گفتوگۆ
ده‌گه‌ڵ مه‌حموود
عوسمان سه‌باره‌ت
به داهاتووی
عێراق

دوكتور مه‌حموود
عوسمان، ئه‌ندامی
كابینه‌ی ده‌وڵه‌تی
كاتیی عێراق،
له گفتوگۆیه‌ك
ده‌گه‌ڵ لاپه‌ڕه‌ی
ده‌نگی ئێوه،
سه‌باره‌ت
به گواستنه‌وه‌ی
ده‌سه‌ڵات
بۆ ده‌وڵه‌تی
ده‌وره‌یی
عێراق،
وه‌ڵامی پرسیارگه‌لێكی
دایه‌وه. ئه‌و،
ئه‌م ڕووداوه
به كارێكی
مێژوویی بۆ
خه‌ڵكی عێراق
داده‌نێ.
ئایا گواستنه‌وه‌ی
ده‌سه‌ڵاتی
سیاسی بۆ ده‌وڵه‌تی
ده‌وره‌یی
ده‌توانێ سه‌ربه‌خۆیی
عێراق به‌شێوه‌یه‌كی
په‌ره‌گر دابین
بكا؟
ناكرێ بگوترێ
كه ئه‌و كاره
عێراقی به
سه‌ربه‌خۆیی
گه‌یاندووه،
به‌ڵام ئه‌وه
هه‌نگاوێكی
زۆر گرینگ و
پێویست بوو
بۆ دانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی
ته‌واو به
ده‌ست عێراقییه‌كان
و دایبنكردنی
سه‌ربه‌خۆیی
په‌ره‌گر. هه‌روه‌ك
ده‌زانن، خه‌ڵكی
عێراق ساڵانێكی
زۆر له‌مێژه
له ڕاپه‌ڕاندنی
ده‌سه‌ڵاتی
ڕاسته‌قینه‌ی
خۆیان له وڵات
چ له زه‌مانی
ڕێژیمی ڕابردوو
و چ له ده‌ورانی
داگیركردندا
كه وڵات ده‌گه‌ڵ
نائارامی و
به‌لبه‌شۆیه‌كی
فره ڕووبه‌ڕوو
بوو، بێبه‌ری
بوون. ئێستا
هه‌م هێزه
هه‌نده‌رییه‌كان
هه‌روا له
وڵاتن و هه‌میش
ئاڵۆزییه‌كی
زۆر هه‌یه
كه هه‌ڕه‌شه
له پاراستن
و هێمنایه‌تی
ده‌كا. كه‌وابوو
ناكرێ بگوترێ
كه ئێمه به
سه‌ربه‌خۆییه‌كی
ته‌واو گه‌یشتووین.
به‌ڵام ئه‌وه
مه‌رجێكی پێویسته
بۆ دامه‌زراندنی
حكوومه‌تێكی
میللی. ئه‌و
هه‌نگاوه
ده‌بێ له‌گه‌ڵ
كارگه‌لێك
وه‌ك هه‌ڵبژاردنی
گشتیی په‌ره‌گربكرێ
كه نوێنه‌رانی
ڕاسته‌قینه‌ی
خه‌ڵك ده‌سه‌ڵات
به ده‌سته‌وه
بگرن.
گوتراوه
تا زه‌مانێك
كه هێزه هه‌نده‌رییه‌كان
كاروباری نیزامی
و پاراستنی
عێراقیان به
ئه‌ستۆوه
بێ، ناكرێ له
سه‌ربه‌خۆییه‌كی
ڕاسته‌قینه
له‌م وڵاته‌دا
قسه‌بكرێ.
هێزه هه‌نده‌رییه‌كان
ده‌بێ ئه‌و
وڵاته جێبێڵن
و هێزی نیزامی
و پاراستنی
عێراق ئه‌شێ
به ڕاده‌یه‌ك
به‌هێز بن كه
بتوانن هێمنایه‌تی
وڵات به ته‌واوی
دابین بكه‌ن.
ده‌وڵه‌تی
ده‌وره‌یی
عێراق ده‌بێ
ڕێكه‌وتننامه‌یه‌ك
ده‌گه‌ل هێزه
هاوپه‌یمانه‌كان
گه‌ڵاڵه بكا
كه تێیدا ئه‌ركه‌كان،
ده‌سه‌ڵاته‌كان
و چوارچێوه‌ی
كاروكرگاری
هێزه هه‌نده‌رییه‌كان
له عێراق له‌به‌رچاوبگیرێ.
به گوێره‌ی
بڕیارنامه‌ی
لێژنه‌ی ئاسایشی
ڕێكخراوی نه‌ته‌وه
یه‌كگرتووه‌كان،
ئه‌و ئه‌ركه
به هه‌ردووك
ده‌وڵه‌تی
عێراق و ئه‌مریكا
ئه‌سپێردراوه
تا به‌پێی ڕێكه‌وتنێك
چوارچێوه‌ی
كار و ده‌سه‌ڵاته‌كانی
هێزه هه‌نده‌رییه‌كان
دیاری بكرێ.
بوونی هێزه‌كانی
بیانی، له‌گه‌ڵ
سه‌ربه‌خۆیی
وڵاتێك ناكۆكییه‌ك
ناهێنێته‌ئاراوه.
له هه‌لومه‌رجی
ئێستادا بوونی
ئه‌و هێزانه
له عێراق بۆ
دابینكردنی
ئاسایشی وڵات
پێوستن، به‌ڵام
ئه‌و بابه‌ته
ده‌بێ به گوێره‌ی
ڕێكه‌وتنێك
دیاری بكرێ
و نوێنه‌رانی
خه‌ڵك بتوانن
بڕیاری له
سه‌ر بده‌ن.
ده‌وڵه‌تی
عێراق كه تازه
پێكهاتووه، دابینكردنی
ئاسایشی وڵاتی
به ئه‌ركی
خۆی دیاری كردووه.
به‌ڵام واوێده‌چێ
كه بۆ وه‌دیهاتنی
ئه‌و ئامانجه
هێزێك شك نه‌با.
دروسته، هێزێكی
زۆری نییه.
ده‌بێ بوارگه‌ل
و ئامرازی ته‌یاربوونی
هێزه‌كانی
عێراقی زیاتر
بكرێ. تائێستا
دابینكردنی
ئاسایش به
شێوه‌ی سه‌ره‌كی
به عۆده‌ی
هێزه‌كانی
ئه‌مریكایی
بووه. ئێسته
ئه‌و ئه‌ركه
گرینگه كه‌وتووه‌ته
ئه‌ستۆی عێراقییه‌كان.
ده‌وڵه‌تی
كاتیی له به‌رانبه‌ر
ئه‌ركێكی دوولایه‌نه‌دا
ڕاوه‌ستاوه.
له‌لایه‌ك
ده‌بێ ده‌گه‌ڵ
خراپكار و تیرۆریسته‌كان،
كه زۆربه‌یان
له ده‌ره‌وه‌ڕا
هاتوون و خه‌ریكی
جینایه‌تن،
به توندی به‌ربه‌ره‌كانی
بكا. به‌ڵام
له‌لایه‌كی
دیكه‌وه ئه‌شێ
له‌گه‌ڵ دژبه‌ران
ده‌ست به گفتوگۆ
بكا تا بۆ خه‌باتی
سیاسی ڕێگای
هێمنانه هه‌ڵبژێرن
و دژایه‌تی
خۆیان به شێوه‌ی
شارستانییانه
ده‌رببڕن. له
عێراقدا ده‌بێ
ئاشتیی تێكڕایی
ڕاگه‌یێندرێ.
واته ته‌واوی
گروپه‌كان.
چ هه‌وبه‌ر
و چ دژبه‌ر ده‌گه‌ڵ
حكوومه‌ت له‌م
بواره كه‌ڵك
وه‌ربگرن كه
بیروڕای خۆیان
به شێوه‌ی
هێنمانه بخه‌نه‌ڕوو.
زه‌بروزه‌نگ
و ئاكاری توندوتیژیی
ته‌نیا ڕێگای
تێكهه‌ڵچوون
ده‌گه‌ڵ هێزه‌دژبه‌ره‌كان
نییه، چونكه
زۆركه‌س هه‌ن
بۆنموونه
له‌گه‌ڵ داگیركرانی
وڵاته‌كه‌یان
له‌لایه‌ن
هێزه‌كانی
بیانی دژن به‌ڵام
ده‌ستیان ئالووده‌ی
جینایه‌ته‌كانی
ڕێژیمی ڕابردوو
نییه. ئه‌و
جۆره كه‌سانه
ده‌بێ بۆ گفتوگۆ
بانگهێشت بكرن
تا تێكه‌ڵی
كۆمه‌ڵگه
ببنه‌وه.
ده‌وڵه‌تی
ده‌وره‌یی
به‌ته‌مایه
بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه
ده‌گه‌ل هه‌ڕه‌ج
مه‌ڕه‌ج له
مۆره‌گه‌لی
پاراستنی ڕێژیمی
ڕابردوو به‌هره‌وه‌ربگرێ.
به‌شێك له
چاودێرانی
سیاسی سه‌رنجیان
بۆ سه‌ر ئه‌و
مه‌ترسییه
ڕاكێشاوه
كه هاوكاریی
ده‌گه‌ڵ مۆره‌گه‌لێكی
ئه‌وتۆ ده‌توانێ
زه‌مینه‌ی
گه‌ڕانه‌وه‌ی
خه‌فه‌قان
له وڵات پێكبێنێ.
هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی
ئه‌رته‌ش و
ده‌زگای پاراستن
كارێكی هه‌ڵه
بوو كه له‌لایه‌ن
هاوپه‌یمانانه‌وه
كرا. جه‌ڵبی
هاوكاریی به‌شێك
له كه‌سانی
نیزامی و پاراستنی
ڕێژیمی ڕابردوو
پێویسته،
به مه‌رجێك
ئه‌و كه‌سانه
ئالووده‌ی
قه‌تڵ و جینایه‌ت
نه‌بووبن. ئه‌گه‌ر
ئه‌وانه كه‌سێك
بن كه ئه‌نجامده‌ری
تاوانێكی گرینگ
نه‌بووبن ده‌وڵه‌ت
ده‌بێ كه‌ڵكیان
لێ وه‌ربگرێ
و، ئه‌وه بۆ
زاڵبوون به
سه‌ر تیرۆریزمدا
گه‌لێك پێویسته.
زۆركه‌س ده‌ڵێن
كه به‌شێك
له ئه‌نجامده‌رانی
كرده‌وه توندوتیژییه‌كانی
عێراق له وڵاتانی
دیكه‌ڕا نفوزیان
كردووه. بۆ
پاراستنی سنووره‌كان
و به‌رگری له
نفوزی ماكه‌گه‌لی
هه‌نده‌ریی
چ فكرێك كراوه‌ته‌وه؟
به‌و جۆره‌ی
كه من زانیومه
ئاغای عه‌لاوی
سه‌رۆك وه‌زیری
عێراق كه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی
كاروباری پاراستنیشی
به ئه‌ستۆوه
بووه، بڕیاره
به زوویی سه‌ری
وڵاتانی دراوسێ،
له‌وانه ئێران
و سووریا بدا
و ده‌گه‌ڵیان
بڕیارنامه‌ی
دوولایه‌نه‌ی
هێمنایه‌تی
و پاراستن مۆر
بكا. عێراق ده‌یهه‌وێ
ده‌گه‌ل ته‌واوی
دراوسێكانی
پێوه‌ندیی
دۆستانه‌ی
هه‌بێ. ده‌بێ
له هه‌ردوو
لای سنوور كۆنتڕۆڵ
هه‌بێ تا پێش
به هاتوچۆی
ماكه‌گه‌لی
خراپكار بگیرێ.
چونكه هێمنایه‌تی
و ئاسایش به
قازانجی هه‌موو
وڵاته‌كانه.
خراپكاران
سنوور ناناسن
و ئاسایشی هه‌موو
وڵاتان ده
مه‌ترسی داوێن.
كه‌وابوو پێویسته
ڕێكه‌وتنی
دوولایه‌نه
بۆ خه‌بات له
دژی تیرۆرزم
گه‌ڵاڵه بكرێ.
ئه‌و بابه‌ته
ده‌بێ له بواری
سیاسییه‌وه
چاره‌سه‌ربكرێ.
عێراق ده‌بێ
دراوسێكانی
قانع بكا كه
هیچ هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك
نییه بۆ سه‌ر
ئه‌وان و، ده‌گه‌ڵ
هه‌موویان
خوازه‌ری پێوه‌ندیی
به‌رابه‌ر
و دۆستانه‌یه.