سه‌فه‌ری مێڕیخپێو بۆ چاڵی ئه‌سته‌م (Endurance Crater)
مێڕیخپێوی ئۆپۆرتونیتی(ده‌رفه‌ت)ی سه‌ر به ئاژانسی فه‌زایی ئه‌مریكا، عاقیبه‌ت دوای سێ حه‌وتوو ڕێپێوان گه‌یشتووه‌ته مه‌به‌ستی تازه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی خۆی، واته چاڵی ئه‌سته‌م.
مێڕیخپێو، وێنه‌یه‌كی زۆر به‌رچاوی له‌و چاڵه 130 میترییه هه‌ڵگرتووه‌ته‌وه. تاشه‌به‌ردگه‌لێك كه له ناو ئه‌و چاڵه سه‌ریان له ناخی خاكه‌وه ده‌رهێناوه، له وێنه‌كه‌دا به جوانی شیاوی بینینن. پسپۆڕانی ناسا (Nasa) به لێكۆڵینه‌وه‌ی ئه‌م وێنه‌یه بڕیارده‌ده‌ن ئایا ناردنی دۆزه‌ره‌وه بۆ ناو چاڵه‌كه به مه‌به‌ستی لێكۆڵینه‌وه‌ی زه‌ویناسی هه‌نگاوێكی متمانه‌یه یان نا؟ ئۆپۆرتونیتی، ڕۆژی شه‌ممۆ به پێوانی 17 میتر تا مه‌ودای چاڵه‌كه، سه‌فه‌ری 50 میتریی خۆی ته‌كمیل كرد. سووچی ڕۆژئاوای چاڵه‌كه، به درێژایی 17 میتر و لێژایی 18 ده‌ره‌جه تا بنه‌بان درێژه‌ی هه‌یه. ئۆپۆرتونیتی ڕۆژی سێشه‌ممۆ قه‌راره سووچی ڕووبه‌ڕووی چاڵه‌كه، به ورده‌هه‌ڵسه‌نگێنی خۆی تاقیبكاته‌وه و تاشه‌به‌رده عه‌نتیكه‌كانی تر كه ده‌بێ له نزیكه‌وه لێیان بكۆڵدرێته‌وه له‌وانی دیكه هه‌ڵاوێرێ. ئۆپۆرتونیتی نیشانه‌گه‌لێكی كۆكردووه‌ته‌وه كه شوێنی دابه‌زینی له «مێریدیانی پله‌نوم» ئه‌وه ده‌رده‌خا كه زه‌مانێك به‌ستێنی گۆلاو یان ده‌ریای خوێ بووه. ئه‌و نه‌تیجه‌وه‌رگرتنه به‌رهه‌می تاقیكردنه‌وه‌ی تاشه‌به‌ردگه‌لێكن كه له دڵی خاكه‌وه سه‌ریان وه‌ده‌رناوه. ئه‌و تاشه‌به‌رده له‌سه‌ر یه‌ك چینچینكراوانه، ده‌توانن نیشانه‌ی هه‌بوونی ئاو بسه‌لمێنن.• هه‌روه‌هائه‌و تاشه‌به‌ردانه له‌وانه‌یه وێنه‌ی ته‌نانه‌ت وردتر له مێژووی ئاوی ڕه‌وان له گه‌ڕۆكی سوور(مێڕیخ)دا بده‌نه‌ده‌ست. واوێده‌چێ تاشه‌به‌رده‌كانی چاڵی ئه‌سته‌م (Endurance Crater) زۆر ئه‌ستوورتر له تاشه‌به‌رده‌كانی «مێریدیانی پله‌نوم» بن.
ئه‌و مێڕیخپێوه یه‌ك له‌و دووانه‌یه كه له سه‌ره‌تای ئه‌وساڵ و دوای ده‌ستپێكردن له دوو لای مێڕیخ دابه‌زین.
• ئه‌و ڕسته‌یه له ده‌قی سایته فارسییه‌كدا نه‌بوو، له ده‌قه ئینگلیسییه‌كه وه‌رگیراوه _ س. چ هێرش.