ئاسۆ بیاره‌یی
17-2-2004
یاسر
عه‌ره‌فاتی
به‌ناو سه‌رۆكی
فه‌له‌ستین
تائێستا هیج
ڕێكخراوه‌یه‌كی
فه‌له‌ستینی
به‌تێرۆریست
نه‌ناساندوه‌و
ئاماده‌ی ئه‌و
كاره‌ش نییه، چونكه
باش ده‌زانێ
ئه‌گه‌ر
سنورری
پیرۆزی عروبه‌كه‌ی
بشكێنێ نه‌ك
ته‌نها عه‌ره‌بی
فه‌له‌ستین
به‌ڵكو
جهیانی
ئیسلامیش تف و
نه‌عله‌تی لێده‌كات.
وڵاتانی عه‌ره‌بی
و داگیركه‌رانی
كوردستان
له‌سه‌رهیچ
ڕێك نه‌كه‌وتبن،
له دژایه‌تی
گه‌لی كوردمان
یه‌كده‌نگن
و، ئاماده‌شن
بۆ لێدان و
سه‌رنه‌كه‌وتنی
كورد و دووبه‌ره‌كی
دروستكردن
له‌ناویاندا
مه‌ككه‌ی
موكه‌ڕه‌مه‌ش
بفرۆشن، ئاماده‌ن
په‌یكه‌ره‌كه‌ی
ئه‌تاتوركی
تۆرانیی دیكتاتۆر
وردبكه‌ن
و بیده‌ن به‌سه‌روگوێلاكی
كورددا، ئاماده‌ن
ڕوحی شاعه‌بباسی
خوێن‌ڕێژ تێكه‌ڵ
به پێكێ ویسكی
بێگانه‌بكه‌ن..
به‌پێچه‌وانه‌ی
دووژمنانه‌وه،
زۆربه‌ی سه‌رۆكه‌كانی
بزووتنه‌وه‌ی
كورد هه‌ر
له‌سه‌رده‌می
شه‌ڕی چاڵدێرانه‌وه(1514)
به‌بێ‌گوێدانه
خواستی كورد
و پیرۆزیی
خاكی كوردستان،
به‌ڵكو به‌شانزیشه‌وه
یه‌كێ له‌شكری
عه‌جه‌مان
دێنێ و یه‌كێكیتریش
له‌شكری تور‌كان
دێنێت.. وه‌ك
كه‌وی كوێستانه‌كانی
كورد ڕاوه
كوردی به‌شه‌كانی
تری كوردستان
بۆ داگیركه‌ران
ده‌كه‌ن.
داخستنی میدیا تیڤی كه
دینه‌مۆی
بزواندنی
گیانی نه‌ته‌وه‌یی
كوردستانی
باكوور و كوردستانی
گه‌وره‌یه
له‌قازانجی
كێدایه؟
هه‌ر ئه‌و میدیا
تیڤییه نه‌بوو كه چقڵی
چاوی تورك
و فارسی داگیركه‌ربوو؟
ئه‌ومیدیا
تیڤییه نه‌بوو كه ئێش
و ئازاری گه‌لی
كوردی به‌دنیا
ناساند؟ له‌و میدیا تیڤییه‌دا نه‌بوو كه
سه‌ركرده‌كانی
بزووتنه‌وه‌ی
باشووری،
وتاری سیاسه‌تی
پارته‌كانی
خۆیانیان
تیا ئه‌خوێنده‌وه؟ ئه‌و میدیا
تیڤییه نه‌بوو كه
كه گیانێكی
تازه‌ی به
هونه‌ر و
مۆسیقای كوردی
به‌خشی و زمان
و هه‌ستی بوونی
مرۆڤی كوردی
زیندووكرد‌ه‌وه؟
ئه‌و میدیا
تیڤییه نه‌بوو كه
دیكومێنتی
له‌سه‌ر قوربانییه‌كانی
ئه‌نفال و
شاری هه‌ڵه‌بجه‌ی
شه‌هید بڵاو‌كرده‌وه؟
هیشتا زۆربه‌ی
وڵاتانی ناوچه
نه‌یانده‌زانی
سه‌ته‌لایت
یانی چی، میدیا تیڤی پێش ئه‌وانیش
كه‌وت.. ناوبردن
و ناساندنی
بزووتنه‌وه‌یه‌كی
پارچه‌یه‌ك
له‌پارچه‌كانی
كوردستانی
داگیركراو
به تیرۆریست
نه‌ك حوكمێكی
ناڕه‌وایه
به‌ڵكو خیانه‌ته
له مێژووی
كورد و هه‌موو
ئه‌و نه‌ته‌وانه‌ی
كه بۆ ڕزگاری
خاكه‌كه‌یان
خه‌باتده‌كه‌ن.
سیاسه‌ته‌كانی
ئه‌مریكای
زلهێز پێش
ئه‌وه‌ی له
به‌رژ‌ه‌وه‌ندی
كوردبێت- هه‌رچه‌نده
تائێستا نه‌بووه-
له‌به‌رژ‌ه‌وه‌ندی
ده‌سه‌ڵاتی
خۆیه‌تی. لێدانی
هه‌رباڵێكی
بزووتنه‌وه‌ی
ڕزگاریخوازی
كوردیمان
له‌ژێر هه‌رناوێكدابێت
به لاوازیی
به‌شه‌كانی
تر ئه‌گه‌ڕێته‌وه.
با ئه‌وه‌مان
له‌بیرنه‌چێته‌وه
به‌تایبه‌تی
ئێمه‌ی كوردی
باشوور كه
ڕژێمی توركیای
فاشیست به‌رپرسه
له‌كاولكردنی
زیاتر له
حه‌وت هه‌زار
گوند‌و شارۆچكه‌ی
كوردستانی
باكوور، توركیای
ئه‌ندام له
ناتۆ به‌رپرسه
له ڕاگواستنی
سێ ملیۆن مرۆڤی
كورد و دانانی
ناوچه‌كانیان
به ناوچه‌ی
سوپایی قه‌ده‌غه‌كراو
كه زۆربه‌مان(ئێمه
كوردی باشوور)
له شاری دیاربه‌كره‌وه
بینیومانه
كاتێ سه‌فه‌رمانكردووه‌ته‌وه.
بائه‌ومان
له‌بیرنه‌چێته‌وه
كه فڕۆكه‌ی
جه‌نگیی توركیا
سه‌ده‌ها
پێشمه‌رگه‌ی
له شه‌ڕه‌كانی
نێوان پدك
– ینك(1995-1996)دا كوشت.
ناساندن و ناوبردنی
بزووتنه‌وه‌ی
گه‌لێك، به‌تیرۆریست
كارێكی ناڕه‌وا
و، خۆخزاندنه
ناو سه‌نگه‌ری
داگیركه‌رانه.
یان
ئه‌وسه‌ركردانه
كوردستانێكی
وایان ده‌وێت
وێنه‌ی ئێمارته
عه‌ره‌بیه‌كانی
كه‌نداوی
فارس، لاواز
و بێ كه‌سایه‌تی
بێت!
دیبلۆماسییه‌ت
ماستفرۆشتن
نییه، چاوساغی
بۆ داگیركه‌ران
نییه، ئه‌وه
كه‌ی ناوی
دیبلۆماسییه‌ته
ئه‌گه‌ر سه‌ركرده‌یه‌كی
كوردستانی
باشوور له‌به‌رده‌م
«ئۆردغان»ی
تۆرانیدا
به‌ڵێن بدات
بڵێت: پاك یان
ماكی توركیا
پارتێكی
تیر‌ۆریسته
و ئاماده‌ی
هاوكاری بۆ لێدانی
ده‌ربڕێ!! ئه‌وه
كه‌ی ڕێزگرتنی
سنووری پیرۆزی
كوردستانه
كه له‌به‌رده‌م
داگیركه‌راندا
بووترێ كورد
هه‌رگیز جیابوونه‌وه‌ی
نه‌ویستووه
و كورد هاونیشتمانێكی
به ئه‌مكی
توركیا، ئێرانه
یان عێراقه‌كه‌ی
عروبه‌یه!!
دیبلۆماس ئه‌وسه‌ركرده‌یه‌یه
كه به‌كه‌مترین
زیان گه‌له‌كه‌ی
له‌كاره‌سات
ڕزگاربكات
و خۆشی بكاته
چرایه‌ك بۆ
نه‌وه‌كانی
داهاتووی
نیشتمانه‌كه‌ی،
نه‌ك خه‌می
له‌وه‌بێت
ڕێگه‌ی هه‌ڵهاتن
و پاسپۆرت
و سامانه‌كه‌ی
لێ زه‌وتبكرێ!!