|
10_ شكستی
كۆماری كوردستان:
بۆ شكستی كۆماری
مه‌هاباد چه‌ند
هۆ و ده‌لیلی
گرینگ هه‌بوو.
ده‌وڵه‌ته
گه‌وره‌كان
له هه‌موو
دونیادا به
دوای مه‌نافیعی
خۆیاندا ده‌گه‌ڕێن.
ده‌وڵه‌تی
شۆڕه‌ویش ده‌یه‌ویست
ئیمتیازاتێك
به‌تایه‌بتی
نه‌وتی باكووری
ئێران وه‌ده‌ستبهێنێ.
ئینگلیسیش
نه‌یده‌ویست
له كانگاكانی
نه‌وتی ئێران‌دا
شه‌ریكی بۆ
په‌یدا ببێ
و، ئه‌مریكاش
ده‌یه‌ویست
له‌و نمه‌ده
كڵاوێكی پێ
بگا.
بۆ وه‌ده‌ستهێنانی
ئیمتیازاتی
نه‌وتی باكوور،
ده‌وڵه‌تی
شۆڕه‌وی یارمه‌تییه‌كی
زۆری به ده‌وڵه‌تی
ئازه‌ربایجانی
ئێران و فیرقه‌ی
دێمۆكرات ده‌كرد
و، به حیزبی
دێمۆكراتی
كوردستانیشی
تاڕاده‌یه‌ك
كۆمه‌ك و یاریده
ده‌دا، به‌ڵام
له به‌رانبه‌ر
یاریده و كۆمه‌ك
به ئازه‌ربایجان
زۆر كه‌م و ته‌نیا
له به‌ر له‌نگه‌ر
ڕاگرتن بوو.
سه‌رۆك وه‌زیرانی
ئێران «ئه‌حمه‌د
قه‌وام»، بۆ
فریودانی ده‌وڵه‌تی
شۆڕه‌وی ڕۆیشته
مۆسكۆ و، دوای
وتووێژێكی
زۆر قه‌راردادی
نه‌وتی باكووری
ئێرانی له
سه‌ر پێودانی
49% و 51% له‌گه‌ڵ
ده‌وڵه‌تی
شۆڕه‌وی ئیمزاكرد.
وه له پێش
ئه‌وه‌شدا،
سێ كه‌س له
ئه‌ندامانی
حیزبی تووده‌ی
بۆ وه‌زیر له
ده‌وڵه‌تی
خۆیدا هه‌ڵبژاردبوو.
به‌ڵام ته‌سویبی
ئه‌و قه‌رارداده‌ی
به ڕا و نه‌زه‌ری
نوێنه‌رانی
مه‌جلسی ئێرانه‌وه
به‌سته‌وه.
بۆ ته‌ئمینیی
هه‌ڵبژاردنی
مه‌جلیس، داوای
له شۆڕه‌وی
كرد كه دوای
كشانه‌وه‌ی
هێزه‌كانی
له ئێران،
ئیجازه‌ی ناردنی
هێزی سوپای
ئێران بۆ ئازه‌ربایجان
و كوردستان
بدرێ.
حكوومه‌تی
شۆڕه‌ویش،
بۆ كشانه‌وه‌ی
هێزه‌كانی
له ئێران كه‌وتبوه
ژێر فشاری ئه‌مریكا و ئینگلیس
و، دوای وه‌رگرتنی
قه‌ول و قه‌رار
له ئه‌حمه‌د
قه‌وام، ده‌ستی
به كشانه‌وه‌ی
سوپای خۆی له
خاكی ئێران
كرد. ده‌وڵه‌تی
ئێران هێزه‌كانی
خۆی نارده‌وه
ئازه‌ربایجان
و كوردستان.
حكوومه‌تی
ئازه‌ربایجان
شه‌ڕێكی چكۆڵه‌ی
له قافلانكوهـ
كرد. سه‌رۆكه‌كان
هه‌ڵاتن بۆ
شۆڕه‌وی و ژماره‌یه‌كی
زۆر له فیداییه‌كانی
پێشه‌وه‌ری
كوژران. به‌ڵام
له كوردستاندا،
له نه‌تیجه‌ی
سیاسه‌تی پێشه‌وا
قازی، ئه‌و
پێشهاته ڕووینه‌دا.
شۆڕه‌وی ئێرانی
چۆل كرد، ئازه‌ربایجان
ئاشبه‌تاڵی
كرد و سه‌رۆكه‌كانی
هه‌ڵاتن بۆ
شۆڕه‌وی. به‌مجۆره
پشتی جه‌مهووری
كوردستان خاڵی
بوو. سه‌رۆك
عه‌شیره‌ته‌كانیش
به بیستنی
خه‌به‌ری ته‌سلیمبوونی
ئازه‌ربایجان،
خۆیان كشانده‌وه.
پێشه‌وا قازی
سه‌رانی حیزب
و ده‌وڵه‌ت
و خه‌ڵكی شاری
كۆكرده‌وه
و داوای لێ‌كردن
نه‌زه‌ری خۆیان
نیسبه‌ت به
شه‌ڕكردن یا
ته‌سلیمبوون
بده‌ن. دوای
وتووژێكی زۆر
قه‌راردرا،
بۆ پێش‌گرتن
له خوێنڕێژی
و كوشتوكوشتار،
پێشه‌وا قازی
له گه‌ڵ سوپای
ئێران واردی
گفتوگۆ بێ. دوای
مولاقاتی پێشه‌وا
له‌گه‌ڵ سه‌رتیپ
هومایوونی
فه‌رمانده‌ی
سوپای ئێران،
هێزی سوپای
ئێران به‌بێ
شه‌ڕ و كوشتار
واریدی مه‌هابا
بوون. پێشه‌وا
قازی باوجودی
ئه‌وه‌ی بۆی
مومكین بوو
بڕوا و، مه‌لا
موسته‌فاش
زۆری حه‌ول
دا، به‌ڵام
ئاماده‌ی ڕۆیشتن
نه‌بوو، فه‌رمووی:
من خه‌ڵكی شار
و وڵاتی خۆم
به‌جێ ناهێڵم
و ئاماده‌م
بۆ هه‌موو پێشئامه‌د
و سه‌رنویشتێك.
ئه‌من ناتوانم
ژن و منداڵی
كورد له ژێر
ده‌ستی دوژمن‌دا
به جێبهێڵم.
به‌و جۆره
بۆ وتووێژ له‌گه‌ڵ
فه‌رمانده‌ی
له‌شكری ئێران
ئاماده بوو.
خولاسه هۆیه‌كانی
شكستی جه‌مهووری
كوردستان: 1) پشتبه‌ردانی
شۆڕه‌وی، 2) ته‌سلیمبوونه‌وه‌ی
ئازه‌ربایجان
و هه‌ڵاتنی
سه‌رۆكه‌كانیان
و، 3) پشتبه‌ردانی
عه‌شایر و زۆڵه‌كورده‌كان
بوون.
وه‌ختێك ڕووسه‌كان
پشتی ئازه‌ربایجان
و كوردستانیان
به‌ردا، بۆ
پێشه‌واقازی
كه ئه‌ركی
گه‌وره‌ی پاراستنی
خه‌ڵكی كوردی
به ئه‌ستۆوه
بوو، زۆر سه‌خت
و دژوار بوو.
به‌ڵام پێشه‌وا
قازی مه‌تانه‌ت
و گه‌وره‌یی
خۆی زیاتر نیشان
دا و ترس دای
نه‌گرت، به
ده‌ربڕینی
پێناخۆشبوونی
خۆی له‌و پێشامه‌ده،
ئاماده‌گی
خۆی بۆ فیداكاری
له پێناو میلله‌تی
كورددا به
ئیمانی پته‌و
و ڕووی خۆش نیشان
دا. فه‌رمووی:
دۆسته‌كانمان
ناپیاوه‌تییان
له گه‌ڵ كردین
به‌ڵام ئێمه
به ڕێی خۆمان
وه‌فادارین
و ئه‌و شێعره
فارسییه‌ی
خوێنده‌وه:
سر كه نه در
راه عزیزان
بود
بار گرانی است
كشیدن به دوش
(سه‌ر ئه‌گه‌ر
له ڕێگای عه‌زیزاندا
نه‌بێ ــ بارێكی
گرانه هه‌ڵگرتنی
به شان)
11_ چۆنیه‌تی
گرتن و موحاكه‌مه‌ی
پێشه‌وا و یارانی:
پێشه‌وا قازی
سه‌ره‌ڕای
ئه‌و هه‌موو
حه‌ول و ته‌قه‌للایه‌ی
بۆ ڕۆیشتن له‌گه‌ڵی
درا، ئاماده‌نه‌بوو
خه‌ڵك به‌جێبێڵێ
و بۆ پاراستنی
خه‌ڵكی كورد
ئاماده‌ی مولاقات
له‌گه‌ڵ سه‌رتیپ
هومایوونی
بوو. جارێك له
دێی حه‌مامیانی
نیزیك بۆكان
له ماڵی مه‌حموودئاغای
ئیلخانیزاده
كه به پشتبه‌ردانی
جه‌مهووری
له گه‌ڵ ده‌وڵه‌ت
سازابوو و،
جاری دووه‌میش
له شاری میاندواو
مولاقاتی فه‌رمانده‌ی
له‌شكری ئێرانی
كرد و قه‌ول
و قه‌راری له‌گه‌ڵ
دانا كه مه‌هاباد
به‌بێ شه‌ڕ
ته‌سلیم بێ
و ئه‌رته‌شیش
به ئارامی
بێته نێو شار
و هه‌تا له‌شكری
ئێران واریدی
شار نه‌بێ،
عه‌شایر هه‌قیان
نییه بێنه
نێو شاره‌وه.
ڕۆژی 26ی سه‌رماوه‌زی
ساڵی 1325ی هه‌تاوی،
هێزی سوپای
ئێران زۆر به
ترس و ئیحتیا‌ت
واریدی مه‌هاباد
بوو. دوای چه‌ند
ڕۆژێك به مه‌به‌ستی
چاكداماڵین
و كۆكردنه‌وه‌ی
چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی،
پێشه‌واقازی
و ئه‌و كاربه‌ده‌ستانه‌ی
له شاردا مابوون
بۆ ده‌فته‌ری
فه‌رمانداریی
نیزامی بانگ
كران، شه‌وی
ئه‌وه‌ڵ پێشه‌وا
و هه‌موو به‌شداران
له كۆبونه‌وه‌كه‌دا
گه‌ڕانه‌وه
ماڵی خۆیان.
به‌ڵام ڕۆژی
دووه‌م كۆبوونه‌وه
درێژه‌ی پێدرا
و دوای نوێژی
شێوان پێشه‌وا
و ژماره‌یه‌كی
دیكه له كاربه‌ده‌ستانیان
ڕاگرت. پێشه‌وا
و سه‌یفی قازی
له فه‌رمانداریی
نیزامی و باقی
ده‌زگیركراوه‌كان
ته‌حویلی زیندانی
شاره‌وانی
دران.
دادگای زه‌مانی
جه‌نگ ته‌شكیل
درا و ده‌ستیان
كرد به لێپرسین
و موحاكه‌مه‌ی
ده‌زگیركراوه‌كان.
دادگای هه‌وه‌ڵ
به سه‌رۆكایه‌تی
سه‌رهه‌نگ
«پارس ته‌بار»
فه‌رمانداریی
نیزامی مه‌هاباد
و دادستان سه‌ره‌نگ2
«فیوزی» ره‌ئیسی
ستادی له‌شكر
پێكهات. له‌و
ماوه‌یه‌دا
سه‌دری قازی
برای قازی موحه‌مه‌د
كه نوێنه‌ری
مه‌جلیس بوو
له تاران ده‌زگیر
كرا و بۆ موحاكه‌مه
هێندراوه
مه‌هاباد. دوای
موحاكه‌ماتێكی
دوورودرێژ
دادگای هه‌وه‌ڵ
حوكمی ئیعدامی
قازییه‌كانی
ده‌ركرد. له‌و
ماوه‌یه‌دا
ده‌نگۆ هه‌بوو
كه ئه‌مریكاییه‌كان
له زینداندا
ده‌گه‌ڵ پێشه‌وا
قازی دیداریان
كردووه به‌ڵام
پێشه‌وا ته‌سلیمی
نه‌زاره‌تی
ئه‌وان نه‌بووه.
دوای نیزیك
دوو مانگ و نیو
مانه‌وه له
زیندان كه
مانگ و نیوی
دوایی له سه‌ربازخانه‌ی
مه‌هاباد و
له زینداندابوون،
دادگای ته‌جدید
نه‌زه‌ر(بڕیار
نوێكردنه‌وه)
به هاتنی ژماره‌یه‌ك
ئه‌فسه‌ر له
ته‌ورێزه‌وه
پێكهات.
سه‌رۆكی مه‌حكه‌مه‌ی
دووه‌م سه‌رهه‌نگ«
عه‌تا» و داستانی
مه‌حكه‌مه
سه‌رهه‌نگ
«نیكوزاد» بوون.
دادگای دووه‌م
دوای 48 سه‌عات
موحاكه‌مه
و تاوانباركردن،
حوكمی دادگای
هه‌وه‌ڵیان
به سه‌ر پێشه‌وا
و هاواڵه‌كانیدا
سه‌پاند كه
دوای ته‌ئییدی
ستادی ئه‌رته‌ش
و شای ئێران، شه‌وی 10ی
خاكه‌لێوه‌ی
ساڵی 1326ی هه‌تاوی
له مه‌یدانی
چوارچرای شاری
مه‌هاباد شه‌هید
كران.
|