ئه‌وه‌ی
ده‌یخوێننه‌وه
به‌شێكی كه‌مه
له‌و وتووێژه‌ی
كه ڕادیۆی
ده‌نگی ئاڵمان
له‌گه‌ڵ «حه‌سه‌ن
حوسێن» هه‌واڵنێری
به‌شی عه‌ڕه‌بی
(دۆیچه وله)
كه هه‌ر ئێستا
{06-04-2004} له به‌غدایه
ئه‌نجامی داوه
و له DW-World.De
دا چاپ كراوه. (هێرش)
ده‌نگی
ئاڵمان: كۆماری
ئیسلامی ئێران
چ نه‌خشێكی
له شۆڕشی شیعه
توندڕۆیه‌كاندا
هه‌بووه؟
حه‌سه‌ن حوسێن: سه‌ره‌تا
ده‌بێ بڵێم
كه ئێرانییه‌كان
پێوه‌ندییه‌كی
ته‌نگاوته‌نگیان
ده‌گه‌ڵ ڕێبه‌رانی
شێعه هه‌یه.
ئه‌وان نفوزێكی
زۆریان له
ناو زۆربه‌ی
ڕێكخراوه‌كان، له‌وانه
موقته‌دای
سه‌دردا هه‌یه.
هه‌رچه‌ند
ده‌بێ بڵێم
كه بزووتنه‌وه‌ی
سه‌در له ئه‌سڵدا
وای شكڵ گرت
كه خۆی له
ئێران به دوور
ڕاگرێ و سه‌ددام
حوسێنیش له‌م
بزووتنه‌وه‌یه‌ی
پشتیوانی ده‌كرد.
له ڕاستیدا
باوكی هه‌ر
ئه‌م موقته‌دا
سه‌دره، به‌و
مه‌به‌سته
به پله‌ی ڕێبه‌رایه‌تی
بزووتنه‌وه
گه‌یشت تا له
نفوزی ئێران
كه‌م بكاته‌وه.
به‌ڵام له
قه‌راری زانراو،
كوڕی وی نه‌زه‌رێكی
دیكه‌ی هه‌یه
و هه‌وڵی ئه‌وه‌یه‌تی
كه به یارمه‌تی
ماڵیی ئێران،
چالاكیی خۆی
له عێراق بره‌و
پێ‌بدا.
من خۆم له شاری
به‌سره تاقیم
كردووه‌ته‌وه
كه چۆن ئێران
له‌و شاره‌دا
به پێكه‌وه‌نانی
زۆر گروپگه‌ل
یارمه‌تی ده‌گه‌یێنێ
و له ڕاستیدا
گروپگه‌لی
خۆی پێكدێنێ
كه ئه‌ندامی
ئه‌و گروپانه
ئێرانیین. وه
ئێمه كاتێك
له ئێران ده‌دوێین،
قسه له دامه‌زراوه
ده‌وڵه‌تییه‌كان
ناكه‌ین، به‌ڵكه
قسه له ڕێبه‌ره مه‌زهه‌بییه‌كانی ئێرانی ده‌كه‌ین.
وه به‌ر له
هه‌موو شت نه‌خشی
حیزبوڵڵای
ئێران له ئارادایه
كه له عێراق
دراوێكی زۆر
خه‌رج ده‌كا
و، میلیۆنان
دۆڵار له‌لایه‌ن
حیزبوڵڵاوه
ڕژاوه‌ته
ناو عێراق و
ئه‌وانه ڕێكخراوه‌یه‌كیان
به نێوی حیزبوڵڵا
وه‌ڕێخستووه
و هه‌روه‌ها
ڕێكخراوه‌ی
جۆراوجۆری
تریش له‌وانه
«ساروڵڵا» و گروپگه‌لی
كچكه‌ی تر كه
له‌پڕ هه‌ڵتۆقیون
و هه‌مووی ئه‌و
گروپانه له
لایه‌ن ئێرانه‌وه
یارمه‌تی ماڵیی
ده‌درێن.
زۆربه‌ی چاودێران
له عێراق پێیانوایه
كه ئێران له
سۆنگه‌ی ڕێبه‌رایه‌تییه
مه‌زهه‌بییه‌كه‌ی،
دوای ئه‌مریكا،
دووهه‌مین
هێزی خاوه‌ن
نفوزه له
عێراق. وه ئه‌و
كاره هه‌ڵبه‌تا
نیگه‌رانییه‌كی
زۆری له ناو
خه‌ڵكدا پێكهێناوه.
من له به‌سره
بیستم كه خه‌لك
و دانیشتووانی
ئه‌م شاره
له نێوان دوو
تاقم له سیاسه‌تمه‌داران
جیاوازیی داده‌نێن:
سیاسه‌تمه‌دارانی
عێراقی و سیاسه‌تمه‌دارانی
ئێرانی. ئه‌وه
نیشانی ده‌دا
كه كام یه‌ك
له سیاسه‌تمه‌داران
له ژێر نفوزی
ئێرانییه‌كاندان.
به‌ڵام ده‌بێ
ئاماژه بكرێ
كه ئه‌و گروپانه
جێی باوه‌ڕ
و متمانه و
ڕێزی خه‌ڵك
نین و له ناو
كۆمه‌ڵگه
و خه‌ڵكی عێراقدا
شوێنێكان نییه.
خه‌ڵك ئه‌و
چالاكییه
توندئاژۆییانه‌ش
به گونجاو
نازانن و ده‌گه‌ڵیان
هاوڕا نین. له
لایه‌كی دیكه‌وه،
نیگه‌رانی
و ناڕه‌زایه‌تی
گه‌لێك له
سیاسه‌تمه‌داران
و حیزب و گروپه
سیاسییه‌كان
سه‌باره‌ت
به‌م چالاكییانه
ته‌واو هه‌ست
پێده‌كرێ.