گوڵم..
ئاخر که‌ی بووه
مانگ بتۆرێ و
ئه‌ستێره ورشه
نه‌گرێته
ئه‌و کانییانه‌ی
پڕن له شه‌رم؟!
کوا ڕۆژ
بێ خۆره؟
ئه‌وه نییه
گه‌رم.. گه‌رم
تاڵی که‌زییه‌کانی
ئاڵاندووه
له قه‌دی شاخ
و
دانه.. دانه
ماچ ئه‌گرێته
چڵه‌پۆپه‌ی
ئه‌و دره‌ختانه‌ی
سێبه‌ریان
شانۆی ژوانێکه..!
زۆر ده‌مێکه
ئه‌ڵێن شیعر
جوانه
ئاخر.. جوانی
شیعر له کوێدایه؟
گه‌ر تۆ تیایدا
سه‌ما نه‌که‌یت،
له سه‌ر پێخه‌فی
وشه‌کانی
عیشق به با
نه‌که‌یت
شیعرێک..
به‌ناز نه‌بێت
وه‌ک چاوی تۆ..
بۆنخۆش نه‌بێت
به گوڵی تۆ
چ شیعرێکه و
چ جوانییه‌که
گه‌ر پڕ نه‌بێت
له ناوی تۆ؟!
هۆله‌ندا،
16-06-2006
• •
•