قانوونی بنچینه‌یی
كاتیی، ئیمزا
كرا!
ئه‌وڕۆ دووشه‌ممه
ڕێكه‌وتی 8 ی
مارسی 2004 ، قانوونی
بنچینه‌یی
كاتیی بۆ ئیداره‌ی
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی
عێراق، دوای
چه‌ند جا روه‌پاشخستن،
سه‌رئه‌نجام
له‌لایه‌ن
ئه‌نجومه‌نی
حوكم(شۆڕای
حكوومه‌تی
عێراق)ه‌وه
ئیمزا كرا. له
كاتی به‌ڕێوه‌چوونی
ئه‌و ڕێوڕه‌سمه
كه له ته‌له‌فیزیۆنیش
بڵاوكرایه‌وه
«محه‌مه‌دی
به‌حرولعلووم»
سه‌رۆكی ده‌وره‌یی
شۆڕای 25ی كه‌سیی
ده‌سه‌ڵاتدارێتی
گوتی: ئیمزای
ئه‌و به‌ڵگه‌نامه‌یه
وه‌ك ده‌رفه‌تێكی
مێژوویی و چاره‌نووسساز
له ژیانی خه‌ڵكی
عێراق به حیساب
دێ.
دیاره،
سه‌ره‌ڕای
ته‌واوی ئه‌و
ناكۆكی و ناته‌باییانه‌ی
كه هه‌ر له‌و
چه‌ند ڕۆژانه‌ی
به‌ر له ئیمزاكردنی
به‌ڵگه‌نامه‌كان،
له نێوان لایه‌نه
پێوه‌ندیداره‌كانه‌وه
واته
لایه‌نی شیعه(عه‌ره‌ب
و موهاجیری
ئێرانی) و كورد و عه‌ره‌بی
سوننییه‌وه
زه‌قبوونه‌وه
و، هه‌روه‌ها
به گوێره‌ی
ئه‌و متمانه‌به‌یه‌ك
نه‌كردنه‌ی
كه له ئارادایه
له‌وانه‌یه
پرۆسه‌ی گواستنه‌وه‌ی
ده‌سه‌ڵات
بۆ هاووڵاتییانی
عێراقی كه
قه‌راره له
مانگی ژوئێنی
ئه‌وساڵ جێبه‌جێ
بكرێ، ده مترسی
باوێ؛ به‌ڵام
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا،
ئیمزاكردنی
قانوونی بنچینه‌یی
كاتیی، ده‌كرێ
وه‌ك ده‌ستكه‌وتێكی
گرینگ و سه‌رچاوه‌ی
قانوونی له
پێناو ڕاگرتنی
پارسه‌نگی
ده‌سه‌ڵات
بۆ قۆناخی ئێستا
چاوی لێ بكرێ.