|
ئاسۆ
• س. چ.
هێرش
کاتێک
زه‌وی و
ئاسمان
وه‌ک
دڵدار و ئه‌ویندار
له
دوای
گه‌لێک ڕاز و
نیاز
ساوه‌ساو
و باوباوێن
یه‌کتر
له ئامێز ده‌گرن
له
داوێنی
كاكێشان
جوانترین
ڕۆڵه‌ی ژیان:
«ئاسۆ» له
دایک ده‌بێ!
له
دایکبوونی
منیش
ئاسۆی
ئاواتی منیش
ئه‌و
ساته‌یه
دووراودوور
نازدارێکی
ئه‌دادار
جوان
و قه‌شه‌نگ و
دڵخواز
وه‌ک
په‌لکه‌زێڕینه‌یه‌ک
له
دوای گه‌لێک
چاوچاوێن
له
جێ‌ژوان لێم ده‌رکه‌وێ
به
سه‌د مه‌کر و
ئه‌دا
و ناز
بڵێ:
«من تۆم خۆشده‌وێ»
• • •
|