|
|
|
دیسانیش
تیرۆریزم: به‌ڵام
ده‌وڵه‌تیی
س.چ هێرش
|
هه‌ڵمه‌ت
و په‌لامار
و ئاكاره
تیرۆریستییه‌كانی
ئه‌م دواییانه
كه به‌و په‌ڕی
توند و تیژی
و دڕنده‌یی
ئه‌نجام ده‌درێن،
نه‌ته‌نیا
خه‌ڵكی بێ‌تاوان
و بێدیفاعی
كووچه و بازاڕی
شار و باژێڕه‌كانی
سه‌رانسه‌ری
جیهانیان تووشی
دڵه‌خورپه
و نیگه‌رانی
كردووه، به‌ڵكه
هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی
كۆنپه‌په‌رستانه‌شه
دژ به
سه‌رجه‌می
ژیار و شارستانێتی
و مرۆڤایه‌تی.
|
|
هه‌روه‌ك
زۆرجار گوتراوه
و ده‌گوترێ و
دیسانیش شیاوی
گوتنه‌وه‌یه
ئه‌وه‌یه: ده‌بێ
ته‌واوی خه‌ڵكی
جیهان به سپی
و ڕه‌ش و زه‌رد
و كه‌سك و سووره‌وه، یان به
هه‌ر ڕه‌نگ
و ده‌نگێك كه
هه‌یانه بۆ
بنه‌بڕكردنی
ئه‌و دیارده
شووم و شه‌یتانییه
به‌تایبه‌ت
ئه‌و تیرۆریزمه
نێونه‌ته‌وه‌ییه
كوێر و نادیاره‌ی
كه به شێوه‌ی
خۆته‌قاندنه‌وه
ئه‌نجام ده‌درێ
و، له‌لایه‌ن
به‌شێكی زۆر
له ده‌وڵه‌ته
كۆنپارێزه‌كانه‌وه
_ چ ئیسلامی و
نائیسلامی _
هیدایه‌ت و ڕێبه‌ری
ده‌كرێ، هاوڕه‌نگ
و هاوده‌نگ بن.
سه‌یر لێره‌دایه
هه‌ر ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی
كه له دژی
خه‌ڵكی سیویل
و بێدیفاعی خۆیان،
ڕۆژ نییه سیاسه‌تی
تیرۆریزمی
ده‌وڵه‌تی
ده‌كارنه‌هێنن، به ڕواڵه‌ت
و بۆ شوێنه‌ونكه،
گه‌لێك به‌یاننامه
و بڕیارنامه‌ی
دژی تیرۆریزم
ئیمزا ده‌كه‌ن
و، وه‌كی دیكه‌ش
بۆ خه‌ڵك كوشتن،
ئه‌ویش به تانك
و تۆپ و خۆمپاره،
نه بایان پێ
دادێ و نه باران.
ئایا، ئه‌و
تیرۆریزمه
كوێر و نادیاره‌ی
كه له‌ومانگانه‌ی
دواییدا گه‌لێك كاره‌ساتی
دڵته‌زێنی
وه‌ك: هه‌ولێری
كوردستان
(01-02-2004)، كه‌ربه‌لا
و كازمییه‌ی
عێراق و ئه‌و
ڕۆژانه
مادرید(11-03-2004) و،
ئه‌وڕۆش سووتاندنی
هوتێل
لوبنانی به‌غدای
لێ كه‌وته‌وه،
بڵێی هه‌ر وا
له‌لایه‌ن
چه‌ند ڕێبه‌ری
ڕدێنبزنی ئیسلامیی
نائینسانی
به‌ڕێوه‌چووبێ؟!
به گوێره‌ی
گوته‌ی كارناسێكی
به‌رپرسی ڕێكخراوی
نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان،
نیزیكه‌ی 50 ده‌وڵه‌ت
كه به‌یاننامه‌ی
چالاكیی دژی
تیرۆریزمیان
ئیمزاكردووه،
به كرده‌وه
هیچ هه‌نگاوێكی
خێرخوازانه‌یان
له‌و بواره‌دا
هه‌ڵنه‌هێناوه‌ته‌وه
و بگره، یارمه‌تی
تیرۆریسته
ئیسلامییه
نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كانیشیان
داوه. هه‌ر
ئه‌و كارناسه
دووپاتی كردووه‌ته‌وه
ئه‌گه‌ر ئه‌و
ده‌وڵه‌تانه
له مانگه‌كانی
داهاتوودا
حازر به هاوكاریی
دۆستانه نه‌بن،
ئه‌وا نێوی
سه‌رجه‌مییان
ده‌دركێنێ
و په‌ته‌یان
ده‌خاته سه‌ر
ئاو!
دیاره هه‌موومان
ده‌زانین و
حه‌وجێ به
فاكت و به‌ڵگه
و ده‌ستاوێژ
ناكا،
كه ده‌وڵه‌تگه‌لی
وه‌ك ئێران،
سوریا، عه‌ره‌بستانی
سعوودی، لیبی
و.. له
ڕیزی ئه‌و 50 ده‌وڵه‌ته
ده‌ژمێردرێن.
دیاره، ئه‌وانه
سه‌ره‌ڕای
ئه‌وه كه
سیاسه‌تی تیرۆریزمی
ده‌وڵه‌تیی
دژ به خه‌ڵكی
خۆیان ده‌كاردێنن،
به‌ڵكه به‌بێ
یارمه‌تیدانی
تیرۆریزمی
ناوچه‌یی و
نێونه‌ته‌وه‌ییش
ساتێك ناحه‌سێنه‌وه
و هه‌دادانیان
نییه.
له‌و پێوه‌ندییه‌دا، به بۆنه‌ی
ڕاپه‌ڕینه‌كانی
ئه‌و چه‌ند
ڕۆژانه‌ی دوایی
كه له 8 ی مارسه‌وه
(ڕۆژی ئیمزاكردنی
قانوونی بنچینه‌یی
كاتیی بۆ ڕێبه‌رایه‌تی
عێراق)، به
ئامانجی ده‌بڕینی
خۆشی و شادی له پێناو
مافی فیدێرالیزمی
كوردستانی
باشوور، له
كوردستانی
ڕۆژهه‌ڵات:
بۆكان، مهاباد،
مه‌ریوان،
سه‌رده‌شت
و..، كوردستانی
ڕۆژئاوا: قامیشلی
و عامودا و چه‌ند
شوێنی تر(باشووری
بچووك) ده‌ستییان
پێكرد و، له‌لایه‌ن ئێران و
سوریاوه شه‌ڵاڵی
خوێن كران؛
وێڕای شه‌رمه‌زاركردنیان
ئه‌و پرسیاره ئاراسته‌ی
ده‌وڵه‌تی
كۆماری ئیسلامی
ئێران و سوریای
«كوڕی ئه‌سه‌د»
و له ڕێگه‌ی
ئه‌وانیشه‌وه
ئاراسته‌ی
توركیا ده‌كرێ:
بچنه په‌ڕپه‌ڕۆچكه‌ی
عاسمانێ، سه‌دئه‌وه‌نده
بكه‌ونه لێدان
و له خۆدانێ،
كورد ، سه‌ربه‌خۆیی
به مافی ڕه‌وای
خۆی ده‌زانێ.
|
|
|