|
کاسینی
له ماوه‌ی
ئه‌م چه‌ند
ڕۆژه‌دا لێبڕاوه
له ناو په‌ڵه
هه‌وری چڕه‌وه
بنواڕێته
ڕووبه‌ری تیتان
و وێنه‌گه‌لێک
له چاڵ و درزه‌کان،
په‌ستراوه‌گه‌لی
سه‌هۆڵ، هێڵ
و ئاڵقه‌گه‌لێک
که سه‌رچاوه‌یان
نادیاره ئاماده‌بکا.
هه‌واڵنیری
به‌شی زانستیی
بی بی سی ده‌ڵێ
وێنه‌کانی
کاسینی له
تیتان و فوێبێ
به شێوه‌یه‌کی
چاوه‌ڕواننه‌کراو،
بیرخه‌ره‌وه‌ی
وێنه‌گه‌لێکن
که یه‌که‌مین
فه‌زاپێوه‌کانی
ده‌ستکردی
به‌شه‌ر له
زه‌وی و مانگیان
ئاماده‌کردبوو.
به قسه‌ی وی،
ئه‌و وێنانه
وه‌ها ڕوونن
که باعیس ده‌بێ
بینه‌ر ئه‌و
مه‌سه‌له‌یه
که له مه‌ودای
یه‌ک و نیو میلیارد
کیلۆمیترییه‌وه
ناردراوه
به هاسانی
فه‌رامۆش بکا.
فه‌زاپێوی
کاسینیی سه‌ر
به ناسا، له
مانگی ژانڤییه‌دا،
دۆزه‌ری ئوڕووپایی
«هوینگێز» به‌ره‌و
تیتان ڕه‌وانه‌ده‌کا
تا له سه‌ری
دابه‌زێ و له
نزیکه‌وه
لێی بکۆڵێته‌وه.
سه‌فه‌ری کاسینی
بۆ که‌یوان
حه‌وت ساڵی
خایاند.
|