:تیرۆریزم
نه‌خۆشییه‌كی
زه‌رنده‌ی
كۆمه‌ڵایه‌تی
ئه‌گه‌ر تا
دۆینێ تیرۆریزم
وه‌ك دیارده‌یه‌كی
گرینگی سیاسی،
ڕه‌نگده‌ره‌وه‌ی
ئاكاری توندوتیژیی
ده‌وڵه‌ت
یان گرووپ
و تاقمێك بۆ
گه‌یشتن به
ئامانجی دیاریكراوی
سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندی
خۆیی له دژی
ده‌وڵه‌ت
یان گرووپ
و تاقمێكی
دیكه‌ی دژبه‌ر
بوو، ئه‌وڕۆ
ئه‌و دیارده‌یه
وه‌ك نه‌خۆشییه‌كی
گره‌ره‌وه‌ی
كۆمه‌ڵایه‌تی
هه‌موو سنووره‌كانی
جوغرافیایی
و فه‌رهه‌نگی
و دینی و ئینسانی
به‌زاندووه
و هه‌ڕه‌شه
له سه‌رجه‌می
كۆمه‌ڵگه‌ی
به‌شه‌ری
ده‌كا؛ نه‌خۆشییه‌ك،
كه نه به
چه‌ك و زه‌بر
و زه‌نگ چاره‌ی
ده‌كرێ، نه
به نواندنی
ئاكاری به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی
دوولایه‌نه‌ی
تۆڵه‌ستاندنه‌وه
كه له ڕاستیدا
هه‌م لایه‌نه
به‌ڕێوه‌به‌ره‌كه
جێی دوودڵی
و گومان و تاوانباره،
هه‌میش ئه‌نجامده‌ری
كاره تیرۆریستییه‌كه
نه‌بینراو
و ون و نادیار.
بۆیه ده‌بێ
ته‌واوی هه‌وڵی
ئینسانی له
سه‌ر ئه‌وه
دابندرێ كه
به داڕشتنی
پلانی ئینسانی
و حیساب بۆكراو،
تۆوی نه‌شونما
و به‌ستێنی
په‌ره‌گرتنی
ئه‌و دیارده‌یه،
به‌تایبه‌ت
پیلانی تاقمه
تیرۆریستییه‌كانی
سه‌ر به ئیده‌ئۆلۆژیی
دینی و ئیسلامی
بنه‌بڕ و پاك
بكرێنه‌وه.
له پێوه‌ندی
ده‌گه‌ڵ ئه‌و
دیارده‌یه‌دا،
«به‌شێك له
وتووێژی جێوئانا
بۆرا دوری
ده‌گه‌ڵ ژاك
درێدا» فه‌یله‌سووف
و ڕۆشنبیری
فه‌ڕانسه‌یی
هه‌ڵبژێدراوه
كه تاڕاده‌یه‌كی
به‌رچاو ده‌توانێ،
هێندێك لێڵی
و ناڕوونی
سه‌باره‌ت
به چۆنیه‌تی
ده‌كارهێنانی
ئه‌و زاراوه‌یه
شیبكاته‌وه:
"پرسیار:
ئه‌وه‌یكه
یازده‌ی سێپتا‌مبر،
ڕووداوێكی
مه‌زنه یان
نا، به جێگه‌ی
خۆی؛ به‌ڵام
ئێوه له‌و
باره‌وه
چ نه‌خشێك
بۆ فه‌لسه‌فه
له‌به‌ر چاو
ده‌گرن؟ ئایا
فه‌لسه‌فه
ده‌توانێ
له تێگه‌یشتنی
ئه‌و ڕووداوه
كۆمه‌كمان
بكا؟
ژاك درێدا:
بێ گومان،
«ڕووداو»ێكی
له‌و چه‌شنه
وه‌ڵامێكی
فه‌لسه‌فی
پێویسته؛
یا باشتره
بڵێم، جوابێكی
گه‌ره‌كه
تا توند‌وتیژترین
پێشداوه‌ریگه‌لێك
كه له وێژیاگه‌كانی
فه‌لسه‌فیدا،
زیاتر له
ته‌واوی ڕوانگه‌كان،
ڕیشه‌یان
داكوتاوه،
بباته ژێر
پرسیار. ئه‌و
بۆچوونانه،
كه زۆربه‌ی
كات تێیاندا
«ڕووداو» وه‌سف
ده‌كرێ، بیرده‌خرێته‌وه
و لایه‌به‌ندی
ده‌كرێ، له
«خه‌وێكی جه‌زمی»یه‌وه
هه‌ڵده‌قوڵێن،
كه به‌بێ
ئه‌ندێشه‌ی
نوێی فه‌لسه‌فی
ناتوانین
لێی وه‌خه‌به‌ر
بێین؛ به‌بێ
ڕامانێكی
فه‌لسه‌فی
به‌تایبه‌ت
فه‌لسه‌فه‌ی
سیاسی و پاشماوه‌كانی.
وێژیاگی باو،
یانی وێژیاگی
ڕاگه‌یێنه‌ره
گشتییه‌كان
و زۆربڵێییه‌كانی
ڕه‌سمی، زۆر
ڕاحه‌ت، پشت
به تێڕامانگه‌لی
وه‌ك «شه‌ڕ»
یا تیرۆریزم
(نه‌ته‌وه‌یی
یان نێونه‌ته‌وه‌یی)
ده‌به‌ستێ.
بۆوێنه خوێندنه‌وه‌ی
ڕه‌خنه‌ییانه
له «كارل شمیت»
زۆر به قازانج
ته‌واو ده‌بێ،
له‌لایه‌ك،
ئه‌شێ تا ئه‌و
جێیه‌ی ده‌لوێ،
له نێوان
شه‌ڕه‌كان
جیاوازی دابندرێ:
له نێوان
شه‌ڕی كلاسیك
(كه له نه‌ریتی
مافی ئوڕووپاییدا
به تێكهه‌ڵچوونی
ڕاسته‌وخۆ
و ڕاگه‌یێندراوی
نێوان دوو
ده‌وڵه‌تی
دژبه‌یه‌ك
ده‌گوترێ)
و «شه‌ڕی ناوخۆیی»
و «شه‌ڕی پارتیزانی»
(كه هه‌ر له
سه‌ره‌تای
سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌مه‌وه
له شكلگه‌لی
نوێ‌دا ده‌ركه‌وتووه
و شمیت په‌سندی
كردووه). به‌ڵام،
له‌لایه‌كی
دیكه‌وه،
ده‌بوو له
دژایه‌تی
ده‌گه‌ڵ شمیت
ڕایبگه‌یێنین:
توندوتیژییه‌كی
كه ئه‌وڕۆ
وه‌ڕێكه‌وتووه
هه‌ڵقوڵاوی
شه‌ڕ نییه،
ئه‌و زاراوه‌یه‌ی
«شه‌ڕ دژی تیرۆریزم»
زۆر لێڵه.
ئه‌و لێڵیی
و به‌رژه‌وه‌ندییه‌ی
كه به هۆی
خراپ ده‌كارهێننای
زمانیی، ئیدعای
خزمه‌تكردنی
بۆده‌كرێ
ده‌بێ لێك
جیا و
شی بكرێته‌وه.
بووش له «شه‌ڕ»
ده‌دوێ، به‌ڵام
له دیاریكردنی
هه‌وێتی دو‌ژمنێك
كه شه‌ڕی
له دژ ڕاگه‌یاندووه
ناتوانایه.
ئه‌و قسه‌یه
زۆرجاران
دووپاتكراوه‌ته‌وه
كه خه‌ڵك
و ئه‌رته‌شی
ئه‌فغانستان
دوژمنی ئه‌مریكاییه‌كان
نین.
ئێسته، گریمانه‌ی
ئه‌وه‌یكه
بین لادین
له‌وێ بڕیارده‌ری
بڕه‌ر بێ،
به‌ڵام هه‌موو
ده‌زانن كه
ئه‌و ئه‌فغانی
نییه و له
وڵاته‌كه‌ی
ده‌ركراوه(هه‌روه‌ك
ته‌قریبه‌ن
و به‌بێ ئاوارته
له‌لایه‌ن
هه‌موو وڵاتگه‌ل
و ده‌وڵه‌ته‌كان
قرتكراوه)
وه ئه‌وه‌یكه،
تا چ ڕاده‌یه‌ك،
خودی شكڵگرتنی
ڕێكخراوه‌كه‌ی
قه‌رزداری
ئه‌مریكایه؛
به‌تایبه‌ت
ئه‌وه‌یكه
ئه‌و ته‌نیا
نییه و ده‌وڵه‌تگه‌لێك
كه ناڕاسته‌وخۆ
یارمه‌تی
ده‌ده‌ن،
وه‌ك ده‌وڵه‌ت
هه‌نگاو هه‌ڵناهێنن،
هیچ ده‌وڵه‌تێك،
به شێوه‌ی
ئاشكرا، پشتیوانی
لێ ناكا و ئه‌سته‌مه
بكرێ ده‌وڵه‌ته
یارمه‌تیده‌ره‌كانی
تۆڕگه‌لی
تیرۆریستی
بناسێندرێن.
وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی
ئه‌مریكا
و ئوڕووپا،
هه‌روه‌ها
له‌نده‌ن
و بێرلین،
په‌ناگه
و مه‌كۆی فێربوون
و ده‌ستخستنی
زانیارییه‌كان
بۆ هه‌موو
«تیرۆریست»ه‌كانی
جیهانن. له‌مێژه
كه ئیدی بۆ
ناساندنی
پێگه‌ی عه‌مه‌لیاتیی
ئه‌و تێكنۆلۆژییه
نوێیانه‌ی
پێوه‌ندی
و په‌لئاوێژیی،
وه‌پاڵدانیان
به جۆغرافیا
و سه‌رزه‌مینێكی
دیاریكراو
ڕه‌وا نییه
(بۆ قووڵڕوانین
و وردبوونه‌وه‌ی
ئه‌وه‌ی كه
له سه‌ره‌وه
سه‌باره‌ت
به هه‌ڕه‌شه‌ی
ته‌واو عه‌یار
له شوێنێكی
نه‌ناس و ناده‌وڵه‌تی
گوترا، ئه‌وه‌ش
خێرا و سه‌رپێیی
بڵێم كه هێرشه‌كانی
جۆری تیرۆریستی،
ئیدی حه‌وجێی
به فڕۆكه،
بۆمبا و داواخوازی
عه‌مه‌لیاتی
خۆكۆژی نابێ؛
هه‌ر بینا،
وێرووسێك
ده به‌رنامه‌گه‌لی
كامپییۆتێری
كه گرینگیی
ستراتێژییان
هه‌یه بهاویژرێن؛
وه یا به
مه‌به‌ستی
فه‌له‌جكردنی
سه‌رچاوه‌ی
ئابووری،
نیزامی و سیاسی
وڵاتێك یان
قاڕه‌یه‌ك،
بگروهه‌ڵڵایه‌كی
زه‌رند وه‌رێبخرێ.
ئه‌و جۆره
عه‌مه‌لیاتانه
ده‌توانرێ
له هه‌ر شوێنێكی
جیهان و به
خه‌رج و كه‌ره‌سه‌یه‌كی
كه‌م ئه‌نجام
بدرێن).
ئیتر پێوه‌ندی
نێوان زه‌وی،
سه‌رزه‌مین
و تیرۆر گۆڕاوه.
ده‌بێ بزانرێ
كه ده‌لیله‌كه‌شی
زانسته،
یانی تێكنۆلۆژی_عیلم.
ئه‌وه تێكنۆلۆژی_عیلمه
كه هه‌ڵاواردنی
شه‌ڕ له تیرۆریزم
ئاڵۆز ده‌كا.
له‌و ڕوانگه‌یه‌وه،
به به‌راورد
ده‌گه‌ڵ ئیمكاناتی
وێرانكه‌ر
و شه‌ڕوشوڕی
قیامه‌تئاسا
كه بۆ داهاتوو،
له هه‌رزاڵی
تۆڕگه‌لی
كامپیۆتێریی
جیهان پاشكه‌وت
كراون، ڕووداوی
یازده‌ی سێپتا‌مبر،
له جۆری شانۆدێرینه‌كانی
زه‌بروزه‌نگه
كه مه‌به‌ستی
شێواندنی
بیروڕای گشتی
یه. سبه‌ینێ
ده‌كرێ، به‌بێ
ده‌نگ و هه‌را
و به‌شێوه‌ی
نه‌بینراو،
ئه‌ویش به
شێوه‌یه‌كی
خێرا و به‌بێ
خوێنڕێژی،
به هێرشێك
بۆ سه‌ر «ڕایه‌ڵه»كانی
كامپیۆتێریی
كه هه‌موو
ژیانی (كۆمه‌ڵایه‌تی،
ئابووری،
نیزامی و غه‌یره)ی «وڵاتێكی
مه‌زن» یا گه‌وره‌رین
ده‌سه‌ڵاتی
جیهان گرێدراوێتی،
زه‌برێكی
خراپتر بوه‌شێندرێ.
ڕۆژێك دێ بڵێن:
یازده‌ی سێپتا‌مبر
به‌رهه‌می
ده‌ورانی
«خۆش»ی ئاخرین
شه‌ڕ بوو؛
ده‌وره‌یه‌ك
كه هه‌موو
شتێك گه‌وره،
بینراو و مه‌زن
بوو! به چ قه‌باره‌یه‌ك!
به چ به‌رزاییه‌ك!
كه‌چی وه‌زع
خراپتر بوو.
له‌مه به‌دوا،
تێكنۆلۆژییه
میناتۆری(نه‌خشكاری)یه‌كان،
له هه‌ر جۆر
و هه‌تابڵێی
قه‌ویتر،
نه‌بینراو
و ناداگیركردووتر،
له هه‌ر شوێنێك،
نفوز ده‌كه‌ن.
له بواری
زانستی زه‌ڕڕه‌ناسی،
ده‌گه‌ڵ میكڕۆب
و باكترییه‌كان
هاوسانی ده‌كا.
به‌ڵام ناخۆئاگای
ئێمه هه‌ستیار
بووه و زانیاری
لێی هه‌یه
و، هه‌ر ئه‌وه‌شه
كه ترس به‌دیدێنێ.
كه‌وابوو
زه‌بروزه‌نگی
یازده‌ی سێپتا‌مبر
«شه‌ڕ»ی نێوان
ده‌وڵه‌ته‌كان
نییه، له
جۆری شه‌ڕه‌كانی
ناوخۆیی یان
پارتیزانی،
به واتای
«شمیت»یه‌كه‌شی
نییه؛ چونكه
ئه‌غڵه‌ب
شه‌ڕه پارتیزانییه‌كان،
یا ڕاپه‌ڕینێكی
نه‌ته‌وه‌یین
یان ته‌نانه‌ت
جووڵانه‌وه‌یه‌كی
ئازدیخوازانه
كه مه‌به‌ستیان
به ده‌ستهێنانی
ده‌سه‌ڵات
له سه‌رزه‌مین
و وڵاتێكی
دیاریكراوه
(وه‌له‌و ئه‌وه‌یكه
یه‌كێك له
مه‌به‌سته
لاوه‌كی یا
ئه‌سڵییه‌كانی
تۆڕه‌كانی
بین لادین
لاوازكردنی
حكوومه‌تی
عه‌ره‌بستانی
سعوودی، ئه‌و
هاوپه‌یمانه
ناڕوونه‌ی
ئه‌مریكا
و، دامه‌زرانی
ده‌سه‌ڵاتێكی
تازه بێ).
ته‌نانه‌ت
ئه‌گه‌ر پێداگرین
و له «تیرۆریزم»
بدوێین، ئه‌و
زاراوایه
چه‌مكێكی
تازه و ڕووی
جیاوازییه‌كی
نوێتر به
خۆوه ده‌گرێ.
پرسیار:
پێتوایه،
ده‌كرێ ئه‌و
جیاوازییانه
ده‌ستنیشان
بكرێن؟
ژاك درێدا:
له هه‌مووی
ئاڵۆزتره،
ئه‌گه‌ر نه‌مانه‌وێ
چاوبه‌سته
له زمانی
باو پێڕه‌وی
بكه‌ین؛ زمانێك
كه ئه‌غڵه‌ب
له قسه‌بێژییه‌كانی
ڕاگه‌یێنه‌ره
گشتییه‌كان
یان له شانۆ
كه‌لامییه‌كانی
ده‌سه‌ڵاتی
سیاسی پێڕه‌وی
ده‌كا، ده‌بوایه
كاتێك ده‌سته‌واژه‌ی
«تیرۆریزم»
و به‌تایبه‌ت
«تیرۆریزمی
جیهانی» به
كار ده‌به‌ین
موحتات بین.
ده‌پێشدا،
ده‌بێ بزانین
تیرۆر چییه؟
وه چ شتێك
تیرۆر له
ترس و نیگه‌رانی
و هه‌راس جیاده‌كاته‌وه؟
له‌وه‌پێش،
كاتێك گوتم:
ڕووداوی یازده‌ی
سێپتامر «ڕووداو»ێكی
گه‌وره‌یه،
له‌به‌ر ئه‌وه‌یه
كه زیانێكی
ڕوحیی قووڵی
له سه‌ر (زینی)
ئاگا و ناخۆئاگای
ئێمه داناوه،
وه گوتم كه
ئه‌وه نه
به خاتری
ئه‌و شته‌یه
كه ڕوویداوه،
به‌ڵكه له
سۆنگه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی
نادیاری داهاتوویه‌كه
مه‌ترسیدارتر
له شه‌ڕی
سارد؛ له‌وێ،
له كامیان
ده‌دوام: له
تیرۆر، ترس،
هه‌راس یان
دڵه‌خورپه؟
ڕووی
جیاوازیی
نێوان ئه‌و
تیرۆره‌ی
گه‌ڵاڵه
و ئاماده
و ڕێك‌وپێك
بووه ده‌گه‌ڵ
ئه‌و «ترس»ه‌ی
كه به لای
به‌شێكی زۆر
له نه‌ریتی
فكری، له
هابزه‌وه
بگره تا ده‌گاته
شمیت و ته‌نانه‌ت
والتێر بنیامین،
به عینوانی
مه‌رجی ده‌سه‌ڵاتی
قانوون و شه‌رتی
ده‌كارهێننانی
سه‌ربه‌خۆی
ده‌سه‌ڵات
و ته‌نانه‌ت
شه‌رتی سیاسه‌ت و ده‌وڵه‌ت
داده‌ندرێ،
چییه؟ له
«لویاتان» هابز
ته‌نیا له
«ترس» قسه ناكا،
له «تیرۆر»یش
ده‌دوێ. بنیامین
سه‌باره‌ت
به ده‌وڵه‌ت
ده‌ڵێ: مه‌یلی
ده‌وڵه‌ت
بۆ ئه‌م لایه‌یه
كه به هه‌ڕه‌شه،
به‌شێوه‌یه‌كی
به‌رچاو،
توندوتیژیی
بۆخۆی پاوان
بكا. هه‌ڵبه‌ت
ده‌ڵێن هه‌ر
ته‌جره‌به‌یه‌ك
له تیرۆر،
ته‌نانه‌ت
ئه‌گه‌ر تایبه‌تمه‌ندی
خۆشی هه‌بێ،
به‌پێویست
نه‌تیجه‌ی
تیرۆریزم
نییه. له‌وه‌دا
شك نییه،
به‌ڵام مێژووی
سیاسی كه‌لیمه‌ی
«تیرۆریزم»
له چاولێكردنه‌وه‌ی
«تیرۆریزمی
شۆڕشگێڕیی»
فه‌ڕانسه‌یی
هه‌ڵده‌قوڵێ،
تیرۆرێك كه
به نێوی ده‌وڵه‌ت
ئه‌نجام درا
و به‌وردی
به‌و گریمانه
كه پاوانی
ڕه‌وای زه‌بروزه‌نگ
مافی خۆیه‌تی.
ئه‌گه‌ر به
گوێره‌ی تاریفی
باو و ڕاشكاوی
قانوونی بگه‌ڕێینه‌وه
سه‌ر تیرۆریزم،
چ ده‌دۆزینه‌وه؟
له‌و
تاریفه‌دا،
تیرۆریزم
شاهیدی جینایه‌تێكه
كه دژی ژیانی
ئینسانی و
به‌ده‌ستدرێژی
بۆ سه‌ر قانوونی
نه‌ته‌وه‌یی
و نێونه‌ته‌وه‌یی
ڕووده‌دا.
به پێی ئه‌و
تاریفه،
هه‌م نیزامیگه‌ل
له خه‌ڵك
جوێده‌كرێنه‌وه
(قوربانییه‌كانی
تیرۆریزم
به‌شێوه‌ی
سه‌ره‌كی
به نانیزامی_
سیویل _ داده‌ندرێن)
و هه‌میش،
مه‌به‌ستی
سیاسی له‌به‌رچاوده‌گیرێ
(ترساندن و
زراوبردنی
خه‌ڵكی نانیزامی به مه‌به‌ستی
شوێن له‌سه‌ردانان
یان گۆڕاندنی
سیاسه‌تی
وڵاتێك)، له
نه‌تیجه‌دا،
تاریفی هه‌بووگ،
«تیرۆریزمی
ده‌وڵه‌تی»
ناخه‌نه‌لاوه.
هه‌موو تیرۆریسته‌كانی
جیهان وایداده‌نێن
كه كرده‌وه‌كانیان
وه‌ڵامێكه
بۆ پارێزگاری
له خۆ، دژی
تیرۆریزمی
ده‌وڵه‌تی
كه به‌و عینوانه
عه‌مه‌ل ناكا
و به به‌ڵگه‌هێنانه‌وه‌ی
كه‌م تا زۆر
موعته‌به‌ر
كرده‌وه‌كانی
خۆی پاساو
ده‌دا.
بۆوێنه و به‌تایبه‌ت،
له تاوانگه‌لێك
كه دژی ئه‌مریكا
له گۆڕێدایه،
زاناریتان
هه‌یه. ئه‌و
وڵاته تاوانبار
به ده‌كارهێنان
و هاندانی
تیرۆریزمی
دوڵه‌تی یه.
له‌لایه‌كی
دیكه‌وه،
ته‌نانه‌ت
له ده‌ورانی
شه‌ڕه «ڕاگه‌یێندراوه»كانی
ده‌وڵه‌ت
له ئاست ده‌وڵه‌ت،
له شكڵگه‌لی
قه‌دیمی مافه‌كانی
ئوڕووپا،
ده‌ستدرێژیی
تیرۆریستی
باو بوو. له
سه‌ده‌گه‌لێك
له‌مه‌وبه‌ر،
له‌م بۆمبارانه
كه‌م تازۆر
توندانه‌ی
كه له ماوه‌ی
دوو شه‌ڕی
جیهانی ئه‌ودواییانه
ئه‌نجام درا،
ترساندنی
خه‌ڵكی سیویل
گۆپاڵێكی
ئاسایی بوو.
لێره‌دا ده‌بێ
وشه‌یه‌كیش
سه‌باره‌ت
به «زاراوه»ی تیرۆریزمی
نێونه‌ته‌وه‌یی
بێژین كه
ئاخوڕی وێژیاگه
سیاسییه
ڕه‌سمییه‌كانه
له ته‌واوی
جیهاندا. ئه‌و
زاراوه‌یه
له زۆربه‌ی
ڕاگه‌یێندراوه
ڕه‌سمییه‌كانی
ڕێكخراوی
نه‌ته‌وه
یه‌كگرتووه‌كانیشدا
ده‌بینین.
دوای یازده‌ی
سێپتا‌مبر،
زۆربه‌ی نیزیك
به هاوده‌نگیی
نوێنه‌ران
(به دروستی
له بیرم نه‌ماوه،
له‌وانه‌شه
زۆربه‌ی موتڵه‌ق)
شتێك كه به
تیرۆریزمی
نێونه‌ته‌وه‌یی
نێویان هێناوه
شه‌رمه‌زاریان
كردووه؛
هه‌ر به‌م
شێوه‌یه
كه ئه‌و كاره،
له‌م ساڵانه‌ی
دواییدا،
زۆرجار ڕوویداوه.
تا ئه‌و جێیه‌ی
كه كۆفی عه‌نان
له كاتی چاوپێكه‌وتنێكدا
كه له ته‌له‌ڤیزیۆن
بڵاوده‌بووه‌وه
ئاماژه‌ی
به باسگه‌لێكی
به‌ربڵاو
كه به‌ر له
ده‌نگدان
كرابوو، كرد
و گوتی: ته‌نانه‌ت
له كاتێكدا
كه نوێنه‌ران
ئاماده ده‌بوون
كه بۆ شه‌رمه‌زاركردنی
ده‌نگ بده‌ن،
هێندێك له
ده‌وڵه‌ته‌كان،
سه‌باره‌ت
به ڕوونیی
ئه‌و تێڕوانینه
له‌مه‌ڕ تیرۆریزمی
نێونه‌ته‌وه‌یی
و ئه‌و پێوانانه‌ی
كه ده‌بوونه
هۆی ناساندنی،
تووشی دوودڵیی
هاتبوون. شتێك
كه ده‌و تێڕوانینانه‌دا،
لێڵ، جه‌زمی
یان ناڕه‌خنه‌ییانه‌یه
_ وه‌ك زۆربه‌ی
ئه‌و چه‌مكه
حقووقییانه‌ی
كه ئاكامێكی
سه‌نگینیان
لێ ده‌كه‌وێته‌وه
_ ڕێگری ئه‌وه
نابێ تا ده‌سه‌ڵاتگه‌لی
هه‌بووگ و
بابڵێین ڕه‌وا،
كاتێك كه
به باشی بزانن،
كه‌ڵكیان
لێ وه‌رنه‌گرن.
به‌پێچه‌وانه‌وه،
هه‌رئه‌ندازه
ڕوانگه‌یه‌ك
لێڵتر بێ،
زۆرتر كه‌ڵكی
هه‌لپه‌رستانه‌ی
لێ وه‌رده‌گیرێ.
بێ له‌وه‌ش،
هه‌ر به دوای
بڕیارگه‌لێكی
به‌تاڵووكه
و به‌بێ كه‌مترین
باسی فه‌لسه‌فی
سه‌باره‌ت
به تیرۆریزمی
نێونه‌ته‌وه‌یی
و شه‌رمه‌زاركردنی
بوو كه ڕێكخراوی
نه‌ته‌وه
یه‌كگرتووه‌كان،
ئیجازه‌ی
به ده‌وڵه‌تی
ئه‌مریكا
دا تا بۆ پارێزگاری
له خۆی، له
هه‌ر ئامرازێك
كه پێیان
گونجاو بێ،
له به‌رانبه‌ر
بابڵێین «تیرۆریزمی
نێونه‌ته‌وه‌یی»
كه‌ڵكی لێ
وه‌ربگرێ.
ئێسته ئه‌گه‌ر
نه‌گه‌ڕیێنه‌وه
دواوه و یان
ته‌نانه‌ت،
شتێك كه به
دروستی ئه‌و
ڕۆژانه دووپات
ده‌بێته‌وه،
نه‌یخه‌مه‌وه‌بیر
كه تیرۆریسته‌كان
ده‌توانن،
له هێندێك
بازگه‌دا، وه‌ك تێكۆشه‌رانی
ئازادی په‌سن
بكرێن (بۆوێنه
له خه‌بات
دژی داگیركه‌رانی
سۆڤیه‌ت له
ئه‌فغانستان).
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا،
نابێ فه‌رامۆشی
بكه‌ین كه
بۆ هه‌ڵاواردنی
نه‌ته‌وه‌یی
یان نێونه‌ه‌ویبوونی
تیرۆریزمێك
كه مێژووی
ئه‌لجه‌زایر،
ئیرله‌ندی
باكووری،
كۆرس یان ئیسرائیل
و فه‌له‌ستینی
له ژێر ڕوانگه‌ی
خۆی گرتووه،
ده‌گه‌ڵ ئاڵۆزییه‌كی
زۆر ڕووبه‌ڕوو
ده‌بین.
هیچكه‌س ناتوانێ
حاشا بكا كه
جۆرێك تیرۆریزمی
ده‌وڵه‌تی
له سه‌ركوتكردنی
ئه‌لجه‌زایرییه‌كان
له لایه‌ن
ده‌وڵه‌تی
فه‌ڕانسه‌وه
له 1954 تا 1962 له
گۆڕێ‌دا هه‌بووه.
بێ له‌وه‌ش،
تیرۆریزمی
تێكۆشه‌رانی
ئه‌لجه‌زایری
تا ماوه‌یه‌كی
دوورودرێژ
وه‌ك دیارده‌یه‌كی
خۆماڵی چاوی
لێده‌كرا؛
چونكه ئه‌لجه‌زایر،
له‌و زه‌مانه‌دا،
به‌شێك له
سه‌رزه‌مینی
میللی فه‌ڕانسه
به حیساب
ده‌هات؛ هه‌ر
ئه‌وجۆره
كه تیرۆریزمی
ده‌وڵه‌تی
فه‌ڕانسه‌ش
وه‌ك عه‌مه‌لیاتی
پۆلیسی و هێمنایه‌تی
ناوخۆیی ده‌ناسێندرا.
تازه، دوای
تێپه‌ڕینی
ده‌یان ساڵ،
له ساڵه‌كانی1990،
پارڵمانی
فه‌ڕانسه،
عینوانی «شه‌ڕ»ی
به‌م دوژمنایه‌تییه
دا (یانی
به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی
نێونه‌ته‌وه‌یی)،
ئه‌ویش به‌و
مه‌به‌سته
كه بتوانێ
به داواخوازی
مانگانه‌ی
خانه‌نشینیی
پارتیزانه‌كانی
فه‌ڕانسه‌یی
وه‌ڵامی ئا
بداته‌وه.
ئه‌و قانوونه
چ شتێكی ئاشكرا
ده‌كرد؟ ئه‌وه‌ی
كه ده‌بوایه
و ده‌كرا،
بۆ وه‌سفكردنی
شتێك كه پێشتر
له ئه‌لجه‌زایر
به ئه‌ده‌بانه
و به هه‌ق
«ڕووداوگه‌ل»ی
پێده‌گوترا،
عینوانگه‌لی
كه‌ڵك لێوه‌رگیراوی
تا ئه‌و ڕۆژه
گۆڕی (جارێكی
تر، بیروڕای
گشتی له نێوێكی
گونجاو بۆ
ئه‌م «شته»
بێبه‌ری بوو).
له لایه‌ك،
خه‌فه‌قانی
چه‌كدارانه
به عینوانی
عه‌مه‌لیاتی
پۆلیسی ناوخۆ
و تیرۆریزمی
دوڵه‌تی،
یه‌كجێ به
«شه‌ڕ» گۆڕدرا
و له‌لایه‌كی
تر، له‌مه
به‌دوا، له
به‌شێكی گه‌وره‌ی
دونیادا،
تیرۆریسته‌كان
وه‌ك تێكۆشه‌رانی
ڕێگای ئازادی
و قاره‌مانانی
سه‌ربه‌خۆیی
نه‌ته‌وه‌یی
ناسران و ده‌ناسرێن.
وه به‌ڵام،
تیرۆریزمی
ئه‌و گرووپه
چه‌كدارانه‌ی
كه دامه‌زرانی
ده‌وڵه‌تی
ئیسرائیل
و به ڕه‌سمیه‌ت
ناسینی ئه‌میان
تابوشت هێنا،
ئایا
نه‌ته‌وه‌یی
بوون یا نێونه‌ته‌وه‌یی؟
وه هه‌ر ئاواش
گرووپه جۆراوجۆره
تیرۆریستییه‌كانی
فه‌له‌ستینیی
ئه‌وڕۆ؟ یان
ئیرله‌ندییه‌كان؟
یان ئه‌و ئه‌فغانییانه‌ی
كه دژی سۆڤیه‌ت
به‌شه‌ڕ ده‌هاتن؟
یان چیچێنییه‌كان؟
له چ زه‌مانێكدا،
تیرۆریزمێك
ده‌توانێ
به‌و عینوانه
ئیدی سه‌ركۆنه
نه‌كرێ و وه‌ك
ته‌نیا كانگه
و بواری خه‌باتی
ڕه‌وا پێی
هه‌ڵبگوترێ؟
یان به پێچه‌وانه‌وه،
له كوێ ده‌توانرێ
سنووری نێوان
نه‌ته‌وه‌یی
و نێونه‌ته‌وه‌یی
جوێ بكرێته‌وه؟
سنووری نێوان
پۆلیس و ئه‌رته‌ش؛
سنووری ده‌ستێوه‌ردان
بۆ «پاراستنی
ئاشتی» و شه‌ڕ؛
فه‌رقی تیرۆریزم
و شه‌ڕ؛ سنووری
نێوان نیزامیگه‌ل
و خه‌ڵكی ناچه‌كدار
له سه‌رزه‌مینێك
و كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك
كه ئیمكانگه‌لی
دیفاع یان
هه‌ڵمه‌تی
«كۆمه‌ڵ»ێك
دابین ده‌كه‌ن،
له‌كوێدایه؟
ئه‌من وشه‌ی
«كۆمه‌ڵ» هه‌روایی
و گشتی ده‌كاردێنم؛
چونكه، له
بوارگه‌لێكدا،
كۆگه‌لێكی
سیاسی كه‌م
تازۆر سازدرا‌و
و چالاك هه‌ن
كه نه ده‌وڵه‌تن
و نه غه‌یری
ئه‌وه‌ش؛
به‌ڵكه ده‌وڵه‌تی
ئاماڵ كرده‌وه‌یین؛
وه‌ك ئه‌وه‌یكه
ئه‌وڕۆ، فه‌له‌ستین
یا ده‌وڵه‌تی
خۆگه‌ڕی فه‌له‌ستینی
پێ ده‌ڵێین".*
• تێرۆریسم
چییه؟ به‌شێكه
له وتووێژێك
كه «جێوئانا بۆرا
دوری» مامۆستای
كالێجی (واسار)ی
نیۆیۆرك ده‌گه‌ڵ دوو ڕۆشنبیری
گه‌وره: «ژاك
درێدا»ی فه‌ڕانسه‌یی
و «یورگن هابر
ماس»ی ئاڵمانی
كردوویه.
ئه‌و نووسراوه‌یه
خۆی له كتێبێك
به نێوی «واتای
11ی سێپتا‌مبر»
هه‌ڵبژێردراوه
و له سایتی
(لومۆند
دیپلۆماتیك)
دا چاپكراوه.
شیاوی سه‌رنجه
كه لێره‌دا،
ته‌نیا (به‌شێك
له وتووێژی
جێوئانا بۆرا
دوری ده‌گه‌ڵ
ژاك درێدا)
كراوه‌ته
كوردی و پێشكێش
كراوه _ س. چ.
هێرش.
,چاپی ده‌ق