|
«وڵاته
یه‌كگرتووه‌كان
و فكری له‌ناوبردنی
حكوومه‌تی
ئێران»
عینوانی سه‌ره‌كیی ڕۆژنامه‌ی
تایمز(شه‌ممۆ
17ی ژوئییه)ی
چاپی له‌نده‌نه،
كه تێیدا له
قه‌ولی یه‌كێك
له كاربه‌ده‌سته
پله‌به‌رزه‌كانی
ئه‌مریكایی
ده‌گوترێ كه
ئه‌گه‌ر جۆرج
بووش جارێكی
دیكه بۆ سه‌رۆككۆماریی
ئه‌مریكا هه‌ڵبژێردرێته‌وه،
بۆ ڕێكخستنی
شۆڕش و به‌ره‌نگاریی
دژ به حكوومه‌تی
مه‌زهه‌بی
ئێران ده‌ست
به‌كارده‌بێ.
ڕۆژنامه‌ی
تایمز هه‌روه‌ها
ده‌نووسێ كه
ئوڕووپاییه‌كان
پێداده‌گرن
كه بۆ په‌ژیوانكردنه‌وه‌ی
كۆماری
ئیسلامی
ئێران له هه‌وڵی
ده‌ستپێڕاگه‌یشتن
به ته‌قه‌مه‌نیی
ناوكی(ئه‌تۆمی)،
دیپڵۆماسیی
ئارام
باشترین
ڕێگایه له
بری هه‌ڕه‌شه
و كرده‌وه‌ی
زه‌بروزه‌نگ.
ڕۆژنامه‌ی
تایمز له قه‌ولی
یه‌كێك له
كاربه‌ده‌سته
پله‌به‌رزه‌كانی
ئه‌مریكا
نووسیویه كه
له حاڵه‌تی
هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی
سه‌رله‌نوێی
جۆرج بووش بۆ
سه‌رۆككۆماریی، ئه‌مریكا
به خورتی هه‌وڵده‌دا
كه شۆڕشێك له
ناوه‌وه له
ته‌واوی
ئێرانییه‌كان
كه به قه‌ولی
وی به توندی
له ڕێژیمی
خۆیان
ناڕازین دژ به
كۆماری
ئیسلامی
ئێران ڕێكبخا.
ئه‌و
كاربه‌ده‌سته
كه ڕۆژنامه‌ی
تایمز نێوه‌كه‌ی
نادركێنێ به‌ڵام
ده‌نووسێ كه یه‌كێك
له لایه‌نگرانی
سه‌ر و پێ پته‌وی
درێژه‌دانی
بێ وه‌ستانی
شه‌ڕی ئه‌مریكا
له دژی
تیرۆریزمه،
له درێژه‌ی
قسه‌كانیدا
ده‌ڵێ كه سه‌باره‌ت
به ئێران به‌پێچه‌وانه‌ی
عێراق،
ئه‌مریكا له
هێزی نیزامی
كه‌ڵك وه‌رناگرێ
به‌ڵام به ده‌ستێوه‌ردان
ده‌كاروباری
ناوه‌وه‌ی
ئێران، ئه‌و
كاره گرینگه
شیاوی ڕاپه‌ڕاندنه.
گریمانه‌ی
هه‌ڵمه‌تی
حه‌وایی بۆ
سه‌ر وزه‌گای
ئه‌تۆمی
تایمز
ده‌نووسێ ئه‌و
كاربه‌ده‌سته
كه به توندئاژۆیی
نێوی ده‌ركردووه
ئه‌وه‌یكه
تا چ ڕاده‌یه‌ك
ده‌توانێ ڕه‌نگده‌ره‌وه‌ی
بیروڕای كۆشكی
سپی بێ، به‌ڵام
ده‌ربڕینه‌كانی
وی به شێوه‌یه‌كی
بنه‌بڕ ئوڕووپاییه‌كان
وشیارده‌كاته‌وه.
به
گوێره‌ی نووسراوه‌ی
تایمز ئه‌و
كاربه‌ده‌سته
ئاماژه‌یه‌كیشی
به په‌لاماری
حه‌وایی به
وزه‌گای ئه‌تۆمیی
ئه‌سڵی ئێران
له بوشه‌هر
له ساڵی داهاتوودا
كردووه و گوتوویه
كه ئه‌گه‌ر
ڕووسیا ئه‌و
سووته‌مه‌نییه
ئه‌تۆمییانه‌ی
كه به ئێرانی
به‌ڵێنی داوه
ڕه‌وانه‌ی
بوشه‌هریان
بكا، ئێران
ده‌توانایدا
ده‌بێ بۆ تێچوونی
ده‌یان بۆمبی
ئه‌تۆمی، پلۆتۆنیۆم
به‌رهه‌م بێنێ.
كاربه‌ده‌ستی
ئه‌مریكایی
هه‌روه‌ها
به‌گوێره‌ی
تایمز له ناڕه‌زایه‌تی
ده‌وڵه‌تی
ئه‌مریكا له
هه‌وڵه‌كانی
ئوڕووپا بۆ
كۆتاییهێنان
به قه‌یرانی
ناوكیی ئێران
به ڕێگه‌ی
دیپڵۆماتیكدا
دواوه و تێكۆشاوه
كه فشار بۆ
سه‌ر بریتانیا
و ئاڵمان و فه‌ڕانسه
زیاتر بكا تا
شێوه‌یه‌كی
توندتر له
به‌رانبه‌ر
ئێران‌دا بگرنه‌پێش.
به
قسه‌ی وی بریتانیا
له‌وڕووه‌وه
له‌و هه‌وڵانه‌دا
به‌شداری كردووه
تا وه‌جه‌ی
خۆی له ئوڕووپا
زیاد بكا و،
ئاڵمان و فه‌ڕانسه‌ش
له‌به‌ر ئه‌وه
هاوكاریی بریتانیا
ده‌كه‌ن كه
تێگه‌یشتوون
به ته‌نێ له
توانایاندا
نییه ئوڕووپا
به‌ڕێوه‌به‌رن.
به
گوێره‌ی تایمز،
واشینگتۆن
پێیوایه كه
پشتكردنی ئێران
ده ڕێككه‌وتنێك
كه له مانگی
ئۆكتۆبردا
ده‌گه‌ڵ ئه‌و
سێ وڵاته پێكهات،
بووه‌ته هۆی
تووڕه‌بوونیان.
به پێی ئه‌و
ڕێككه‌وتنه
ئێران
حازرببوو
به پشكنه‌رانی
ئاژانسی نێونه‌ته‌وه‌یی
وزه‌ی ناوكی
ئیجازه‌بدا
كه هه‌ركاتێك
له هه‌ر بنكه‌یه‌ك
كه بیانهه‌وێ
خه‌ریكی پشكنین
بن و هه‌روه‌ها
قه‌ولیان دابوو
كه برنامه‌ی
په‌ستاوتنی
ئۆران‌یۆم ڕابگرن.
«ئێران
له فشار ده‌ترسێ»
له‌و
كاته‌وه، به
گوێره‌ی
تایمز به‌شێك
له كاربه‌ده‌ستانی
ئه‌مریكایی له
قسه تایبه‌تییه‌كانی
خۆیاندا،
بریتانیا و
ئاڵمان و فه‌ڕانسه
به «سێ وڵاتی
تاران» ناوده‌به‌ن
و جه‌ك ستراو
وه‌زیری
كاروباری ده‌ره‌وه‌ش
به «جه‌ك
تارانیی».
تایمز هه‌روه‌ها
ده‌بێژێ كه
ئه‌گه‌ر
ئوڕووپاییه‌كان
نه‌توانن له
گفتوگۆگه‌لێك
كه هه‌ر ئه‌و
مانگه به‌ڕێوه‌ده‌چن
ئێران ناچار
به پاشه‌كشه
بكه‌ن، ئه‌مریكا
خوازیاری ئه‌وه
ده‌بێ كه په‌روه‌نده‌ی
ئێران به ئه‌نجومه‌نی
ئاسایشی
ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان
بسپێردرێ.
ڕۆژنامه‌ی
تایمز له
درێژه‌دا ده‌نووسێ
كه
بڕیاروایه
ڕووسیا له سه‌ره‌تاكانی
ساڵی
داهاتووی
زایینی‌دا،
سووته‌مه‌ن
ئه‌تۆمیی ڕه‌وانه‌ی
ئێران بكا كه
له كۆتایی
ساڵی
داهاتوودا كه‌ڵكی
لێ وه‌ربگیرێ.
بێ له‌وه‌ش،ا
ئه‌و كاربه‌ده‌سته
ئه‌مریكاییه
به تایمزی
گوتووه كه
ڕازیكردنی
ڕووسیا و جه‌ڵبی
پشتیوانی ئه‌و
وڵاته له
بڕیارنامه‌یه‌كی
ئه‌نجومه‌نی
ئاسایش كه به‌رزه‌فڕییه
ئه‌تۆمییه‌كانی
ئێران له
ڕوانگه‌ی
نێونه‌ته‌وه‌ییه‌وه
زه‌قده‌كاته‌وه
نامومكین
نییه. ئه‌و،
له سه‌ر ئه‌و
باوه‌ڕه‌یه
كه ئێران له
فشاری
بێبڕانه‌وه
كه له‌وانه‌یه
حاڵه‌تی گه‌مارۆدان
یا ته‌نانه‌ت
كرده‌وه‌ی
نیزامیش به‌خۆوه
بگرێ،
ترسی هه‌یه.
به
باوه‌ڕی
تایمز، ئێران
كه ده‌گه‌ڵ
عێراق و
كۆریای
باكووری یه‌كێك
له سێ ئه‌ندامی
ته‌وه‌ره‌ی
شه‌ڕوئاژاوه‌ی
جۆرج بووشه،
به ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی
خۆی ده‌كاروباری
عێراقی دوای
ڕووخانی سه‌دام
حوسێن‌دا،
واشینگتۆنی
هورووژاندووه
و، به قسه‌ی
كاربه‌ده‌ستی
ئه‌مریكایی
ته‌نگ و چه‌ڵه‌مه‌یه‌ك
كه وڵاته‌كه‌ی
وی له
عێراقدا ده‌گه‌ڵی
ڕووبه‌ڕوو
بووه،
نابێته هۆی
ئه‌وه كه ئه‌مریكا
سه‌باره‌ت به
گۆڕینی
ڕێژیمی ئێران
دڕدۆنگ بێ و،
بێ له‌وه‌ش
كۆلین پاول وه‌زیری
كاروباری ده‌ره‌وه‌ی
نه‌رمئاژۆی
ئه‌مریكا كه
هه‌میشه
لایه‌نگری مه‌ندێتی
بووه له ده‌وڵه‌تی
دووهه‌می سه‌رۆك
بووشدا به‌شدار
نابێ.
به‌ڵام
به گوێره‌ی
تایمز، ڕوون
نییه كه ئه‌مریكا
چۆن ده‌یهه‌وێ
له ئێران
شۆڕشێك
وڕێبخا بێ ئه‌وه‌یكه
ئێرانیگه‌ل
له دژی «شه‌یتانی
گه‌وره» یه‌كگرتووبكا.
تایمز له قه‌ولی
ئه‌و كاربه‌ده‌سته
ده‌نووسێ كه
ئێرانییه‌كان
بێژگه له
نیفڕه‌تێك كه
له ڕوحانیگه‌لی
حاكم هه‌یانه،
له بارودۆخی
ئابووریی
وڵات ناڕازین.
به قسه‌ی وی،
له وڵاتێك كه
60%ی نفووسه‌كه‌ی،
لاوانی ژێر 24
ساڵ پێكدێنن،
كه‌مێتی كار
بۆ گه‌نجان یه‌كێك
له ته‌نگوچه‌ڵه‌مه
سه‌ره‌كییه‌كانه.
دژبه‌ره‌كان
بڵاون
به
گوێره‌ی
تایمز،
ئۆپۆزیسیۆنی
ناوه‌وه له
ئێران
ڕێك‌وپێك نییه
و هه‌ر چه‌شنه
كومه‌گێكی
ماڵیی ڕاسته‌وخۆ
و ناڕاسته‌وخۆ
به دژبه‌ران
له ناوه‌وه‌ی
ئێران به‌گریمانه‌یه‌كی
زۆر
ئامرازێكی
پڕوپاگه‌نده‌یی
ده‌داته ده‌ست
حكوومه‌ت.
له
حاڵی حازردا،
پشتئه‌ستووریی
ئه‌مریكا به
نزیكه‌ی ده
ته‌له‌ڤزیۆنی
مانگۆڵه‌یی و
ڕادیۆی زمانی
فارسی یه، كه
له
كالفۆرنیاوه
به‌رنامه
بڵاوده‌كاته‌وه.
له ناوه‌وه‌ی
ئێرانیش
نزیكه‌ی حه‌وت
میلیۆن
ئانتێنی
مانگۆڵه‌یی
ناقانونی له
گۆڕێ‌دا هه‌ن.
ساڵی ڕابردوو
ده‌نگی ئه‌مریكا
به‌رنامه‌یه‌كی
دیكه‌ی فارسی
وه‌ڕێخست و،
ئینترنێتیش
ئامرازێكی
دیكه‌یه بۆ
پڕوپاگه‌نده‌ی
ئه‌مریكایی.
به‌ڵام
به گوێره
تایمز، هه‌وڵه‌كانی
ده‌وڵه‌تی ئه‌مریكا
له پێناو به‌ئه‌نجامگه‌یاندنی
گه‌مارۆدانی
سه‌نگینتر له
دژی ئێران یان
كومه‌گی
زۆرتری ماڵیی
به گروپه
دژبه‌ره‌كانی
حكوومه‌تی
ئێران، له
سۆنگه‌ی
ناكۆكی له
نێوان لایه‌نگرانی
زه‌بروزه‌نگ
و لایه‌نگرانی
دیالۆگ له
ناو خودی
كۆمارخوازه‌كانی
ئه‌مریكادا
ناكاو ماوه‌ته‌وه.
تایمز
له كۆتاییدا
ده‌نووسێ كه
ده‌گه‌ڵ ته‌واوی
هه‌ڕه‌شه‌كانی
ئه‌مریكا،
كارگێڕانی مه‌زهه‌بیی
ئێران سوورن
له سه‌ر ئه‌وه
كه به‌رنامه
ئه‌تۆمییه
بگروهه‌ڵڵاهورووژێنه‌كانی
ئێران درێژه
ده‌درێ و ده‌ڵێن
به هه‌ر قیمه‌تێك
كه بووه به
ئامانجه‌كانی
خۆیان ده‌گه‌ن. |