|
|
|
ڕۆژی جیهانیی
ژنان!
له حاڵێكدا
كه ڕۆژی 8ی مارس،
وه‌ك ڕۆژی جیهانیی
ژنان له زۆربه‌ی
وڵاتان، له
لایه‌ن ڕێكخراوه
جۆراوجۆره‌كانه‌وه‌جێژن
ده‌گێرێ، ئێستاش
زۆڵم و زۆریی
هه‌ره به‌رچاو
هه‌رله ژنان
ده‌كرێ و، ته‌نانه‌ت
له به‌شێكی
به‌ربڵاوی
ئه‌و جیهانه
پان و به‌رینه،
سه‌ره‌تاییترین
مافی سروشتی
و ئینسانییان
بۆ له‌به‌رچاو
ناگیرێ. ئێستاش
ئه‌و ناعه‌داڵه‌تی
و نادادییه‌ی
كه به پێی
قانوون و دابونه‌ریتی
كۆنی كۆمه‌ڵایه‌تی
و فه‌رهه‌نگی
له كیژۆڵان
و ژنانی گه‌نج
ده‌كرێ هیچ
سنوورێكی جۆغرافیایی
و ئینسانی ناناسێ
و، ڕۆژ نییه
كۆمه‌ڵێك له‌و
خوداپێنه‌داوانه،
ده‌سته ده‌سته
تووشی نه‌هاتی
و بێده‌ره‌تانی
و هه‌ناسه‌ساردی
و له‌شفرۆشی
نه‌بن. بێچاره‌یی
و به‌دبه‌ختی
ئه‌وانه،
به‌تایبه‌ت
له هێندێك
كۆمه‌ڵگه‌ی
دواكه‌وتوودا
ده‌گاته ڕاده‌یه‌ك
كه ئه‌گه‌رمنداڵێكی
نێرینه یان
پاڵاخێكی كاكۆڵ
ڕێڕینه پێشكێشی
بنه‌ماڵه
باوكسالاره‌كه
نه‌كه‌ن، په‌یاغی
مه‌رگ و نه‌مان
چاوه‌ڕوانیان
ده‌كا و به
زوویی سه‌ربه‌نیست
ده‌كرێن. بۆیه
له‌و كۆمه‌ڵگایانه
باشترین و به‌نرخترین
كارێك كه له‌بری پیرۆزبایی
و ئیرادی فه‌رمایشتی
فۆرمالیته
و شتی له‌م چه‌شنه
ده‌بێ بكرێ، ئه‌وه‌یه
كه مافی سروشتی
و ئینسانی هه‌ر
بنیاده‌مێك،
به‌بێ فه‌رق
و جیاوازیی
جنسیی ڕێزی
لێ بگیرێ و،
مافی ژیانی
هه‌ر هاووڵاتییه‌ك
تێكه‌ڵاوێك
بێ له مافی
مرۆڤ و ماڤی
ژن.
|
|
|