|
|
|
فیلمی سینه‌مایی
ئه‌نتی کوردی
"دۆڵی گورگه‌کان"
• ئاماده‌کردنی
: فایق کاوه
فیلمی
سینه‌مایی ئه‌نتی کوردی
" دۆڵی گورگه‌کان"
به شێوازێکی
به‌ربڵاو له
ئێران نمایش
ده‌کرێت!
فیلمی سینه‌مایی
"دۆڵی گورگه‌کان"
له 10 ڕۆژ له
مه‌وبه‌ره‌وه
له سینه‌ماکانی
تاران و چه‌ند
شارێکی ئێران
نمایش ده‌کرێت
و بڕیار وایه
به زووترین
کات له پارێزگاکانی
ئازه‌ربایجانی
ڕۆژئاوا و رۆژهه‌ڵات
به زمانی تورکی
(زاراوه‌ی ئه‌سته‌مبوڵی)
بچێته سه‌ر
په‌رده‌ی سینه‌ماکان.
دۆڵی گورگه‌کان
که به‌رهه‌می
(ساڵی 2005) ی وڵاتی
تورکیایه
و ده‌رهێنه‌ره‌که‌ی
«سه‌ردار
ئاکار»ه،
ئێستا به
زمانی فارسی
له لایه‌ن
کۆماری ئیسلامییه‌وه
ته‌رجه‌مه
کراوه و نمایش
ده‌کرێت.
چیرۆکی فیلمی
ناوبراو بریتی
یه له‌وه
که بنکه‌یه‌کی
سه‌ربازی سوپای
تورکیا له
شاری که‌رکووک
له لایه‌ن
هێزه‌کانی
سوپای ئه‌مریکا
و پێشمه‌رگه‌ی
کورده‌وه
گه‌مارۆ
ده‌درێت و هه‌موو
سه‌ربازه‌کانی
جێگیر له‌م
بنکه‌یه ده‌سگیر
ده‌کرین به‌ڵام
دواتر هێزه‌کانی
کۆماندۆی تورکیا
به شێوازی
گانگه‌سته‌ری
دێنه ناو خاکی
باشووره‌وه
و به‌م جۆره
قاره‌مانبازییه‌کانیان
ده‌ست پێده‌کات
و...
دیاره نمایش‌کردنی
فیلمێکی سینه‌مایی
ئاوا که دژایه‌تی
کوردانی به
بنه‌ما گرتووه
و خاوه‌نی ناوه‌رۆکێکی
له ڕاده‌به‌ده‌ر
فاشیستی تورکی
یه، ده‌بێته
هانده‌ری ناخۆشی
و توند و تیژی
له نێوان نه‌ته‌وه‌کانی
ناوچه و...
ئه‌م فیلمه
له بواری
سه‌نعه‌تی
سینه‌مایی
یه‌وه دیارده‌یه‌کی
به‌ر چاو نییه
و له بواری
هونه‌ریشه‌وه
ده‌ورگێڕه‌کانی
زۆر ناسراو
نین، به‌ڵام
خاوه‌نی ناوه‌رۆکێکی
له ڕاده‌به‌ده‌ر
سیاسی یه و
هه‌ر زوو به
دیار ده‌که‌وێت
که به ئامانجێکی
تایبه‌ت دروستکراوه.
سه‌رنجڕاکێش
ئه‌وه‌یه
که ئه‌م فیلمه
به مه‌ودایه‌كی
زه‌مه‌نی که‌م
دوای سازکرانی
له تورکیا،
له ئێران نمایش
ده‌کرێت و وه‌رده‌گێڕدرێته
سه‌ر زمانی
فارسی، بێگومان
ئه‌مه‌ش پێشانده‌ری
ئه‌وه‌یه
که ده‌سته‌ڵاتدارانی
ئێران و تورکیا
ده‌خوازن له
ڕێگای هونه‌ر
و سینه‌ماوه
دژایه‌تی بزاڤی
ڕزگاری خه‌ڵك
به‌گشتی و گه‌لی
کورد به‌تایبه‌تی
بکه‌ن.
"دۆڵی
گورگه‌کان"
هه‌ر ئێستا
له 15 سینه‌مای
شاری تاران
و هه‌روه‌ها
له 10 سینه‌مای
شاره‌کانی
تر به شێوازێکی
به‌ربڵاو نمایش
ده‌کرێت و به
زووترین کات
ده‌برێته
ئازه‌ربایجان
و له‌وێ پیشانی
خه‌ڵک ده‌درێت.
مه‌به‌ستی
سه‌ره‌کی و
هه‌ره گرینگ
له نمایش‌کردنی
"دۆڵی گورگه‌کان"
له ئازه‌ربایجان
(که بڕیار وایه
به زمانی تورکی
نیشان بدرێت) ئه‌وه‌یه
که دڵ ئێشانی
ماوه‌کانی
ڕابردووی تورکان
له فارسان
به‌م شێوازه
و له سه‌ر شانی
کوردان قه‌ره‌بوو
بکرێته‌وه.
پێده‌چێت ڕژێمی
کۆماری ئیسلامی
به‌م جۆره
کارانه چه‌ندین
مه‌به‌ستی
هه‌بێت له‌وانه:
•
دڵدانه‌وه‌ی
تورکه‌کانی
ئازه‌ربایجان
دوای ناڕه‌زایه‌تییه‌کانی
ئه‌م دواییه
• ناکۆکی
خستنه ناو
هه‌ر دوو نه‌ته‌وه‌ی ئازه‌ری
و کورد
• هاوئاهه‌نگی
ده‌گه‌ڵ تورکیا
له شه‌ڕ ده‌گه‌ڵ
کوردان
• خستنه مێشکی
خه‌ڵکه‌وه
که که‌رکوک
شارێکی کوردستانی
نییه
• گه‌یاندنی
ئه‌و په‌یامه
به تورکه‌ئازه‌رییه‌کان
که ئه‌مریکا
و کورد دژی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی
تورکان شه‌ڕ
ده‌که‌ن
شایانی باسه
که بنکه‌ی
باران که سه‌ر
به که‌رتی
تایبه‌ته
به هاوکاری
گه‌وره‌ترین
شه‌ریکه‌ی
به‌رهه‌مهێنانی
فیلم واته
بنکه‌ی فارابی
به‌رپرسیاره‌تی
دوبڵه و نمایش‌کردنی
ئه‌م فیلمه‌یان
وه ئه‌ستۆ
گرتووه.
چه‌ند
تێبینییه‌کی
گرینگ سه‌باره‌ت
به نمایش‌کردنی
ئه‌م فیلمه
له ئێران:
•
ڕۆژنامه‌کانی
سه‌ر به توندڕه‌وه‌کانی
ئێران ئه‌و
فیلمه وه‌کوو
شاکاری سینه‌مایی
به ناو ده‌که‌ن
و ڕووداوه‌کانی
وه‌کوو ڕاستییه‌ک
به خه‌ڵک نیشان
ده‌ده‌ن.
• له
هێندێک له
سینه‌ماکانی
تاران وه‌کوو سینه‌ما
تراسی فه‌رهه‌نگسه‌رای
به‌همه‌ن بۆ چاو لێکردنی
ئه‌م فیلمه
پاره‌ی نیوه
وه‌رده‌گرن
تاوه‌کوو ژماره‌یه‌کی
زۆر له خه‌ڵک
بچن بۆ ته‌ماشای
فیلمی ناوبراو.
• له
چه‌ند پارکێکی
تاران وه‌کوو
پارکی میلله‌ت
و بێعسه‌ت و.. ئه‌م فیلمه
بڕیار وایه
به خۆڕایی
و له که‌ش و
هه‌وای ئازاد‌دا
پێشکه‌ش بکرێت.
• به
گشتی پڕوپاگانده‌یه‌کی
سه‌یر ده‌کرێت
بۆ ئه‌و فیلمه.
|
|
|