|
له
ئاماده‌كردنی
موحسین قزڵجی
له شاری سلێمانی
له‌لایه‌ن
(ده‌زگای چاپ
و په‌خشی سه‌رده‌م)ه‌وه،
به سه‌رپه‌رشتیی
ڕێزدار كاك
سه‌دیق ساڵح
چاپ و بڵاوكراوه‌ته‌وه.
وابوو،
ئه‌م ڕۆژانه
له (كتێبخانه‌ی
هه‌رزان) چاوم
به‌و كتێبه
به‌نرخه ڕوون
بووه‌وه و،
به‌م ئاواته
له‌مێژینه‌ی
خۆم گه‌یشتم
كه گه‌لێك
جاران له‌گه‌ڵ
مامۆستای به‌ڕێز
كاك محه‌مه‌دی
مه‌لا كه‌ریم
هێنابوومه‌گۆڕێ.
دیاره به گوێره‌ی
قسه‌ی كاك سه‌دیق
ساڵح كه له
لاپه‌ڕه‌ی
540ی كتێبه‌دا
هاتووه: «هه‌ر
به‌ڕێز كاكه
محه‌مه‌د ڕایسپارد،
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته،
په‌یوه‌ندی
به كاك ره‌فیق
سابیر و به‌رپرسانی
گۆڤاری "گزنگ"
{گزینگ}ه‌وه
بكرێ له هه‌نده‌ران.
ئاگادارم كاك
موحسین له
كاك ره‌فیقی
پرسیوه‌ته‌وه.
هه‌رچی گۆڤاری
"گزنگ"یشه،
له‌م كاته‌دا
به ئاسانی
مه‌یسه‌ر نه‌ئه‌بوو،
بۆیه هیچ نه‌كرا.
هاوكاری كاك
محه‌مه‌د له‌م
كاره‌دا، دیاره
و شایانی ڕێزلێنانه»1؛
كاك موحسین
به هۆی سه‌فه‌ركردن،
به داخه‌وه
بۆی نه‌لواوه
له وه‌ختی
خۆیدا پێوه‌ندی
به منه‌وه
بكا و به‌هه‌رحاڵ،
گرینگ ئه‌وه‌یه
كه كتێبه‌كه
به هیممه‌ت
و زه‌حمه‌تی
ئه‌و به‌ڕێزانه،
ڕووناكایی
چاپی بینیوه
و كلێنێك له
كتێبخانه‌ی
كوردیی پێ ڕازاوه‌ته‌وه.
كتێبی (سه‌رجه‌می
به‌رهه‌می
حه‌سه‌ن قزڵجی)
كه له فۆرم
و شكڵێكی ئاماڵ
جوان و ڕێك‌وپێك
و به 542 لاپه‌ڕه‌ی
قه‌واره "ئا
چوار"، له
چاپ دراوه،
له‌و بابه‌تانه‌ی
خواره‌وه
پێكهاتووه:
- شه‌هیدی زوڵمه،
... محسن قزڵجی
- چیرۆك
- شیعر: په‌یمانی
دوولایی
- وتار و ڕه‌خنه
و لێكۆڵینه‌وه
- بابه‌تی زمانه‌وانی
- وه‌رگێڕدراوه
- بابه‌تی ئاماده‌كراوه
- پاشكۆی1: چاوپێكه‌وتنی
ڕۆژنامه‌وانی
- پاشكۆی2: بابه‌تی
نووسراو له
سه‌ر حه‌سه‌نی
قزڵجی
- پاشكۆی3: دوو
نامه‌ی ده‌ستخه‌تی
حه‌سه‌ن قزڵجی
- پاشكۆی4: گۆڤاری"هه‌ڵاڵه"
- پاشكۆی5: ڕۆژنامه‌ی
"نامه‌ی مه‌ردوم"
- پاشكۆی6: هۆكاری
دامه‌زراندنی
حیزبی ژیانی
كورد
- ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی
پێویست.
لێره‌دا به‌ر
له‌وه‌ی تێبینی
و سه‌رنجه‌كانی
خۆم سه‌باره‌ت
به‌و به‌رهه‌مه
به‌هاداره
به كورتی ده‌رببڕم،
به پێویستی
ده‌زانم مه‌سه‌له‌یه‌كی
له‌بیركراو
و به مێژووسپێردراو
بخه‌مه‌وه
بیر كه ئه‌گه‌ر
هیچ قازانجێكی
ئه‌وتۆشی تێدا
نه‌بێ، ئه‌وه‌نده
قازانجه‌ی
هه‌یه كه
فه‌رهه‌نگی
كه‌مته‌رخه‌می
و گۆتره‌كاریی(كه
زیاتر خۆم ده‌گرێته‌وه) بخه‌ینه
لاوه و له
سه‌ر كار و ئه‌ركه‌كانمان
شێلگیرتر بین. له ڕۆژی
پێنجی مای ساڵی
1990ی زایینی، دووهه‌مین
كۆنگره‌ی (یه‌كێتی
نووسه‌رانی
كورد) كه له
شاری ستۆكهۆڵم به‌سترا،
به زۆربه‌ی
ده‌نگ بڕیاردرا
كه «له ئه‌یلوولی
ئه‌مساڵدا
یادی چیرۆكنووسی
كورد شه‌هید
حه‌سه‌نی قزڵجی
بكرێته‌وه.»2، وابوو، هه‌ر
له كۆنگره‌كه‌دا
چه‌ند كه‌س
نێوی خۆیان
بۆ نووسینی
وتار ئاسته
كرد كه بریتی
بوون له نه‌مر
كه‌ریمی حیسامی،
كاك حه‌مه
سه‌عید حه‌سه‌ن
و من. ڕۆژی 29ی سێپتامبری
ئه‌وساڵه،
كۆڕه‌كه پێكهات
و، له‌لایه‌ن
به‌ڕێزان كاك
محه‌مه‌د ئوزون،
كاك خه‌بات
عارف و د. جه‌مشید
حه‌یده‌ری
به‌ڕێوه‌چوو.
دوای ئه‌وه‌یكه
ئێمه و چه‌ند
كه‌سی دیكه
وتاره‌كانی
خۆمان خوێنده‌وه(نه‌مركاك
كه‌ریم كه
به هۆی سه‌فه‌ر
نه‌یتوانیبوو
بگاته‌وه
وتارێكی وی
كه پێشتر له گۆڤاری"په‌یف"ی
له‌نده‌ن چاپ
كرابوو له‌لایه‌ن
د. جه‌مشیده‌وه
خوێندرایه‌وه)،
بڕیاردرا وتاره‌كان
له ئۆرگانی
(یه‌كێتی نووسه‌ران)دا
چاپ بكرێن. نووسراوه‌كانی
كاك كه‌ریم
و كاك حه‌مه
سه‌عید كه
به‌ڕیز له
لاپه‌ڕه‌ی
363 و 380 ی ئه‌م كتێبه‌داچاپ
كراون، پێشتر
كاتی خۆی چاپ
كرابوون، به‌ڵام
نووسراوه‌كه‌ی
من: «ژیانی سیاسی
و ئه‌ده‌بیی
مامۆستا قزڵجی»
كه به حزووری
كاك محه‌مه‌د
ئوزون ته‌حویلی
كاك د. جه‌مشید
درابوو، به‌داخه‌وه
به هۆی ئاڵوگۆڕ
و هاتنه‌سه‌ركاری
ده‌سته‌ی كارگێڕی
نوێ و هه‌روه‌ها كه‌مته‌رخه‌می
و گۆتره‌كاریی
خۆم كه هه‌ر
ئه‌و نوسخه‌یه‌م
هه‌بوو، سه‌ری تێدا
چوو و ڕووناكایی
چاپی نه‌بینی.
ڕه‌نگه سه‌باره‌ت
به‌م كتێبه
كه به تێكڕایی
به‌شێك له
ئاره‌زووه
مێژوویی و ئه‌ده‌بییه‌كانی
منیشی به‌راورده‌كردووه،
گه‌لێك له‌وه
زیاتر قسه
بكرێ، به‌ڵام
لێره‌دا وێڕای
ده‌ستخۆشانه‌ی
پڕ به‌دڵ له
كه‌س و لایه‌نه
پێوه‌ندیداره‌كانه‌وه
ته‌نێ چه‌ند
سه‌رنجێك ده‌رده‌بڕم
به‌و هیوایه
كه له داهاتوودا
بتوانرێ گه‌لێك
لایه‌نی شاراوه
و نادیاری ژیانی
سیاسی و ئه‌ده‌بیی
مامۆستا قزڵجی-
ئه‌و ئه‌دیبه
پایه به‌رزه-
بۆ چاپی دووهه‌م
بخریته‌ڕوو.
- له لاپه‌ڕه‌ی
10ی كتێبه‌كه‌دا
كاك موحسین
قزڵجی ده‌ڵێ:
«كاك حه‌سه‌نی
ماوه‌رانی،
له نووسێنێكیدا
سه‌باره‌ت
به خاڵم، له
زمانی یه‌كێكه‌وه
گێڕاویه‌تیه‌وه
كه ته‌نها
كه‌سێك بووه
له به‌ندیخانه
چاوی به قزڵجی
كه‌وتووه
و پێی وتووه
په‌شیمانم!».
یه‌كه‌م: ئه‌گه‌ر
مه‌به‌ستی
كاك موحسین
هه‌ر ئه‌و نووسراوه‌یه‌ی
كاك حه‌سه‌ن
له لاپه‌ڕه‌ی
390ی كتێبه‌كه
بێ، ئه‌وا باسی
(په‌شیمان بوونه‌وه)ی
یان تێدا نییه،
یان ئه‌گه‌ر
تێیدا بووبێ،
قرتاوه. دووهه‌م:
كاك حه‌سه‌نی
ماوه‌رانی
كه له لاپه‌ڕه‌ی
392دا ده‌ڵێ: «له
ماوه‌ی زینداندا
ته‌نیا مامۆستا
مه‌لا ساڵحی
ئیبراهیمی
ئیزنی درا كه
له زینداندا
چاوی به مه‌لا
حه‌سه‌ن بكه‌وێ.
...» به داخه‌وه
دوور له ڕاستی
یه و، من بۆخۆشم
تا ئه‌و ساڵانه
پێموابوو وایه؛
كه‌چی له چاوپێكه‌وتنێك
(له شاری ستۆكهۆڵمی
سوێد) و له وه‌ڵامی
پرسیارێكی
مندا، «مامۆستا
د. ئیبراهیمی»
وایگوت: «هه‌روه‌ك
خۆتان دزانن،
مامۆستا میرزا
حه‌سه‌نی قزڵجی
دوای ئه‌وه
له غوربه‌ت
هاته‌وه تاران،
زۆر لوتفی له‌گه‌ڵ
من په‌یدا كرد
و ده‌هاته
ماڵی من و زۆر
پێكه‌وه ده‌بووین
و، ته‌نانه‌ت
"ناسر"ی كوڕم
به ماشێن ده‌یهێنا
و ده‌یبرد. هه‌ر
ئه‌و خۆشه‌ویستییه
وای كرد تكای
لێبكه‌م، دانیشێ
و خه‌ریكی كاری
عیلمی بێ و خۆ
له حیزبی تووده
و كیانووری
بدزێته‌وه،
به‌ڵام له‌به‌ر
ئه‌وه ڕۆژنامه‌ی
مه‌ردوم ی به
كوردی ده‌نووسی
و چاپی ده‌كرد
و دڵی زۆر به‌وه
خۆش بوو، ده‌فته‌ری
حیزبی تووده‌ی
به جێ نه‌هێشت
تا گرتیان و
له زیندان
وه‌فاتی كرد.
ئێستا تاریخی
وه‌فاته‌كه‌یم
له بیر نییه،
به‌ڵام له
لای خۆم نووسیومه.
كاتێ له زیندان
بوو، نه‌یانده‌هێشت
كه‌س بچێ به
لایدا و سه‌ری
لێ‌بدا، به‌ڵام
دوای ناشتن
گوتبوویان
كه له فڵان
قه‌تعه له
(به‌هه‌شتی
زه‌هرا) نێژراوه..».3
بێجگه له‌و
ده‌ستاوێژه
ئاسته‌كراوه‌ی
سه‌ره‌وه،
وه‌كی دیكه،
مامۆستا ئیبراهیمی
ئه‌وه‌ی جه‌خت
كرده‌وه كه
له زینداندا
زۆری حه‌ول
داوه چاوی
پێی بكه‌وێ
به‌ڵام نه‌یانهێشتووه
بیبینێ. كه‌وابوو
چیرۆكی «په‌شیمانم!..»
له ئه‌ساسدا
هه‌ڵبه‌ستراوه.
بێ له‌وه‌ش
مامۆستا قزڵجی
كه له مانگی ڕێبه‌ندانی
ساڵی 1361(1982)دا، ده‌گه‌ڵ
ده‌سته‌ی یه‌كه‌می
به‌ڕێوه‌به‌رانی
حیزبی تووده
گیرا، وه‌ك
ئه‌وانی دیكه
چ جاران به
لانی پاڕانه‌وه
و لاڵانه‌وه،
له سه‌ر شاشه‌ی
ته‌له‌ڤیزیۆن
نه‌بینرا.
- ئه‌وه‌یكه
كاك موحسین
نووسیویه
كه مامۆستا
قزڵجی «به‌رپرس
و نووسه‌ر بووه
له ڕۆژنامه‌ی
"گرشه"ی تاران
پاش ڕووخانی
ڕژێمی پاشایه‌تی
له ئێران.»،
ڕاست نییه
و به‌رپرسی
ئه‌و گۆڤاره
مامۆستا ساڵحی
ئیبراهیمی
بووه4، كه به
هاندان و ڕێنوێنی
و یارمه‌تیی
مامۆستا قزڵجی،
ئه‌و ئه‌ركه‌ی
به‌ڕێوه‌بردووه.
- دیاره ئه‌وه
هیچ له گه‌وره‌یی
و گرینگیی پله‌ی
كۆمه‌ڵایه‌تی
و ئه‌ده‌بی
مامۆستا قزڵجی
كه‌مناكاته‌وه
ئه‌گه‌ر ته‌می
ئه‌و شك و گومانه
مێژووییه
بڕه‌وێنین
كه له نووسراوه‌ی
به‌عزه كه‌سێدا
به‌دی ده‌كرێ
كه گوایه
مامۆستاقزڵجی
ئه‌ندامی كۆمه‌ڵه‌ی
«ژ. ك» بووه. ئه‌وه‌ی
ڕاستی بێ مامۆستا
قزڵجی ئه‌ندامی
كۆمه‌ڵه‌ی
«ژ. ك» نه‌بووه
و، ئه‌وه‌ش
كه كاك موحسین
ده‌نووسێ كه
«پاشتر پێوه‌ندی
به كۆمه‌ڵه‌ی(ژ.ك)ه‌وه
كردوه و ده‌بێ
له گۆڤاری
"نیشتمان"دا
هاوكاریی بووبێ.»(ل12)،
له نووسراوه‌ی
ئه‌و كه‌سانه‌وه
سه‌رچاوه‌ی
گرتووه.
- ڕۆژی گیرانی
مامۆستا قزڵجی
له مێژوودا
ڕوونه، به‌ڵام
ڕۆژی مه‌رگ
و شه‌هیدبوونه‌كه‌ی
له زیندانی
جینایه‌تكارانی
كۆماری ئیسلامی‌دا
ناڕوونه و،
هه‌ر بۆیه‌ش
تا دیاریكرانی
ڕێكه‌وتی ڕووداوه‌كه،
ڕۆژی 29ی سێپتامبری
1984 وه‌ك ڕۆژێكی
سه‌مبولیك
له‌به‌ر چاو
گیراوه.
1) سه‌رجه‌می
به‌رهه‌می
حه‌سه‌ن قزڵجی،
ئاماده‌كردنی
موحسین قزڵجی،
ل540.
2) نووسه‌ر، ئۆرگانی
یه‌كێتی نووسه‌رانی
كورد له سوێد،
ل 113.
3) گۆڤاری گزینگ،
ژماره 39-40، "وتووێژێك
سه‌باره‌ت
به فه‌رهه‌نگ
و ئه‌ده‌بی
كوردی له‌گه‌ڵ
مامۆستا د. ساڵح
ئیبراهیمی"، ل47. سه‌رنج:
به‌هه‌شتی
زه‌هرا گوڕستانێكی
گه‌وره‌یه
له تاران.
4) بڕوانه: گۆڤاری
گزینگ، ژماره
39-40، ل 43 و 44.
|