|
عه‌بدولكه‌ریمی
سرووش، كه
بیرمه‌ندێكی
ئێرانیی له
بواری زانسته‌كانی
ئیسلامی یه،
هه‌م له‌لایه‌ن
پشتیوانان
و هه‌م له‌لایه‌ن
ڕه‌خنه‌گرانی
خۆیه‌وه به
عینوانی «مارتین
لۆتێری ئیسلامی»
له قه‌ڵه‌م
ده‌درێ. گرینگ‌ترین
كتێبی وی«قبڤ
و بسط تئوریك
شریعت»ه. سرووش
به‌ڕێوه‌به‌ری
بنكه‌ی لێكۆڵنه‌وه
زانستییه‌كانی
ئینسانی یه
له تاران و،
له حاڵی حازردا
وه‌ك مامۆستای
بانگكراو(میوان)
له زانستگای
پرینستۆن[ئه‌مریكا]
خه‌ریكی ده‌رسگوتنه‌وه‌یه.
ئه‌و وتووێژه
له‌لایه‌ن
ناتان گاردنێر
سه‌رنووسه‌ری
وه‌رزنامه‌ی
NewPerspectivs (ڕوانگه‌گه‌لی
نوێ ـ ژماره1،
21 ـ 2 ـ 2004،
له‌وێ پێكهاتووه.
• له
نێوان حه‌وزه‌ی
نه‌جه‌فی ئایه‌توڵڵا
سیستانی له
عێراق كه ددانی
به جودایی
دین له ده‌وڵه‌ت
هێناوه و،
حه‌وزه‌ی به‌ناوبانگی
قوم له ئێران
كه نه‌خشی
ڕێنوێنی دین
ــ له‌لایه‌ن
مه‌لاكان ــ
له‌سه‌ر ده‌وڵه‌تی
دێمۆكراتیك
جه‌خت ده‌كاته‌وه،
جیاوازی داندراوه.
ئایا به ڕای
ئێوه ئه‌و
جیاوازیدانانه
دروسته؟
ــ باشه، ئه‌وه
جیاوازییه‌كی
«ورد» نییه. یه‌كه‌م
ئه‌وه‌یكه
له ده ئایه‌توڵڵای
عوزما [سه‌روو]
له نه‌جه‌ف،
نۆ كه‌سیان
ئێرانیی بوون،
یانی به ئاوارته‌بوونی
ته‌نیا یه‌ك
كه‌س كه له
ڕاستیدا عه‌ڕه‌ب
بوو. شته‌كه‌یدی
ئه‌وه‌یكه
بیری «جودایی
دین له ده‌وڵه‌ت»
قیاسێكی ته‌مسیلی
یه كه له
مه‌سیحیه‌ت
وه‌رگیراوه
و به پله‌ی
پێویست نه‌خشی
به‌رچاوی دین
له ژیان و چالاكییه
كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی
موسوڵمانگه‌ل
ناخاته‌ڕوو.
له ئیسلامدا
ئێوه هیچ وێچوونێك
له «سكۆلاریزم»
به‌و مه‌فهوومه‌ی
كه له ڕۆژئاوا
فامده‌كرێ
نایبینن. زۆربه‌ی
ئایه‌تووڵڵا
عوزماكانی
نه‌جه‌ف ــ
كه هه‌موویان
ئێرانیی بوون
ــ دانانی ده‌وڵه‌تێكی
مه‌شروته(مه‌رجدار)یان
ددان پێهێناوه
و به‌وپێیه‌ش
یه‌كه‌مین
پارله‌مانی
ئێران له ساڵی
1906. به‌ڵام
باپیری ئایه‌توڵڵا
سیستانی ــ
كه ئه‌ویش
له زه‌مانی
خۆیدا ئایه‌توڵڵای
عوزما بووه
و پێشبینی كردووه
كه نه‌وه‌كه‌ی
دووباره شوێنی
وی ده‌گرێته‌وه
ــ ده‌گه‌ڵی
دژبه‌ر بوو.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا،
وه‌ك زۆربه‌ی
زانایانی دینی،
له سه‌ر ئه‌و
باوه‌ڕه بوو
كه موسوڵمانان
ده‌توانن بۆ
مافگه‌لی سكۆلار
ملكه‌چ بن[قه‌بوڵی
بكه‌ن] به مه‌رجێك
ئه‌و مافگه‌له
به گونجاوییه‌كی
ته‌واو ده‌گه‌ڵ
شه‌ریعه‌تی
ئیسلامی‌دا
ئاماده‌كرابن.
نه‌جه‌ف نزیكه‌ی
هه‌زار ساڵه
كه ناوه‌ندی
جێی په‌سن بۆ
شیعه‌كانه
و ئازیزترین
په‌رستگه‌ی
ئه‌وان له‌م
شاره‌دا هه‌ڵكه‌وتووه.
به‌ڵام ته‌مه‌نی
حه‌وزه‌ی عیلمییه‌ی
قوم ناگاته
سه‌د ساڵیش.
گه‌وره‌ترین
به‌رهه‌می
وی، به واتایه‌ك،
ئایه‌توڵڵا
خومه‌ینی یه،
كه‌سێك كه
ڕێبه‌رایه‌تی
شۆڕشێكی وه‌ئه‌ستۆ
گرت كه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی
دینی له ئێرانی
ئه‌وڕۆدا داڕشت.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا،
له نێوان ته‌واوی
زانایانی قوم
و هه‌ڵبه‌ت
نه‌جه‌فیش،
ده‌بێ ئه‌و
وه‌ك هه‌لێكی
ئاوارته به
حیساب بێ. ژماره‌یه‌كی
كه‌م له زانایانی
ئیسلام نه‌زه‌رییه‌ی
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی
دینییان قه‌بوڵ
كردووه. ئایه‌توڵڵا
مونته‌زیری
یش ده‌گه‌ڵ
ئه‌و نه‌زه‌رییه
ته‌با نه‌بوو.
ئه‌وه بیروبۆچوونێكه
كه هه‌میشه
له سه‌ر بناغه‌گه‌لی
لاوازی نه‌زه‌ری
داندراوه،
یانی تا ئه‌و
جێیه‌ی كه
بتوانرێ بیروڕای
زۆربه‌ی زانایانی
دینی سه‌باره‌ت
به‌و بواره
تایبه‌تییه
بخرێته‌ژێرسه‌رنج.
• بێتوو
زۆرایه‌تی
شیعه به ڕێبه‌رایه‌تیی
ئایه‌توڵڵا
عه‌لی سیستانی
به ڕێگه‌ی
هه‌ڵبژاردنی
ئازاد له عێراق
به ده‌سه‌ڵات
بگا، ئایا ئه‌شێ
چاوه‌نۆڕی
دیتنی ڕێژیمێك
بین كه به
ئێرانی مه‌لاكان
له حكوومه‌تی
ئایه‌توڵڵا
خامنه‌یی نزیكتر
بێ یا زیاتر
وه ده‌وڵه‌تی
ڕیفۆرمخوازی
سه‌رۆككۆكار
خاتمی بچێ كه
له هه‌وڵی
ڕه‌واپێدانێكی
دێمۆكراتیكدایه؟
ــ زۆر ئه‌ڕخه‌یان
نیم كه ئایه‌توڵڵا
سیستانی ده‌گه‌ڵ
بیروبۆچوونه‌كانی
خاته‌می ته‌واو
ئاشنا بێ؛ بۆ
نموونه كاتێك
باس له حكوومه‌تێك
به پێی قانوونی
ئه‌ساسی بێ.
به‌ڵام له‌لایه‌كی
دیكه‌وه ته‌بام
كه ئه‌و كه‌سێكی
له‌سه‌ره‌خۆ(نێوان
ئاژۆ)یه و،
هه‌رگیز له
هیچكام له
نووسراوه‌كانیدا
به ڕاشكاوی
نه‌یگوتووه
كه مه‌لاگه‌ل
خاوه‌نی مافی
خودایی بۆ حكوومه‌تكردنن،
واته ئه‌و
جۆره‌ی كه
ئایه‌توڵڵا
خومه‌ینی بیری
ده‌كرده‌وه.
له ڕاستیدا
ئه‌من هیچ ئایه‌توڵڵا
عوزمایه‌ك
له نه‌جه‌ف
ناناسم كه
له‌و نه‌زه‌رییه‌ی
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی
دینییه پشتیوانی
كردبێ. مانای
ئه‌وه هه‌ڵبه‌ت
ئه‌وه نییه
كه ئه‌وان
«لیبێڕاڵ»گه‌لێكن
كه چه‌مكی
ڕۆژئاوا له سكۆلاریزم
قه‌بوڵ ده‌كه‌ن.
ئه‌وان ده‌یانه‌وێ
كه قانوون
و ڕێساگه‌لی
ئیسلامی له
ژیانی ئاسایی
و ڕۆژانه‌ی
خه‌ڵكدا له‌به‌رچاوبگیرێن.
ئه‌و ئایه‌توڵڵا
عوزمایانه
فه‌یله‌سووف
نین. ئه‌وان
زانا و مافزانن
و مه‌سه‌له‌ی
ئه‌وان ئه‌وه‌یه
كه بزانن چۆن
ده‌كرێ ڕێساگه‌لی
دینی ده‌گه‌ڵ
جیهانی ئێستا
ده‌كاربێنن.
بابه‌تگه‌لی
جێی عه‌لاقه‌یان
لایه‌نی قانووپه‌رستانه‌ی
هه‌یه. هه‌ڵبه‌تا
ئه‌و مه‌سه‌له‌یه
نابێته هۆی
ئه‌وه كه
ئه‌وان به‌رچاوته‌نگ
بن. تا ئه‌و جێیه‌ی
من بزانم دوای
ئه‌وه‌یكه
نووسراوه‌كانی
منیان به ئایه‌تووڵڵا
سیستانی نیشان
داوه، ئه‌و
هه‌ڵوێستێكی
دژبه‌رانه‌ی
له ئاست ئه‌واندا
نه‌نواندووه.
ئه‌وه بۆ خۆی
زۆر ڕوونه.
ئه‌و و نزیكه‌كانیشی
ته‌واو كه‌سانی
ئه‌وڕۆیین.
بۆ نموونه
سه‌باره‌ت
به وه‌دیهاتن
و پشتیوانی
له مافی ژنان.
• ئه‌گه‌ر
زۆرایه‌تی
شیعه به ڕێبه‌رایه‌تی
ئایه‌توڵڵا
سیستانی له
عێراق به ده‌سه‌ڵات
بگا، ئایا ئه‌وه
ده‌بێته هۆی
پێخۆشبوونیان
به‌ره‌و حكوومه‌تێكی
دێمۆكراتیك
و، ئه‌وان له
ئیده‌ی حكوومه‌تی
ئاخوندگه‌ل
وه‌كوو ئێران
دوورده‌بنه‌وه؟
ــ به باوه‌ڕی
من به‌ڵێ. یه‌كێك
له ئاكامه
نه‌خوازراوه‌كانی
ڕووخاندنی
سه‌ددام له‌لایه‌ن
وڵاته‌یه‌كگرتووه‌كان
و نفوزی هه‌راوی
شیعه‌كانی
عێراق مومكینه
ڕوانگه‌گه‌لی
حكوومه‌تی
دێمۆكراتیك
له ئێرا ندا
به‌هێزبكا.
ده‌بێ چاوه‌ڕوان
بین.
|