|
ئه‌ندامێکی
بنه‌ماڵه‌ی
به‌رێزی نه‌مر
مه‌لا ئه‌مجه‌دی
عوسمانی له
پرس و جۆی ئه‌وه‌دا بوو
ئایا بۆچی
ناوی مه‌لا ئه‌مجه‌د
له ڕیزی ئه‌ندامانی
کۆمه‌ڵه‌ی
ژێکاف دا
نابرێت و له
وتاری باسکار
و نووسه‌رانی
بابه‌تی پێوه‌ندیدار
به‌و ساڵانه‌دا
چاوپۆشی لێده‌کرێت؟!
ئه‌م
پرسیاره گه‌رای
پرسیارێکی هه‌راوتری
له مێشکمدا
گووراند،
کاتێ نه‌مر
ماۆستا هه‌ژار
له شێعری (به‌ره‌و
موکریان)دا ده‌ڵێ:
«ئه‌مجه‌د
و قازی، مه‌لا
ریشی حه‌سار
کێ به‌داخ
و کوڵه بۆ ڕه‌نجی
خه‌سار؟»
ئایا
به هه‌ڵکه‌وت
ناوی مه‌لا ئه‌مجه‌د
و قازی کاکه
حه‌مه‌ی
قزڵجی و مه‌لا
عه‌بدوڵڵای
حه‌سار پێکه‌وه
ده‌هێنێت؟
ئایا ئه‌و سێ
که‌سه له
کامه خه‌باتدا
ره‌نجیان
کێشاوه و
پاشان ره‌نجیان
به خه‌سار
چووه؟
گومان
نییه ئه‌و ڕه‌نجه
به‌باچووه،
ساڵانی
کۆماری
کوردستان و چالاکیی
ژێکاف ده‌گرێته‌وه
و له‌و سێ که‌سه‌ش،
قازی کاکه حه‌مه
ــ قازی
بۆکان، مه‌لا
عه‌بدوڵای حه‌سار
خه‌ڵکی گوندی
حه‌ساری
باشووری شار و
دانیشتووی
بۆکان و ، مه‌لا
ئه‌مجه‌دی
عوسمانیش خه‌ڵکی
قه‌ڵای ره‌سووڵه‌سیتی
سه‌رچۆمی مه‌جیدخان
له نێوان
بۆکان و
میاندواو بوون.
مه‌لا ئه‌مجه‌د
به «کاک» ده‌ناسرا
که ده‌کرێ
ناوی نهێنیی
کۆمه‌ڵه‌ی
بووبێت. له‌و
سه‌رده‌مانه‌دا
مامۆستا هه‌ژار
له بۆکان ده‌ژیا
و له پێوه‌ندی
نزیکی ئه‌وکه‌سانه‌دا
بوو.1
ئه‌و
مه‌جلیسه‌ی
ڕاست له
ساڵانی
چالاکیی
ژێکاف و دامه‌زرانی
کۆمار(1946)دا به
به‌شداریی هه‌ژار
به‌سترابێت
ده‌بێ جگه بۆ باسی
سیاسی و نه‌ته‌وایه‌تی
چیدیکه
بووبێت؟ پێوه‌ندی
هه‌ژار و
مامۆستا مه‌لا
حه‌سه‌نی قه‌زڵجی
له‌گه‌ڵ
ژێکاف دا جێگه‌ی
گومان نییه،
هه‌ردووکیان
پێکه‌وه
چاپخانه‌ی «هه‌ڵاڵه»ی
بۆکانیان به‌ڕێوه‌ده‌برد. قازی
کاکه حه‌مه‌ش
که له‌گه‌ڵ
ئه‌ندامێکی
بنه‌ماڵه‌ی
قزڵجی واته
مه‌لا سدیقی
قزڵجی دوابه‌دوای
هه‌ره‌سی
کۆمار هه‌ڵاتن
و له باشووری
کوردستان له
ژێر چاوه‌دێریی
شێخ له‌تیفی
حه‌فیددا
بوون2 و،
پاشان «ئه‌مان»یان
وه‌رگرت و گه‌ڕانه‌وه
بۆکان.3
که‌وابێ،
گومانێکی که‌م
له‌وه‌دا هه‌یه
که ئه‌و
تاقمه هه‌موویان
له پێوه‌ندی
«کێشه»ی ئه‌و
ساڵانه‌ی
ڕۆژهه‌ڵاتی
کوردستاندا
بوون، به‌ڵام:
1) ئایا
«کێشه»که،
کێشه‌ی کۆمه‌ڵه‌ی
ژێکاف بووه
یاخود کۆماری
کوردستان؟
2) ئایا جگه
له‌و چه‌ند که‌سه،
کێی تر له خه‌ڵکی
بۆکان و ده‌وروبه‌ری
ئه‌ندامی
کۆمه‌ڵه
یاخود پێوه‌ندیدار
به‌و کێشه‌یه‌وه
بوون؟
سه‌ره‌تا،
پرسیاری
دووهه‌م:
بۆکان شاری
دوهه‌می
کۆمار بوو، له
دوو چاپخانه‌ی
کۆماری
کوردستان یه‌کیان
له بۆکان
دامه‌زرابوو
و ئاڵای
کوردستان به
ڕێ و ڕه‌سمی
ته‌واو،
جارێک له سه‌ر
قه‌ڵای بۆکان
و جارێکیش له
گوندی یه‌کشه‌وه
له ڕۆژهه‌ڵاتی
بۆکان هه‌ڵکرابوو؛
هه‌ر دوو هۆزی
فه‌یزوڵڵابه‌گی
و دێبۆکری، به
شێوه‌یه‌ک له
شێوه‌کان له
پێوه‌ندی
کۆماردابوون
(گه‌رچی
شێوازی ئه‌و
تێکه‌ڵاوییه
وه‌ک یه‌کتر
نه‌بوو)؛ وه‌زیری
ڕێگاوبانی
کۆمار (حاجی
سمایل ئاغای
ئێلخانی زاده)
و وه‌زیری ڕاوێژکاری
پێشه‌وا قازی
محه‌مه‌د
(حاجی ره‌حمان
ئاغای
ئێلخانی زاده
ـ پاشان
«موهته‌دی») خه‌ڵکی
بۆکان بوون؛
خوالێخۆشبوو
حاجی بابه
شێخ خه‌ڵکی
گوندی تورجان
ئه‌وده‌م سه‌ر
به بۆکان
بوو؛4 حاجی
بابه شێخ
پێوه‌ندی
نزیکی خزمایه‌تی
له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی
قازی کاکه حه‌مه‌ی
بۆکان و
شێخانی زه‌مبیل
دا هه‌بوو، به‌م
پێیه، نه‌مر
«سه‌ید کامیل
ئیمامی
(ئاوات)»یش که
شاعیرێکی
دڵسۆز و خه‌مخۆری
گه‌لی کورد
بوو،
ده‌بێ له هه‌مان
جوغزدا سه‌یر
بکرێت.
کاتێ هه‌ودای
ئه‌م ڕووداو و
پێوه‌ندییانه‌م
ده‌هۆنده‌وه
بیرم له‌وه
ده‌کرده‌وه
باشه له
بارودۆخی
سیاسی ئه‌و
ساڵانه، شل و
شه‌وێقی
داموده‌زگای
حکوومه‌تی
ئێران و
ئازادی و
دیموکراسی ئه‌و
به‌شه‌ی
کوردستان له‌و
سه‌رده‌مه
تایبه‌ته‌دا،
به گوێره‌ی
«مه‌نتیق» ده‌بێ
خه‌لکانێکی
زیاتر له
بۆکان تێکه‌ڵاوی
چالاکییه
سیاسی ــ نه‌ته‌وایه‌تییه‌کانی
ئه‌و ساڵانه
بووبێتن
بۆنموونه،
مامۆستا هه‌ژار
و
خوالێخۆشبوو
میرزا حه‌سه‌نی
عه‌لیزاده
(کوتاڵفرۆشی
بۆکانی) پێکه‌وه
به نوێنه‌رایه‌تی
خه‌ڵکی بۆکان
به‌شداریی
کۆبوونه‌وه‌ی
حیزبی‌یان
کردووه له
مهاباد. واته
ده‌بێ گه‌لێک
سه‌ربازی ونی
دیکه‌ش هه‌بن
که ناویان له
ئارادا نه‌ماوه
و ئه‌گه‌ر هه‌وڵی
ڕوونکردنه‌وه‌ی
کێشه و که‌سه‌کان
نه‌ده‌ین
ئیتر بۆ نه‌وه‌کانی
دوای ئێمه گه‌لێک
ئه‌سته‌متر
ده‌بێت
ڕووناکی بخه‌نه‌سه‌ر
ئه‌و
گێژوگومی و
تاریکییانه‌ی
مێژوو.
بیرم
له
خوالێخۆشبوو
حوسه‌ین
فاتیحی کرده‌وه
که ساڵانێکی
دره‌نگتر
دوای کودیتای
1953 وه‌ک به‌رپرسی
حیزبی
دیموکرات
گیرا و خرایه
زیندانه‌وه،
یا محه‌مه‌دی
شاقوڵی که هه‌ر
له‌وسه‌رده‌مانه‌دا
که‌وته
زیندانه‌وه.
له‌وانه
زیاتر،
بزووتنه‌وه‌ی
وه‌رزێرانی
ناوچه‌ی فه‌یزوڵڵابه‌گیی
ساڵی 1953 و ڕاپه‌ڕینی
شکۆداری خه‌ڵکی
بۆکان به
ڕێبه‌رایه‌تی
حاجی قاسم که‌ریمی
(1953) نابێ به‌بێ
بنه‌مای
پێشوو هاتبنه
کایه‌وه و
چالاکانی ئه‌و
ساڵانه هه‌مووشیان
نه‌بووبێتن،
به‌شێکیان له
ساڵانی کۆمار
و کۆمه‌ڵه‌شدا
(7 ساڵ پێشتر)
چالاکییان
نواندبێت.
به‌ڵام
ڕوونکردنه‌وه‌ی
ئه‌و بابه‌تانه
و ناسین و
ناساندنی ئه‌و
خه‌ڵکانه له
وزه‌ی مندا نه‌بوو.
ده‌بوایه ده‌راوێکی
دیکه بدۆزمه‌وه
و یارمه‌تی له
بیره‌وه‌ریی
چالاکانی ئه‌و
ڕۆژانه وه‌ربگرم.
به‌ڕێز
مامۆستا قادر
ده‌بباغی
(مامه قاله)،
یه‌ک له ئه‌ندامانی
کۆمه‌ڵه‌ی
ژێکافه که
به‌خته‌وه‌رانه
له ژیاندایه،
بیری به باشی
کارده‌کات و له له‌نده‌ن
ده‌ژی.
سه‌عات
8.30ی ئێواره‌ی
ڕۆژی یه‌کشه‌ممه
12-02-2006 ته‌له‌فۆنم
بۆ مامه قاله
کرد و پرسیاری
مه‌لا ئه‌مجه‌دم
ئاراسته کرد.
ئه‌وانه‌ی
خواره‌وه وه‌ڵام
و بۆچوونی به‌ڕێز
مامه‌قاله‌ن:
«مه‌لا
ئه‌مجه‌دی قه‌ڵای
ره‌سووڵه‌سیت
به دڵنیایی
ئه‌ندامی
کۆمه‌ڵه‌ی
ژێکاف بوو و
ناوی نهێنیشی
«کاک» بوو. مه‌لا
ئه‌مجه‌د
شاعیرێکی
باشیش بوو،
دوای کۆچی
دوایی مه‌رحوومی
سه‌یفولقوزات
پارچه
شێعرێکی به‌رزی
بۆ گوت، هه‌روه‌ها
پارچه
شێعرێکی باشی
عه‌ره‌بی
کرده کوردی و
بڵاوی کرده‌وه.
مه‌لا ئه‌مجه‌د
مه‌سئوولی سه‌رچۆمی
مه‌جیدخان
بوو. من له گه‌ڵیدا
هاوڕێ بووم و
له‌گه‌ڵ کاک
ساڵحی موقته‌دیر
دا ده‌چوومه
ماڵی له قه‌ڵایه...»
من
شێعره‌که‌ی
هه‌ژارم بۆ
مامه‌قاله
خوێنده‌وه:
«ئه‌مجه‌د و
قازی، مه‌لا
ریشی حه‌سار..،»
مامه‌قاله
ده‌ستبه‌جێ
گوتی: هه‌رسێک
ئه‌وانه ئه‌ندامی
ژێکاف بوون،
سه‌ید کامیلی
ئیمامیش
(ئاوات) ئه‌ندامی
بێ‌گومانی
ژێکاف بوو و
ناوی نهێنییه‌که‌ی
«زرنگ» بوو، له‌گه‌ڵیدا
له زیندانیش
بووم... هه‌روه‌ها
مه‌لا حه‌سه‌نی
قزڵجی ئه‌ندامێکی
کارای کۆمه‌ڵه‌ی
ژێکاف و ناوی
نهێنی «ژیر»
بوو. خاڵه‌مینی
شاعیر ــ که
ئه‌ویش خۆی ئه‌ندامی
ژێکاف بوو، له
شێعرێکدا ده‌ڵێ:
«... کاک و ژیر و زرنگ»
واته مه‌لا
ئه‌مجه‌د و مه‌لا
حه‌سه‌ن و سه‌ید
کامیل هه‌رسێکیان.
پرسیاری
به‌ڕێز محه‌مه‌دی
نووری (عه‌تری
گڵۆڵانی)م
لێکرد، مامه‌قاله
فه‌رمووی «ئه‌ویش
هه‌ر ئه‌ندامی
ژێکاف بوو و
«مه‌لا ساڵحی
گوێگجه‌لی»یش
ئه‌ندام بوو.
کۆمه‌ڵه به
هۆی ئه‌ندامه‌تی
مه‌لاکانه‌وه
ده‌یویست
پڕوپاگه‌نده‌ی
دوژمنان و
جاسووسه‌کانی
ئێران پووچه‌ڵ
بکاته‌وه که
ده‌یانگوت
ڕێکخراوه‌یه‌کی
کومۆنیستی یه....
زۆربه‌ی ئه‌ندامانی
ژێکاف
موسوڵمان و ئه‌هلی
نوێژ و ڕۆژوو
بوون...»
دوای
ته‌له‌فۆنی
مامه‌قاله،
به (چێشتی
مجێو‌ر)ی
مامۆستا هه‌ژاردا
چوومه‌وه و
له شوێنێکی
دی، باسی مه‌لا
عه‌وڵای حه‌سارم
دۆزییه‌وه:
«... ناوبه‌ناو،
کاک هه‌مزه‌ی
کۆنه‌شه‌ریکم
و مه‌لا عه‌وڵای
حه‌ساریش
بوونه په‌نابه‌ر...»5
که‌وابوو
مه‌لا عه‌وڵای
حه‌ساریش هه‌ڵاتوو
و په‌ره‌وازه‌ی
باشووری
کوردستان
بووه و به‌م
پێیه،
مۆرێکی په‌سندی
دیکه له
ناسنامه‌ی
سیاسی
ناوبراو ده‌درێت
به‌وه‌ی که
له هه‌مان ئه‌و
ساڵانه‌یدا
که هه‌ژار و
قازی و مه‌لا
حه‌سه‌ن به
په‌نابه‌ری
چووبوونه
باشووری
کوردستان ئه‌ویش
له‌گه‌ڵیاندا
بوو و که‌وابوو،
دور له هه‌مان
کێشه‌ی ئه‌وان
نه‌بووه.
به‌و
یه‌ک دێڕه
نووسینه‌ی
مامۆستا هه‌ژار
و ناوهێنانی
«هه‌مزه‌ی شه‌ریکم»
(هه‌مان لاپه‌ڕه)
به‌ری مه‌سه‌له‌که
فراوانتر
بووه‌وه و ده‌بوایه
بزانم هه‌مزه‌ی
شه‌ریکی
مامۆستا کێیه؟
هه‌مزاغای حه‌میدی
کوڕی
سلێماناغا له
ئاغاوه‌تی
دێبۆکری هه‌ر
له سه‌رده‌می
مێرمنداڵییه‌وه
له بۆکان
ژیاوه و تێکه‌ڵاوی
کار و باری
سیاسی بووه و
گه‌لێک ڕه‌نجی
له پێناو
کوردایه‌تی
کێشاوه،
دووجار په‌ره‌وازه‌ی
باشووری
کوردستان
بووه و له
ئه‌نجامیشدا
چوار پێنج
ساڵێک پێش
ئێستا کۆچی دوایی
کرد. هه‌ژار
له سێ شوێنی
(چێشتی
مجێو‌ر)دا باسی
هه‌مزاغا ده‌کات6 و
خۆی له‌وه ده‌بوێرێت
که به هه‌مزاغا
ناوی به‌رێت.
له سه‌رده‌می
ژیانی هه‌ژاردا
شه‌ریکه
کاسبی بووه و
له تێکشکانی
کۆمار و هاتنی
هێزه‌کانی ئه‌هریمه‌ن
بۆ بۆکان، قاسم
ئاغای
ئێلخانی زاده
(موهته‌دی)،
هه‌ژار له
ماڵی میرزا عه‌بڵای
به‌هرامی له
بۆکان ڕاده‌گرێت
و به گوێره‌ی
«چێشتی مجێو‌ر»
خه‌یاڵی ئه‌وه‌ی
ده‌بێت
بیکاته قۆچی
قوربان و به
فه‌رمانده‌ی
سوپای ئێرانی
ته‌حویل بدات.
هه‌مزاغا به‌رپرسایه‌تی
پاراستنی ده‌گرێته
ئه‌ستۆ و ده‌یباته
ماڵی خۆی، له‌وێ
هه‌وڵی زۆری
له‌گه‌ڵ ده‌دات
هه‌ڵێ و خۆی
به ده‌سته‌وه
نه‌دات. به‌ڵام
هه‌ژاری به‌جه‌رگ
نایه‌وێ ته‌نگ
و چه‌ڵه‌مه
بۆ براده‌ره‌که‌ی
بخوڵقێنێ و هه‌ڵنایه‌ت.7 هه‌مزاغایه‌کی
ئه‌وتۆ ئایا
نابێ ئه‌ندامی
ژێکاف بووبێت_
به‌ڵام کوا
ناوی؟
ئێواره‌ی
رۆژی یه‌کشه‌ممه
19-02-2006 له هۆڵی
کینزنیگتن له
له‌نده‌ن و له
کاتی پشووی
سمیناری به‌ڕێز
دوکتۆر نوری
تاڵه‌بانی
دا، چوومه
خزمه‌ت مامه
قاله و بۆ
دڵنیا بوونی
یه‌کجاری،
پرسیارم سه‌باره‌ت
به هه‌مزاغای
حه‌میدی و مه‌لا
عه‌بدوڵڵای
حه‌سار
لێکرد، به‌ڕێزان
کاک سه‌باحی
غالب و کاک
خانی هه‌ژاریش
له گه‌ڵماندا
وه‌ستابوون،
مامه قاله
گوتی به
دڵنیایی ئه‌وانیش
له‌گه‌ڵدا
بوون. گوتم
ئایا که‌سی
دیکه‌شت له
بیره؟ گوتی
ئه‌گه‌ر ناوی
هه‌موو خه‌ڵکی
بۆکانی ئه‌ندامی
ژێکاف ببه‌ین
ده‌بێته
قامووسێک!
بۆنموونه
باوکیشت له‌گه‌ڵدا
بوو. ئه‌وه‌م
پێ سه‌یر هات
و پرسیم ئایا
باوکی جه‌نابتان
یا باوکی من؟
گوتیان باوکی
تۆ ــ میرزا
عه‌بدوڵڵا8 و
ده‌زانم کێ
سوێندیشی دا،
مامۆستا هه‌ژار
سوێندی دا، حه‌مه
ساڵحی حاجی
سووره‌ی
ئامۆزای
باوکیشت9 هه‌ر
سوێندی
خواردبوو،
باوکی
منیش(واته
باوکی مامه‌قاله)
سوێنی
خواردبوو.
من
پێشتر به هه‌واڵی
چالاکییه‌کی
وا به‌ربڵاوی
کۆمه‌ڵه‌ی
ژێکافم نه‌زانیبوو
و لام وابوو
ڕێکخراوه‌یه‌کی
نهێنیی ئه‌وتۆ
بووه که
ژماره‌ی ئه‌ندامان
گه‌یشتبێته
سه‌د یا دووسه‌د
که‌س، به‌ڵام
له قسه‌کانی
مامه‌قاله
وا ده‌رده‌که‌وێت
که ئه‌گه‌ر
ئه‌ندامانی
چالاکی
ڕێکخراوه‌که
هه‌ر ئه‌و ژمارانه‌ش
بووبێتن، به
باشی ڕه‌گی له
ناو کۆمه‌ڵانی
به‌رینی خه‌ڵکدا
داکوتاوه و
لایه‌نگرییه‌کی
زۆری لێکراوه،
به ڕه‌سمی سه‌رده‌میش
سوێندخواردن
له جیاتی
پڕکردنه‌وه‌ی
فۆڕمی ئه‌ندامه‌تی
بووه.
ڕۆژی یه‌کشه‌ممه
26-02-2006 ته‌له‌فۆنم
بۆ دایکم ئامینه‌خانمی
محه‌مه‌دیان
کرد که له
له بۆکان ده‌ژیت.10
پرسیاری ئه‌ندامه‌تی
باوکم له
کۆمه‌ڵه‌دا
ئاراسته‌ی
خزمه‌تی کرد،
له وه‌ڵامدا
گوتی هیچ
ئاگایه‌کم له‌م
مه‌سه‌له‌یه
نییه، باوکت
زۆر که‌م قسه‌بوو
و شتی وای لای
که‌س نه‌ده‌درکاند.
له
مه‌سه‌له‌ی
ژماره‌ی زۆری
ئه‌ندامان یا
سوێند
خواردنی کۆمه‌ڵه
نه‌مده‌توانی
دڵنیا بم و
بیرم له‌وه
ده‌کرده‌وه
وا هه‌یه
مامه قاله
مه‌سه‌له‌ی
کۆمه‌ڵه‌ی
ژێکاف و حیزبی
دیموکراتی
کوردستانی
ئێرانی لێ
شێوابێت،
واته ئه‌وانه‌ی
سوێندیان
خواردووه بۆ
حیزبی
دیموکراتیان
خواردبێت نه‌ک
بۆ کۆمه‌ڵه.
ڕۆژی سێ
شه‌ممه 07-03-2006،
به ته‌له‌فۆن
سه‌رله‌نوێ
زه‌حمه‌تم
دایه به‌ر
مامه‌قاله و
پرسیاره‌که‌م
ئاراسته
کرد، له وه‌ڵامدا
گوتی نه‌خێر،
سوێنده‌کان
ته‌نیا بۆ
کۆمه‌ڵه‌ی
ژێکاف خوراون
ــ که
ڕێکخراوه‌یه‌کی
نهێنی بوو، ده‌نا
حیزبی
دیموکرات
سوێندخواردنی
تێدا نه‌بوو،
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی
حزبێکی
ئاشکرا بوو.
مه‌سه‌له‌ی
ئه‌ندامه‌تی
باوکیشم لێ
پرسیه‌وه،
گوتی به‌ڵێ
وابوو، من
باوکت
و ئامینه
خانمی
خیزانیم ده‌ناسی
و له ڕێگه‌ی
ماڵی «هۆشمه‌ند»ه‌وه
له سه‌قز
پێوه‌ندیم هه‌بوو.11
لێره‌دا،
من نوسخه‌ی ئه‌م
وتاره‌م له
ڕێگه‌ی برای
به‌ڕێزم کاک
هاشم که‌ریمی
یه‌ه نارده
خزمه‌ت مامه‌قاله
بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رچه‌شنه
ساغکردنه‌وه
یا خود زیاد و
که‌م یان
بۆچوونێکی هه‌بوو
بیخاته ده‌م
وتاره‌که‌ی
من، بۆ ئه‌م
کاره‌ش سپاسی
زۆری ده‌که‌م.
یادداشتی
به‌ڕێز مامه‌قاله‌ی
ده‌بباغی:
«به‌ڕێز
و خۆشه‌ویستم
کاک ئه‌نوه‌ر
سوڵتانی
له‌وه‌یکه
هه‌ستێکی
نیشتمانپه‌ره‌وه‌ری
و نه‌ته‌وایه‌تی
سه‌رنجی
ڕاکێشاوی،
هۆیه‌کی
دڵشادی یه و،
هیوام وایه
به‌و مه‌به‌سته
پڕ بایه‌خه
درێژه بده‌ی،
له وه‌ڵامی
پرساره‌کان
به کورتی و
به کوردی عه‌رزت
بکه‌م:
1. کۆمه‌ڵه‌ی
ژێکاف، خزمه‌ته
به‌نرخ و هه‌رگیز
له‌بیرنه‌چووه‌که‌ی
به کوردایه‌تی
له هه‌لومه‌رجێ
دامه‌زرا که
بۆ به‌ره‌ی
ئێستای کورد
«قه‌بوڵ
کردن»ه‌که‌ی
زه‌حمه‌ته و
پێویستی به
شیکردنه‌وه‌یه‌کی
تایبه‌تی هه‌یه.
به‌ڵام به‌ش
به‌حاڵی خۆم
ناتوانم خزمه‌ته
به‌نرخه‌کانی
تایفه‌ی
ئێلخانی به‌تایبه‌تی
حاجی ره‌حمان
ئاغا، قاسم
ئاغا و کاک ئه‌بوبه‌کر
له ماڵی حاجی
بایزئاغا و،
حاجی سمایل
ئاغا، حه‌مه‌ده‌مین
ئاغا و جه‌عفه‌رئاغا
له ماڵی مه‌حمودئاغا
هه‌رگیز له
بیر بکه‌م، که
بۆ په‌ره‌پێدانی
ئامانجی کۆمه‌ڵه
ڕه‌نجیان
کێشاوه.
2.
ئێمه (کۆمیته‌ی
ناوه‌ندی
بۆکان) کۆمه‌ڵانی
خه‌ڵکمان به‌م
شێوه‌یه
دابه‌ش
کردبوو: 1)
سوێندخۆران،
2) پڕباوه‌ڕان
و 3) بێ لایه‌نه‌کان.
سوێندخۆران،
جێگه‌ی
متمانه و
ئاماده‌ی گشت
کارێ بوون (به
پێی توانا)؛
پڕ باوه‌ڕان،
زیاتر
موریدانی بنه‌ماڵه‌ی
پیرۆزی سه‌ید
ته‌ها و شێخی
شه‌هید (شێخ
عه‌بدولقادری
شه‌مزینی) بوون، که به
غه‌وسی سانی
سوێندیان پێ
ده‌خورا؛ بێ
لایه‌نه‌کانیش
زیاتر
کاسبکاری
بازاڕ بوون به‌ڵام
جێگه‌ی مه‌ترسی
نه‌بوون.
چونکه له‌و
سه‌رده‌مه‌دا
جاسووس به
شۆڤار ناوده‌برا
و کارێکی
بێزراو بوو.
وه‌ک عه‌رزم
کردیت که‌ش و
هه‌وای له‌بار
و زوڵم و
زۆریی په‌هله‌وی
به‌ڕاده‌یه‌ک
له‌به‌رچاو
بوو، که هه‌ر
کوردێکی پاک
به‌ڕاستی
تامه‌زرۆی
ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی
کوردستان بوو.
3. شێعره‌که‌ی
به‌هه‌شتی
مامۆستا هه‌ژار،
سه‌باره‌ت به
قازی کاکه‌حه‌مه
و مه‌لا ئه‌مجه‌د
و مه‌لا عه‌وڵا
و ئه‌و چاخانه
که بڕێ شه‌وێ
داده‌نیشتن،
ئه‌و مه‌جلیسه
جگه له‌و سێ
که‌سه به‌هه‌شتییان
میرزا موسته‌فا
موقته‌دیری و
جاروبار
میرزا عه‌بدولکه‌ریم
هه‌مزه‌یی و
حوسه‌ینه
سووری خه‌یات
و... چه‌ند که‌سێکی
دیکه بوون و
قاوه‌چییه‌که‌ش
(حه‌مه حوسه‌ینی
خات سافیه)
که ده‌نگه
خۆشه بێ وێنه‌که‌ی
به‌ڕاستی بێ
وێنه بوو. سه‌ره‌ڕای
ئه‌وانه له‌و
سه‌رده‌مه‌دا
ڕۆژانه سه‌دان
که‌س سه‌رده‌شتیی
و بانه‌یی و
سه‌قزیی و
پێنجونینیی و
سلێمانییه‌یی
ده‌هاتنه
بۆکان و شه‌وانه،
ده‌وروبه‌ری
حه‌وزه گه‌وره
جێ‌ژوان و سه‌یرانگایان
بوو، دوای نیوه‌شه‌و
که قاوه‌خانه
داده‌خرا، ده‌نگخۆشانی
وه‌ک : عه‌لی
کاک حوسه‌ین و
سه‌ید عه‌فوور
و... تا مه‌لابانگدان
به کووچه و
کۆڵاندا ده‌گه‌ڕان
و گۆرانیان ده‌گوت.
به‌ڵام ڕه‌نجی
خه‌ساری ئه‌وان
ئه‌وه‌بوو که
پاش گه‌ڕانه‌وه‌یان
قازی و قزڵجی
و مه‌لا ڕیش
ته‌واو خۆپارێز
و مات و دووره‌په‌رێز
بوون و مه‌لا
ئه‌مجه‌د له
داخ و حه‌سره‌تی
ڕووخانی
کۆماری ئازیز
و پێشه‌وای
زانا و خۆشه‌ویست
و به‌هه‌شتی
ئاغای سه‌یف(حه‌سه‌نی
سه‌یفولقوزات) که وه‌ک
مورشیدی بوو
له ژین بێزار
و بێ هیوا و،
بێ هۆمێدانه
ده‌ژیا.
ئه‌وه
شینه‌که‌ی (مه‌لا
ئه‌مجه‌د بۆ)
ئاغای سه‌یف و
وه‌رگێڕاوی
چوارینه عه‌ڕه‌بییه‌که‌یم
بۆ نووسی (که
پێشتر به ته‌له‌فۆن
باسم کردبوو)
و پێشکه‌شی ده‌که‌م..
پرسیاره‌کانت
بۆ من زۆرن و
برینه‌کانم
ده‌کولێننه‌وه،
بۆیه به‌و
کورته وه‌ڵامه
قنیاتم کرد و
ئه‌گه‌ر ته‌مه‌ن
مه‌ودا بدا و
هه‌لم بۆ هه‌ڵکه‌وێ،
دیسان هه‌ڵه‌سوون
دێننمه‌وه».12
هه‌ر
بژیت به شادی،
عه‌بدولقادری
ده‌بباغی 1-2-85(22-04-2006)
وه‌ک
له یادداشته‌که‌ی
به‌ڕێز مامه‌قاله ده‌رده‌که‌وێت،
جه‌نابی هه‌موو
ئه‌و 7 لاپه‌ڕه
نووسراوه‌ی
منی بینیوه و
خوێندوویه‌ته‌وه
و ئه‌و بابه‌تانه‌ی
وا له زمان
ئه‌وه‌وه
نووسیومن که‌وتوونه‌ته
به‌رچاوی. جا
ئه‌گه‌ر هه‌موو
یا به‌شێکی
قسه‌کانی نه‌داوه‌ته
دواوه و به‌رپه‌رچی
نه‌داوه‌ته‌وه
ده‌توانین
بگه‌ینه ئه‌و
ئامانجه‌ی که
من بۆچوونه‌کانی
ئه‌وم به بێ
هه‌ڵه
ڕاگواستووه
و هه‌موویان
جێگه‌ی په‌سندی
ئه‌ون.
به‌م
پێیه کۆتایی
به وتاره‌که
ده‌هێنم و زۆر
سوپاسی جه‌نابی
مامه‌قاله،
کاک هاشمی که‌ریمی
و هه‌روه‌ها
کاک «س. چ. هێرش»
سه‌رنووسه‌ری
گۆڤار و سایتی
گزینگ ده‌که‌م
که وتارێکی
گه‌لێک به ڕێ
و جێی له‌مه‌ڕ
(ناوی ڕاسته‌قینه‌ی
نووسه‌ر و ئه‌ندامانی
کۆمه‌ڵه‌ی
ژ.ک) له سایته‌که‌یدا
بڵاوکرده‌وه،
وتاری کاک
هێرش له بابه‌تی
ئه‌ندامانی ژ.
ک له گۆڤاری
«نیشتمان» دا
نووسرابوو.
مامه‌قاله
هاوڕێ له‌گه‌ڵ
یادداشته‌کانیدا،
پارچه‌یه‌ک
شێعری کوردی
نه‌مر مه‌لا
ئه‌مجه‌ی
عوسمانی،
وێڕای
چوارینه‌یه‌کی
عه‌ره‌بی و وه‌رگێڕاوی
کوردی هه‌مان
چوارینه له‌لایه‌ن
مه‌لا ئه‌مجه‌ده‌وه
بۆ ناردبووم،
گه‌رچی
نازانم
چوارینه عه‌ره‌بییه‌که
هی چ شاعیرێکه،
به‌ڵام وه‌رگێڕاوه
کوردییه‌که‌ی
مه‌لا ئه‌مجه‌د
له‌وپه‌ڕی
ڕازاوه‌ییدایه
و من لێره‌دا
هه‌رسێ پارچه
شێعره‌که ده‌هێنمه‌وه:
یه‌که‌م:
شینی ئاغای سه‌یف
وه‌رن
هاواره
کوردان! شینی
(...؟) گه‌وره قه‌وماوه
چرای
وه‌ک حه‌زره‌تی
سه‌یفولقوزات
هه‌ر لێمه
کوژاوه
که
زاتێکی وه‌ک
ئاغای سه‌یف
وه‌فاتی کرد،
به مه‌علوومی
بناغه‌ی
دین و زانین
نه‌قسی هێنا،
پاکی ڕووخاوه
نه‌مانی
پیاوی گه‌وره
پشت شکێنی میلله‌ت
و دینه
له
دنیادا که مه‌علوومه
(که) هه‌ر
پیاوێ به سه‌د
پیاوه
به
فه‌وتی پیاوی
وا ناقیس ده‌کا
حه‌ق ئه‌م
کوره‌ی خاکه
بۆ
خۆی فه‌رموویه
(ناتی الارض
تنقسها) له
هه‌رلاوه
به
نووسین وه‌سفی
چاکه‌ی ئه‌و
ته‌واو نابێ
به تۆ «ئه‌مجه‌د»!
ئه‌گه‌ر
سه‌د ده‌فته‌ری
گه‌وره
بنووسی و به‌یت
و ئینشاوه
وجوودی
ئه‌و که‌سانه‌ی
لێی به‌جێ
ماون سه‌لامه‌ت
بێ
به‌ڵێ
دنیا به‌قای
بۆ که‌س نه‌بووه
و نابێ له‌مه‌و
دواوه
هه‌زار
ره‌حمه‌ت له
جێگه و مه‌رقه‌دی
ئه‌و بێ هه‌تا
مه‌حشه‌ر
بۆ
ئه‌و ئه‌ولاده
چاکانه و بۆ
ته‌رتیباتێ
ڕۆی ناوه
به‌ڵێ،
بابی وه‌ها ئه‌ڵبه‌ت،
ده‌بێ ئه‌ولادی
وای لێ بێ
له
جێگه‌ی پیاوی
چاک، چاکتر له‌وانه
کوا به جێ
ماوه؟
غروبی
حه‌وتی به‌همه‌ن13
ڕۆحی پاکی
ڕۆیی بۆ جه‌ننه‌ت
غروبی
ڕۆژ هه‌میشه
بۆ به‌شه‌ر
تاریکی
هێناوه
به
خوینی چاوی
کوردان نوقته‌داربوو
حه‌ڕفی تاریخی
له
پاش ئه‌و عه‌یشی
کوردان بو به‌غه‌م،
ئازاری بۆ
ماوه
7-11-1323(27-1-1945)14
دووهه‌م:
چوارینه‌ی عه‌ره‌بی
ذکرتک و
الرماح نواهل
منی و بیض
الهند تقطرمن
دمی
وددت تقبیل
السیوف لانها
لمست کبارق
ثغر المتبسم15
سێهه‌م:
وه‌رگێڕاوی
کوردی
چوارینه‌که
که
نووکی ڕم له
مه‌یدانا له
سینه‌م چه‌سپ
و جێگیربوو
که
قه‌تره‌ی
خوێنی من ده‌تکا
له شمشیر،
یادی تۆم بیر
بوو
وه‌کو
به‌رقی ددانی
پێکه‌نینت
شوعله‌یه‌ک
لێی دام
ته‌واو
پێم خۆش‌بوو
ماچی که‌م، که
ڕوانیم به‌رقی
شمشیر بوو
ته‌واو
په‌راوێزه‌کان:
1)
شه‌وانه له
بۆکان له بن دیواری
قاوه‌خانه‌یه‌ک
به‌رانبه‌ر
به حه‌وز، ده‌گه‌ڵ
«قازی کاکه
حه‌مه» و «حه‌سه‌نی
قزڵجی» و «مه‌لا
ئه‌مجه‌دی قه‌ڵایه»
و «مه‌لا عه‌وڵای
حه‌ساری» تا
نیوه شه‌و مه‌جلیسمان
ده‌گرت، که
زۆر
یادگارێکی
خۆشه و له
بیر ناکرێ...» (هه‌ژار،
چێشتی مجێو‌ر،
ل 84)
2) «هه رله
سیته‌ک، قازی
کاکه حه‌مه‌ی
بۆکانیشمان
هاته لا، له
ئێران ڕای
کردبوو. ته‌واو
پێی حه‌ساینه‌وه.
زۆر زانا و قسه‌خۆش،
تا خواش حه‌زکا
ترسه‌نۆک. به‌گشتی،
به‌ره‌ماڵه‌ی
قزڵجی هه‌ر سه‌ریان
له هێلکه
جوڵایه‌وه
عالمن، هه‌موویان
زیره‌کی بێ
هاوتان...» (هه‌مان..،
ل107)
3) من خۆم ئه‌و
ڕۆژه‌م له
بیره که
«مامه قازی» و
خوالێخۆشبوو
مه‌لا سدیقی
قزڵجی (گڕوێ)
گه‌ڕانه‌وه
بۆکان. ئێمه
منداڵ بووین و
له‌گه‌ڵ
کوڕانی
خاڵم‌دا له حه‌وش
و به‌رده‌رگای
ماڵی قازی
کایه‌مان ده‌کرد.
ئه‌و ڕۆژه وه‌ک
ڕۆژی جه‌ژن
وابوو.
4)
گوند و دێهستانی
تورجان له
ساڵی 1963 (1342) له
بۆکان جیا
کرایه‌وه و
که‌وته سه‌ر
سه‌قز من ئه‌وده‌م
مامۆستای
گوندی
«باغڵووجه»
بووم و منیش
له بۆکانه‌وه
که‌وتمه به‌شی
سه‌قز له
ئوستانی
کوردستان.
5)
چێشتی مجێو‌ر،
هه‌ژار، ل 103.
6)
هه‌مان، ل 41، 85،
103.
7)
هه‌مان، ل 85.
8)
باوکم ناوی میرزا
عه‌بدوڵڵای
حاجی ئه‌حمه‌دی
خه‌یات بوو له
به‌هاری ساڵی
1346 (1967)دا له ته‌مه‌نی
53 ساڵی کۆچی
دوایی کرد و
له نزیک
گومبه‌زی سه‌ردار
له بۆکان به
خاک سپێرا.
وابزانم عه‌جه‌می
ده‌سه‌ڵاتدار
هه‌موو شوێنی
گوڕستانه‌که‌یان
کرده پارک و
گڵکۆی مردووه‌کانیان
له ناو برد.
به‌وه‌یدا که
له ڕۆژی
گیرانی حاجی
محه‌مه‌دی
شاقوڵی له
ساڵی 1333 گه‌لێک
له خۆی ده‌ترسا
و له دوای
ڕاپه‌ڕینی
شکۆداری ساڵی
1332ش له لایه‌ن
نۆکه‌ر و
گزیری
ئاغاکانی
بۆکانه‌وه
هه‌ڕه‌شه‌ی
گیرانی
لێکرابوو،
بۆچوونه‌که‌ی
مامه قاله
به ڕاست ده‌گه‌ڕێت.
9)
مه‌رحوومی
حاجی محه‌مه‌د
ساڵحی محه‌مه‌دی
کوڕی حه‌بیبوڵڵای
ناسراو به
حاجی سووره،
گه‌وره
پیاوی تایفه‌ی
ئێمه و
مرۆڤێکی تێگه‌یشتووی
به مشوور
بوو.
10)
به‌داخه‌وه
دایکم سه‌عات
8ی ئێواره‌ی
ڕۆژی سێ شه‌ممه
15-03-2006 و ئێواره‌ی ساڵڕۆژی
هه‌ڵه‌بجه
له ماڵی خۆی
له بۆکان
کۆچی دوایی
کرد و من
جارێکی دیکه‌ش
هه‌تیو مامه‌وه،
یادی به‌خێر
بێت.
11)
هۆشمه‌نده‌کانی
سه‌قز خوشکه‌زای
دایکمن.
12) له
یادداشته‌که‌ی
به‌رێز مامه‌قاله‌دا
ناوی چه‌ند که‌سێک
هاتووه که
پێم باشه
زانیارییه‌کیان
له سه‌ر
بنووسم:
ــ
میرزا مسته‌فای
موقته‌دیر،
باوکی کاک عه‌زیزی
موقته‌دیری
بوو که له
بۆکان
مامۆستای
قوتابخانه
بوو. دره‌نگتر
ماڵی چوو بۆ
تاران. میرزا
ساڵه‌ش برای
میرزا مسته‌فا
بووه.
ــ
میرزا عه‌بدولکه‌ریمی
خات شه‌وکه‌وت
(هه‌مزه‌یی)
بازرگانێکی
ده‌وڵه‌مه‌ندی
بۆکان بوو.
مامۆستا هه‌ژار
له لاپه‌ڕه‌ی
40 و41 ی (چێشتی
مجێو‌ر) دا
باسی ئه‌وه
ده‌کات
که میرزا عه‌بدولکه‌ریم
پاره‌ی به قه‌رز
داوه‌تێ و ئه‌ویش
قازانج به
نیوه‌یی
کاسپی پێوه
کردووه.
ــ
حوسه‌ینه
سووری خه‌یات،
کوڕی کوێخا
کوێره‌ی
کوێخای سه‌رداره‌کانی
بۆکان بوو،
کوڕێکی
نابینا به‌ڵام
قسه‌خۆشی هه‌یه
به ناوی مه‌لا
ره‌حمان. ماڵی
حوسه‌ینه
سوور له ته‌نیشت
ماڵی «کامه‌لایی»
و «حاجی بابه‌خانی
که‌ریمی» بوو،
خه‌یاتی ده‌کرد
و وابزانم له
ڕاپه‌ڕینی
ساڵی 1332(1953) دا له‌گه‌ڵ
ڕاپه‌ڕیوه‌کانی
شار بوو.
ــ
حه‌مه حوسه‌ینی
خات سافیه
(ره‌وشه‌ن
فیکر) قاوه‌چی
بوو، قاوه‌خانه‌که‌ی
ڕووبه‌ڕووی
حه‌وزی گه‌وره
و خوڕێنک بوو
له‌و ساڵانه‌دا.
کا حه‌مه
حوسه‌ین ده‌نگخۆش
و
گۆرانیبێژیش
بوو و ده‌گوترا
که حه‌سه‌ن
زیره‌ک هه‌ندێ
گۆرانی له‌و
فێر بووه، له
ده‌وروبه‌ری
ساڵی 1352(1973) دا له
بۆکان کۆچی
دوایی کرد.
کاک حه‌سه‌نی
کوڕی برینپێچ
بوو له ده‌وروبه‌ری
نه‌غه‌ده و
پیرانشار.
ــ
به‌داخه‌وه
له‌مه‌ڕ «عه‌لی
کا حوسه‌ین» و
«سه‌ید غه‌فوور»
هیچ نازانم.
له کۆتاییدا
ئه‌وه بڵێم
که له ناو
ده‌ستنووسی
برای مه‌لا ئه‌مجه‌دی
عوسمانی دا،
دوو پارچه
شێعری درێژی
مه‌رحوومی مه‌لا
ئه‌مجه‌دم
دۆزیوه‌ته‌وه
و به ته‌مام
له‌گه‌ڵ
وتارێکدا
بڵاویان بکه‌مه‌وه.
هه‌ر دوو
شێعره‌که
سیاسین و یه‌کیان
ئه‌وه‌یه که
نه‌مر که‌ریمی
حیسامی له
بیره‌وه‌رییه‌کانی(ل154ی به‌رگی یه‌كه‌م) دا
باسی لێوه ده‌کات.
هه‌مان که‌شکۆڵ
پارچه‌شێعرێکی
قازی کاکه حه‌مه‌ی
قزڵجیشی
تێدایه که
بۆ مه‌رگی سه‌یفولقوزاتی
گوتووه و ئه‌ویش
بڵاوده‌که‌مه‌وه.
13)
مانگی به‌همه‌نی
ئێرانی به‌رانبه‌ره
له‌گه‌ڵ
مانگی ڕێبه‌ندانی
کوردی.
14) به‌م پێیه،
ده‌بێ نه‌مر
سه‌یفولقوزات
5 ڕۆژ دوای
ڕێبه‌ندان
کۆچی دوایی
کردبێت و سه‌رده‌می
سه‌روه‌ریی
کوردی به
ڕێبه‌رایه‌تی
پێشه‌وا قازی
محه‌مه‌دی
برازای خۆی نه‌بینیبێت.
15) ناوی
شاعیری شێعره
عه‌ره‌بییه‌که
نه‌زاندرا.
سه‌رچاوه‌کان:
ــ
هه‌ژار، چێشتی
مجێو‌ر، ئاماده‌کردنی
خانی شه‌ڕه‌فکه‌ندی، چاپی یه‌که‌م،
پاریس 1997.
ــ
که‌ریمی حسامی،
له بیره‌وه‌ریه‌کانم،
به‌رگی یه‌که‌م،
له منداڵیه‌وه
تا ساڵی 1957، وه‌شانێن
ژینا نوێ، سوید
1986.
ــ
س. چ. هێرش،
ناساندنی
نێوی ڕاسه‌قینه‌ی
نووسه‌ر و ئه‌ندامانی
کۆمه‌ڵه‌ی
ژ.ک له گۆڤاری
نیشتمان دا،
دیسامبری 2005.
ــ
ده‌ستنووسی
که‌شکۆڵی مه‌لا
بابه‌وه‌یسی
عوسمانی که
له لای کاک
حه‌سه‌نی قازی
پارێزراوه
و به‌سپاسه‌وه
ئێستا له به‌رده‌ستی
مندایه.
• • •
|