Start

هێرك
پێڕك
تێڕك
كۆوێژ
ڕاوێژ
تێبێژ
وێژگ
چێژگ
مێژگ
ڕاڕه‌و
ڕۆژه‌و
گێژه‌و
2006-07-30

گه‌ر بتوانم
• که‌ژاڵ ئیبراهیم خدرــ قه‌ڵادزێ

1
له‌ ده‌ستم بێ وه‌کوو ئاگر
هه‌موو لاشه‌ت ده‌سووتێنم
خۆ هیچ نه‌بێت
چنگێ خوڵه‌مێشی گیانت
بۆ خۆم دێنم

2
گه‌ر بتوانم
هه‌موو خوێنه‌که‌ت ده‌گوشم
تێکه‌ڵ به‌ ڕووباری ده‌که‌م
خۆ هیچ نه‌بێ من ده‌توانم
په‌رداخێ له‌ ئاوه‌که‌ی بنۆشم

3
گه‌ر بۆم بکرێ
زۆر بچووکت ده‌که‌مه‌وه‌
وه‌کوو باڵدار
گه‌ر نه‌توانم له‌گه‌ڵتا بێم
خۆ ده‌توانم
په‌ڕێکی باڵت بدزم و
بیده‌م له‌ یه‌خه‌ و  به‌رۆکم

4
ئه‌تکه‌مه‌ ئه‌ستێره‌یه‌ک و
به‌ دیاری ئه‌تده‌مه‌ ئاسمان
گه‌ر له‌ خه‌ویشدا نه‌تبینم
شه‌وان چاو ده‌بڕمه‌ چاوتان

5
ویستم بزانم ئه‌م عه‌شقه‌ی تۆ
چ هه‌ڵچوونێکی ناخمه‌ و
چ سۆزێکی ده‌روونی یه‌
وتیان باسی هیچیان مه‌که‌
ئه‌مه‌ سحرێکی خوایی یه‌

6
شیعره‌کانت بۆ ده‌نێرم
مه‌یفه‌وتێنه‌
ئه‌مه‌ سووتانی عه‌شقمه‌ و
زه‌رده‌خه‌نه‌ی دوو لێوی پڕ ئه‌ڤینه‌

7
چیت لێم ده‌وێ پێشکه‌شی که‌م
جگه‌ له‌ خۆشه‌ویستییه‌که‌م
ده‌سته‌کانم بوونه‌ ڕێگات
چاوه‌کانم بوونه‌ ده‌ریات
قژم کرده‌ ساباتی پشوودانی تۆ
هه‌ر به‌ ته‌نها رۆحم ماوه‌
ئه‌ویش بۆ تۆ!
خۆشه‌ویستیم بێ سه‌ره‌تا و کۆتایی یه‌
من عاشقی عاشقێک بووم
سه‌رچاوه‌ی خۆشه‌ویستی یه‌

8
تۆ بڵێێ ڕۆژێ تۆ و ده‌ریا هاوڕێ نه‌بووبن
تۆ هه‌موو هه‌ڵچوونه‌کان و
ده‌نگه‌کانت دابێته‌ ئه‌و
ئه‌و هه‌موو هێمینییه‌که‌ی خۆی
دابێ به‌ تۆ؟

• • •

Kazhal_3@hotmail.com 



شێعروئه‌ده‌ب
مێژوویی
گفتوگۆ
ڕۆژه‌و
زانست و تێكنیك
كولتوور
ڕاوێژ
جۆراوجۆر
مۆسیقا و ده‌نگ
ئارشیو
گزینگ
فۆنتی کوردی1 - 2

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

Webmaster: Chia Madani