هه‌ر بژی به‌ڕێز
«نیلسۆن مه‌ندیلا»
سه‌ری خۆت نه‌برد
بۆ ژێر مه‌ندیلا
چۆن ده‌بوو
چووبای خه‌ڵات
وه‌رگری
له سه‌ركۆماری
زار و زه‌لیلا؟!
ئه‌ویش ره‌ئیسی
وڵاتێك كه‌وا
بێ دادگایی
و، به بێ وه‌كیلا
پۆل پۆل ڕه‌وانه‌ی
گوڕستان بكرێن
له لاو و گه‌نجی
جوان و جه‌میلا
ده‌سنوێژێ
ده‌شۆن ئێستاش
به خوێنی
پێشمه‌رگه‌ی
كورد و لاوی
گریلا
شه‌قه‌ی شاباڵی
به‌رزه‌فڕی
دێ
له لووتكه‌ی
به‌رزی له‌ند
و قه‌ندیلا
زۆر سه‌یر ده‌بوو
هه‌ڵۆی به‌رزه‌فڕ
میوان با له
لای قه‌لی
ڕه‌زیلا
بۆ هه‌ر لا ده‌چی
شاد و سه‌فه‌ر
خۆش
به‌ڵام قه‌ت
نه‌كه‌ی بچی
بۆ ئی لا
ئی لا وێرانه،
جێی ئاخوندانه
ئه‌تۆ و مزگه‌وت
و زیكر و ته‌لیلا؟!
ژیانی سه‌ربه‌ستی
و مه‌ستیی ئازادی
مه‌یده قه‌ت
به مه‌ی وه‌ك
سه‌لسه‌بیلا*
04-04-2004
• ئیشاره
به ئایه‌تی
18ی سوڕه‌ی ئینسان،
«عینا فیها تسمی
سلسبیلا»: جووگه‌له‌یه‌ك
له مه‌ی و باده
كه سه‌لسه‌بیلی
پێده‌گوترێ.