|
ساڵه‌ها بوو..
تاكوو ڕۆژێ
قومری عیشق
چاوی بڕیه
سه‌ر چڵی ئه‌نگوستی
من
نه‌غمه‌بێژ
جێی هێشت هه‌واری
ئاسمان
بوو به ژوانگه
و تازه‌لانی،
مستی من
ده‌ستی من
پڕ بوون له
مرواری ئه‌وین
مستی من تێیدا
نه‌ما هیچ كینه‌یێ
ده‌ستی من كردی
چرۆ، دای خونچه‌گوڵ
وه‌ك به‌هاری
دڵگری دێرینه‌یێ
زه‌نده‌قی
چووبوو له
داوی چاره‌نووس
لێی ده‌دا دڵ
دڵ له ده‌ستم
دا، دڵی
زێده‌دوودڵ
بوو له دواڕۆژی
ژوان
هه‌م له ئاكاری
دزێو و نادڵی:
«ئاخ
ئه‌گه‌ر ڕۆژێكی
بمرێ عیشقی
مه
وای كه ئاگر
ساتێ نه‌یما،
تین و تاو
زه‌رده‌خه‌ندێكمان
له شه‌وگاری
یه‌ئس
بزبز ئه‌ستێره‌ی
ئه‌شك ده‌ڕژێننه
چاو».
بووم به پێداهه‌ڵده‌ری
باڵ و په‌ڕی
مه‌ست و سه‌رخۆش
بووم له سای
ئاوازی ئه‌و
ڕامده‌مووسی،
بۆم ده‌كرد
خۆشم ده‌ویست
نه‌مدی وه‌ك
من كه‌س بكێشێ
نازی ئه‌و
عاشقان هه‌ركه‌س
له ئێوه بیهه‌وێ
قومری عیشقێ
وا به سه‌ر
پۆپه‌ی چنار
شه‌ونخوونی
پێده‌وێ، ڕۆژ
و شه‌وێ
چاوه‌ترسیی
هه‌م له چاوی
ڕۆژگار
هه‌ر خه‌مێ
بنواڕی له‌م
كۆڵانه‌دا
ڕاست و چه‌پ
به‌دخوایه،
هه‌ر لام بۆسه‌یه
«عیشقی من باڵی
هه‌بوو ئه‌ی
عاشقان
بۆ فڕینه گه‌ر
په‌ڕ و باڵێ
هه‌یه..»
وه‌رزی زستانێكی
تووش لای زه‌رده‌په‌ڕ
قومری خنجلانه‌كه‌م
تۆرا و هه‌ڵات
دووربوو، ون
بوو له نێو
فرمێسكی چاو
كۆشكی من بێ
وی ڕما و چۆل
بوو وڵات
له‌م به‌هاره
پڕ گوڵه‌ی ئه‌م
باخه‌دا
یه‌ك چڵی پاییز
له ده‌ستما
مایه‌وه
دوا گه‌ڵای
ویشكی ئه‌وینێكی
خه‌ڵووز
وا به سه‌ر
پۆپه‌ی چڵا
ده‌شنایه‌وه
گه‌رچی ئیدی
ئاسمان گرژ
و ڕه‌شه
داده‌پۆشێ
باڵی شه‌و،
ئاسۆی خه‌یاڵ
هه‌ركه ده‌فڕن
پۆلی باڵنده‌ی
به‌هار
وه‌خته په‌ڕ
بگرێ دڵم وه‌ك
بای شه‌ماڵ
ده‌مفریوێنێ
و ده‌دا هانم
دڵم
ئه‌م سروودانه‌م
به سه‌ردا
هه‌ڵده‌ڵێ:
بگره‌وه‌باڵ
بگره‌وه باڵ
قومری عیشق
به‌رزه‌فڕ
به، به‌رزه‌فڕ،
وه‌ك هه‌وڵێ..
وه‌رگێڕانه‌وه:
هێرش: باكۆ- مانگی
گۆڵانی 1368(1989)
• • •
- «سیاوه‌شی
كه‌سرایی» شاعیری
به‌نێوبانگی
ئێرانی له
ساڵی 1305ی هه‌تاوی
له دایك بووه
و، له ڕۆژی
18ی ڕێبه‌ندانی
ساڵی 1374(1995) به هۆی
نه‌خۆشی له
یه‌كێك له
نه‌خۆشخانه‌كانی
شاری ڤیه‌ن(ئۆتریش)
كۆچی دوای كردووه،
یادی به‌خێر
بێ و ڕه‌وانی
شاد.
- ئه‌م
پارچه هۆنراوه‌یه
له گزینگی
ژماره 11ی به‌هاری
1375(1996)دا چاپ كراوه.
س. چ هێرش.
|