|
ئیسلامناسی
ئینگلیسی: سه‌ركه‌وتنی
پاوانخوازه‌كان
كاتی یه!

سایتی فارسیی
بی بی سی سه‌باره‌ت
به شكستی رێفۆرمخوازه‌كان
له هه‌ڵبژاردنه‌كانی
ئه‌و دواییه‌ی
مه‌جلیسی ئێران،
باس و خواسێكی
جۆراوجۆری ورووژاندووه
و، بیر‌و
ڕا و ڕوانگه‌ی
به‌شێك له خاونڕایانی
له‌و باره‌یه‌دا
پرسیوه، ئه‌وبابه‌ته‌ی
لێره‌دا ده‌یخوێننه‌وه
ڕوانگه و بیروبۆچوونی
«چارلز لو گی
ئیتن» ئیسلامناسی
ئینگلیسی یه،
كه زۆرساڵان
وه‌ك دیپڵۆمات
له وه‌زاڕه‌تی
كار و باری ده‌ره‌وه‌ی
بریتانیا خزمه‌تی
كردووه و خۆشی
هاتووه‌ته
سه‌ر دینی ئیسلام
و گه‌لێك كتێبی
سه‌باره‌ت به
دینی ئیسلام
نووسیوه كه
كتێبی(ئیسلام
و چاره‌نووسی
به‌شه‌ر) یه‌كێك
له گرینگترینیانه:
"له زمانی ئینگلیسی‌دا
مه‌سه‌لێك هه‌یه
كه ده‌ڵێ: شاهیدی
شیرنایی تامی
پودینگ(فڕنی)
خواردنه‌كه‌یه‌تی{«هه‌ڵوای
ته‌نته‌نانی،
هه‌تا نه‌یخۆی
نازانی»}.
ئه‌و مه‌سه‌له
سه‌باره‌ت به
شۆڕشی ئێران
و وه‌ڵامدانه‌وه
به‌م پرسیاره
كه ئایا ئه‌و
شۆڕشه كۆمه‌ڵگایه‌كی
باشتر و به‌ئیمانتری
سازكردووه،
وه‌ڕاست ده‌گه‌ڕێ.
به بڕوای من
وا نه‌بووه.
دۆسته ئێرانییه‌كانم
ده‌ڵێن كه له‌و
وڵاته‌دا، باوه‌ڕ
و ئیمانی خه‌ڵك
له كه‌می داوه
و پێموایه دیارده‌یه‌كی
له‌م چه‌شنه
شیاوی تێگه‌یشتنه،
چونكه له دونیای
ئه‌مڕۆدا ناتوانرێ
عه‌قیده‌یه‌ك
به تۆبزی به
سه‌ر خه‌ڵكدا
بسه‌پێنرێ و
له ئاكامدا،
خه‌ڵك له ئاست
ئه‌و جۆره فشارانه
ڕاده‌په‌ڕن.
هه‌ڵبه‌ت ئه‌من
پێموایه كه
له پشت شۆڕشی
ئێران، ئاڕمانگه‌لێكی
باش هه‌بووه
به‌ڵام به هیچ
چه‌شنێك قه‌بوڵم
نییه كه ئه‌و
شۆڕشه سه‌مه‌ردار
و سه‌ركه‌وتوو
بووه.
له ساڵی 1997 كه
محه‌مه‌دی خاته‌می
به به‌رنامه
ڕێفۆرمخوازانه‌كه‌ی
وه‌ك سه‌رۆك
كۆمار هه‌ڵبژێردرا،
ئه‌من ئه‌وم
به چاوێكی نموونه
بۆ سه‌رجه‌می
جیهانی ئیسلام
ته‌ماشاده‌كرد
به‌ڵام ئێسته
له هه‌لومه‌رجێكی
زۆر دژوار‌دا
ده‌یبینم. خۆزیا
خاته‌می دسه‌ڵاتێكی
زۆرتری ده‌بوو،
هه‌ڵبه‌ت نه
ئه‌وه‌یكه
ده‌سه‌ڵاتی
هه‌بێ له ده‌ره‌وه‌ی
چوارچێوه‌ی
بنه‌مای ئیسلامدا
كار بكا، به‌ڵكه
ده‌سه‌ڵاتێك
بۆ به‌دیهێنانی
كۆمه‌ڵگایه‌كی
دێمۆكراتیتر.
ئاكامی هه‌ڵبژاردنی
ئه‌م دواییه‌ی
مه‌جلیسی ئێران،
شكستێكی زۆر
گه‌وره بۆ ئاغای
خاته‌می و به‌رنامه‌كانی
بوو به‌ڵام بارودۆخێك
كه له پاش
ئه‌م هه‌ڵبژاردنانه‌دا
له ئێران هاتووه‌ته‌گۆڕێ
ناتوانێ زۆر
درێژه‌ی هه‌بێ.
سه‌رسه‌ختی
و نه‌رمنه‌ویستیی
له هه‌ر شكڵێكدا
بێ پایه‌دار
نامێنێته‌وه
و به هه‌رچه‌شنك
بووبێ هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه.
ئه‌من بڕوای
ته‌واوم هه‌یه
كه سه‌ركه‌وتنی
پاوانخوازان
كاتی یه و ئه‌وان
دره‌نگ یا زوو
ده‌خرێنه‌دواوه.
ئه‌من شكستی
خاته‌می و لایه‌نگره‌كانی
له سۆنگه‌ی
به‌رنامه‌كانی
وی نازانم و
پێشموانییه
ئیسلام ده‌گه‌ڵ
مه‌ردمسالاری{دێمۆكراسی}
و كۆمه‌ڵگای
مه‌ده‌نی ناسازگار
بێ، به‌رنامه‌كانی
ئاغای خاته‌می
زۆر به‌رزبوون
و ته‌نیا هۆی
شكست ئه‌و كۆسپانه
بوون كه كه‌سانێك
كه‌وا به نێوی
پاوانخواز ده‌ناسرێن
له ئاستیدا
پێكیانهێنا.
به‌ڵام له‌و
جێیه‌ڕا كه
ڕۆژ به ڕۆژ
دژایه‌تی خه‌ڵكی
ئێران ده‌گه‌ڵ
بارودۆخی ئێسته
زێده‌تر ده‌بێ،
كۆتاییهاتنی
عومری ڕێژیمێك
له شكڵی ئێستایدا
به‌دوور نییه،
هه‌ڵبه‌ت له‌به‌رئه‌وه‌یكه
له ئه‌سڵدا
جۆری بنیاده‌م
ئاره‌زووی ئیفڕات
و زێده‌ڕه‌وی
هه‌یه، بواری
سه‌رهه‌ڵدانی
قه‌یران و ده‌ركه‌وتنی
دیارده‌گه‌لی
ناخۆش له داهاتووی
ئه‌م وڵاته‌دا
و په‌نابردن
بۆ زه‌بروزه‌نگ
له ئاراداده‌بێ.
به‌ڵام ئه‌من
هیوادارم كه
به‌رهاتی گۆڕان
له ئێران‌دا
شێوه‌یه‌كی
شێنه‌یی و به
سه‌بر و حه‌وسه‌له
به خۆیه‌وه‌بگرێ.
هه‌ر ئه‌و ناخۆشه‌ویستییه‌ی
پاوانخوازان
له ناو خه‌ڵكدا
ده‌توانێ ورده‌ورده
به كه‌مبوون
و لاوازبوونی
ده‌سه‌ڵاتی
وان ته‌واوبێ."
سه‌رنج:
خوێنه‌ره‌وه‌ی
به‌ڕێز، دوای
وه‌رگێڕانه‌وه‌ی
ئه‌و بابه‌ته‌ی
سه‌ره‌وه
كاتێك ویستم
سه‌رچاوه‌ی
بابه‌ته‌كوردییه‌كه
دیاری بكه‌م
و له سایتی
فارسی بی بی
سی گرێ بده‌مه‌وه،
به سه‌رسووڕمانه‌وه
دیتم كه بابه‌ته
فارسییه‌كه‌یان
سڕیوه‌ته‌وه!
به هه‌رحاڵ
ئه‌و بابه‌ته
ڕۆژی 3-4-2004 له سایتی
گۆریندابڵاوكراوه‌ته‌وه
و بۆ شه‌وه‌كه‌ی
كه ده‌بێته
4-4-2004 له سه‌ر سایته‌كه
سڕێندراوه‌ته‌وه. س. چ. هێرش
|