وه‌یی
وزه‌ی ئه‌تۆمی
له ڤییه‌ن
به هه‌واڵنێری
فه‌ڕانسه‌ی
گوت: «كاربه‌ده‌ستانی
ئێرانی بۆ به‌ستنی
په‌روه‌نده‌ی
ئه‌تۆمی خۆیان
فشار بۆ سه‌ر
ئاژانس دێنن
و ئه‌و تاڵووكه‌ییه‌شیان
جێگه‌ی سه‌رسووڕمانه».
ئه‌وه له
حاڵێكدایه
كه پشكنه‌رانی
ئاژانسی وزه‌ی
ئه‌تۆمی ڕایانگه‌یاندووه
سه‌ره‌ڕای
وزه‌گای شاری
نه‌ته‌نز
و شه‌ریكه‌ی
كه‌ره‌سه‌ی
ئه‌له‌كتریكیی
ئێران، بنكه‌گه‌لی
دیكه‌ش بۆ ده‌سپێڕاگه‌یشتن
به وزه‌ی ئه‌تۆمی
ده حه‌ول دان!
له وه‌ها
بارودۆخێكدا،
ڕۆژنامه‌گه‌لی
نزیك به ده‌وڵه‌تی
ئیتالیا، كه
یه‌كێك له
پته‌وترین
هاوپه‌یمانه
ئه‌ڕووپاییه‌كانی
ئه‌مركا له
شه‌ڕی عێراق
به حیساب دێ،
ئه‌و حه‌وتوویه،
ده‌ستیان به
بڵاوكردنه‌وه‌ی
گوتارگه‌لێك
كرد كه كۆماری
ئیسلامی ئێران
له ده‌ستێوه‌ردانی
چالاكانه
ده كاروباری
عێراقدا به‌تاونبارده‌زانن.
ڕۆژنامه‌ی
«ئێل فولیۆ»
له سه‌روتاری
خۆیدا له ژێر
عینوانی «فێڵ
و ته‌ڵه‌كه‌ی
كۆماری ئیسلامی»
به كرده‌وه
حكوومه‌تی
ئێرانی له
كوشتنی عه‌زه‌ددین
سه‌لیم به
تاوانبار له‌قه‌ڵه‌م
دا و وایدانا
كه دژایه‌تی
[سه‌لیم] له
به‌شداریی
مه‌لایان ده
سیاسه‌تدا
و، هاوكاریی
نزیكی ده‌گه‌ڵ
ئه‌خزه‌ری
ئیبڕاهیمی
نوێنه‌ری تایبه‌تیی
ڕێكخراوه‌یه‌كگرتووه‌كان،
قینی ئایه‌توڵڵاكانی
ئێرانی هورووژاندووه».
ئێل فولیۆ،
په‌لاماری
سه‌رله‌نوێی
ماڵه ئایه‌توڵڵا
سیستانی له
پاڵ ڕاپه‌ڕینی
لایه‌نگرانی
موقته‌دا سه‌دریشی
هه‌ر به فیت
و فیتنه‌ی كۆماری
ئیسلامی زانی
و له‌كۆتاییدا
فێڵ و ته‌ڵه‌كه‌ی
كۆماری ئیسلامی
ئاوا ده‌سه‌ریه‌ك
كرده‌وه:
«كۆماری ئیسلامی،
به‌تایبه‌ت
ڕێبه‌ری مه‌عنه‌وی
ئایه‌توڵڵا
خامنه‌یی،
له‌لایه‌ك
موقته‌دا سه‌در
بۆ ڕاپه‌ڕین
هانده‌دا و
له‌لایه‌كی
دیكه‌وه ده‌گه‌ڵ
حیزبودده‌عوه
و شۆڕای سه‌رووی
شۆڕشی ئیسلامی
عێراق، كه
هه‌ردووكیان
له شۆڕای حكوومه‌تی
كاتییدا ئه‌ندامن،
ده پێوه‌ندی
دایه تا به
هه‌ر شێوه‌یه‌ك
بتوانێ بارودۆخی
عێراق بگرێته‌ژێر
نفوزی خۆی».
ڕۆژنامه‌ی
لائیستامپاش،
وێڕای ئیشاڕه
به هه‌ڕه‌شه‌وگوڕه‌شه‌ی
خامنه‌یی،
نووسی: «كۆماری
ئیسلامی خوازه‌ری
نه‌خشێكی گرینگه
له ناوچه
و، عێراق ئه‌و
ده‌رفه‌ته‌ی
له ئیختیاری
ئایه‌توڵڵاكانی
ئێران داناوه».
له وه‌ها
بارودۆخێكی
ئاڵۆزدا، هاوكارییه
ئابوورییه‌كانی
نێوان كۆماری
ئیسلامی و وڵاتانی
ناوچه و جیهان،
له چلۆنایه‌تییه‌كی
كه‌م وێنه
له‌گوێن ساڵه‌كانی
ڕابردوودا،
درێژه‌ی هه‌یه.
ئاخرین هه‌واڵ،
له‌و باره‌یه‌وه
ئه‌وه‌یه
كه به زوویی
هێڵه لووله(بۆری)یه‌ك
بۆ ڕاگوێزرانی
ئاوی خواردنه‌وه
به تێچوونێكی
به‌رانبه‌ر
به یه‌كونیو
تا دوو میلیارد
دۆڵار له نێوان
ئێران و كوێت
ده‌كێشرێ. به
پێی ڕاپۆرتی
ئیرانا، ئه‌و
هێلی لووله(بۆری)یه
بڕیاره ڕۆژانه
900 هه‌زار میتری
شه‌شپاڵوو
ئاوی خواردنه‌وه
بگه‌یێنێته
كوێت.
|