|
|
 |
ماڵئاوا گوڵى
خه‌م
به‌هره‌وه‌ر
مه‌رزانى •
|
|
ماڵئاوا
ئه‌ى گوڵى خه‌م..
ئیتر په‌نجه‌ره
کریستاڵییه‌کانى
خۆشه‌ویستیت
له‌ژێر پێما
ورد و خاش ده‌که‌م..
ئیتر مه‌له
جوانه‌کانى
ئه‌وینى بێ
گه‌ردم سه‌ر
ئه‌بڕم و جارێکى
تر له ده‌رگاى
عه‌شقى نائومێدت
ناده‌م.
زه‌مه‌نێک
بوو شیعرى وه‌نه‌وشه‌ییم
بۆ ده‌نووسى..
زه‌مه‌نێک
بوو دڵم یاقووتێکى
ڕه‌نگاوڕه‌نگ
بوو بۆ ئه‌و
چرکه شیرینانه‌ى
ئه‌وینى تۆ
ده‌بریسکانه‌وه.
شه‌وانه چاوه‌کانم
پڕ ده‌بوون
له پڕشنگى
ئه‌ستێره
بێ که‌سه‌کان،
چاوه‌کانم
دوو نغێمى حه‌قیقه‌ت
بوون بۆ تۆ هانایان
ده‌هێنا و به
تریفه‌ى مانگ
ده‌شنانه‌وه.
خۆشه‌ویستى
من هاوارێک
بوو، قیژه‌یه‌کى
بریندار بوو
په‌ڕه‌سپییه‌کانى
ژووره‌که‌مى
به خوێن و ئه‌وینى
غوربه‌تى تۆ
سوور ئه‌کرد،
به‌ڵام ئێستا
ئه‌و ساته
خۆشانه به‌سه‌ر
چوون.
ئێستا
سه‌ره‌تاى
سه‌ده‌ى تاریکى
و ته‌نیایى
منه، سه‌ده‌ى
پڕ هه‌نسکى
روون و بێ گه‌ردى
بێ گوناهیم..
ده‌من چى بکه‌م!؟
عه‌شق ئه‌و
دۆزه‌خه شیرینه
بوو ده‌یسووتاندم
و باکم نه‌بوو،
ئه‌ى که‌رنه‌ڤاڵى
خه‌مه یه‌ک
له‌دواى یه‌که‌کان..
تۆ ئه‌و کچه
نه‌فامه بوویت
به ته‌ورى
ڕق و تووڕه‌یى
نه‌مامى پڕ
هیواو ئومێد
و خونچه‌ى تازه
ده‌مکراوه‌ى
شه‌کراوى عه‌شقت
هه‌ڵوه‌راند
و، نه‌تتوانى
کۆرپه‌ى سۆز‌و
عه‌شقم بلاوێنى
و که‌نارو دووره
په‌رێزت کرده
په‌رژینى لاو
لاوه هه‌ڵچووه‌کانى
ده‌روونى پڕ
که‌سه‌ر و ژانم.
ئه‌ى خه‌ونى
په‌مه‌یى رابردووم..
تۆ خۆت فێرى
خۆشه‌ویستیت
کردم و زه‌رده‌خه‌نه‌ت
کرده میوانى
هه‌میشه‌یى
حه‌زه‌کانم..
که‌چى هه‌ر
خۆیشت بوویته
راوچى هیواکان
و په‌ساپۆرتى
خه‌فه‌تت پێ
به‌خشیم، رووبار‌ى
هیواکانت وشک
کردم..
ده‌سا ماڵئاوا..
ماڵئاوا کێڵگه
به پیته‌کانى
میهرو وه‌فا،
ماڵئاوا دارستانى
به‌ر بارانى
هه‌نسکى به
جۆش و کوڵم. ئیتر
له باخچه
ڕه‌نگاوڕه‌نگه‌کانى
ئه‌وین جێ ژوانمان
چۆڵ و خاڵی یه،
گۆرانى و نه‌غمه
غه‌مباره‌کان
گیانه‌ڵاى
مه‌ر گیانه،
ئاواته‌کان
خۆ به خه‌ره‌ندى
کوێستانى به‌سته‌ڵه‌که‌کاندا
ده‌ده‌ن و به‌سه‌ر
به‌فرى سپى
ده‌شته‌کان
په‌خش ده‌بنه‌وه...
دڵنیابه
ئێستا په‌ڕه‌ى
شانۆگه‌رییه‌کانى
ته‌مه‌نى عیشقمان
سووتێنراوه،
فرمێسکى سه‌ر
کوڵمى یادگارییه‌کانیشمان
هه‌ر خوێناوه.
ماڵئاوا..
ماڵئاوا..!
• • • |
|
|