|
كلودیۆ سۆلازۆ،
به‌ڕێوه‌به‌ری
عه‌مه‌لیاتی
هوینگێز(ئامرازی
دابه‌زینی كاسینی)
له ئاژانسی
فه‌زایی ئوڕووپادا
به (بی بی سی)
گوت: «ئه‌و درزه
له نێوان ئاڵقه‌كانی
ئێف و جی دا،
به‌ته‌واوی
له هه‌ر چه‌شنه
قه‌واره به‌ربینگگره‌كان
بێبه‌ری یه.
پێشتریش فه‌زاپێوه‌كانی
وه‌ك (ڤۆیه‌جێر)
و (پیۆنیێر) ده
ناو درزی گۆریندا
تێپه‌ڕیون».
هه‌روه‌ها گوتی:
«به‌ڵام بۆ زۆرتركردنی
ڕاده‌ی متمانه،
هه‌ر چه‌شنه
ورده‌ڵێك كه
له‌وانه‌یه
ده ناو درزه‌كه‌دا
بێ، به هۆی
ئانتێنی به‌هێزی
كاسینی كه زۆر
قایم و له‌سه‌رهه‌سته
وه‌لاده‌بردرێ.
كاتێك كه كاسینی
له ئاڵقه‌كان
تێده‌په‌ڕێ،
ده‌بێ ماتۆڕه‌كه‌ی
ده به‌ستێنی
حه‌ڕه‌كه‌تی
خۆیدا بسوووڕێنێ
و بۆ ماوه‌ی
96 خوله‌ك دایگیرسێنێ.
فشاری به‌دیكراو
به هۆی ئه‌و
كاره، خێرایی
فه‌زاپێو كه‌م
ده‌كاته‌وه
تا له
سۆنگه‌ی وزه‌ی
ڕاكێشه‌ره‌وه
گه‌ڕۆكه‌كه
ڕابكێشرێ و ده
مه‌داری وی‌دا
جێبگرێ.
پرۆفیسۆر داڤید
ساتڤوود، به‌ڕێوه‌به‌ری
زانستگه‌لی
ئاژانسی فه‌زایی
ئوڕووپا، به
(بی بی سی) گوت:
«ماوه‌ی 90 خوله‌ك
ده‌خایه‌نێ
تا نیشانه‌گه‌لی
ڕادیۆیی كاسینی
له كه‌یوانه‌وه
بگاته زه‌وی.
ئه‌و به‌شه
له ڕاسپێرییه‌كه
بۆ ئێمه پشووگر
و ئه‌سته‌م ده‌بێ».
كاسینی دوای
هه‌ڵكردنی ماتۆڕی
خۆی، له نزیكترین
مه‌ودای هه‌ڵكوتوو
له كه‌یوان،
واته له 18.000كیلۆمیتری
وی‌دا ئاقارده‌گرێ.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێ
ئه‌و فه‌زاپێوه
له‌و مه‌ودا
نزیكه‌ڕا وێنه‌گه‌لێكی
سه‌رسووڕهێنه‌ر
سه‌باره‌ت به
گه‌ڕۆك و ئاڵقه‌كانی
ئاماده بكا.
ئه‌و وێنانه
له‌وانه‌یه
ئاخرییه‌كانی
ڕۆژی پێنجشه‌مۆ
بگه‌نه زه‌وی.
كاسینی له كآتی
تێپه‌ڕبوونیدا
له نزیكی فوێبێ،
یه‌كێك له مانگه
نائاساییه‌كانی
كه‌یوان _ له
ڕۆژی 13ی ژوئێن
دا، زانیاریگه‌لێكی
پڕبایه‌خی كۆكردبووه‌وه.
به‌ڵام زانایان
ده‌ڵێن ئه‌و
به‌شه له ڕاسپێرییه‌كه
ته‌نیا پێشده‌ركه‌وتی
شاكارێكه كه
كاسینی گه‌ره‌كیه
بیئافرێنێ.
ئه‌و فه‌زاپێوه
له مانگی دێسامبر{2004}دا،
یه‌كه(ئامراز)ی
دابه‌زینی خۆی
به نێوی هوینگێز
بۆ ناو ته‌شقی
چڕوپڕی مه‌زنترین
مانگی كه‌یوان،
واته «تیتان»
ڕه‌وانه‌ده‌كا. |