|
که
هاتیت و
له
شه‌وێکى ده‌یجوریدا
به
ئه‌سپایى خۆت
کوتایه نێو
دڵمه‌وه
هێشتا
ته‌مه‌ن
گوڵى
حه‌زێکى ئه‌به‌دى
نه‌گرتبوو
دڵم
کانییه‌كی روون بوو
مه‌مله‌که‌تێکى
خاڵى بوو
که‌سێکى
تر گوزه‌رى
تیا نه‌کردبوو
که
هاتیت و
خۆت
خزانده نێو
چاومه‌وه
هێشتا
ماهێ
نازى
تیادا نه‌کردبوو
چاوم
ده‌وارێکى
گه‌ش بوو
چێژى
جوانیى نازدارێکى
نه‌کردبوو
که
هاتیت و
له
سه‌ر په‌ڕه‌ى
سپى دڵما
یه‌که‌م
په‌یڤى داستانى
ئه‌م عه‌شقه‌ت
نووسى
دڵى
کۆرپه‌م
له
نێو بێشکه‌ى
گه‌نجێتیدا
هێشتا
ناسۆرى غوربه‌تى
نه‌چێشتبوو
هێشتا
په‌یڤێکى ئه‌وینی
له
سه‌ر لێوى کچێکى
تر نه‌بیستبوو
وه‌لێ ئه‌فسووس
نه‌تهێشت
به‌هارى ته‌مه‌نم
سه‌وز بێت و
نه‌مامى
خۆزگه‌و ئه‌وینم
چرۆ بکا
چاوت
له سه‌ر یه‌کترى
ناو
دڵمت
کوشت و هه‌ره‌ست
به عه‌شقم
هێنا.
23-11-1999
• • •
|