|
ئه‌ستێره‌ناسان
ده‌ڵێن دۆزینه‌وه‌ی
ئه‌و ئه‌ستێره‌یه
مومكین بوو
چونكه له
ڕوانگه‌ی ڕوانه‌ری
زه‌وییه‌وه،
له به‌رانبه‌ر
ئه‌ستێره‌یه‌ك
كه به ده‌وری
وی‌دا ده‌گه‌ڕێ،
تێده‌په‌ڕێ.
مه‌یدانی ڕاكێشانی
ئه‌و گه‌ڕۆكه،
نووری ئه‌ستێره‌ی
ماكه(دایك)
گه‌وره‌ترده‌كاته‌وه.
دیارده‌ی گه‌وره‌نوێنیی
قه‌باره‌گه‌ل
به یارمه‌تی
وزه‌ی ڕاكێشانی
قه‌باره ئاسمانییه‌كانی
دیكه كه به«چاویله‌ی
ڕاكێشان» به‌ناوبانگه،
سه‌ره‌تا ئا‌لبێرت
ئه‌نیشتێن
ده نه‌زه‌رییه‌ی
ڕێژه‌یی (نیسبیه‌ت)دا
پێشبینی كردبوو.
ناسا(NASA) ده‌ڵێ ڕاده‌ی
گۆڕانی دره‌وشانه‌وه‌ی
ئه‌ستێره،
هه‌بووگی ئه‌و
ئه‌ستێره‌یه‌ی
كه له ده‌وری
وی‌دا ده‌گه‌ڕێ،
ده‌رخستووه.
مه‌یدانی
ڕاكێشانی ئه‌ستێره‌ی
نیزیكتر، ئه‌ستێره‌یه‌كی
دووركه‌وتووتر
دروست وه‌ك
چاویله‌ی چاوگێڕ(تلسكۆپ)
ده‌شكێنێته‌وه
و ده‌یخاته‌ناوه‌نده‌وه،
هه‌ڵبه‌ت به
مه‌رجێك كه
ئه‌و دوو ئه‌ستێره‌یه
به‌وردی له
سه‌ر هێڵێك
قه‌راریان
گرتبێ كه له ڕوانگه‌ی
ڕوانه‌ری زه‌وییه‌وه
شیاوی دیتن
بن.
پێشبینی
وه‌ڕاست گه‌ڕا
گه‌ڕۆكی تازه‌دۆزراوه
له قووڵایی
سوڕه‌تی فه‌له‌كیی
كه‌واندار{قه‌وس}(Saggittarius)دا هه‌ڵكه‌وتووه
و ده هێڵگه(مه‌دار)ی
ئه‌ستێره‌یه‌ك
له چه‌شنی
«سووركورته‌ڵه»دا
ده‌سووڕێ.
قه‌باره‌ی
ئه‌و گه‌ڕۆكه
له‌وانه‌یه
یه‌ك و نیو هێنده‌ی
مشته‌ری بێ
و ده هێڵگه‌یه‌كدا
ده‌سووڕێته‌وه
كه شوعاع(گرده‌ڵۆك)ه‌كه‌ی
سێ هێنده‌ی
مه‌ودای زه‌وی
تا خۆره.
دوكتور بوهدێن
پازینسكی له
زانستگای پرینستۆن
كه یه‌كه‌مین
جار بیرۆكه‌ی
ده‌كاركردنی
تێكنیكی «چاویله‌ی
ڕاكێشان»ی بۆ
دۆزینه‌وه‌ی
گه‌ڕۆكه دووركه‌وتووه‌كان
مه‌تڕه‌ح كرد
له دۆزینه‌وه‌گه‌لی
ئه‌م دواییه
شاگه‌شكه
بووه.
ئه‌و، گوتی:
"له‌وه‌یكه
ده‌بینم پێشبینی
من له شوێنهه‌ڵگرتنی
ئه‌م گه‌ڕۆكه
به‌هۆی ئه‌و
شێوه‌یه (microlensing) وه ڕاست گه‌ڕا،
خۆشحاڵم."
هه‌روه‌ها
گوتی كه ئه‌و
و هاوكاره‌كانی
له سه‌ر ئه‌و
باوه‌ڕه‌ن
كه له ماوه‌ی
چه‌ند ساڵی
داهاتوودا
ئه‌و شێوه‌یه
مومكینه دۆزینه‌وه‌ی
گۆگه‌لێك به
ئه‌ندازه‌ی
نیپتۆن یا ته‌نانه‌ت
زه‌وی له ده‌وروبه‌ری
ئه‌ستێره
دووركه‌وتووه‌كانی
به‌دوادابێ.
ئه‌ستێره‌ناسان
تا ئێستا نیزیكه‌ی
100 گه‌ڕۆكیان
له ده‌ره‌وه‌ی
كۆره‌گه‌ی
هه‌تاوی، له
ده‌وروبه‌ری
ئه‌ستێره‌كانی
تری كاكێشانی
ڕێگه‌ی شیریدا
دۆزیوه‌ته‌وه.
دۆزینه‌وه‌ی
ئه‌م دواییه
له‌لایه‌ن
دوو گروپ له
ئه‌ستێره‌ناسانی
وه‌ك «ما‌و» Microlensing Observations in Astrophsics
و «ئۆگل» Optical Gravitional Lensing Experiment ئه‌نجام درا.
سه‌رچاوه:
سایتی BBC
Persian، وه‌رگێڕانه‌وه:
س.چ هێرش.
|