|
|
 |
گه‌نده‌ڵى
ئه‌ده‌بى
• کاوه‌حسێن
|
|
زۆرن
شێوازه‌کانى
گه‌نده‌ڵى
که ئه‌م وڵاته
داماوه‌ى ئێمه‌ى
گرتۆته‌وه، هه‌ر
له گه‌نده‌ڵى
سیاسى و ئیدارى‌و
ئابوورى و...هتد، به‌ڵام جیاواز
له هه‌موو
ئه‌م جۆرانه‌ى
گه‌نده‌ڵى، ئه‌وه‌ى
ئه‌مجاره
مه‌به‌ستمه
بهێنمه نێو باسه‌وه
گه‌نده‌ڵى ئه‌ده‌بى یه
که له‌لایه‌ن
کۆمه‌ڵێکى بێ
ئه‌ده‌بى
به‌ناو ئه‌ده‌بییه ئه‌م گه‌نده‌ڵییه ئه‌نجام
ئه‌ده‌ن.
زۆر لام سه‌یره
کاتێ
مرۆڤێکى
ده‌ست به‌تاڵ
دێت به‌ناوى
شاعیره‌وه
به‌رده‌بێته
وێزه‌ى شیعرى
به‌سته‌زمان، که ئه‌مه
خۆى له خۆیدا
ئه‌وپه‌ڕی بێ شعوورى یه به‌رامبه‌ر
به خودى شیعردهکرێت.
تۆیه‌ک ئه‌گه‌ر ناوى شاعیرت
له خۆت ناوه
بۆچى هێنده
بێ
شعوورى.
زۆرلام سه‌یره
کاتێ ئه‌م شیعره
سه‌قه‌ت و سقووتانه ده‌بینم
و که‌چى ژماره‌ى
سپاردنیشیان
ئه‌درێتێ! که‌واته شتێ
نییه به‌ناوى
به‌رهه‌مى
باش و خراپ، باش بنووسى
و خراپ، دواجار
ئه‌و ژماره
سپاردنهت
هه‌ر ئه‌درێتێ.
که‌واته
خۆ هیلاک کردن
به به‌رهه‌مى
باش، دواجار کات
کووشتنه و
زه‌ره‌ردانه
له‌خودى خۆت
چونکه تا تۆ
به‌رهه‌مێکى
جوان ده‌خه‌یته
بازاره‌وه، بهرَێزم
له به‌ر پرفڕۆشى
به‌رهه‌مه
سه‌قه‌ت و سقووته
بێ
ماناکانى، بۆ جارى
دووه‌م و سێیه‌م و... چاپى کردۆته‌وه، که ئه‌مه‌ش
ده‌گه‌ڕێته‌وه
بۆ ناهۆشیارى
هه‌ندێ له خوێنه‌رى
شیعر که خۆشى
نازانێ چ جۆره
به‌رهه‌مێک
ده‌خوێنێته‌وه
که زۆر جار
کوێرانه چه‌پڵه
بۆ به‌رهه‌مێکى
ئه‌ده‌بى زۆر
کرچ و کاڵ لێ ئه‌ده‌ن.
کێشه‌که
لێره‌وه ده‌ست
پێده‌كات بۆ ئه‌بێ
به‌رهه‌مێکى
ئه‌ده‌بى زۆرجوان که‌مترین
خوێنه‌ر و به‌رهه‌مێکى
سه‌قه‌ت و ناپووختهش
زۆرترین خوێنه‌ر
له‌خۆى کۆبکاته‌وه؟! که ئه‌مه‌ش
من دواجار ئهیگێرمهوه
بۆ ڕاگه‌یاندنه‌کان، چونکه
زۆرجار ڕاگه‌یاندنه‌کان
به‌جۆرێ نازناوى
گه‌وره
ئه‌ده‌ن بهشاعیرێ که تۆ خه‌ریکه
شه‌رم ده‌تگرێ، نایناسى. زۆرجار مه‌به‌ستى
له‌پشته‌وه‌یه
که ڕاگه‌یاندنه‌کان که‌سێکى وا بچووكت لا گه‌وره
ئه‌که‌ن به‌شێوه‌یه‌ک
له‌شێوه‌کان خزمه‌ت
به به‌رژوه‌ندى
تایبه‌تی ئه‌و که‌ناڵه و ئه‌و لایه‌نه‌ى
که له‌پشتى
ئهوکهناڵهوهیه
ده‌کات.
ئاخر کاره‌ساته
تۆ هاتووى له که‌ناڵه‌که‌ى
خۆته‌وه شاعیرێکى
تازه پێگه‌یشتوو، بێ‌ئاگا له‌دنیاى
ئه‌ده‌ب و ته‌نیا
بۆ ده‌ست به‌تاڵى
و ناوده‌رکردن
ده‌ستى داوه‌ته
نووسین،
تۆ ناوى ده‌به‌ى
به شاعیرى
خاوه‌ن ئه‌زموون
و سه‌لیقه، که زۆرجار
خۆشى بڕوا ناکات
شیاوى ئه‌و نازناوه
زل و زه‌به‌لاحانه بێت!
دیاره
هه‌روه‌ک چۆن وه‌زاره‌تى
ڕ‌ۆشنبیرى و
ڕۆژنامه و که‌ناڵه‌کان
تاوانبارى
ڕاسته‌قینه‌ن
له ئه‌نجامدانى ئه‌م تاوانه
به‌رامبه‌ر
به ئه‌ده‌ب
به‌تایبه‌تى
شیعرى به‌سته‌زمان، ئه‌وا سایتهکوردییهکانیش ده‌ستێکى ترن له‌و
ده‌ستانه‌ى
که له‌پشت
تیرۆرکردنى
ده‌قى جوانى
ئهدهبییهوهن.
ئاخر
که‌ى ڕه‌وایه
براده‌رێ هه‌ر بۆخۆشى
له ده‌ست
به‌تاڵى چه‌ن
دێرێک له قسه‌ى
قۆڕ و نابه‌جێی
نووسیبێ
تۆ
بۆى بڵاو که‌یته‌وه؟! به‌ڵام
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا
زۆر سایت هه‌ن
که ڕێگه به
بڵاوبوونه‌وه‌ى
هه‌موو به‌رهه‌مێ
ناده‌ن
که ئه‌مه
جێگه‌ى ده‌ست
خۆشى لێکردنه، چونکه
لێره‌دا به‌رهه‌مى
جوان ئه‌توانێ خۆى فهرزکا.
که‌واته
با به هه‌موومانه‌وه فیلته‌رێک
بین بۆ ده‌ست
خۆشى کردن و بڵاوکردنه‌وه‌ى
به‌رهه‌مى
جوان و، هه‌مووشمان
پێکه‌وه بڵێین: نه‌خێر
بۆ به‌رهه‌مى
خراپ و پێنه‌گه‌یشتووه.. چونکه
ئهولێشاوه
زۆره‌ى (له‌گه‌ڵ ڕێزم بۆ هه‌ندێ قه‌ڵه‌مى
جوان) به‌ناو
شاعیر که ئێستا
به‌زۆر هاتوونه‌ته
گۆره‌پانى
شیعره‌وه
سه‌رلێشێواوییه‌كی دروست
کردووه بۆ
خوێنه‌رى به‌سته‌زمان
و بۆته جێگه‌ى
نیگه‌رانیش
بۆ ئه‌و شاعیرانه‌ى
که ڕۆژانێ شیعریان له‌و په‌ڕى لووتکه‌دابوو، که‌چى
ده‌بینن ئێستا
لێره‌له‌وێ
به‌ناوى
شیعر‌و شاعیره‌وه
گاڵته به شیعر و
خودى شاعیر
ده‌کرێت.
له‌کۆتایدا ده‌ڵێم خۆزگه
سه‌د خۆزگه
لیژنه‌یه‌کى
هه‌ڵسه‌نگاندنى بێلایه‌ن داده‌نرا
بۆ پێدانى
نازناوى شاعیرى
به‌و بێ شعوورانهی که ناوى
شاعیریان له
خۆیان ناوه، ئه‌وسا
ده‌مانبینى
له‌و چه‌ن هه‌زار
یا ملێون شاعیره‌ى
که هه‌مانه
چه‌ن شاعیرى
به‌ڕاستى
شاعیر ده‌مایه‌وه.
kawahussen@yahoo.com
• • •
|
|
|