خۆشه‌ویستم
كۆرپه‌ی شێعرم
هه‌ر له‌و ڕۆژه‌ی
كه زاوه
به شیری خۆشه‌ویستی
فێره فرچك
كراوه
هه‌رچه‌ند
جاری گریاوه
به ئاهه‌نگی
لایلایه‌ی
په‌ری چاومه‌ستی
جوانیی
لانكۆڵه‌كه‌ی
ڕاژاوه
له گه‌ڵ گزینگی
به‌یان
بزه‌ی كه‌وته
سه‌ر لێوان
به هاژه‌ی
شنه‌ی شه‌ماڵ
گوێچكه‌ی كپی
كراوه
له ترسی بردنه‌وه‌ی
ئاڵ
مانگ و كۆوته‌رازوو
باڵیان به
سه‌ر كێشاوه
ئێستاش ئه‌گه‌ر
ئێواران
به‌ره‌و ئاسۆ
ڕاماوه
پڕشنگی خۆره‌تاوی
له چاوانی
پڕژاوه..
وه‌ره! ئه‌تۆ
بی و جوانییت
وه‌ره تۆ بی
و ئه‌و چاوه
هه‌رگیز مۆڕه‌م
لێ مه‌كه
ده‌ریای خه‌یاڵ
و هه‌ستم
ئاڵۆز و شلوێ
مه‌كه
خۆشه‌ویستیت
به‌حرێكه
پان و به‌رین
و بێ بن
گا، خۆڕێن و
پڕ شه‌پۆل
گا، مه‌ند و
شین و هێمن
گه‌ر بێتوو
خافڵ بێ لێم
نوقم ده‌بم
و ده‌خنكێم.
خۆشه‌ویستم
شاعیری ڕۆژئاوا
نیم
هه‌ركه دیتم
چاوی مه‌ست
و خواڵووت
له خانووچكه‌ی
خه‌یاڵا
خه‌ونووچكه
بمباته‌وه
نا، خۆشه‌ویستم
وا نیم
هه‌ر له‌و ڕۆژه‌ی
یه‌كه‌م جار
به ناز ئاوڕێكت
داوه
تكه‌ی گه‌شی
خوناوه‌ی
گه‌ڵای به‌هاری
جوانییم
به سه‌ر دڵا
تكاوه
گیانی شێعر
و هه‌ڵبه‌ستم
له جه‌سته‌تدا
ژیاوه
ده‌نك ده‌نك
وشه‌ی من
زه‌نگوڵ زه‌نگوڵ
فرمێسكه
له تاوانت
گریاوه
خۆشه‌ویستیت
گوڵێكه
له ناخمدا
ڕواوه
گه‌ر بێتوو
خافڵ بی لێم
ده‌ژاكێم و
ده‌فه‌وتێم.
خۆشه‌ویستم
شاعیری ڕۆژهه‌ڵاتم
له نێو ده‌شتی
سپی و سۆڵ
له جوانترین
وشه‌ی دڵ
بۆت سازده‌كه‌م
تارایێك
خنجیلانه
و سیحراویی
هه‌ركه‌س بێته
ته‌ماشات
بڕوا به‌سه‌ر
سووڕماویی
ئایا هه‌ر ئه‌و
باڵایه‌ی
دووراودوور
ڕاوه‌ستاوی
یا، نا، په‌لكه‌ڕێڕینه‌ی
له ئاسمانێ
ئاڵاوی
یا كه بوویته
ئاڵایێك
له سه‌ر شانی
كوره‌ی ڕۆژ
گه‌ش و سووڕ
هه‌ڵدراوی!
خۆشه‌ویستم
ئه‌وكاته
گه‌یشتوومه
مه‌به‌ستم
تووشی دزێوی
نه‌یا
جوانییت هه‌تا
هه‌تایه
هیچكه‌س نه‌وێرێ
بڵێ:
_ تاكوو دونیا
دونیایه _
خۆشه‌ویستی
درۆیه
«پشتی چاوت برۆیه!».