به‌ڵام هیچكات
هه‌ل هه‌ڵنه‌كه‌وتبوو
كه له نێزیكه‌ه
ده‌گه‌ڵیان
وتووێژ بكه‌م
(تا ئێستا زۆربه‌ی
وتووێژه‌كان
به ته‌له‌فۆن
بووه) ئه‌وه
بوو كه كه‌مێك
ده‌ترسام. به‌تایبه‌ت
كه دۆینێكه‌ی
له ئه‌مریكا
گه‌ڕابوومه‌وه
و له نێوان
«هه‌یه و نییه»
له سه‌رئاو و! له
به‌ینی«بیڵێم
یا نه‌یڵێم»
دوودڵ.
خولاسه هه‌موو
شتێك پێچه‌وانه‌بوو
و ده‌گه‌ڵ شه‌هرام
نازری چاوپێكه‌وتنم
كرد. شه‌هرام
نازری زۆر خۆمانه
و دۆستانه
بوو و به ده‌نگێكی
هێواش و نه‌رم
قسه‌ی ده‌كرد.
چووینه ناو
ئیزگه و یه‌كه‌مین
پرسیارم په‌ڕییه
لای ڤیدیۆی
كۆنسێرته‌كانی
كه زۆربه‌ی
ئێرانییه‌كان
له ده‌ره‌وه
چاوی لێده‌كه‌ن.
بێهزاد: له لۆس ئانجلێس
كه بووم زۆرجار
ڤیدیۆی كۆنسێرته‌كانتم
له ته‌له‌ڤیزیۆن
ده‌دی، ده‌نگ
و ڕه‌نگیان
زۆر خراپه،
بۆچی؟

شه‌هرام: له پله‌ی یه‌كه‌م‌دا
خۆی جامی جه‌م
پێموایه له
ڕێسایه‌كی
دروست پێڕه‌وی
ناكا. كه‌وابوو
له نه‌تیجه‌دا
ناكرێ لێی چاوه‌ڕوان
بی كه كاره‌كانی
له بواری فه‌رهه‌نگیدا
له به‌ستێنێكی
دروست و باش‌دا
بێ. به‌شێكی
زۆری كاره‌كانی
منیان، ده‌كرێ
بڵێم دزیوه.
بێ ئه‌وه‌یكه
ده‌گه‌ڵ من
ڕێكه‌وتنێك
پێك‌بێنن. پرسێكم
پێ بكه‌ن، ئیجازه‌یه‌ك
وه‌رگرن، هیچ
هه‌واڵێك بده‌ن،
تازه كاره‌كانم
به خراپترین
چۆنێتی ده‌نگ
و ڕه‌نگ بڵاوده‌كه‌نه‌وه.
باشه ئه‌وه
له‌تمه‌یه‌كی
ڕووحی له من
داوه. زۆرجاران
ئه‌و كاسێتانه
به دووربینێكی
ده‌ستیی ماڵێ
به‌دزی تۆماركراون و پاشان
سه‌ریان له‌و
یان له‌م ته‌له‌ڤیزیۆن
هێناوه‌ته‌ده‌رێ.
«سه‌عدیا گوسفه‌ندێ
قوربانی به
كێ ناله‌د ز
ده‌ستێ قه‌سسابه‌ش
(سه‌عدی مه‌ڕی
قوربانیكراو
بۆ كێ شكایه‌ت
به‌رێ له چنگ
قه‌ساب)».
تۆخودا ئه‌وكاره
مه‌كه‌ن، ئه‌وكارانه
شووره‌یی یه،
نافه‌رهه‌نگی
یه. وه‌رن ده‌گه‌ڵ
هونه‌رمه‌ند
ڕێكه‌وتنامه
دابنێن. به
دووربینی دروست
فیلم هه‌ڵگرنه‌وه
ئابڕووی مرۆی
ئاوا مه‌به‌ن.
بێهزاد: ئاغای نازری
من لایه‌نگری
كاره‌كانت
بووم و ته‌نانه‌ت
وه‌ختێك ئاشق
بووم، ئه‌و
ئاڵبۆمی (گولێ
سه‌د به‌رگ)
و سه‌دایێ سوخه‌نێ
عێشق) زۆرتر
له ئاڵبۆمه‌كانی
پاپ به منه‌وه
ده‌چه‌سپی.
ته‌نانه‌ت
له بیرمه
زه‌مانی شۆڕش
كه تازه‌لاو
بووم كاره‌كانی
گرووپی عارف
و شه‌یدا ئێمه‌ی
له مۆسیقای
ڕاك به‌ره‌و
مۆسیقای ڕه‌سه‌ن
كێشایه‌وه.
به‌ڵام ده‌و
ده ساڵه‌ی
ڕابردوودا،
ئیدی مۆسیقای
ڕه‌سه‌نی ئێرانی
ئه‌و گوڕ و حاڵ
و تازێتییه‌ی
بۆ ئێمه نه‌ما.
مۆسیقای ڕه‌سه‌نی
ئێمه لانیكه‌م
بۆچی له ڕوانگه‌ی
بیسه‌رگه‌لێكی
وه‌ك من به‌ره
پێشه‌وه نه‌چوو؟

شه‌هرام: ئه‌و زه‌مانی
شۆڕش، حاڵ و
ته‌شق و شه‌وقێكی
تایبه‌ت ده
گۆمه‌ڵگه‌ی
ئێمه‌دا جه‌ریانی
هه‌بوو. وه
هاوئاهه‌نگییه‌ك
له نێوان هونه‌ر
و خه‌ڵكدا هه‌بوو.
مۆسیقای ڕه‌سه‌نی
ئێرانیش ده‌گه‌ڵ
ئه‌و ڕه‌وته
تێكه‌ڵ بوو
و عه‌لاقه‌یه‌كی
دوولایانه
له نێوان خه‌ڵك
و مۆسیقا پێكهات
كه به نه‌زه‌ری
من له دنیادا
بێوێنه‌یه.
ئه‌و ده‌ورانه
به خاتری كه‌ش
و ته‌شقی شۆڕشگێڕانه‌كه‌ی،
شوێنی له سه‌ر
مۆسیقاش دانا
و چونكه كۆمه‌ڵگه
له نركه‌دابوو،
هونه‌ره‌كه‌شی
به‌و پێیه
پڕگوڕ بوو. كچان
و كوڕان چوونه
مه‌دره‌سه‌ی
فێربوون. بۆوێنه
دوای ئه‌وه‌یكه
ئاڵبۆمی (گولێ
سه‌د به‌رگ)
هاته‌ده‌ر،
گه‌لێك لاو
وه‌دوای فێربوونی
سێ‌تار كه‌وتن.
ئه‌و شێوه
فكر‌و بۆچوونه،
ئه‌وڕۆژانه
له گۆڕێ‌دا
نه‌ماوه.
ئه‌و ڕێگایه‌ی
چووین، ده‌بوایه
جۆرێك هیدایه‌ت
كرابا. به‌ڵام
كارێك بۆ درێژه‌ی
ئه‌و ڕه‌وته
نه‌كرا و بێ
خاوه‌ن مایه‌وه.
مۆسیقاژه‌نه‌كان
ناهومێد بوون
و ئه‌و گوڕ و
تینه‌ی كه
له ناوماندا
هه‌بوو له
كه‌می دا. ده‌ست له
كاردابووانن
كه ده‌توانن
به پێكهێنانی
ده‌رفه‌تی
زۆرتر و به‌دیهێنانی
مه‌كۆگه‌لی
فه‌رهه‌نگی
ئه‌و ڕه‌وتی
مۆسیقا ڕه‌سه‌نه‌ی
ئێرانی هیدایه‌ت
بكه‌ن و به‌ره‌وپێشی
ببه‌ن.
بێهزاد: پێتوانییه
له ده‌یه‌ی
دووهه‌می دوای
شۆڕش، مۆسیقای
ڕه‌سه‌ن بۆ
لایه‌ك چوو
كه داهێزێنه‌ر
بوو، وه‌ك ئۆركێستراسیۆنه
ئوڕووپاییه‌كان
له مۆسیقای
ڕه‌سه‌ندا.
ئێستا ئیدی
ده‌كرێ به باشی
بۆی بچی كه
دوای ئه‌وه‌یكه
بۆوێنه تارێك
دوو نۆتی ژه‌نی،
سازێكی دیكه
وه‌ڵامی ده‌داته‌وه
و پاشان مێلۆدییه‌كه
درێژه پێده‌دا.
كه‌وابوو ئه‌و
هه‌ناوه پڕ
له‌گوڕه شێوه‌ی
هێڵی كێشراو
و شیاوی پێشبینیكراوی
به خۆوه‌گرت.
مه‌به‌ستم
له‌و درێژدادڕییه
ئه‌وه بوو
كه مۆسیقای
ڕه‌سه‌نی ئێمه
به چ هه‌ڵدێرگه‌لێدا
ڕۆیشت؟
شه‌هرام: ئه‌وانه ته‌جره‌به‌گه‌لێكن
كه قه‌یدی
نییه ئه‌نجام
بدرێن به‌ڵام
عه‌یبه‌كه‌ی
لێره‌دایه
كه ده جۆر
مۆسیقای له‌م
چه‌شنه لاسایی
ده‌كه‌نه‌وه.
ئه‌و ڕه‌وته
له سه‌ر مۆسیقای
عیرفانی و سۆفییانه
ڕوویدا كه
ئیتر ئه‌وه‌نده‌م
مۆسیقای سۆفییانه
بیست و ئه‌و
كاره دووپات
كراوه كه
من ئیدی بۆخۆم
چوومه قه‌راغ
و گوتم په‌شیمانم.
عه‌یبی كاری
ئێمه ئه‌و
لاساییكردنه‌وانه‌یه.
هه‌ڵبه‌ت داهێننانیش
هه‌یه.
بێهزاد: خۆتان، له ڕابردووی
هونه‌ریتان
چ داهێنانێكتان
له هونه‌ری
ئاوازدا هه‌بووه؟
شه‌هرام: خۆم بیست ساڵ
له‌وه پێش،
له ڕووی شێعری
نوێ ئاوازم
چڕیوه. وه‌ك
ئاوازی ڕه‌دیف،
وه‌ك كارێك
كه له ئاڵبۆمی
(ده‌ر گولستانێ)
خوێندگمه.
من ساڵی 1374(1995)
له وه‌رزیشگه‌ی
شۆڕش له ساڵۆنی
تێنیس له (ڕاستی
پێنجگای ئاوێنه)
به‌رنامه‌م
پێشكێش كرد
كه له‌و به‌رنامه‌یه‌دا
به شێعری نوێ
ئاوازم چڕی،
شێعری نیما،
له (ده‌رامه‌د)دا
نیهادونه‌هۆفتی
«شه‌فیعی كه‌دكه‌نی»،
له ڕاستی پێنجگادا
شاملوو، له
گۆشه‌ی عوششاق
و پێنجگا «یه‌ك
شاخه ده‌ر
سیاهی جه‌نگه‌ل
به سوی نور
فه‌ریاد میكه‌شه‌د»
و هه‌روا شێعری
فرووغ.. «چگونێ
شود غه‌م قه‌تره
قه‌تره» و ئیسماعیلی
خۆیی شێعری
«قه‌تره‌ئی
ده‌ر باران».
ئه‌وانه‌م
به شكڵی ئاوازی
بێ ڕیتم خسته‌ڕوو
كه نێوم نا
ئاوازی ئازاد
كه شێوازی
تایبه‌ت و شێوه‌ی
ده‌ربڕین و
پیشخواردنه‌وه‌ی
تایبه‌ت به
خۆی هه‌یه.
ئه‌وه شێوازێكه
كه من تۆوه‌كه‌ییم
داچاند.
له بواری
مۆسیقای ڕه‌سه‌ن و ئاوازی
ڕه‌سه‌نیشدا
زۆرم كاركرد،
گه‌لێكم لێكۆڵینه‌وه
كرد، زۆر شار
و گوندان گه‌ڕام.
وه له ئاكامدا
شێوه چڕینێكم
بۆ شێعره‌كانی
مه‌ولانا به‌كارهێنا
كه پڕ به‌پێستی
شێعره‌كانه.
كاتێك وشه‌كان
ده‌رده‌بڕم
پیشم ده‌گه‌ڕێ
و دێته‌ده‌ر،
نه‌ك وه‌كوو
ڕه‌واڵی ئاسایی
له‌كاتی دركاندنی
وشه‌كان یه‌كڕاست
بێته‌ده‌رێ.
به‌مجۆره
توانیم كلیلێك
له شێعره‌كانی
مه‌له‌وی به
ده‌ست بێنم
كه ده‌گه‌ڵ
گۆرانیبێژی
تر فه‌رقی هه‌یه.
بێهزاد: ئێوه گۆرانیبێژێكن
كه زۆرتر له
هه‌ر هونه‌رمه‌ندێكی
دیكه كه له
ئێران ده‌یناسین،
شێعره‌كانی
مه‌ولانا ده‌ڵێته‌وه،
بۆچی هه‌ڵبژاردنی
ئێوه ده‌گه‌ڵ
گۆرانیبژانی
هاوده‌وره‌ی
خۆت فه‌رقی
هه‌یه؟
شه‌هرام: له‌و نێزیك به
150 ساڵه‌ی ڕابردوودا
یانی له ده‌ورانی
قاجاره‌وه
تائێستا، شێعری
مه‌وله‌وی
له مۆسیقای
ئێمه‌دا حزووری
نه‌بوو و 90% له
شێعری سه‌عدی
و هه‌ڵبه‌ت
له‌سه‌تێكی
گچكه‌ش له
شێعره‌كانی
حافز كه‌ڵك
وه‌رده‌گیرا.
كاتێك شێعری
مه‌وله‌ویم
ده‌ست به چڕین
كرد، ته‌قریبه‌ن
هیچ هونه‌رمه‌ندێك
بۆ خوێندنی
ئه‌و شێعرانه
عه‌لاقه‌ی
نیشان نه‌ده‌دا
و من ته‌نیا
بووم. بیره‌وه‌رییه‌كت
بۆ ده‌گێڕمه‌وه
كه ده‌رخه‌ری
هه‌ڵسوكه‌وتی
هونه‌رمه‌ندانی
ده‌یه‌كانی
ڕابردوو ده‌گه‌ڵ
شێعره‌كانی
مه‌ولانایه.
28 ساڵ
پێش كه من بۆ
مامۆستاكانم
شێعری مه‌وله‌ویم
ده‌خوێند كه‌س
پێی خۆش نه‌بوو.
ڕۆژێك
من تازه‌لاو
بووم و بۆ ماڵی
دوكتور نازمزاده‌ی
نائینی بانگهێشت
كرام. مامۆستا
«به‌نان»م له‌وێ
چاوپێكه‌وت.
ئه‌و، داوای
له من كرد كه
ئاوازی بۆ بخوێنم.
منیش ئه‌و شێعره‌ی
مه‌وله‌ویم
گوته‌وه:
چه دانستم
كه این سودا
مرا اینسان
كند مجنون
دلم را دوزخی
سازد، دو چشمم
را كند پرخون
(چێ دانسته‌م
كێ ئین سه‌ودا
مه‌را ئینسان
كونه‌د مه‌جنون
دله‌م را دوزه‌خی
سازه‌د، دو
چه‌شمه‌م را
كونه‌د پۆر
خون)
مامۆستا به‌نان
گوتی كه: «ئه‌وشێعره
چییه هه‌ڵتبژاردووه
ده‌یخوێنی؟
ته‌خته و ده‌ریا
و قولزوم و ئه‌و
جۆره شتانه؟».
هه‌ر ئه‌و
لایه‌نه سه‌یر
و جۆراوجۆرانه‌ی
شێعره‌كانی
مه‌وله‌ویم
خۆشده‌وێن.
چون لایه‌نی
جۆراوجۆرێتی
زه‌قده‌كاته‌وه.
وه له ئاڵبۆمی
گولێ سه‌دبه‌رگ
هه‌ر ئه‌و ئاوازه‌م
خوێند و تێكڕا
كه‌وته به‌ر
دڵی خه‌ڵك. ئاهه‌نگه‌كه‌ی
كاری ئاغای
ڕه‌زا قاسمی
بوو كه به
سێ‌تار و ده‌فه
پێشكێشكرا.
ئه‌و، ئێستا
له فه‌ڕانسه‌یه.
له‌ناكاو
شتێكی سه‌یر
ڕوویدا...
لێره زه‌نگی
خه‌ته‌ر له
بنكه‌ی بی بی
سی وه‌خۆكه‌وت
و چرا سووره‌كان
له ئیزگه‌دا
هه‌ڵده‌بوون
و ده‌كووژانه‌وه
و ئێمه وتووێژمان
بڕی هه‌ڵبه‌ت
به پێكه‌نین
و خۆشییه‌وه
كه چۆن دوای
ماوه‌یه‌كی
زۆر زه‌نگی
خه‌ته‌ر له
ناو جه‌رگه‌ی
وتووێژه‌كه‌ماندا
وه‌خۆكه‌وت!!
وه چ سه‌یر
كه ئه‌وه
هاوزه‌مان
بووده‌گه‌ڵ
ئه‌و كاته‌ی
كه ئێمه باسی
مه‌ولانامان
ده‌كرد و به
قه‌ولی ئاغای
شه‌هرامی نازری
پێش ئه‌وه‌ی
له ده‌رگا
بچینه ده‌ره‌وه:
«زه‌نه‌د
مه‌وجی به‌ران
كه‌شتی... نێوی
مه‌ولانامان
هێنا له‌پڕ
ئوقیانووس
شه‌پۆلاوی
بوو...».
ئاغای شه‌هرامی
نازری چه‌ند
مانگێكه له
ئوڕوپا و ئه‌مریكا
(له لای كوڕه‌كه‌ی
حافز له نیۆیۆرك)ن
و ده‌گه‌ڵ كوڕه‌كه‌ی
خه‌ریكی تۆماركردنی
ئاڵبۆمێكی
تازه‌یه كه
به سازگه‌لی
هه‌نده‌ری
و ئێرانی پێشكێش
ده‌كرێ. به‌رهه‌مگه‌لی
ئه‌و ئاڵبۆمه
نوێیه به
زوویی له كۆنسێرته‌كانی
ده‌وری ئوڕووپاییه‌كه‌ی
پێشكێش ده‌كرێ.
ئه‌و نووسراوه‌یه
له سایتی BBC.PERSIAN(ڕۆژی 13-03-2004
وه‌رگیراه
و كراوه‌ته
كوردی _ س. چ هێرش.