واو له كوردیدا، به پێی نه‌خشێكی كه له ناو وشه یان ڕسته‌دا هه‌یه‌تی به چه‌ند جۆر دابه‌ش ده‌كرێ: 1_ و(w )، واوی ئه‌سڵی كه وه‌ك یه‌كێك له پیت(تیپ)ه سه‌ره‌كییه‌كانی زمانی كوردی به‌كاردێ، وه‌ك: وه‌ره، چووم، هیوا، گرێ‌و.. 2_ و (u)، واوی عه‌تف یا ڕه‌بت كه دوو وشه یان دوو ڕسته‌ی بڕگه‌یه‌ك به یه‌كه‌وه گرێده‌دا، وه‌كوو: نالی و مه‌حوی، هیوا هات و وریا ڕۆیشت.. ئه‌گه‌ر له ڕسته‌یه‌كدا بخوازرێ پشوو بدرێ و نه‌فه‌س تازه بكرێته‌وه، یان سووكه وه‌ستانێك له نێوان ڕسته‌كاندا بكرێ، باشتر وایه كه ئه‌و جۆره واوه ئاوا بنووسرێ: (و، ... و؛)، دیاره به گوێره‌ی كر و داڕشتن و شێوه‌ی دركاندن و خوێندنه‌وه له زمانی كوردیدا كاتێك وێرگول(،_؛)، خاڵ|نوخته(.) یان نیشانه‌ی پرسیار و سه‌رسووڕمان(؟_!) داده‌ندرێ و ڕسته كۆتایی پێدێ، دروست نییه كه سه‌ر له‌نوێ ڕسته یان بڕگه‌كه به واوی وه‌ستاو(و) ده‌ست پێبكه‌ینه‌وه. زۆربه‌ی نووسه‌ران، به‌تایبه‌ت له{شێعر} وه‌رگێڕاندا، به‌داخه‌وه ئه‌و مه‌به‌سته له‌به‌رچاو ناگرن و زۆرجار، بۆ نموونه: (واوی فارسی و عه‌ڕه‌بی...) و (andی ئینگلیسی و ochی سوێدی)، كه له دوای كۆتایی ڕسته‌دا دێن، یان ده‌یقرتێنن یان به وه‌ستاوی و نه‌دركاوی (و:vi) له ڕسته‌دا ده‌كاری دێنن. 3_ وه (we) ی سه‌ره‌تا یان ده‌ستپێكردنه‌وه، كه زۆر كه‌س له خۆڕا خۆی لێ نه‌بان كردووه، ئه‌وه‌یه كه دوو ڕسته‌ی درێژ، دوو بڕگه و پاڕاگراف، یان مه‌به‌ستی پێشترگوتراو ده‌گه‌ڵ مه‌به‌ستی دواتر به یه‌كه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه و دروست وایه كه له وه‌رگێڕاندا به وردی له‌به‌رچاو بگیرێ... ئه‌وه‌ش بزانین كه له ڕێنووسی زمانی كوردیدا، هه‌رچی به سه‌ر زاردا بێ و، هه‌ر له‌فزێكی بدركێ ئه‌شێ وه‌ك خۆی بنووسرێته‌وه. وه‌ك چۆن ده‌نووسین: كه، ده، له، حه‌ی، بڤ... هه‌رئاواش ده‌بێ ئه‌و(وه)یه له‌بری (و) بنووسرێ.
سه‌رچاوه: گزینگ، ژماره 38، به‌هاری 2003، (بیره‌وه‌رییه‌كانی وه‌فایی و چه‌ند ڕه‌خنه و تێبینی: س.چ هێرش، ل58_67)، ل61 ، ئه‌ستوونی1.
چاپی ده‌ق