|
فه‌زاپێوی
كاسینی كه
بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی
كه‌یوان به‌ره‌و
ئه‌و گه‌ڕۆكه
ده‌چێته‌پێش، به لای
یه‌كێك له
مانگه سوڕاوییه‌كانی
وی‌دا به نێوی
”فوێبێ“ تێپه‌ڕیوه.
فه‌زاپێوی
ده‌ستكردی
ئه‌مریكایی
_ ئوڕووپایی
چه‌ند چركه
به‌ر له سه‌عات
10ی شه‌وی هه‌ینی
(به وه‌ختی
بریتانیا) له
مه‌ودای 2.000 كیلۆمیتر
له ڕێبازی
خۆیدا به‌ره‌و
كه‌یوان، به
لای ئه‌و مانگه‌دا
تێپه‌ڕیوه.
ئه‌ستوورایی
ئه‌و مانگه
220 كیلۆمیتره
كه كاسینی
ده‌توانێ وێنه‌یه‌كی
زۆر جوانتر
له وه‌یكه
”ڤۆیه‌جێری
2“ له ساڵی 1981 ڕه‌وانه‌ی
زه‌وی كرده‌وه
ئاماده‌بكا.
به دیاریكردنی
قه‌واره و
بارستایی ئه‌و
مانگه، پسپۆڕه‌كان
ده‌توانن چڕوسه‌ختییه‌كه‌ی
بخه‌نه‌ڕوو.
ئه‌وه ده‌توانێ
به‌وان بڵێ
ئایا ئه‌و مانگه
له ته‌واویه‌تی
خۆیدا مادده‌یه‌كی
چڕه یان ده‌ئه‌ساسدا
كۆمایه‌ك تاشه‌به‌رده.
ئامرازی ڕاداری
داندراو له
سه‌ر كاسینی
ده‌توانێ وه‌ڵامبداته‌وه
ئایا فوێبێ
له سه‌ره‌تاوه
له جنسی سه‌هۆڵ
پێكهاتووه
یان له جنسی
به‌رد.
فوێبێ به‌شێوه‌یه‌كی
فریوده‌رانه
تاریكه_ ته‌نیا
6% ی ڕووناكیی
تێدا ده‌بریسكێته‌وه
_ وه ڕاسته‌وخۆ
به‌پێچه‌وانه‌ی
ڕێبازی مانگه
گه‌وره و سنوورداره‌كانی
كه‌یوان، له
مه‌داری وی‌دا
ده‌سووڕێته‌وه.
تاریكی و سووڕانی
چه‌په‌كانه‌ی
وی، هێندێك
له پسپۆڕانی
تووشی سه‌رسووڕمان
كردووه بڵێی
فوێبێ شتێكی
ئه‌فسانه‌یی
بێ: شتێك كه
له كۆره‌گه‌ی
هه‌تاوییه‌وه
به‌ره‌و ده‌ره‌وه
كۆچی كردووه.
شتێكی له‌وبابه‌تانه
_ واته له ده‌ره‌وه‌ی
ناوچه‌ی زاندراو
وه‌ك كویپێر
بێلت(Kuiper Belt)_ چه‌شنه
بیروبۆچوونێكیان
وه‌ك پێكهاتنی
له‌مپه‌ر له
ده‌روه‌ی گه‌ڕۆكه‌كان
به‌دیهێناوه.
ئه‌گه‌ر ئه‌وه
ڕاست بێ، سه‌رنجه‌كانی
دواتر له سه‌ر
فوێبێ ده‌توانێ
ئه‌وزانیارییه
به‌نرخه بداته‌ده‌ست
كه چۆن
كۆمه‌ڵه گۆیه‌كی
جۆراوجۆر كه
ئاقارگرتووی
شوێنێكی ساردوسڕن،
له ده‌ره‌وه‌ی
كۆره‌گه‌ی
هه‌تاویی ئێمه‌دا
شكڵیان گرتووه.
وێنه‌هه‌ڵگیراوه‌كان
به هۆی كاسینییه‌وه، قه‌واره‌یه‌كی
چڕوسه‌ختی
پڕ له چاڵ و
قووڵكه له چه‌شنی
قه‌واره‌یه‌كی
زۆر گه‌وره
و ڕژد و ناهه‌موار
به ئه‌ستوورایی
50 كیلۆمیتر(30 مایل)
ده‌رده‌خه‌ن.
وێنه‌كان جیاوازییه‌كی
تابڵێی سه‌ره‌كی
له ڕاده‌ی
تاریكیی فوێبێ
نیشان ده‌ده‌ن. ئه‌و ڕواڵه‌ت
و سیمایانه‌ی
كه وه‌ك تاشه
به‌رد دێنه‌به‌رچاو
له‌وانه‌یه
سنوورگه‌لێك
بن له نێوان
چاڵ و قووڵكه
گه‌وره‌كان.
تایبه‌تمه‌ندیی
ئه‌و چاڵ و قووڵكانه
ده‌توانێ كلیلێك
بێ بۆ مێژووی
فوێبێ. به سه‌رنجدانی
تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی
ڕووكه‌شی تازه‌ترین
چاڵ و قووڵكه،
لیكۆڵینه‌وه‌كان
ده‌توانن تێمان
بگه‌یێنن كه
فوێبێ چۆن سه‌ری
هه‌ڵداوه.
وێنه‌كان له‌مه‌ڕ
مه‌ودا و دووریی
به هۆی ”ڤۆیه‌جێری2“
له ساڵی 1981 هه‌ڵگیرابوونه‌وه،
به‌ڵام وێنه‌كانی
كاسینی _ وێڕای
ئاكامێكی چه‌ند
ده میتری _ ده‌توانن
زۆر شازتر بن.

كاسینی پڕۆژه‌یه‌كی
هاوبه‌شی ئاژانسی
فه‌زایی ئه‌مریكایی_
ئوڕووپایی
یه كه بڕیاره
له 1ی مانگی
ژووئییه[جوڵای
2004] بچێته ناو
مه‌داری كه‌یوانه‌وه.
ساڵی داهاتوو،
ئه‌و فه‌زاپێوه
ئامرازی دابه‌زین
به نێوی هوینگێز
به‌ره‌و ته‌شقی
مانگی مه‌زنی
كه‌یوان واته
تیتان ڕه‌وانه
ده‌كا.
ئه‌و مانگه
گچكه‌یه(فوێبێ)
له ساڵی 1989 له‌لایه‌ن
ئه‌ستێره‌ناسی
ئه‌مریكایی
”ویلیا‌م هێنری
پیكێرنگ“ دۆزرابووه‌وه.
|