كردنه‌وه‌ی
مه‌دره‌سه‌ی
زمانی كوردیی
له توركیا

سه‌دان
كه‌س له كورده‌كانی
توركیا(كوردستانی
باكوور) كردنه‌وه‌ی
یه‌كه‌مین
مه‌دره‌سه‌یان
له‌و وڵاته
جێژن گرت كه
تێیدا زمانی
كوردی ده‌رس
ده‌درێ.
ئه‌و دوو ناوه‌ندی
زمانه كه
له له هه‌رێمی
ته‌واو كوردنشینی
(كوردستانی
باكوور) باشووری
ڕۆژهه‌ڵاتی
توركیا هه‌ڵكه‌وتوون،
له مانگی داهاتوودا
خوێندكار وه‌رده‌گرن.
بڕیاری ده‌وڵه‌تی
توركیا له
دانی ئیجازه
به كه‌مایه‌تی(14
میلیۆن كه‌سی)
كوردی ئه‌و
وڵاته بۆ فێربوون
و ڕاهێنانی
زمانی كوردی،
به‌شێك له‌و
ریفۆرمانه‌یه
كه له به‌ستێنی
هه‌وڵه‌كانی
توركیا بۆ به‌شداربوون
له یه‌كێتی
ئوڕووپادا
ئه‌نجام ده‌گرێ.
پاڕلمانی توركیا
له مانگی ئووتی
ساڵی 2002دا، ده‌رسگوتنه‌وه‌ی
زمانی كوردیی
له‌و وڵاته‌دا
قانوونی ڕاگه‌یاند،
به‌ڵام تائێستا
هیچكام له
دامه‌زراوه
ڕاهێنه‌رییه‌كان
خاوه‌نی هه‌لومه‌رجی
قانوونیی بۆ
دامه‌زراندنی
مه‌دره‌سه‌ی
زمانی كوردیی
نه‌بوون.
كرده‌وه‌ی
پاڕلمانی توركیا
له وڵاتێك
كه زه‌مانێك
ته‌نانه‌ت
هه‌بوونی 14 میلیۆن
كه‌مایه‌تیی
كوردی خۆی حاشا ده‌كرد،
ئاكارێكی شۆڕشگێڕانه
به‌حیساب دێ.
له توركیا
كورده‌كان
بۆ ماوه‌ی چه‌ندین
ده ساڵ نیگه‌رانی
سه‌ركوتكردنی
هه‌ر چه‌شنه
سه‌مبولێك
له هه‌وێتی
خۆیان بوون،
به‌ڵام ئه‌و
نیگه‌رانییه
له ساڵی 1999 كه
خه‌باته شۆڕشگێڕییه‌كانی
كورده‌كان
به گرتنی عه‌بدوڵڵا
ئۆجه‌لان،
سه‌رۆكی حیزبی
كرێكارانی
كوردستانی
توركیا ، دوایی
هات، كه‌م بۆوه.
ئه‌و ڕاپه‌ڕینانه
زیاتر له سی
هه‌زار كوژراوی
لێ كه‌وته‌وه.
یه‌كێتی ئوڕووپا
گوتوویه‌تی:
توركیا ده‌بێ
به‌ر له ساڵی
2004 ته‌واوی به‌رنامه
ریفۆرمییه‌كانی
خۆی ئه‌نجام
بدا. ئه‌و یه‌كێتییه
بڕیاره له
بنه‌تای ساڵی
2004 دا، لێدوانه‌كانی
خۆی سه‌باره‌ت
به ئه‌ندامێتی
توركیا ده‌ست
پێ‌بكا.
* (BBC.PERSIAN)