گوڵی
هیوام پێ ئه‌ده‌یت
و لێم ئه‌ستێنیته‌وه
ساڵان
دێن و ئه‌ڕۆن،
جارێک هیوا
دروست ئه‌بێت
چوار
فه‌سڵی ساڵیش
جارێک به‌هار
دێ
پێم
ئه‌ڵێیت بۆت
نییه
له
په‌نجه‌ره‌ی
داتا بێیته
ژووره‌وه
پێم
ئه‌لێیت بۆت
نییه
له
جوانی گوڵ
بڕوانی
پێم
ئه‌ڵێیت ماڵی
من په‌نجه‌ره‌ی
نییه،
وا
هه‌ست ئه‌که‌م
هه‌موو
ڕۆژێ، هه‌موو
شه‌وێ
ده‌سته‌یه‌ک
پۆلیسی تووڕه
له
به‌ر ده‌رگات
ڕاوه‌ستاون
چوار
ده‌وری ماڵت
ئه‌که‌ن به
قه‌فه‌سێک و
له
تاریکیشدا بۆ
تاڵه موویه‌ک
ئه‌گه‌ڕێن.
به
قسه باڵات
پڕه له خه‌م
بۆ چۆله‌که‌کان
ده‌ستت
به ئاسمان
ناگا و
بۆ
سه‌رزه‌ویش
هه‌ر کورته
تۆی
داپۆشراو به
ڕه‌هێڵ و
ڕێژنه‌ی
باران
چاره‌نووست
وه‌ک ئه‌و
باڵندانه‌یه
که ئه‌سیری
ژێرده‌ستی
مناڵێکی
لاسارن
یا به‌م
جۆره ده‌رگا
و په‌نجه‌ره‌کان
دائه‌خه‌یت
یان،
پێم ئه‌ڵێیت
تا ئه‌توانی
بنووسه
بۆ
هه‌ڵوه‌رینی
گه‌ڵاکانی
دارستان
بۆ
غه‌مگینیی
باڵنده
باڵشکاوه‌کان!
چۆن
بنووسم بێ جه‌وهه‌ر
تۆ
پێنووسی بێ جه‌وهه‌رت
بینیوه؟
تۆ
شاری بێ چراغت
بینیوه؟
تۆ
کانیاوی بێ
ئاوت بینیوه؟
خۆت
ئه‌زانی بۆ
ڕووناکی هه‌ر
ماڵێک
په‌نجه‌ره
پێویسته، په‌نجه‌ره
«که
ژیان هێنده
گه‌وره بێت
کێ به په‌نجه‌ره
ڕازیه؟»*
که‌چی
من له سه‌ر
شووشه‌ی په‌نجه‌ره‌ش
ناتوانم
حه‌ڕفه‌کانت
ببینم!
که‌چی
هێشتا
ناتوانم ون بم
له تۆ، له
خۆم
له
خه‌وێکی قووڵ
دا بووم
له
ژوورێکی
تاریک
و ڕوون
تۆ
جارێک به
گوڵی یاس دا
عه‌تری
هه‌ناسه‌ت بۆ
ناردم..
وه‌نه‌وشه‌ی
به‌هار
جاران
له ده‌رگای
ئه‌دام
به
خۆی و گه‌لاکانی
به
دونیایه‌ک
میهره‌بانی
له
دووره‌وه خه‌به‌ریان
ئه‌کردمه‌وه
و
ئه‌یانپرسی
باغه‌وانی ئه‌م
باخچه
ساوایه کێیه؟!
منیش
ئه‌مووت
ڕێبوارێکی
خامۆش و ناپه‌یدایه
خونچه‌گوڵێکی
ژاکاوی قه‌شه‌نگه
ئه‌ی
کێوه به‌رزه‌کان
ئه‌ی
دارچناره‌کان
ئه‌ی
گزینگی به‌یانی
وڵات
منی
دوور له شار
هاواری
ڕوحی ته‌نیای
خۆم بۆ کێ به‌رم
کامه
شۆڕه‌بی هه‌ستناسک
و نازدار
ئه‌وه‌نده
میهره‌بانه
گوێ
له سکاڵای من
بگرێ؟!
ئه‌م
جاره‌یان ئه‌ڕۆم
بۆ
شاری نێرگز و
شللێر و هاواری
خۆم
به
گوێی به‌رزترین
داربه‌ڕووه‌کانی
ئه‌شاره
ئه‌گه‌یه‌نم
و پێیان ئه‌ڵێم
له‌م
یاده پیرۆزه‌دا
ڕێگام ناده‌نه‌وه
منی
دڵته‌نگ له
ڕه‌شه‌با و گه‌رده‌لوولی
پاییز
ــ
که گوڵان په‌ڕپه‌ڕده‌کاو
په‌پووله‌کان
له ناو ئه‌باــ
له‌م
شاره‌دا
شوێنم نابێته‌وه..
ئه‌ی
خۆش خه‌یاڵی
بێ خه‌یاڵ!
پاییزه،
په‌پووله
مالۆچکه له
سه‌ر گوڵ چێ
ناکا و
گوڵی
نازنازیش که
هه‌موو به‌یانییه‌ک
ده‌پشکوێ
ئێواران
هه‌ڵده‌وه‌رێ..
سیدنی ــ
ئوسترالیا،
مانگی5ی 2006
• • •
* دێرێکی
شاعیر «به‌ختیار
عه‌لی» یه.