پرسه و سه‌رسڵامه‌تی
هاوكات
ده‌گه‌ڵ كردنه‌وه
و وه‌ڕێخستنی
سایت(هۆده)ی
ئینترنێتیی
گۆڤاری گزینگ،
گه‌وره‌ترین
و سامناكترین
كرده‌وه‌ی
تێڕۆریستی
له ڕۆژی یه‌كشه‌ممه
1ی فێبرواری
له شاری هه‌ولێری
كوردستان ڕوویدا،
كه دڵ و هه‌ناوی
نه‌ته‌نیا
خه‌ڵكی كورد،
به‌ڵكه هه‌موو
ئینسانێكی
ئاشتیخوازی
ڕاچڵه‌كاند.. به‌م بۆنه‌وه
له لایه‌ن
به‌ڕێوه‌به‌ر
و هاوكارانی
ئه‌م گۆڤاره،
پرسه و سه‌ره‌خۆشی
ئاراسته‌ی
خه‌ڵكی كوردستان
و به‌تایبه‌ت
بنه‌ماڵه‌ی
شه‌هیدانی
ئه‌و كاره‌ساته
ده‌كرێ و، هێوری
و سه‌بووری
و سه‌رسڵامه‌تی
وێڕای وریایی
بۆ هه‌موو لایه‌ك
به ئاوات ده‌خوازرێ.
خۆت خۆش كوردستان
كاتێ بیستم
زێی بادینان
ئارام ئارام
وه‌ك دایكۆڵان
سووتووی بزه‌ی
كۆرپه‌ی ساوای
نێو لانكۆڵان
شه‌پۆل شه‌پۆل
ڕاده‌ژێنێ
منی شاعیر
چنگێ خۆڵی كام
وڵاتت
كۆڵان كۆڵان
بۆ وه‌سه‌ر
كه‌م كوردستان
كاتێ بیستم
ڕۆباری شین
ده‌ریا ده‌ریا
دۆڵ دۆڵ كوڵی
دڵۆپ دڵۆپ
بوو به هه‌ڵم
منی شاعیر
گۆلمێ وشه‌ی
ئۆخژناویت
له سه‌رچاوه‌ی
كام ده‌راوا
زه‌نگوڵ
زه‌نگوڵ
بۆ هه‌ڵڕێژم
بێژم
خۆت خۆش كوردستان.*
• ساڵی 1368(1989) بۆ كیمیابارانی
ناوچه‌ی بادینان
گوتراوه(س.
چ هێرش).