|
ڕاگه‌یاندن
به‌ر
له‌وه‌ی چه‌ند
دێڕێك سه‌باره‌ت
به كردنه‌وه
و وه‌ڕێخستنی
«هۆده‌ی گزینگ»،
پێشكێشی خوێنه‌ره‌وانی
ئازیز بكرێ،
به پێویستی
ده‌زانم سپاس
و پێزانینی
خۆم ئاراسته‌ی
بوێژ و رادیۆڤانی
لێزان و نووسه‌ری
ده‌ستڕه‌نگین
كاك «ناسری
سینا» بكه‌م،
كه به‌و په‌ڕی
دڵاواییه‌وه
سایتی گزینگی
له ژێر سه‌ردێڕی
«چێژگێك
له سه‌ر گزینگ»،
به پوختی و
چوختی له وێبلاگی
(سئ ئاشان) دا
كه خۆی به‌ڕێوه‌ی
ده‌با، ناساند
و، به‌مجۆره
منی منه‌تبار
و قه‌رزداری
ئه‌و هه‌موو
لوتف و خۆشه‌ویستییه‌ی
خۆی كرد. ئه‌وه‌ش
بڵێین هه‌ر
دوابه‌دوای
ناساندنه‌كه،
گه‌لێك پیرۆزبایی
به مه‌یل له‌و
باره‌وه گه‌یشتن
كه بۆ ئه‌وانیش
هه‌ر سپاس.
ئه‌و«هۆده»یه
بێجگه له
گۆڤاری گزینگ،
له چه‌ند به‌شی
جیاجیا پێكهاتووه
كه هه‌موو
لكه ئه‌ده‌بییه‌كان:
مێژووی ئه‌ده‌ب،
ئه‌ده‌ب، چیرۆك،
شێعر، ڕه‌خنه،
گفتوگۆ، ڕاوێژ(زمان)
و هه‌روه‌ها
هونه‌ر و بابه‌تی
ڕۆژه‌و(ژۆرنالیستی)
ده‌گرێته‌خۆ
و تێیدا بڵا‌وده‌كرێته‌وه. دیاره،
هه‌ر وه‌ك زۆربه‌ی
خوێنه‌ره‌وان
و به‌شدارانی
گۆڤاری گزینگ
ئاگادارن كه
ڕه‌وت و ڕێبازی
ئه‌و گۆڤاره
له ته‌واوی
ماوه‌ی ده‌رچوونیدا،
چی و چۆن بووه،
ڕه‌وت و ڕێبازی
ئه‌و سایته‌ش
به‌تایبه‌ت
له باری ڕێنووس
و هه‌روه‌ها
له‌به‌رچاوگرتنی
كاكڵ و نێوه‌رۆك
و پرێنسیپه‌كانی
نووسینه‌وه،
هه‌ر به‌م شێوه‌یه
ده‌بێ و، هیواداریشم
بتوانرێ ئه‌و
مه‌رج و بنه‌مایانه
تا سه‌ر ڕه‌چاو
بكرێن.
به‌ڵام،
وه‌ك كاك ناسر
به دروستی
ئاماژه‌ی بۆ
كردووه كه
«ئه‌و هه‌مووه
ده‌عبا سه‌یرانه
دواتر چیان
پێوه ده‌زه‌لقێ»،
ڕه‌نگه به
منێكی كڵۆڵی
یه‌كباڵ پڕ
نه‌بنه‌وه،
بۆیه ده‌رگای
«هۆده‌ی گزینگ»
بۆ هه‌موو نووسه‌ران
و قه‌ڵه‌موانان
و هونه‌رمه‌ندانی
به‌ڕێز ئاواڵه‌یه
و به ڕوویه‌كی
خۆش «ڕۆژباش»
و «فه‌رموو»یان
پێ ده‌بێژێ.
هه‌ڵبه‌ت
ئه‌و تكایه
به جه‌خته‌وه
له هه‌مووان
ده‌كرێ كه
مه‌رجی سه‌ره‌كیی
هاوكاری، له‌به‌رچاوگرتنی
پرێنسیپ و ڕه‌وشتی
نووسینه و،
ئه‌شێ ڕه‌خنه
گرتن و هه‌قگوتن
و ده‌قدواندن،
ده‌گه‌ڵ ته‌شقه‌ڵه‌پێكردن
و قسه‌وه‌دواخستن
و بوغزاندنی
كه‌س و خه‌ڵك
و گرووپ
و حیزب(چ خۆیی
و چ بیانی) لێك
جیابكرێته‌وه؛
هه‌ر بۆیه‌ش
ئه‌و نووسینانه‌ی
كه سنوور و
چوارچێوه‌ی
ئه‌و پرێنسیپ
و ڕه‌وشته
له‌به‌رچاونه‌گرن،
به‌بێ دڵئێشان،
له‌و هۆده‌یه‌دا
جێگه‌یان نابێته‌وه.
پێویسته
ئاماژه به‌وه‌ش
بكرێ كه ته‌واوی
ژماره ده‌رچووه‌كان
(له ژماره
1 تا 39-40)ی گزینگ،
چونكه به
ماكینتۆش و
پرۆگڕامی «ناشر
مه‌كته‌بی»
نووسراون،
نه‌كرا هه‌موویان
یه‌كجێ به
شێوه‌ی پێدێئێف
له هۆده‌كه‌دا
بگونجێندرێن؛
بۆیه تا ئه‌و
كاته‌ی كه
لێزانان و شاره‌زایانی
ئه‌و بواره،
له‌و باره‌وه
یارمه‌تیم
ده‌ده‌ن كه
نووسراوه‌كان
چۆنچۆنی ڕابگوێزرێنه
سه‌ر پێسێ(pc) ، ته‌نیا
ژماره
1(پاییزی 1993) و ژماره39-40
گونجێندراون،
كه هیوادارم
له داهاتوویه‌كی
نیزیكدا بتوانرێ
به ڕێنوێنی
ئه‌وان ئازیزان
ئه‌و ئه‌ركه‌ش
جێبه‌جێ بكرێ.
س. چ. هێرش
|