هه‌رچه‌ند
چاوی نیچه
ڕاماوی مێژوو
و فه‌رهه‌نگی
ئوڕووپایه و
زانایی وی له
ئه‌ساسدا له‌م
بواره‌دایه،
به‌ڵام له فه‌رهه‌نگه
دێرینه‌كانی
ئاسیایی، به‌تایبه‌ت
چین و هیند و
ئێران بێ خه‌به‌ر
نییه و
زۆریان
ئاماژه پێده‌كا،
به‌تایبه‌ت
له پله‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنی
فه‌رهه‌نگه‌كاندا.
ئه‌و،
زۆرجاران له
به‌رانبه‌ر
ڕاسیۆنالیزمی
مۆدێرن به
"هزری"
ئاسیایی هه‌ڵده‌ڵێ.2
نیچه
خوێندكاری
دره‌وشاوه‌ی
فه‌لسه‌فه‌ی
كلاسیك
(زمان‌ناسی
مێژوویی
زمانه
دێرینه‌كانی
یۆنانی و
لاتین) بوو و
به‌ر له
كۆتایی ده‌وره‌ی
دوكتۆرا له‌م
ڕسته‌یه‌دا
به مامۆستای
ئه‌م ڕسته‌یه
له زانستگای
بازل داندرا.
زانستی به‌ربڵاوی
وی له بواری
زمانه‌كان، مێژوو و
فه‌رهه‌نگی
یۆنانی و ڕۆمی
ده باسگه‌لێكی
هه‌راودا كه
لێیان ده‌دوێ
و هه‌روه‌ها
له ئاماژه‌گه‌لێكی
بێ ئه‌ژماریش
كه له سه‌رانسه‌ری
نووسراوه‌كانیدا
ئیشاره‌یان
پێده‌كا،
ئاشكرایه.
ئه‌و، لانیكه‌م
دوو كتێبی
جیاوازی سه‌باره‌ت
به فه‌رهه‌نگ
و فه‌لسه‌فه‌ی
یۆنانی هه‌یه،
یه‌كیان زانی
تراژێدی،3
و ئه‌ویدیكه‌یان
فه‌لسه‌فه
له ڕۆژگاری
تراژیكی
یۆنانییه‌كان،4
كه هه‌ردووكیان
له كتێبه سه‌ره‌تاییه‌كانی
ئه‌ون.
ئاشنایی
زانایانه‌ی
وی ده‌گه‌ل فه‌رهه‌نگی
یۆنان و ڕۆم،
وه موتاڵای
شوێنه‌واره
مێژووییه‌كانی
به‌میراتماو
له وان، هۆی
ئاشنایی وی ده‌گه‌ڵ
مێژوو و فه‌رهه‌نگی
ئێرانی
دێرینیشی
پێكهێنا.
چونكه
ئێرانییه‌كان،
وه‌ك ده‌سه‌ڵاتێكی
مه‌زنی
ئاسیایی، سه‌ره‌تا
ده‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تشاره‌كانی
یۆنانی و
دواتریش ده‌گه‌ڵ
ئیمپراتۆری
ڕۆم تێكهه‌ڵچوونی
هه‌میشه‌ییان
هه‌بوو. له
سه‌رجه‌می
نووسراوه‌كانی
وی‌دا، وه‌ك
كوته
نووسراوه‌كان
و به‌رنووسه
جێماوه‌كان5
له ده‌فته‌ره‌كانیدا،
كه قه‌واره‌یه‌كی
گه‌وره له
سه‌رجه‌می
نووسراوه‌كان
ده‌گرێته‌خۆ،
یادی
ئێرانییه
دێرینه‌كان
فره ده‌كاته‌وه.
دڵبه‌سته‌یی
نیچه به
ئێران و په‌سنی
فه‌رهه‌نگی
دێرینه‌كه‌ی
له هه‌ڵبژاردنی
نێوی زه‌ردوشت
وه‌ك په‌یامهێنی
فه‌لسه‌فه‌ی
خۆی ده‌توانرێ
ببیندرێ و هه‌روه‌ها
نێودانان له
سه‌ر كتێبێك
كه به
گرینگ‌ترین به‌رهه‌می
خۆی ده‌زانی،
واته: وه‌های
گوت زه‌ردوشت.6
نیچه
ویستێكی
تایبه‌ت به
مێژووی
ئێرانی ده‌وره‌ی
ئیسلامی
نیشان نادا،
هه‌رچه‌ند
جارجار نێوێك
له
موسوڵمانان
دێنێ و لانیكه‌م
جارێك به‌باشیی
یادێك حه‌شیشییه‌كان
ده‌كا.7 له
به‌رنووسه‌كانیدا
جارێك نێوی سه‌عدی
وێڕای گێڕانه‌وه‌ی
نوكته‌یه‌ك
لێی ده‌بیندرێ؛
به‌ڵام نێوی
حافز چه‌ند
جار دێنێ و سه‌باره‌ت
به شێعر و زه‌ینیه‌تی
وی قسه‌ده‌كا.
ڕوانگه‌ی
نیچه سه‌باره‌ت
به ئێرانی
دێرین
له
كۆمه‌ڵه
نووسراوه‌كانی
نیچه‌دا دوو
جار له ئێران
(Persien)
نێو ده‌بردرێ و
چه‌ندجار له
ئێرانیی و
جارێكیش له
پێش ئێرانیی8،
(vorpersisch)
كه ئاماژه‌گه‌لێكن
به پێوه‌ندیی
ده‌وڵه‌تشاره
یۆنانییه‌كان
ده‌گه‌ڵ
ئیمپراتۆریی
ئێران و
جاریوایه
لێكدانه‌وه‌یه‌ك
له سه‌ر ئه‌وان.
سه‌رنجی وی،
به‌ر له هه‌ر
شت، له سه‌ر
ئاكامگه‌لی
شه‌ڕه‌كانی
ئێران و یۆنان9
و شوێنی
قووڵیان له
سه‌ر دنیای
یۆنانی یه،
كه به شه‌ڕی
"پلۆپۆنزی" ی
نێوان ده‌وڵشاره‌كانی
ئاتێن{ئاسێن}
و ئیسپارت، ده‌گه‌ڵ
ده‌وڵه‌تشاره‌كانی
دیكه،
كۆتایی پێدێ.
ئه‌و شه‌ڕه
ته‌واوی
یۆنان به
ماوه‌ی په‌نجا
ساڵ ده‌سته‌ویه‌خه
ده‌كا و وێرانییه‌كی
زۆر به‌باردێنێ.10
سه‌ره‌ڕای
ئه‌وانه،
بیست و هه‌شت
جار له
ئێرانییه‌كان(die Perser)
نێو ده‌با و
له به‌شێك له
كوته
نووسراوه‌كانیدا
ده‌توانرێ
ڕوانگه‌ی وی
سه‌باره‌ت به
ئێرانییه
دێرینه‌كان و
فه‌رهه‌نگه‌كه‌یان
به ڕوونی
ببیندرێ. ئه‌و،
به‌تایبه‌ت،
پێداهه‌ڵده‌ری
ته‌ڕده‌ستیی
ئێرانییه‌كانه
له
تیرهاوێژی و
سواركاری و شه‌ڕكه‌ریی
و هه‌روه‌ها
حاڵه‌تی سه‌روه‌ری
و ده‌سه‌ڵاتخوازییان؛
وه
پێداگرتنیشیان
له سه‌ر ڕه‌وشتی
ڕاسبێژیی.11
ئه‌وانه
كردار و بایه‌خگه‌لێكن
كه به
شیاوی ژیانی
به‌رزه‌فڕیی
ئینسانییان داده‌نێ. به‌ڵام،
باڵاترین پله‌ی
سه‌رنجی خۆی
له ئاست
ئێرانیی و
ڕێزلێنانیان
كاتێك نیشان
ده‌دا كه له
زه‌مانباوه‌ڕیی
ئێرانییه‌كان
قسه‌ده‌كا،
باوه‌ڕێك كه
ده‌گه‌ڵ
ڕوانگه‌ی وی
سه‌باره‌ت به
زه‌مان و"گه‌ڕانه‌وه‌ی
هه‌میشه‌یی"
هاوچه‌شنه.
ئه‌و
ڕوانگه‌یه
له به‌رانبه‌ر
ڕوانگه‌ی
مێتافیزیكیی
یۆنانییه‌كان
قه‌رارده‌گرێ
كه ده‌گه‌ڵ
ئه‌فلاتوون
هه‌بووگی ئه‌وپه‌ڕزه‌مانیی
«حه‌قیقی» له
به‌رانبه‌ر
هه‌بووگی «مه‌جازی»ی
تێپه‌ڕ یا زه‌مانمه‌ند
داده‌نێ: "من
ده‌بوایه به
ئێرانییه‌ك،
به زه‌ردوشت
سه‌ری كڕنۆش
دانوێنم.
ئێرانییه‌كان
یه‌كه‌مین كه‌سانێك
بوون كه
بیریان له
مێژوو وه‌ك ته‌واویه‌تێك
كرده‌وه". به
دوای ئه‌وه‌دا
نیچه له‌م
كوته‌نووسراوانه‌دا
به هه‌زاره‌گه‌ل
و باوه‌ڕی
دینی
ئێرانییه
دێرینه‌كان
ئاماژه‌ده‌كا
و ده‌ڵێ:
"[ئێرانییه‌كان
مێژوو] وه‌ك
زنجیره‌یه‌ك
له به‌رهاته‌كان
[چاولێده‌كه‌ن]،
هه‌ر ئاڵقه‌یه‌ك
به ده‌ست
پێغه‌مبه‌رێك.
هه‌ر پێغه‌مبه‌رێك
هه‌زاره (hazar)ی خۆی
هه‌یه؛
پادشای هه‌زارساڵه‌ی
خۆی".12 له وه‌های
گوت زه‌ردوشت
له "هه‌زاره‌ی
گه‌وره (Hazar grosser)ی
پادشایی زه‌ردوشت
قسه ده‌كا،
پادشایی مه‌زنی
دووره‌ده‌ستی
ئینسان،
پادشایی هه‌زارساڵه‌ی
زه‌ردوشت".13
له
كوته‌نووسراوه‌یه‌ك
له ناو به‌رهه‌مه
بڵاوكراوه‌كانی
دوای مه‌رگی
وی، له ده‌رفه‌تێكی
له كیسچووی
مێژوویی داخ
له‌دڵه كه
بۆچی له بری
ڕۆمییه‌كان،
ئێرانییه‌كان
به سه‌ر
یۆنان‌دا زاڵ
نه‌بوون: "له
بری ئه‌و
ڕۆمییانه، چ
باش ده‌بوو ئه‌گه‌ر
ئێرانییه‌كان
سه‌روه‌ری
یۆنان
بووبایه‌ن".14
ئه‌و به‌رنووسه
كورته ده‌توانرێ
ئاوا
لێكبدرێته‌وه
كه نیچه
لێره‌شدا
پێخۆشبوونی
خۆی به
جیهانیبنی زه‌مانباوه‌ڕیی
ئێرانییه‌كان
له به‌رانبه‌ر
مێتافیزیكی
یۆنانی نیشان
ده‌دا. چونكه
له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارێتی
ڕۆمییه‌كان
به سه‌ر
یۆنان‌دا، فه‌رهه‌نگی
یۆنانی و
مێتافیزیكی
فه‌لسه‌فییه‌كه‌ی
به سه‌ر فه‌زای
ڕۆمدا زاڵ بوو
و ڕێگه‌ی بۆ
سه‌رهه‌ڵدانی
مه‌سیحیه‌ت و
ڕوانگه‌ی
ئاخیره‌تئه‌ندێش
و له زه‌مان
نه‌بان و بیری
هیچنه‌هێنانه‌ی
سه‌باره‌ت به
ژیانی زه‌مینی
خۆش كرد. نیچه
وای بۆده‌چێ
كه مه‌سیحیه‌ت
له پێگه‌ی
دینی
"مسكینان"،
یانی ژیانی
تێپه‌ڕی زه‌مینی
به نێوی
"پادشایی هه‌میشه‌یی
ئاسمان" ڕه‌تده‌كاته‌وه
و به‌م چه‌شنه
ڕوانگه‌ی
ئاگ{موسبه‌ت}
یا "ئابێژ" ی
ژیان به
ڕوانگه‌ی
ناگ{مه‌نفی}
ته‌بدیل ده‌كا.
له حاڵێكدا ده‌سه‌ڵاتدارێتی
ئێرانییه‌كان
به سه‌ر
یۆنان‌دا، به
ڕوانگه‌ی
ئاگ{موسبه‌ت}
له پێناو ژیان
و زه‌مان، ده‌یتوانی
ڕه‌وتی ئه‌و
پرۆسه‌یه
بگوڕێ و له
ڕووداوێكی
شووم له
مێژوودا
پێشگیری بكا.
زه‌ردوشتی
ئێرانی و زه‌ردوشتی
نیچه
نیچه
له یه‌كه‌مین
نووسراوه‌كانیدا
نێوی ئاشنای Zoroaster
به‌كارده‌با
كه له ڕیشه‌ی
یۆنانی یه و
له زمانه‌كانی
ئوڕووپاییدا
ده‌كارده‌كرێ.
Zoroaster یه‌كه‌م
جار له به‌رنووسه‌كانی
71-1870دا؛
ده ساڵ به‌ر
له نووسینی
وه‌های گوت زه‌ردوشت
ده‌بیندرێ.
له‌م به‌رنووسه‌دا،
چ ته‌واو به
له‌حنێكی داخ
له‌دڵانه،
ده‌ڵێ كه،
"ئه‌گه‌ر
داریوش شكستی
نه‌خواردبا،
دینی زه‌ردوشت
به سه‌ر
یۆنان‌دا زاڵ
ده‌بوو."15 هه‌روه‌ها
له نامیلكه‌یه‌كی
ئه‌و سه‌رده‌مه‌دا،
كه له دوای
مه‌رگی
خۆییدا به
چاپ گه‌یشتووه،
ئاماژه به
چیرۆكی
شاگردێتی
هیراكلیتوس
له لای زه‌ردوشته‌وه
ده‌كا.16
نێوی
زه‌ردوشت به
شێوه‌ی
ئێرانییه
دێرینه‌كه‌ی،
واته
زاراتوشترا(Zarathustra)
یه‌كه‌مین
جار له كتێبی
زانستی شاد17
(كوته‌نووسی 342)
ده‌ركه‌وت كه
له ساڵی 1882دا
بڵاوكراوه‌ته‌وه.
نیچه یه‌كه‌مین
كوت له
"پێشگوتاری
زه‌ردوشت" یا
كڕنۆشی وی له
به‌رانبه‌ر
خۆر، له
كتێبی وه‌های
گوت زه‌ردوشت
دا، لێره‌دا
گونجاندووه.
ئه‌و كوته له
ساڵی دوای
وی‌دا له
ئاسته‌ی به‌شی
یه‌كه‌م له
چواربه‌شی
وه‌های گوت زه‌ردوشت
دا، له
شوێنی ئه‌سڵیی
خۆی داده‌ندرێته‌وه.
جێگه‌ی
ئه‌وه‌یه
بپرسین كه
بۆچی نیچه
نێوی ئاشنای Zoroaster ی
ڕه‌هاكرد و
ڕووی له نێوه
ئێرانییه
دێرینه‌كه
كرد، واته Zarathustra؛
شكڵێك كه
بێژگه له فه‌یله‌سووفه
سه‌رڕسته‌داره‌كان
له زمانه
دێرینه‌كانی
هیند- و-
ئێرانی كه‌س
له‌گه‌ڵیدا
ئاشنا نه‌بوو؟
ئه‌و خۆی له‌وباره‌وه
شیكردنه‌وه‌یه‌ك
نادا به‌ده‌سته‌وه،
به‌ڵام ده‌لیله‌كه‌ی، به
گومانی من، ده‌توانێ
ئه‌وه بێ كه
نیچه ده‌یه‌وێ
ده‌گه‌ڵ زه‌ردوشتی
ئه‌سڵی له سه‌ره‌تای
مێژوودا بكه‌وێته
هاوبێژییه‌وه،
نه‌ك ده‌گه‌ڵ
زه‌ردوشتی
ناسراوی
ئوڕووپا به
ڕێگه‌ی
یۆنان‌دا. وه
ئه‌و جۆره‌ی
خۆی ده‌ڵێ، ده‌گه‌ڵ
ئه‌و
هاوبێژییه
ده‌یه‌وێ هه‌م
كڕنۆش بۆ ئه‌ندێشه‌وه‌ری
مه‌زنی سه‌ره‌تایی
به‌رێ و هه‌میش
گه‌وره‌ترین
"خه‌تا"شی وه‌بیربخاته‌وه
و له زمان ئه‌وه‌وه
ئه‌و هه‌ڵه
مه‌زنه‌ی سه‌ره‌تاییه‌كانی
مێژووی به‌شه‌ریی
ڕاست بكاته‌وه.
هه‌ڵه‌ی ئه‌سڵیی
زه‌ردوشت (و
ته‌واوی
دینهێنه‌ران
و فه‌یله‌سووفه
مه‌زنه‌كان
كه بناغه‌ی
مێژووی ئه‌ندێشه‌ی
به‌شه‌رییان
تاكوو ئه‌وڕۆ
داناوه) ئه‌وه‌یه
كه هه‌بووگیان
له سه‌ر
بناغه‌ی بایه‌خه‌كان،
له سه‌ر
بناغه‌ی ڕه‌وشت،
له سه‌ر
بناغه‌ی چاك و
خراپ،
لێكداوه‌ته‌وه.
زه‌ردوشت،
پێغه‌مبه‌ری
ئێرانی، له
كازیوه‌ی
مێژووی به‌شه‌رییدا،
هه‌بووگی به
گۆڕه‌پانی شه‌ڕی
چاك و خراپ
زانیوه كه
له دوو بیچمی
خودایانه‌ی
هاوبه‌ربه‌ره‌كانی،
واته ئه‌هورا
و ئه‌هریمه‌ن،
ده‌رده‌كه‌وێ.
ئه‌و لێكدانه‌وه‌یه،
پێشاهه‌نگی
لێكداانه‌وه‌ی
مه‌سیحی یه
كه هه‌بووگ
به گۆڕه‌پانی
"گوناح و
پاداشی هه‌میشه‌یی"
له قه‌ڵه‌م
ده‌دا و یان
لێكدانه‌وه‌ی
سوقراتیی و ئه‌فلاتوونیی
كه مینای
"چاكیی"، له
پله‌ی سه‌رووترین
بایه‌خه‌كان،
له سه‌ر
ترۆپكی هه‌بووگدا
داده‌نێ.
نیچه
له به‌رانبه‌ر
ئه‌و ڕه‌وشتباوه‌ڕی(Moralismus)
یه‌دا، ڕه‌وشتناباوه‌ڕی(Immoralismus)ی
خۆی داده‌نێ
كه هه‌بووگی
له زاتی
خۆیدا دوور له
بایه‌خه به‌شه‌رییه‌كان
ده‌زانێ و ده‌یه‌وێ
كه "بێ
گوناحی"یه
سه‌ره‌تاییه‌كه‌ی
بۆ بگه‌ڕێنێته‌وه.18
به‌م چه‌شنه‌یه
كه هه‌بووگناسییه
ڕه‌وشتباوه‌ڕانه‌كه‌ی
زه‌ردوشتی ئه‌سڵی،
كه له سه‌ره‌تای
مێژوودا هاتبوه
مه‌یدان و زه‌ینیه‌ت
و فه‌رهه‌نگی
به‌شه‌ریی
تیفتیفه‌داوه،
له به‌رانبه‌ر
هه‌بووگناسیی
ڕه‌وشتناباوه‌ڕیی
زه‌ردوشتی
نیچه داده‌ندرێ
كه له بنه‌تای
ئه‌و مێژووه‌دا،
له ڕۆژگاری
سه‌رهه‌ڵدانی” دواهه‌مین
ئینسان"19
چریكه‌ی تێپه‌ڕبوونی
ئینسان به‌ره‌و
ئه‌وپه‌ڕئینسان
سه‌رده‌دا.
ئه‌وپه‌ڕئینسان،
ئینسانێكه
به سه‌ر
"ئینسانیه‌ت"ی
خۆیدا زاڵ
بووه و بۆ بێ
گوناحیی سه‌ره‌تایی
گه‌ڕاوه‌ته‌وه؛
ئینسانێك كه
ده‌توانێ به
"ئینسانیه‌ت"ی
ڕه‌وشتییانه‌ی
خۆی و، هه‌موو
ڕووگرژی و
كلله‌ڕه‌قی و
ویشكێتییه‌كه‌ی،
پێبكه‌نێ. ئه‌وپه‌ڕئینسان،
ئینسانێكه
"ده‌م به بزه"
كه هه‌بووگ
له ته‌واوی
ڕه‌نگ و
فرتوفێڵی به‌شه‌ریی(و
ته‌واو زۆر به‌شه‌ریی)
ڕزگارده‌كا و
ئه‌وی، به
ویستێك له
"كینه‌خوازی"
ی به‌ڕه‌ڵڵاكراوی
خۆی، ئه‌و چه‌شنه‌ی
كه هه‌یه،
وه‌رده‌گرێ و
"به‌ڵێ" به
ژیان ده‌ڵێ.
به‌م
چه‌شنه، ڕه‌وشتناباوه‌ڕیی
زه‌ردوشتی
نیچه، دروست
لانشین یا
نوخته‌هه‌مبه‌ری
ڕه‌وشتباوه‌ڕیی
زه‌ردوشتی ئه‌سڵی
یه. نیچه له
كتێبی ئه‌وه‌تانێ،
پیاو!،
كه تێیدا
ژیانی
ڕۆشنبیرانه‌ی
خۆی شه‌رح ده‌دا
و لێكدانه‌وه‌یه‌كی
كورت له به‌رهه‌مه‌كانی
خۆی ده‌داته‌ده‌ست،
ده‌لیلی هه‌ڵبژاردنی
نێوی زه‌ردوشت
بۆ ڕیوایه‌تی
فه‌لسه‌فه‌ی
خۆی ده‌گێڕێته‌وه:
هه‌رگیز
له منیان نه‌پرسیوه،
به‌ڵام ده‌بوو
پرسیبایان كه
مانای نێوی زه‌ردوشت
به ڕاوێژی
زاری من چییه؛
به زاری یه‌كه‌مین
ڕه‌وشتناباوه‌ڕ:
ماناكه‌ی
دروست دژی ئه‌و
شته‌یه كه
مایه‌ی
بێهاوتایی سه‌یری
ئه‌و ئێرانی(Perser)یه‌یه
له مێژوودا.
زه‌ردوشت بوو
كه شه‌ڕی
چاك و خراپی
به سووڕپێده‌ری
ده‌زگای هه‌بووگ
دانا.
دیلمانجیی ڕه‌وشتی
ئه‌وپه‌ڕی
سروشت، له
پله‌ی وزه[ی
سووڕێنه‌ر]،
عیلله‌ت،
غایه‌ت به
زاتی خۆی،
كاری ئه‌وه.
ئه‌م پرسیاره،
به‌ڵام، له
پاڵه‌وه وه‌ڵامێك
له بنه‌تای
خۆیدا ده‌گرێته‌خۆ.
زه‌ردوشت بوو
كه ئه‌و
شوومترین هه‌ڵه‌یه‌ی
به‌دیهێنا،
هه‌ڵه‌ی ڕه‌وشت:
كه‌وابوو ئه‌و
ده‌بێ یه‌كه‌مین
كه‌س بێ كه
هه‌ستی به‌م
خه‌تایه
كردبێ. ئه‌و،
نه‌ته‌نیا له
هه‌ر ئه‌ندێشه‌وه‌رێكی
دیكه له‌وباره‌یه‌وه
ته‌جره‌به‌ی
درێژتر و
زۆرتری هه‌یه
وه‌ك چۆن _ ته‌واویه‌تی
مێژوو ڕه‌تكه‌ره‌وه‌ی
ته‌جره‌به‌ی
ئه‌سڵی [هه‌بووگ]
بابڵێین "نه‌زمی
ڕه‌وشتی
جیهانی"یه _
به‌ڵكه
باڵاتر له‌وه‌ش
ئه‌وه‌یه كه
زه‌ردوشت له
هه‌ر ئه‌دێشه‌وه‌رێكی
دیكه
ڕاستبێژتره.
ئامۆژه‌ی وی،
وه ته‌نیا ئامۆژه‌ی
ئه‌وه، كه
ڕاست‌بێژیی له
پله‌ی
باڵاترین فه‌زیله‌ت
داده‌نێ _ به‌پێچه‌وانه‌ی
ترسه‌نۆكیی
"ئارمانخوازان"
و دووره‌په‌رێزییان
له به‌رانبه‌ر
واقیعیه‌تدا.
زه‌ردوشت به
ئه‌ندازه‌ی
ته‌واوی ئه‌ندێشه‌وه‌رانی
تر ئازایه‌تی
شك ده‌با.
ڕاست‌بێژیی و
باش
تیرهاوێژیی،
ئه‌وه فه‌زیله‌تی
ئێرانی یه.
زانیان چ ده‌بێژم؟
... له خۆ
دووركردنه‌وه‌ی
ڕه‌وشت له
ڕووی
ڕاست‌بێژیی،
له
خۆدووركردنه‌وه‌ی
ئه‌هلی ڕه‌وشت
و به دژی خۆ
ته‌بدیلبوون _
به من _ ئه‌وه‌یه
مانای نێوی زه‌ردوشت
به ڕاوێژی
زاری من.20
ڕیوایه‌تی
سوننه‌تیی زه‌ردوشتی
وا ده‌ڵێ كه
زه‌ردوشت له
سی ساڵه‌ییدا
ڕۆیشته
كوێستان و ده
ساڵ له‌وێ خه‌ریكی
ئه‌ندێشه‌بوو
و پاشان له
پله‌ی په‌یامهێن
له‌لایه‌ن
خودای چاكه،
ئه‌هورامه‌زدا،
بۆ لای خه‌ڵك
هات تا ئه‌وان
له سووڕانی
چه‌رخی هه‌بووگ
له سه‌ر ته‌وره‌ی
شه‌ڕی چاكه و
خراپه
ئاگابكاته‌وه
و ئه‌وان به
لایه‌نگیریی
له چاكه
هانبدا. به‌ڵام
دووهه‌مین زه‌ردوشت
په‌یامێكی
دژی ئه‌وه‌ی
پێیه و نه‌ته‌نیا
هه‌بووگ به
سووڕاو له سه‌ر
ته‌وره‌ی چاك
و خراپ
دانانێ، به‌ڵكه
ئه‌وی به
گۆڕه‌پانی سه‌ما
و گه‌مه‌یه‌كی
ئازاد له هه‌ر
چه‌شنه قه‌یدوبه‌ندێكی
ڕه‌وشتییانه‌ی
ئه‌وپه‌ڕی
سروشت ده‌زانێ.
ئه‌گه‌ر زه‌ردوشتی
یه‌كه‌مین،
له سه‌ره‌تای
مێژووی ده‌ركه‌وتنی
ئاسۆی
ڕوحانیی به‌ره‌و
ڕووی به‌شه‌ر،
له هاوبێژیی
ده‌گه‌ڵ خودا
و په‌یامهێن
له‌لایه‌ن ئه‌وه‌وه
بۆ لای
ئینسانه‌كان
ده‌گه‌ڕێته‌وه
و كتێبی
"ئاسمانی"
دێنێ، زه‌ردوشتی
دووهه‌م له
بنه‌تای ئه‌و
مێژووه
ڕوحانییه‌دا
ده‌رده‌كه‌وێ
و هه‌ڵته‌كێنترین
و هه‌روه‌ها
ڕزگاركه‌رترین
په‌یام له‌گه‌ڵ
خۆی دێنێ:
خودا مردووه!
به‌م په‌یامه،
ئه‌و، بنه‌تای
بواری
لێكدانه‌وه‌ی
ڕه‌وشتییانه
و غایه‌ت باوه‌ڕانه‌ی
هه‌بووگ و
مێژووی
ڕوحانیی و ئه‌وپه‌ڕی
سروشتی
بنچینه‌یی
ڕاده‌گه‌یێنێ
و مژده‌ی
بواری
مێژوویه‌كی
تر بۆ بنیاده‌م
ده‌خه‌مڵێنێ.
په‌یامی وی ئه‌وه‌یه:
به زه‌وی وه‌فادار
بن و باوه‌ڕ
مه‌كه‌ن به
وانه‌ی وا ده‌گه‌ل
ئێوه له
هیواگه‌لی ئه‌وپه‌ڕزه‌وی
ده‌دوێن.21
نیچه، سه‌عدی
و، حافز
نێوی سه‌عدی
و حافز گوایه
ته‌نیا نێوگه‌لێكن
كه له ئێرانی
ده‌وره‌ی ئیسلامی‌دا
له نوسراوه‌كانی
نیچه‌دا هاتوون.
له سه‌رجه‌می
به‌رهه‌مه‌كانی
نیچه له كوته‌به‌رنووسێكدا
نوكته‌بێژییه‌ك
له سه‌عدی
نه‌قڵ كراوه
كه ته‌رجه‌مه‌كه‌ی
ئاوایه: سه‌عدی
له بیرمه‌ندێكی
پرسی كه ئه‌و
هه‌موو [حیكمه‌ت]ه
له كێ فێربووی؟
گوتی، له كوێران
كه تا له پێشدا
ژێر پێی خۆیان
به گۆچان تاقینه‌كه‌نه‌وه،
پێ له سه‌ر
زه‌وی هه‌ڵناگرن؛22
ئه‌وه نوكته‌یه‌كه
كه سه‌عدی
له زمان لوقمان
_ سه‌مبولی ئه‌فسانه‌یی
بیرمه‌ندیی
له ئه‌ده‌بیاتی
عه‌ڕه‌بی و
فارسی‌دا_ له
دیباچه‌ی گوڵستان
دا ده‌ڵێ: "له
لوقمانیان
پرسی، حیكمه‌ت
له كێ فێربووی؟
گوتی، له كوێران
تا جێ نه‌بینن
پێ هه‌ڵنا‌هێنن".23
به‌ڵام نیچه
یه‌ك له نموونه‌گه‌لی
بیرمه‌ندیی
بینا{چاوكراوه}ی
"دیۆنۆسوسی"ی
خۆی له حافزدا
ده‌بینێته‌وه.
نێوی حافز ده‌جاران
له سه‌رجه‌می
به‌رهه‌مه‌كانی
وی‌دا هاتووه.
بێگومان، دڵبه‌سته‌یی
گۆته به حافز
و ستایشێك كه
له دیوانی
غه‌ربی _ و_ شه‌رقی25
له حافز و حیكمه‌تی
"شه‌رقی"ی وی
كراوه، له
سه‌رنجدانی
نیچه به حافز
نه‌خشێكی سه‌ره‌كی
هه‌بووه. له
نووسراوه‌كانی
نیچه‌دا، نێوی
حافز له زۆر
جاراندا له
كه‌نار نێوی
گۆته‌دا دێ
و نیچه هه‌ردووكیان
وه‌ك ترۆپكی
بیرمه‌ندێكی
قووڵ په‌سن
ده‌كا.26
حافز به
لای ئه‌وه‌وه
گیانئازاده‌یه‌كی
ڕۆژهه‌ڵاتی
یه، كه به
وه‌جد{عاله‌می
حاڵ}ی دیۆنۆسوسیی،
به چاوێكی
تراژیك، ژیان
به شه‌وقێكی
به‌تین په‌سن
ده‌كا، ڕوو
له خۆشییه‌كانی
ده‌كا و، له
هه‌مان حاڵ‌دا،
پشت له مه‌ترسی
و به‌ڵاكانیشی
ناكا (به‌ڵایه‌ك
گه‌ر له‌لای
یار بێ، هه‌زاران
مه‌رحه‌بامان
گوت!)، ئه‌وانه،
له ڕوانگه‌ی
نیچه‌وه،
تایبه‌تمه‌ندیی
ڕووهێنانی
ئاگ{موسبه‌ت}
و بوێرانه،
یان ڕووهێنانی
تراژیك، به‌ره‌و
ژیانه.
له ناو كوته‌نووسراوه‌كانی
به‌میراتماو
له نیچه،
له‌وانه شێعرێك
ڕووی قسه‌ی
ده حافزه:
"بۆ حافز، پرسیاری
ئاونۆشێك".27
ئه‌و مه‌یخانه‌یه‌ی
كه تۆ بۆخۆتت
دامه‌زراندووه
پڕتر له هه‌ر
ماڵێكه،
مه‌یه‌ك كه
پاڵاوتووته
هه‌موو _ عاله‌م
ناتوانن بێن
و بینی پێوه‌نێن
ئه‌و مه‌له‌ی
ڕۆژگارێ كه‌وا
نێوی قه‌قنووس
بوو
له ماڵێ وا
میوانه
ئه‌و مشكه‌ی
كه كێوێك زا
هه‌ر هه‌مان
_ خودی خۆتی!
هیچ و هه‌موو
هه‌ر خۆتی،
مه‌ی و مه‌یخانه
خۆتی،
قه‌قنووس خۆتی،
كێ‌و خۆتی، مشك
خۆتی،
ئه‌تۆی ده
ناخی خۆتدا
كه‌وا دایم
داده‌كشێی
به‌ڵام دیسان
باڵده‌گریت
و هه‌ڵده‌كشێی
قووڵترینی
داقوپاوی به‌رازییه‌كان
بۆخۆتی،
ڕووناكترین
ڕووناكایی
قوڵاییه‌كان
بۆخۆتی،
مه‌ستی مه‌ستانه‌ی
كۆڕی مه‌ستان
بۆخۆتی
- بۆ تۆ، ئه‌تۆ
بۆ چیته شه‌ڕاب؟