|
گفتوگۆ ده‌گه‌ڵ
ئیزابێل ئالنده

ئه‌گه‌رچی
پێیوایه گفتوگۆ
ماندووی ده‌كا
و ده‌بێته
كۆسپی كاری
گرینگی وی واته
نووسین، به‌ڵام
ده‌گه‌ڵ ته‌واوی
ئه‌و قسانه،
ئیزابێل ئالنده
بێژگه له
نووسین، گفتوگۆكه‌رێكی
گه‌وره‌شه.
ئالنده به
كورتترینی
پرسیاره‌كان،
وه‌ڵامی درێژ
ده‌داته‌وه
و له‌كاتی وه‌ڵامدانه‌وه‌دا
هه‌ر وشه‌یه‌كی
به وردی ده‌خاته
ژێر سه‌رنج.
واوێده‌چێ
ئه‌و، ڕسته‌كانی
به پێوانه‌ی
نووسه‌رێتی
ده‌كێشێ.
هه وشه‌یه‌كی
وی خاوه‌نی
ڕێكێتی، كارتێكه‌ری
و ئاهه‌نگه.
كاتێك به زمانی
ئینگلیسی ده‌دوێ،
به زه‌حمه‌ت
باوه‌ڕبه‌وه
ده‌كرێ ته‌نیا
به زمانی ئیسپانیایی
ده‌نووسێ.
به‌رهه‌مه‌كانی
وی به زمانه
زیندووه‌كانی
جیهان وه‌رگێڕدراونه‌ته‌وه.
له زه‌مانی
بڵاوبوونه‌وه‌ی
یه‌كه‌مین
كتێبی وی له
ژێر عینوانی
«ماڵی ڕووحه‌كان»
له ساڵی 1982 له
ئیسپانیا،
توانی شۆره‌تی
نێونه‌ته‌وه‌یی
به‌ده‌ست بهێنێ.
ئیزابێل ئالنده
له ساڵی 1942 له
وڵاتی پێرۆ
له دایك بووه.
ئه‌و به وه‌رگرتنی
دوكتۆرای شانازیی
له كالێجی
بیتز، كالێجی
دۆمنیكه‌ن،
زانستگای ده‌وڵه‌تیی
نیۆیۆرك و كالێجی
كلۆمبیا سه‌ربه‌رز
بووه.
ئێستا ده‌گه‌ڵ
هاوسه‌ری دووهه‌می،
ویلی، له شاری
مارین كانتی
كالیفۆرنیا
ژیان ڕاده‌بوێرێ.
{ئیزابێل كچی
تۆماس ئالنده
برای} سالڤادور
ئالنده سه‌رۆك كۆماری
پێشووی شیلی
یه، كه به
هۆی كۆده‌تایه‌كی
نیزامی له
ده‌سه‌ڵات
كشاوه{له
كۆشكی سه‌رۆك
كۆماری خۆیدا
ده‌كوژرێ}.
ئیزابێل له
زه‌مانی كوده‌تا{1973}دا
ژۆڕنالیست
بوو. ئه‌و ئێستا
ده‌ڵێ: نه‌متوانی
ڕۆژنامه‌وانێكی
باش بم، له‌ڕاستیدا
ژۆڕنالیستێكی
پله‌نزم بووم.
له‌م ده‌ورانه‌دا
ئیزابێل بۆ
وێنزۆئێلا
ڕۆیشت. ئه‌و
پێی وابوو كۆچكردنه‌كه‌ی
له شیلی ڕا
بۆ وێنزۆئێلا
ته‌نیا دوورخرانه‌وه‌یه‌كی
كاتی یه، به‌ڵام
وا نه‌بوو و
ئه‌وان 13 ساڵ
له‌وێ ژیانیان
برده‌سه‌ر.
ئالنده ده‌ڵێ:
ده‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌م
و دوو منداڵم
به‌ره‌و وێنزۆئێلا
كۆچمان كرد.
فكرمان نه‌ده‌كرده‌وه
13 ساڵ له‌وێنده‌رێ
ژیان ڕابوێرین
و پێمانوابوو
ده‌ورانی دیكتاتۆڕیی
زۆر ناخایه‌نێ
و ئێمه ده‌گه‌ڕێینه‌وه؛
به‌ڵام وانه‌بوو
و 17 ساڵی خایاند.
ده‌و ماوه‌یه‌دا،
ڕه‌نگه پێتان
سه‌یربێ ته‌واوی
ڕۆمانه‌كانی
ئالنده ده‌گه‌ڵ
كه‌سانێك سه‌روكاریان
هه‌یه كه
له تاراوگه‌دا
ده‌ژین. ئه‌وانه‌ی
كه خۆی نێوی
له‌لاوه‌نشینیان
به‌سه‌رداده‌بڕێ.
ئه‌و ده‌ڵێ:
ته‌نانه‌ت
ئه‌گه‌ر ئه‌وان
به مانای تاراوگه‌ش
نه‌بن، ناچارن
نیشتمانیان
جێبهێڵن. كه‌سانێك
كه له‌لاوه
ژیان ڕاده‌بوێرن
خۆشم ده‌وێن.
ئه‌وان سه‌رپه‌نایه‌كیان
نییه. هه‌ر
ئه‌و جۆره‌ی
كه ئالنده
له تاراوگه
ده‌ژیا، ئه‌لیزا
كه‌سایه‌تی
سه‌ره‌كیی
ئاخرین ڕۆمانی
وی «كیژی خۆشبه‌خت»یش
هه‌ر ئه‌و وه‌زعه‌ی
هه‌یه و له
تاراوگه‌دا
ڕاده‌بوێرێ.
ئه‌و ڕۆمانه،
ساڵی 1999 له كانادا
و وڵاته یه‌كگرتووه‌كان
فرۆشێكی یه‌كجارباشی
به خۆیه‌وه
بینی. ئالنده
6 ڕۆمان و به‌رهه‌مێكی
غه‌یره‌چیرۆكی
هه‌یه كه
سه‌باره‌ت
به مه‌رگی
كچه‌كه‌ی پائۆلا
نووسراوه.
گفتوگۆی گۆڤاری
January ده‌گه‌ڵ ئیزابێل
ئالنده:
ئه‌گه‌ر
نه‌بووبای به
نووسه‌ر،
پێتخۆشبوو
كابانێكی باش
بای؟
نا، پێمخۆشه
هه‌ر كارێك ئه‌نجام
بده‌م، جگه
له قابشۆردن.
پێمخۆشه ده‌گه‌ڵ
نه‌وه‌كانم
قوماران بكه‌م.
عاشقی
نووسینم. ئه‌و
به‌رهاته‌م
خۆش گه‌ره‌كه.
بیریش له
ئاكامه‌كه‌ی
ناكه‌مه‌وه.
ته‌نیا عاشقی
چركه‌یه‌كم
كه له ژوورێ
ته‌نیام و به
وشه‌كان
جیهانێك ده‌خوڵقێنم
كه هی خۆمه
و ئه‌وه‌یه
ئه‌و شته‌ی
خۆشم ده‌وێ.
كاتێك كتێبم
چاپ ده‌كرێ،
ته‌واوی ته‌مبه‌ڵییه‌كان
دووباره ده‌ست
پێده‌كرێنه‌وه.
كتێبه‌كانم
به گه‌لێك
زمانان چاپ ده‌بنه‌وه
و هه‌ر بڵاوكه‌ره‌وه‌یه‌ك
له نووسه‌ری
ده‌وێ كتێبه‌كانی
ده‌نك به ده‌نك
بۆ بفرۆشێ، به‌ڵام
ئه‌وكاره غه‌یری
مومكینه،
چونكه ئیدی
وه‌ختێك بۆ
نووسین
نامێنێته‌وه.
نووسین حه‌وجێی
به وزه‌ی هه‌ناوه‌وه
هه‌یه تا به‌رهه‌مێكی
چاك بخوڵقێ،
وه‌ختێك
كتێبێك ده‌خوێننه‌وه
نابێ هه‌ست به
بۆشایی بكه‌ن.
ئه‌وه هه‌ستێكی
سه‌یره كه
ده‌بێ زۆرتری
قسه له‌سه‌ر
بكرێ. هه‌وڵ
بۆ ده‌ربڕینی
ئه‌وه‌یكه
شیاوی ده‌ربڕین
نییه. بۆچی
ئێمه ده‌نووسین؟
چ كه‌سێك ده‌زانێ
بۆچی ئێمه ده‌نووسین؟
خۆئاسایی
ڕوونكردنه‌وه
و لێكۆڵنه‌وه‌ی
چاودێران و
مامۆستایانی
كتێب هیچ پێوه‌ندیه‌كی
ده‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یكه
بۆچی كه‌سێك
ده‌نووسێ،
نییه.
له
كام كتێبتان
زیاتر خۆشتان
دێت؟
به
كتێبێكی
تایبه‌تم
هۆگریی نییه،
چونكه له
ڕوانگه‌ی منه‌وه
كتێب وه‌ك به‌رهه‌م
نییه. وه‌ك
تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی
هه‌میشه‌یی
یه. ئاوێنه
شتێكه كه له
ژیانی شه‌خسیمدا
ڕوو ده‌دا. ده‌گه‌ڵ
ئه‌وه‌ش،
گرینگ‌ترین
كتێبی ژیانی
من، پێموایه
پائۆلایه؛
چونكه منی له
خۆكوژیی نه‌جاتدا.
پائۆلا جێژنی
ژیانه، هه‌رگیز
له یادم
ناچێته‌وه.
جێژنی
خاووخێزان و
ژیان و ئه‌وینه.
ئه‌و كتێبه
به‌ڕاستی ده‌باره‌ی
مه‌رگدا نییه
و تێیدا قسه‌یه‌ك
له مه‌رگ
نایه‌ته‌گۆڕێ.
ئایا
كاراكتێرێكت
هه‌یه كه ده‌گه‌ڵ
ئێوه بژی و
هاوكاریتان
پێكه‌وه هه‌بێ؟
كاراكتێرگه‌لێكی
دیاریكراوم
هه‌یه كه له
كتێبه
جۆراوجۆره‌كاندا
ڕێگه‌ی خۆیان
درێژه‌پێده‌ده‌ن،
هه‌ڵبه‌ت نه‌ك
له هه‌موواندا
به‌ڵكه له
كتێبگه‌لێكی
جۆراوجۆر و
نازانم ئه‌و
كاراكتێره
له كوێ سه‌رچاوه‌ده‌گرێ.
له
«ئیوالۆنا»دا
ئه‌و
كاراكتێره
تاجرێكی عه‌ڕه‌ب
بوو. له «كیژی
خۆشبه‌خت»دا
تائوچینه. ئه‌و
كاراكتێره
نه‌خشی باوك
یان كاكێك ده‌نوێنێ
كه ده‌توانێ
عاشق بێ یان
نه‌بێ. وه‌ك
نجاتده‌رێكه.
كه‌سێك كه بۆ
یارمه‌تیدانی
ئیدیكه له
هیچ شتێك
سڵناكاته‌وه.
هه‌ڵبه‌ت
پێموایه ئه‌و
كاراكتێره
هه‌ڵقوڵاوی
مامم پابلۆیه
كه ده‌گه‌ڵ
وی گه‌وره
بووم.
بۆچی
ساڵی 1987 به‌یه‌كجاری
چوونه ئه‌مریكا؟
ڕاستییه‌كه‌ی،
عاشق بووم و
هاتم كه لێره
بژیم. دیاره
ئه‌و بابه‌ته
بۆ 12 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر
ده‌گه‌ڕێته‌وه.
هه‌رچی بێ،
ژیان ئاوایه
و عاشقبوونیش
چه‌رمه‌سه‌ری
خۆی هه‌یه،
به‌ڵێ. هه‌ڵبه‌ت
كتێبێكیشم له
باره‌ی ئه‌و
ده‌ورانه‌دا
نووسیوه؛ به‌ڵام
ناچار به
لیكۆڵینه‌وه‌بووم،
چونكه من
شتێكم له سه‌ر
كالیفۆرنیا
نه‌ده‌زانی.
پاشان زانیم
سانفرانسیسكۆ
ڕابردوویه‌كی
150 ساڵه‌ی هه‌یه
و لام سه‌یر
بوو شارێك به‌م
ته‌مه‌نه
كورته ئه‌و
هه‌موو پێچه‌ڵپێچی
و ناكۆكییه‌ی
تێدابێ! دوای
گه‌لێك
وردبوونه‌وه،
بۆم ده‌ركه‌وت
كه خه‌ڵكی
دنیا به
خاتری حه‌سیری
زێڕینه ڕووی
تێده‌كه‌ن و
منیش به‌م
بۆنه‌یه‌وه
له ڕۆمانی
«كیژی خۆشبه‌خت»دا
ئاماژه به
ده‌وره‌یه‌كی
مێژوویی ده‌كه‌م.
ئێوه
یه‌كێك له‌و
نووسه‌رانه‌ن
كه له زۆربه‌ی
وڵاتانی دنیا
ڕێزتان لێ ده‌گیرێ.
زۆرتان سپاس
ده‌كه‌م، ئه‌وه
ده‌بێ دایكم
گوێی لێ بێ.
بۆخۆتان
چ هه‌ستێكتان
هه‌یه؟
كتێبه‌كانم
فرۆشی زنجیره‌ییان
به خۆوه
گرتووه. له
مه‌دره‌سه‌كان،
له كالێج و
زانكۆكانی
جیهان
فرۆشێكی
زۆریان هه‌یه
و من له‌م
بابه‌ته‌وه
هست به خۆشبه‌ختی
ده‌كه‌م. دێته‌وه‌بیرم
كاتێك «ماڵی
ڕووحه‌كان»م
نووسی، هه‌موو
باسیان له‌سه‌ر
ده‌كرد؛ به‌ڵام
شتێك له هه‌ناومدا
ده‌یگوت
زۆریش خۆشحاڵ
مه‌به.
ڕاستییه‌كه‌ی
ئه‌وه‌یه كه
ئێستاش
فرۆشێكی باشی
هه‌یه و هه‌موو
پێیانخۆشه
بیخوێننه‌وه،
به‌ڵام له‌وانه‌یه
ساڵێكی دیكه
یان چه‌ند
ساڵی تر به
فه‌رامۆشی
بسپێردرێ. كه‌وابوو
ئه‌و كاته‌یه
كه به‌ڕاستی
دیاری ده‌دا
به‌رهه‌مێك
زیندوو و له‌سه‌رتره،
یان نا.
له
فرۆشی زۆری
كتێبه‌كانت
سه‌یرت نایه‌تێ؟
بۆچی، ئه‌زقه‌زا
سه‌یرم دێتێ،
چونكه چاوه‌ڕێی
شتێكی ئاوا نه‌بووم.
ته‌نانه‌ت وه‌ختێك
ده‌ستم به
نووسینی
كردبوو، به‌ڕاستی
نه‌مده‌زانی
كه ده‌توانێ
به شێوه‌ی
ڕۆمانێك بێته‌ده‌ر،
به‌ڵام دایكم
ده‌یگوت: ده‌زانی
ئه‌لیزا، ئه‌و
كتێبه ده‌توانێ
ڕۆمانێك بێ.
پاشانیش منی
به دۆستانی
بلاوكه‌ره‌وه
ناساند و یه‌كێك
له‌وان گوتی
كه به‌بێ
كارڕاپه‌ڕێن
ناتوانی ئه‌و
كتێبه چاپ
بكه‌ی. من
تازه ده‌مزانی
كه كارڕاپه‌ڕێن
(نوێنه‌ری
بڵاوكه‌ره‌وه
بۆ پێوه‌ندی
ده‌گه‌ل
نووسه‌ران)
كێیه، ده‌بوو
كه‌سێك
دۆزراباوه
تا كتێبی من
چاپ بكا و ئه‌وجار
زانیم به‌بێ
كارڕاپه‌ڕێن
نووسه‌رێتی
سه‌رناگرێ.
ئه‌و كاته له
وێنزۆئێلا
بووم. كتێبه‌كه‌م
به كارڕاپه‌ڕێندا
نارد و له
ماوه‌ی 3
مانگدا چاپ
كرا و هه‌موو
شت له‌پڕ
گۆڕدرا. بابه‌تی
تاراوگه‌ش له
ته‌واوی
كتێبه‌كاندا
ده‌بیندرێ. من
ده‌مه‌وێ
بڵێم كایه‌وانانی
سه‌ره‌كی و
زۆربه‌ی
كاراكتێره‌كانی
من هه‌میشه
له‌لاوه‌نشینن.
ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر
به مانای
ڕاسته‌قینه
له تاراوگه‌دا
نه‌بن، ناچارن
نیشتمانیان
جێبهێڵن. ئه‌من
ئه‌و خه‌ڵكه‌م
خۆشده‌وێ.
له‌لاوه‌نشینه‌كان؟
له‌لاوه‌نشینه‌كان
كایه‌وانانی
سه‌ره‌كیی
ڕۆمانه‌كانی
منن، هه‌نده‌رییه‌كان،
كۆچه‌ره‌كان،
دوورخراوه‌كا‌ن،
دزه‌كان، كه‌سانی
بێسه‌واد و
ژنه‌هه‌ژاره‌كان،
جوزئی ئه‌و
گروپه‌ن؛ كه‌سانێك
كه له
تێروپڕیدا به
دنیا نه‌هاتوون
و خاوه‌نی هیچ
شازێتییه‌ك
نین و ته‌نانه‌ت
ئه‌گه‌ر وه‌ك
«ماڵی ڕووحه‌كان»
له تێروپڕی و
شازێتیدا به
دنیا هاتبان،
شتێك له
ژیانیاندا هه‌بوو
كه ئه‌وانی
ده‌خسته‌لاوه.
ئه‌وان
خاوه‌نی هیچ
شازێتییه‌ك
نین و هه‌ر
بۆیه‌شه له
لاوه‌ی كۆمه‌ڵ
جێ ده‌گرن؟
به‌وردی.
بیروڕاتان
سه‌باره‌ت به
فیلمی «ماڵی
ڕووحه‌كان»
چییه؟
خۆشم گه‌ره‌كه؛
به‌ڵام فیلمه‌كه
پێوه‌ندی به
ئه‌مریكای
لاتینه‌وه
نه‌بوو،
فیلمێكی
سكاندیناڤیایی
بوو، له سه‌ر
ئه‌و حاڵه‌شڕا
خۆشیم لێی دێ.
جوان بوو و له‌زه‌تم
لێ برد. كاتێك
فیلمه‌كه‌م
بینی، تازه
زانیم كتێبه‌كه‌م
له باره‌ی چی
دایه. به
ڕاست پێشتر
زانیارییم
لێی نه‌بوو.
پێموایه له
زۆربه‌ی
كتێبه‌كانمدا
نازانم چ ده‌كه‌م.
تا زۆرساڵ
دواتر خه‌ڵك
لێم ده‌پرسن
كتێبه‌كه‌ت
ده باره‌ی
چیدا بوو. ته‌واوی
چیرۆكه‌كانم
به یه‌ك ئه‌ندازه
گرینگی‌یان هه‌یه.
ته‌واوی
كاراكتێره‌كانم
كایه‌وانانی
سه‌ره‌كین.
خۆشم نه‌مده‌زانی
چ كه‌سێك نه‌خشی
یه‌كه‌م و چ كه‌سێك
نه‌خشی دووهه‌می
هه‌یه. به
ڕاستی نه‌مده‌زانی
كامه
چیرۆكم،
چیرۆكی گرینگ
و ئه‌سڵی یه.
كاتێك
یه‌كه‌مین
كتێبتم خوێنده‌وه،
به شێوه‌ی
نامه بوو.
به‌ڵێ، بۆ
باپیرم
نووسیبوو كه
له شیلی مرد.
كاتێك كه له
وێنزۆئێلا ده‌ژیام،
نه‌مده‌توانی
بگه‌ڕێمه‌وه
شیلی و له‌وێ
ده‌ستم به
نووسینی ئه‌و
كتێبه كرد.
به‌ڵام پاشان
سه‌رنجمدا ته‌واو
بۆته
كتێبێكی
جیاواز و
باپیرم نه‌یده‌ویست
بیخوێنێته‌وه،
نامه نه‌بوو.
شتێك بوو كه
ساڵانێك له
هه‌ناومدا
ڕامگرتبوو. هه‌ڵبه‌ت
ئه‌و ڕۆژانه
ته‌واوێك خه‌ریك
بووم و
سه‌رم قاڵ
بوو. ته‌نیا
كاتێك له مه‌دره‌سه
ده‌گه‌ڕامه‌وه
لای نێوه‌ڕۆ
ده‌رفه‌تێك
ده‌ستده‌كه‌وت
و درێژه‌م به
نووسین ده‌دا.
شاگرده‌كانم
كاتێك ده‌یانگوت
بۆ نووسینی ته‌كلیفه‌كان
كاتمان نییه
سه‌یرم ده‌هاتێ.
پێیانم ده‌گوت
زوو ڕابن و
دره‌نگ بنوون.
نووسه‌رێتی
به‌و
هاسانییه‌ش
نییه. ئێوه
ده‌بێ عاشقی
نووسین بن.
نووسه‌رێتی
حه‌وجێی به
هه‌وڵ و زه‌حمه‌تی
زۆره.
ئێوه
گوتتان له مه‌دره‌سه
خه‌ریك بوون،
چتان ده‌كرد؟
مه‌دره‌سه‌یه‌كم
به‌ڕێوه‌ده‌برد.
4 ساڵ ئه‌وه
كارم بوو.
پێویستیم به
پاره هه‌بوو.
پاشان
له‌پڕ كتێبه‌كه‌تان
چاپ بوو و
ژیانتانی
گۆڕی؟
نا، ئه‌سڵه‌ن.
كتێبه‌كه‌م
بڵاوكراوه،
به‌ڵام من
كاره‌كه‌م وه‌لانه‌نا.
ده‌مزانی به
چاپی كتێبێك
ژیان مه‌یسه‌ر
نابێ. دووباره
ده‌ستم به
نووسینی
دووهه‌مین
كتێب كرد.
ڕۆژانه كارم
ده‌كرد و شه‌وانه
ده‌منووسی. له
وێنزۆئێلا ده‌ژیام.
یه‌كه‌مین
كتێبم به ده‌زگایه‌كی
گچكه‌ی تایپی
ده‌ستی كه
كڕیبووم
نووسی، به‌ڵام
دووهه‌مین
كتێبم به ده‌زگایه‌كی
تایپی كاره‌بایی
نووسی و له
سێهه‌مین
كتێبمدا كوڕه‌كه‌م
گوتی
پێوسیتیت به
كامپیۆتێره.
ئه‌و كات كاره‌كه‌م
وه‌لانا.
وه
سێهه‌مین
كتێبتان...؟
ئیوالۆنا.
پێموانه‌بوو
ته‌نیا به
نووسین ده‌توانم
له بنه‌ماڵه‌كه‌م
پشتیوانی بكه‌م.
كتێبه‌كانم
ته‌رجه‌مه‌كران
و فرۆشێكی
زۆریان كرد؛
كه‌چی ئه‌من
هێشتا نائه‌من
بووم. هه‌ستم
نه‌ده‌كرد
بتوانم
كتێبێكی دیكه
بنووسم.
هێتشتا باوه‌ڕبه‌خۆبوونم
تێدا به‌هێز
نه‌ببوو، به‌ڵام
به‌زوویی
فێربووم كه
به خۆمم
متمانه هه‌بێ
و ده‌گه‌ڵ نه‌وعێك
موعجیزه
هاتمه ناو
جیهانی
نووسینه‌وه
و باوه‌ڕم په‌یداكرد
ئه‌گه‌ر ماوه‌یه‌ك
دابنیشم،
ڕووداوێك ده‌قه‌ومێ
به‌ڵام چ
ڕووداوێ،
نازانم.
چیرۆكه‌كانتان
له كوێ سه‌رچاوه
ده‌گرن؟
به‌ڕاستی
نازانم. جۆرێك
ده‌گه‌ڵ مێشك
سه‌روكاریان
هه‌یه. ده‌ڵێی
ده‌گه‌ڵ كه‌سێك
كه هه‌م،
پێوه‌ندییان
هه‌یه. ده‌گه‌ڵ
ئه‌و ته‌جروبانه‌ی
كه له
ژیاندا هه‌مبوون.
ده‌گه‌ڵ
دنیای ده‌وروبه‌ر
كه هۆگریانم.
من نه‌مده‌توانی
هه‌ر شتێكی سه‌یروسه‌مه‌راوی
بنووسم. چونكه
عه‌لاقه‌یه‌كم
پێی نه‌بوو،
یان كتێبێك سه‌باره‌ت
به دنیای
لاپره‌سه‌نی
بنووسم. ئه‌م
دنیایه
دنیایه‌كه
كه هه‌ست ده‌كه‌م
عه‌نتیكه‌یه،
به‌ڵام من ده‌سه‌ڵاتێكم
نییه و
نازانم ئایا
ڕووده‌دا یان نا.
ئه‌و هه‌سته‌م
زۆر تێدا به‌هێزه،
چونكه دوای
ئه‌وه كه
«پائۆلا»م
نووسی، بۆ
ماوه‌یه‌كی
درێژ بوومه
نووسه‌رێكی
له چوارچێوه‌نراو.
ڕۆژانه له
پشت
كامپیۆتێر
داده‌نیشتم و
ڕووداوێك نه‌ده‌قه‌وما.
ده‌مه‌ویست
چیرۆكێك
بنووسم، به‌ڵام
نه‌مده‌توانی،
چونكه
ڕووداوێك نه‌ده‌قه‌وما.
پێویستیم به
شتێك بوو.
نازانم. ڕه‌نگه
به خۆشحاڵی
و
شادێتی و
ڕنگه خۆشبه‌ختی
كه نه‌مبوو.
ته‌واوێك په‌شێو
بووم و به‌سه‌ختی
هه‌وڵم ده‌دا.
كه‌س نازانێ
چه‌ندم هه‌وڵ
ده‌دا.
چه‌ند
ئه‌و وه‌زعه
درێژه‌ی كێشا
و نه‌تتوانی
شتێك بنووسی؟
سێ ساڵ.
سێ ساڵ
ماوه‌یه‌كی
زۆره، پاشان
چی ڕوویدا؟
سووژه‌یه‌كم
دا به خۆم.
هاته‌وه‌بیرم
كه
ژۆڕنالیستێكم
و ئه‌گه‌ر
سووژه(بابه‌ت)م
هه‌بێ، ده‌توانم
له باره‌یدا
بنووسم.
بڕیارمدا سه‌باره‌ت
به چێشت، ئه‌وین
و جێژنی ژیان
بنووسم.
ئایا
ئێستا بابه‌تێكت
هه‌یه كه
هۆگریت پێی هه‌بێ؟
پێمخۆشه
ده‌باره‌ی
جوانیدا
بنووسم. ئیدی
ترسێكم نییه،
چونكه سه‌رچاوه‌یه‌كم
هه‌یه. هه‌ڵبه‌ت
پێم باشتره
ڕۆمانێك
بنووسم. له
ڕۆماندا هه‌ر
شتێكی دڵم
بیهه‌وێ، ده‌ینووسم.
دیاره ئه‌من
ڕۆژنامه‌وانێكی
باش نه‌بووم،
ژۆڕنالیستێكی
پله‌نزم بووم.
هه‌میشه ده‌مویست
درۆ بكه‌م و
هه‌ر بۆیه‌ش
نه‌بوومه
ڕۆژنامه‌وانێكی
باش؛ به‌ڵام
ته‌واوی ئه‌وه‌ی
ده‌مه‌ویست،
له چیرۆكه‌كانمدا
قه‌وما.
•
• •
• ئه‌و
نووسراوه‌یه له سایتی
فارسیی «امروز»
وه‌رگیراوه
و وه‌رگێڕدراوه‌ته
سه‌ر زمانی
كوردی _ س. چ هێرش.
|